هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه له دنیادا لانیكه‌م ژیانى سیاسى و كارگێڕیى رێكنهخستبێت و به سیستم كار نه‌كات، سا به سیستمه‌كه له ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بێت، مه‌به‌ست له سیستم ئه‌وه‌یه نه‌ته‌وه یان كۆمه‌ڵگه رزگارى بووه له‌و گرێ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ى رێى له ده‌ستوور و یاساى هاوچه‌رخ گرتووه.
(تالكۆت پارسهن) یه‌كێكه له تیۆریسێنه هاوچه‌رخه‌كانى سیاسه‌ت، له كتێبى (سیستمى كۆمه‌ڵایه‌تی)دا، دووپات له‌سه‌ر شێوه و پێكهاته‌ى ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌كاته‌وه كه ده‌ستووریان هه‌یه، پێی وایه هه‌ر ئه‌و سیستمه ده‌توانێ تێگه‌یشتنى حكوومه‌ت فراوانتر بكات و له‌رێى گه‌له‌وه حوكم بكرێت.
ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ى تالكۆت له‌وێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه كۆمه‌ڵگه نابێت ته‌نیا داواى هه‌بێت له ده‌سته‌بژێری سیاسى و حزب، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌وڵى گۆڕینى پێوه‌ندییه كۆمهڵایهتییهكانیشى هه‌بێت له كلاسیك و دواكه‌وتووییه‌وه، بۆ پێشكه‌وتنخوازى و رۆڵ و نه‌قشى له دامه‌زراندنى گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌بێت، نه‌ك چاوه‌ڕوانى ده‌ستى حزب و حكوومه‌ت بن، ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه هاندانێكى كاریگه‌ره له‌سه‌ر ده‌سته‌بژێریش كه سیاسه‌ت ته‌نیا بۆ ئه‌وان نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو تاك و خه‌ڵكێكه بۆ به‌شداری سیاسی.
له سه‌روبه‌ندى هاتنه ئاراى هه‌ر پرسێكى سیاسى و گه‌رمبوونى هه‌ر بابه‌تێك له هه‌ر دۆخێك‌دا، تێرمى سیستم ده‌بێته یه‌كێك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ى هه‌موو كه‌سێك به‌كاری دێنێ، به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌مترین مه‌عریفه‌یان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت، بۆچى؟ چونكه خه‌ڵكى كوردستان ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى به‌عسی عێراقیشدا نه بیستوویانه و نه له سایه‌یدا ژیاون، هۆى ئه‌مه‌یش ئه‌وه‌بوو كه به‌ناوى شۆڕش و پرسى میلییه‌وه نه‌ده‌چوونه ناو سیستمه‌كه و هیچ گرنگییان به به‌شدارى سیاسى نه‌ده‌دا، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى له شاخه‌وه هاتن و جارێكى تر له ده‌ره‌وه‌ى سیستم و له بازنه‌یه‌كى دیاریكراودا، سیاسه‌تیان كرد و هیچ بیریان له هۆشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك و شۆڕشى هۆشیارى نه‌كرده‌وه، بۆیه ئه‌م وه‌همه‌ى كه سیستم چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كانه به‌و ئه‌خلاق و نه‌ریت و هه‌ڵسوكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تى و فه‌رهه‌نگییه‌وه، كه‌س نه‌یده‌زانى بۆچى ئه‌و پرسه ده‌ورووژێنرێت و بۆچى وه‌ڵامى نییه.
كورتبینیى به‌شى زۆرى ئه‌و كه‌سانه‌ى باس له دامه‌زراندنى سیستمێك ده‌كه‌ن بۆ هه‌رێمى كوردستان، ته‌نیا وه‌ك زاراوه‌یه‌ك بۆ ره‌خنه‌گرتن له ده‌سته‌بژێرى سیاسى و حكوومه‌ت به‌كاری دێنن، ئه‌گه‌رچى ئه‌مه مافى هه‌موو تاكێكه ره‌خنه بگرێـت، به‌ڵام له‌وه بێ‌ئاگان هه‌رێم هه‌م له‌ڕووى فه‌رهه‌نگى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، نه‌گه‌یشتووه به‌و ئاسته‌ى بتوانێ له‌گه‌ڵ سیستم هه‌ڵبكات، هه‌م هێشتا كێشه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه له‌ڕووى ده‌ستوورییه‌وه و هێشتا سه‌ربه ده‌وڵه‌تى عێراقه. حاڵى عێراقیش ئه‌وه‌یه هیچ كه‌سێك ناتوانێ پێناسه‌یه‌كى تیۆرى بۆ سیستمه‌كه‌ى بكات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له ژێر ناونیشانی فیدراڵى سیاسه‌ت ده‌كات و ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له ناوه‌ڕۆكیشدا خاڵییه له ماناى سیستم.
به‌شێكى زۆر له‌و كه‌سانه‌ى گفتوگۆى سیستم ده‌كه‌ن، هێشتا خۆیان ناونیشان و ژیانیان و هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌خلاقیان هۆزگهرایى و بنه‌ماڵه‌ییه
به‌شێكى زۆر له‌و كه‌سانه‌ى گفتوگۆى سیستم ده‌كه‌ن، هێشتا خۆیان ناونیشان و ژیانیان و هه‌ڵسوكه‌وت و ئه‌خلاقیان هۆزگهرایى و بنه‌ماڵه‌ییه، هێشتا نازانن سیستم ده‌ستووره، ده‌ستووریش واته ئه‌رك و ماف، ئه‌رك و مافیش واته په‌روه‌رده و ئاماده‌كردن و به‌شدارى چالاكانه‌ى هه‌مه‌لایه‌نه له هه‌موو كایه‌كانى ژیاندا، له كاتێكدا خوێندنه‌وه‌ى بۆ به سیستمكردنى هه‌رێم، تێڕوانینێكى نه‌رێنییه.
بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ڵامى پرسیارێكى حازربه‌ده‌ست بده‌مه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچى له‌گه‌ڵ بوونى سیستمدا كۆك نیم؟
یه‌كه‌م، هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى له ژێر هه‌ژموونى فكرى دواكه‌وتوویى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئاینى توندڕۆدان.
دووه‌م، سیستم بریتییه له په‌روه‌رده‌كردنى مرۆڤ له منداڵییه‌وه له‌سه‌ر ره‌خنه‌ى ره‌خنه‌گرتندا، بیانوویشم ئه‌وه‌یه ئێمه فێر كراوین به‌رده‌وام به‌بێ هۆ و به‌بێ مه‌عریفه، به‌ناوى ره‌خنه‌گرتنه‌وه قسه‌ى سیاسییه‌كان دووباره بكه‌ینه‌وه، له كاتێكدا نازانین ره‌خنه سه‌ربه‌خۆییه نه‌ك پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكى سیاسی، نه‌ك ره‌خنه‌گرتن له ته‌واوى ژیانى خه‌ڵك به‌گشتى.
ره‌خنه‌گرتن له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌بێ دواى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركى یاسایى بێت، نه‌ك هه‌موو ژیان نوقمى فه‌وزایه‌ك بووبێت كه خه‌ڵكه‌كه به‌گشتى به‌شدارن له‌و فه‌زایه و ئاماده نین له بهسیستمكردنى ژیاندا به‌شدار بن.
سیستم كاتێك جێگیر ده‌بێت كه حكوومه‌ت و ده‌سته‌بژێر، وه‌ك یه‌ك كار بكه‌ن بۆ رێكخستنى كۆمه‌ڵگه له‌ڕێى مه‌عریفه و په‌روه‌رده و سیستمى رێگه‌وبان و ته‌لارسازى و خواردن و خۆناسین و تێكه‌ڵبوون و پێكه‌وه‌ژیانى هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینه‌كان.
سیستم واته هاوبه‌شى و پێشكه‌شكردنى ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ قه‌یرانه جۆراوجۆره‌كانى ژیان، له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مانه، قسه‌كردن له سیستم، وه‌ك كوتینی ئاسنى سارده.