شه‌فیق بانیشارى
16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 ڕۆژێكه كه هه‌موو كوردێكى نه‌ته‌وه‌خواز و نیشتمانپه‌روه‌ر پێیان خۆشه له مێژوودا ئه‌و ڕۆژه بسڕێته‌وه، چونكه ئه‌و خونچه‌یه‌ی له دێرزه‌مانه‌وه له پێگه‌شتندا بوو و ئومێدى هه‌موو كوردێكه، له‌و ڕۆژه‌دا تێكشكێنرا.
نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لێدوانى ئه‌و به‌رپرسانه‌ی له 16ى ئۆكتۆبه‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه لێدوانیان ده‌دا و وه‌ك ده‌ستكه‌وت به‌رپرسیارێتى به‌ده‌سته‌وه‌دانى نیوه‌ی خاكى كوردستانیان ده‌خسته ئه‌ستۆى خۆیان، به‌ڵام ئامانجمه ئه‌وه بخه‌مه ڕوو كه‌له‌و ڕۆژه ناخۆشه‌دا هه‌ندێ كه‌س موژدانه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى خۆشگوزه‌رانى خه‌ڵكیان ده‌دا به‌هۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه و به‌ڵێنه‌كانى به‌رپرسه شۆڤێنییه عه‌ره‌به‌كانیان به‌گوێی خه‌ڵكدا ده‌دا.
له 16ى ئۆكتۆبه‌ر چه‌نده فرمێسكم بۆ خوێنى شه‌هیدان ده‌هاته خواره‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش بۆ خۆشباوه‌ڕی خه‌ڵكى كوردستان كه هه‌ندێك كه‌س له‌ڕێى سۆشیال میدیاوه ئه‌و تێكشكانه گه‌وره‌یه‌ى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یه‌كیان به ده‌ستكه‌وت په‌خش ده‌كرد و تۆوی ڕقی حزبییان له دڵی خه‌ڵك ده‌ڕواند.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌كى گوزه‌رانى ساڵێك پێش ئێسته‌ی كوردستان بكه‌ین، هیچ جیاوازییه‌كى نییه كه مایه‌ی خۆشحاڵی هاووڵاتییان بێت، به پێچه‌وانه‌وه له بابه‌تى بازاڕ و شمه‌ك و پێداویستى ڕۆژانه‌دا، گرانى نرخ زیاتر بووه وه‌ك ئه‌و ڕۆژانه‌ى پێش 16ى ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌گه‌ر به‌راوردێكى نرخى ته‌ماته و به‌نزین بكه‌ین، به ڕوونى دیاره كه ساڵێك به‌ر له ئێسته نرخى كیلۆیه‌ك ته‌ماته له بازاڕى كوردستاندا به 500 دینار بوو، كه‌چی ساڵێك دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستبوون به عێراق، نرخی كیلۆیه‌ك ته‌ماته سێ به‌رامبه‌ر زیادى كردووه و له‌سه‌رووی هه‌زار و 500 دیناره‌وه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر به‌نزین به‌راورد بكه‌ین پێش ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، خه‌ڵك وایان پێشبینى ده‌كرد كه نرخی لیترێك به‌نزین بگاته هه‌زار دینار و زیاتریش، كه‌چی تا 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌نزین نرخى نه‌گه‌یشته 700 دینار، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئێسته ده‌بینین نرخی به‌نزین 750 دینار زیاتره له كوردستاندا. پێشترئه‌گه‌ر خه‌ڵكى كوردستان زانیبێتیان نه‌وتى كه‌ركووك بۆ كوێ ده‌ڕوات،خۆ ئێسته نازانن بۆ كوێش ده‌ڕوات؟.
هه‌ندێ كه‌س وا لێكدانه‌وه‌ی 16 ئۆكتۆبه‌ریان ده‌كرد كه شكاندنى گه‌مارۆى ئابووریى سه‌ر كوردستان بوو كه له‌ده‌رئه‌نجامى ڕیفراندۆمه‌وه دروست كرابێت، به‌ڵام ده‌بینین ئێسته گه‌مارۆكه زۆرتر و به‌هێزتره‌له كاتێكدا به‌هۆی 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه نیوه‌ى خاكى كوردستان دراوه‌ته ده‌ستى داگیركه‌ر و ده‌سته‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمیش كه‌مكراوه‌ته‌وه.
هه‌رچی له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم و پارێزگاكانیشه‌وه‌یه، له سه‌روبه‌ندى 16ى ئۆكتۆبه‌ردا زۆریان گوت كه عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پارێزگاكان ده‌كات و چیتر خه‌ڵكى سلێمانى وكه‌ركووك و كوردستان بێ نه‌وت و بێ مووچه و بودجه نابن، ته‌واوى شایسته دارایییه‌كانیان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌تا ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر 16ى ئۆكتۆبه‌ر و كابینه‌ى حكوومه‌تى عێراقی كۆتایی هات، كه‌چی شایسته دارایییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان وه‌ك پێش 16ئۆكتۆبه‌ر وایه، به‌شه نه‌وته‌كه‌شیان له‌لایه‌ن به‌غداوه وه‌ك مووچه‌كه‌ى كوردستان پاشه‌كه‌وت كراوه. بودجه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یش له 17%ـه‌وه بۆ 12% كه‌م كرایه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له به‌شه بودجه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بده‌ینه‌وه، ئه‌وا نموونه‌ى نزیك له به‌رده‌سته كه له بودجه‌ى ساڵی 2019دا وه‌زاره‌تى دارایی عێراق هێنده‌ى چاره‌گێكی هێزێكى ترسنۆكى عێراقی بۆ دانه‌ناوه له كاتێكدا له‌ده‌ستوورى ئه‌و عێراقه‌ى ئه‌واندا پێشمه‌رگه هه‌مان مافی هێزى به‌رگرى نیشتمانى هه‌یه وبۆی دیارى كراوه، له شه‌ڕی داعشدا یه‌كه‌م هێزبوو چۆكی به‌داعش دادا، پێشمه‌رگه بوو به درێژایی ڕووبه‌رێكى فراوان له مووسڵه‌وه تا گوڵاڵه شه‌ڕی كردووه، به‌ڵام ئێسته بودجه‌ی چه‌ند هه‌زار كه‌سێكی بۆ دانراوه كه چه‌ند ئامار خراونه‌ته ڕوو، هه‌ریه‌كه‌یان له 200هه‌زار پێشمه‌رگه كه‌متر نین و شه‌ڕی داعش‌یش به‌ڵگه‌یه كه هێزێكى گه‌وره بوو.
له‌باره‌ى كه‌ركووكیشه‌وه ڕوونه كه هێشتا هیچ هێز و ڕێكخراوێكى كوردی ناتوانێت به ئازادى له كه‌ركووك چالاكى بكات وخۆی ده‌ربخات، ئیتر باسی پله ئیدارى وبه‌ركه‌وته ڕامیارییه‌كانى كورد ناكه‌م كه به‌ده‌ست داگیركه‌رانه‌وه‌ن .
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێم له دواى ساڵێك له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، جگه له زیان و خه‌ساره‌تێكى گه‌وره‌ی مێژووى و مرۆیی و ئابوورى و ئیداری، كورد هیچ ده‌ستكه‌وت و قازانجێكى چنگ نه‌كه‌وت له‌و ڕووداوه، به‌وانه‌یشه‌وه كه هۆكار بوون بۆ ڕوودانى ئه‌و تێكشكانه نیشتیمانییه .