له‌دواى روخانى ریژیمى به‌عسه‌وه له‌ساڵى 2003، تاكو ئێستا چه‌ندین جار پێشنیازى پارچه‌پارچه‌كردنى جوگرافیاى عێراق كراوه بۆ سێ هه‌رێمى جیاواز، یان سیستمى فیدرالى پارێزگاكان، هه‌ردوو پێشنیاره‌كه له‌نێوان پڕۆژه‌ى به‌ریتانى و ئامریكى موناقه‌شه ده‌كرێت و تاكو ئێستا روون نییه كامیان سه‌رده‌گرێت، ئێستا فه‌رانسه‌ش هاتۆته سه‌ر خه‌ت كه ناچاره یه‌كێكیان قبوڵ بكات، به‌ڵام پڕۆژه‌ى نێوانه‌كان ئه‌وه‌یه ببێته 18 پارێزگاى فیدرالى و كه‌ركوك بچێته سه‌ر به‌غداى ناوه‌ند كه پایته‌خته و سه‌ربه‌خۆبێت، ئه‌مه‌ش له‌وێوه باشتر ئاشكرا ده‌بێت كه تائێستا كێشه‌ى هه‌رێم بۆخۆى به‌بێ كه‌ركوك یه‌كلایى نه‌بۆته‌وه، هه‌رئه‌وه‌ى كه راسته‌ڕێ نابێت و كێشه‌ى دوو ده‌سه‌ڵاتى زۆنى زه‌رد و سه‌وزیان بۆ چاره‌سه‌ر نابێت.
هه‌ژده پارێزگاكه
چه‌ند جارێكه قسه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌م كه عێراق سه‌ره‌نجام ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكى فیدرالى له‌سه‌ر بنچینه‌ى پارێزگاكان، چونكه له‌دواى پرۆسه‌ى داگیركردنى عێراق له‌لایه‌ن ئامریكاوه، پڕۆژه‌یه‌ك له‌نێوان مام جه‌لال و پۆل بریمه‌ر ئیمزاكرا كه عێراق ببێته ده‌وڵه‌تى فیدرالى پارێزگاكان، به‌و مانایه‌ى كه هه‌ر هه‌ژده پارێزگاكه فیدرالیه‌تى خۆیان هه‌بێت و سه‌ر به‌پایته‌ختى گشتى عێراق بن، چونكه به‌بڕواى به‌ریتانیه‌كان باشترین و به‌رژوه‌ندیترین رێگه ئه‌وه‌یه كه عێراق نه‌بێته سێ هه‌رێمى جیاواز، هه‌رچى ته‌رحى ئامریكیه‌كانیشه ئه‌وه‌بوو له‌لایه‌ن رۆبه‌رت گیتس و جۆ بایدنه‌وه پێشنیار كرا كه ببێته سێ هه‌رێمى جیاواز و باشترین زه‌مینه‌ى له‌باریش ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمێك هه‌یه ناوى كوردستانه و نزیكه‌ى 30 ساڵه ئه‌زموونى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆیى خۆى ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆى ناجێگیربوونى بۆچوونى ئا‌مریكا و رێكنه‌كه‌وتنیان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رنه‌گرتنى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ درووست كردنى ده‌وڵه‌تۆچكه له‌ناوچه‌كه، خه‌ریكه بیر له كۆنفیدرالى ده‌كرێته‌وه، باشترین سه‌لمێنه‌ریش ئه‌وه‌یه كه تائێستا نه‌ك نه‌ته‌وه‌ى كورد نه‌گه‌یشتووه به‌ستراتیژییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و له‌وانه‌ش مه‌سه‌له‌ى كه‌ركوك، به‌ڵكو نه‌یتوانیوه، یان رێگرییان بۆ دروستكردووه ببێته هه‌رێمى سه‌قامگیر و كێشه‌ى نێوخۆیى نه‌مێنێ، هه‌رچى هه‌رێمى سوننه‌یه كه پێشتر قایل نه‌بوون پێى و ره‌خنه‌یان له‌كورد و شیعه‌كان ده‌گرت بۆ مه‌سه‌له‌ى هه‌رێمه‌كان، ئێستا به‌پاڵشتى وڵاتانى كه‌نداویش ناتوانن هه‌رێمێك درووست بكه‌ن.
سه‌ره‌نجام هه‌موو ئه‌و پێشنیارانه سه‌رینه‌گرت و تائێستاشى له‌گه‌ڵدابێت جێگیر نه‌بووه، نموونه‌یه‌كى زیندووتریش بۆ ئه‌وه‌ى بیسه‌لمێنن ئه‌زموونى پارێزگاكان له‌بارتره یان هه‌رێمه‌كان، تائێستا ئه‌وه‌ى كه ده‌بینرێت به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه، سیستمى خۆجێى پارێزگاكانه و هه‌ر به‌ناو هه‌ردوو زۆنه‌كه سه‌ر به‌حكومه‌تێكى فیدرالیین، باشتر بڵێم له‌رووكه‌شدا به‌ده‌ست كورده‌كانه‌وه‌یه و له‌ناوه‌ڕۆكیشدا سه‌ر به‌به‌غدایه. چاره‌سه‌ر نه‌كردنى مه‌سه‌له‌ى نه‌وت و گاز و پێشمه‌رگه و له‌هه‌مووشى گرینگتر جێبه‌جێنه‌كردنى ماده‌ى 140 و نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ناوچه داڕێندراوه‌كان و شایسته‌ى دارایى و هتد، له‌حاڵێكدا به‌پێى لێدوان بێت هه‌موو لایه‌نێك كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى عێراق بارودۆخى ئاسایى بكرێت كه پێچه‌وانه‌كه‌ى راسته، چونكه له‌چنگى لایه‌نه‌كاندا نه‌ماوه و هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مه‌له‌فه‌كه‌یان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
كازمى و فیدرالیه‌ت
ئه‌وه‌ى كه چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌بوو كازمى ئه‌و ره‌فتارانه دووباره بكاته‌وه كه مالیكى و عه‌بادى كردیان، به‌پێچه‌وانه‌ى ساڵانى رابردوو و هاوڕاكانى، ئه‌م پیاوه وه‌كو كارێكته‌ره‌كانى پێش خوى نییه، زۆركه‌س به پیاوى راگه‌یاندن و ریكلامى فه‌یسبوك و ئه‌نستاگرام ناسراوه، ده‌یهه‌وێ له‌رێگه‌ى سیناریۆ و دیمه‌نه درامیه‌كانیه‌وه سۆزێك په‌یدا بكات، له‌وێوه داواى یه‌كگرتنه‌وه‌ى عێراق بكات وه‌كو چاره‌سه‌رێكى ریشه‌یى، له‌كاتێكدا ئه‌و دیفاكتۆیه‌ى كه ناوى هه‌رێمى كوردستانه بۆخۆى هه‌یه، هه‌رێمى شیعه‌كان كه پێكهاتووه له‌پارێزگاكانى خوارووى عێراق و شیعه نشینن، خه‌ریكى پێچه‌وانه كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێكه‌وتنه‌ن كه به‌ر له‌هاتنى كازمى ئیمزایان كردبوو، به‌ڵام یه‌ك گوتار و یه‌ك بۆچوونى سیاسیان نییه، سوننه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه یه‌ك رانین، ئه‌م موفاجه‌ئه سیاسیه‌ى كازمى كه پێشتر لێدوانى له‌سه‌ر دابوو، جگه له‌كۆشكه‌كه‌ى خۆى كه‌س نییه به‌هه‌ند وه‌ریگرێت، چونكه هه‌موو ناوچه عه‌ره‌ه‌ب نشینه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ، ئه‌م دیفاكتۆیه‌ى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌رى نییه، به‌وپێیه‌ى كه سنوورى له‌گه‌ڵ ئێران و توركیایه و زیاتر له 30 ساڵه كورده‌كان حوكمى ده‌كه‌ن، بۆیه عێراق ئاسان نیییه جارێكى تر سنووره‌كان به سه‌ربازى عێراقى بپارێزێ، یه‌كه‌م به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و سوپایه‌ى نییه بتوانێ كۆنتڕۆڵى بكات، دووهه‌م به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه و پێشمه‌رگه و بوونى چه‌ك له‌هه‌موو ماڵێكدا مه‌حاڵه سنووره‌كان كۆنتڕۆڵ بكرێت.
نهێنی پڕۆژه‌كان
به‌له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى كه ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عێراق تائێستا كارانیه و یاسا له‌چنگى نه‌ته‌وه و تایفه و ره‌وتى سیاسیدایه، ماده‌ى 140 یش كه بڕگه‌یه‌كى گرنگى ئه‌و ده‌ستووره‌یه و پێداگیرى كورده‌كانه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى كه‌ركوكه كه خۆیان راده‌ستى عێراقیان كرد، پێده‌چێ پڕۆژه‌یه‌كى نهێنى هه‌بێت له‌نێوان هه‌ردوو پرۆژه سێ هه‌رێمییه‌كه و 18 پارێزگا فیدرالیه‌كه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌رێمى كوردستان ببێته دوو زۆنى یاسایى و ده‌ستوورى، دواكه‌وتنى كێشه‌ى كه‌ركوكیش هه‌مان كۆدى هه‌یه، بۆیه كه‌ركوك چه‌ند ساڵێكه پرسه‌كه‌ى دواده‌خرێت و سه‌ره‌نجام واده‌رده‌كه‌وێت بچێته سه‌ر ناوه‌ند كه به‌غدایه كه ئه‌مه‌ش هه‌موو كورده‌كان له‌سه‌رى كۆك نیین، هه‌ربۆیه ده‌یانگووت كه‌ركوك عێراقێكى بچووكه، به‌وپێیه‌ى كه زیاتر له‌مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه و كیانێكى تایفى تێدایه، ئه‌م بۆچوونه ناراسته‌وخۆیان له‌خۆڕا له‌رێگه‌ى میدیا ناوخۆیى و جیهانیه‌كان جاربه‌جار ده‌رنه‌ده‌كه‌وت، هه‌روه‌ها باشترین سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ى كه‌ركوك ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێم، ئه‌وه‌یه كه زۆرجار هه‌وڵى ئه‌وه‌دراوه ئاسایى بكرێت و ئامار بكرێت و خه‌ڵكى شاره‌كه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسى سیاسى خۆیان بده‌ن و نه‌ده‌كرا، ئه‌و پێشنیاره سه‌رده‌گرێت كه له‌نێوان هه‌ردوو پرۆژه‌كه‌ى به‌ریتانیا و ئامریكایه، به‌مه‌ش هه‌م وڵاته زلهێزه‌كان و هه‌م توركیا‌و ئێران و هه‌م كورد و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانى دیكه ده‌گه‌ێنێته قه‌ناعه‌ت.
عێراق سه‌نته‌رى هاوكێشه‌كان
كردنه‌وه‌ى دۆسێیه‌كى وه‌ها كه سیستمى پارێزگاكانه و عه‌ره‌به‌كانى كه‌نداو پشتگیرى لێده‌كه‌ن، له‌كاتێكدایه كه كێشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تیش گۆڕینى نه‌خشه‌ى سیاسى و ئابورى وڵاتانى عه‌ره‌بى، عێراق سه‌نته‌ره‌كه‌یه‌تى، مه‌به‌ستم له‌وه‌یه كه به‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه سیاسى و ئابورییه‌كانى عێراق و سه‌قامگیربوونى له‌رووى ئه‌منییه‌وه، ئیدى سه‌نته‌رێك نامێنێت بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ئامریكا و وڵاته زلهێزه‌كان تاكو سیاسیه‌تى تێدابكه‌ن، ته‌نانه‌ت بۆت وركیا و ئێرانیش بوارێك نامێنێت، ئه‌م فۆڕمه سیاسییه كه له‌پشتیه‌وه ئه‌جێندایه‌كى نهێنى هه‌یه، ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه عێراق دانه‌بڕێت له‌و نیشتیمانه عه‌ره‌بیه‌ى كه له‌داهاتوودا درووستده‌كرێته‌وه، بۆیه جارێكى دیكه تاقیكردنه‌وه له‌سه‌ر سیستمى سیاسى عێراق ده‌كرێت، تاكو دواتر له‌سه‌ر وڵاتانى وه‌كو لوبنان و سوریا و لیبیا و یه‌مه‌ن و هتد بكرێت، هاتنى ماكرۆنیش بۆ عێراق، هه‌مان بیانووى له‌پشته‌وه‌یه، چونكه مه‌له‌فى سیاسى ئه‌و وڵاتانه دواى مه‌له‌فى عێراق دێت و به‌هه‌مان شێوه ئێران و توركیا تێیدا یاریكه‌رێكى ئه‌ساسین، نموونه‌ش توركیایه كه ده‌جار به‌قه‌د تواناى خۆى به‌ره‌ى جه‌نگى كردۆته‌وه، له‌وانه‌ش سوریا و ئه‌رمینیا و لیبیا و لوبنان و تونس و میسر و هتد، به‌ڵام پرۆڤه‌كه له‌عێراق ده‌كرێت كه قۆناغى دواى جه‌نگه‌كانه یان سه‌ركه‌وتنى هاوكێشه‌كانه، بۆیه ئه‌و سیستمه‌ى كه پێیان ده‌گوت فیدرالیه‌تى عێراق، دواى 17 ساڵ خه‌ریكه ده‌رده‌كه‌وێت كه جێگیر نابێت، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه له‌ده‌ستوورى هه‌میشه‌ییدا هاتووه، جێگیرنه‌بونیشى په‌یوه‌ندیى به‌هه‌ردوو لایه‌نى ده‌ره‌كى و نێوخۆییه‌وه هه‌یه.
ئه‌وه‌ى كه واده‌كات عێراق به‌سه‌نته‌رى هاوكێشه سیاسیه‌كان وه‌ربگرین، ئه‌وه‌یه كه ئا‌مریكا به‌پێى یاسایه‌ك كه دواتر له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه په‌سه‌ندكراوه پێشتر، له‌داگیركاره‌وه گۆڕا بۆ رزگاركه‌ر و مانه‌وه‌شى به‌پێى ئه‌و یاسایه بوو، كه‌چى ئێستا خۆى به‌سیناریۆیه‌ك هێزه‌كانى كێشانده‌وه و راده‌ستى هێزى پۆلیسى بێ ده‌سه‌لاتى عێراقى كرد و له‌لایه‌كى تره‌وه توركیاى هار كردووه بۆ گیانى ئه‌وروپا، له‌ولاشه‌وه فه‌رانسه گه‌ره‌كیه‌تى به‌ره‌یه‌كى تر بكاته‌وه له‌گه‌ڵ ئێران دژ به توركیا، كشانه‌وه‌ى ئا‌مریكا ته‌نها فۆڕمێكه و جه‌وهه‌رێكى جیاوازه، به‌ریتانیا هه‌میشه ئاماده‌یه، به‌ڵام هاتنى فه‌رانسه جارێكى تر بۆ لوبنان و دواتریش عێراق، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه گه‌ره‌كیه‌تى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا به به‌ڵێننامه‌ى سایكس بیكۆ دا بچنه‌وه و جارێكى تر ناوچه‌كه دابه‌شبكه‌نه‌وه وه‌كو پێویست، بۆیه ئێران و توركیا هه‌مشیه به‌راسته‌وخۆش نه‌بێ، به‌ناڕاسته‌وخۆ ئاماده‌ن له‌و سه‌نته‌ره‌ى پێى ده‌گوترێت عێراق، تایبه‌تیش به نێوخۆیى عێراق و كێشه‌ى پیچكهاته‌كان، ئه‌وه نادات به‌ده‌سته‌وه كه یان سێ هه‌رێمه‌كه یان 17 پارێزگاكه بێت، به‌ڵكو ده‌بێ چاوه‌ڕێى ئه‌و رێكه‌وتنه بكه‌ن كه له‌نێوان فه‌رانسه و به‌ریتانیا ده‌كرێت و عێراق یه‌كلایى ده‌كه‌نه‌وه، هه‌م جوگرافى و هه‌م ئابورى.