ئه‌و ره‌خنه‌یه‌ی له‌باره‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی خێرایی ده‌كرێت، ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر شوێنێكی لۆكاڵیدا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت خۆشگوزه‌رانی وه‌ك خه‌ونێك نیشانی خه‌ڵك ده‌دات و دواتر له‌پێناو پاراستنی سه‌رمایه‌كه لێی ده‌سێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر له رابردوودا سه‌رمایه‌داری له‌سه‌ر قازانج ژیاوه و به‌رده‌وام بۆ خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی خۆی، هێزه لۆكاڵییه‌كانی داگیر كردووه، ئێسته به پێچه‌وانه‌وه هێزی لۆكاڵی له شێوه‌ی خۆی دروست ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی كه به‌رده‌وام بێت له هه‌ر لۆكاڵێك ئاستێك به‌رهه‌م دێنێت تا نادڵنیایی له دۆخی به‌رده‌وامدا بهێڵێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا چاره‌سه‌رێكی كاتی بۆ بدۆزێته‌وه و وه‌ك كاڵایه‌كی بایه‌خدار بیفرۆشێته‌وه به كایه‌ی سیاسه‌ت و به‌و خه‌ڵكانه‌یش كه چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن ئه‌م سیستمه‌وه، كێشه‌ی كورد و مه‌زه‌و و تایه‌فه‌كانی تری وه‌ك حووسی و لیبییه‌كان كه گرێدراوی كێشه‌ی نه‌وت و بازاڕ و سیستم كراون، باشترین سه‌لمێنه‌ره كه سه‌رمایه‌داری جیهانیی بۆچی له لۆكاڵییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات؟.
تێگه‌یشتن له‌م سه‌رمایه‌داره‌ی كه له‌ژێر ناونیشانی ته‌نگژه‌ی مه‌وه‌ز و نه‌ته‌وه و تایه‌فه و ده‌وڵه‌ته بێ شوناسه‌كان هه‌یه‌تی كه له په‌نای ئه‌م شوناسه ونه‌دا ته‌نگژه‌ی ئابووری خوڵقاندووه، بیرۆكه‌یه‌كی نوێیه له تێكه‌ڵكردنی وێنه سیاسی و ئابوورییه‌كان له نێو بۆشایییه‌ك كه خۆی خوڵقاندوویه‌تی، هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان كه دووره له سروشتی خۆی.
سه‌ره‌تا له بنكه مادییه‌كه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و دواتر ده‌چێته ناو نه‌سیجی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، بۆ نموونه پێداگری له‌سه‌ر جیاوازی و په‌رته‌وازه‌كردنی گشتێكی دیاریكراو له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێ كێشه‌دا و گواستنه‌وه‌ی بۆ فه‌وزایه‌ك به‌ناوی دیموكراسی و ئازادی و رزگاركردنیان، دواجاریش سه‌رقاڵكردنیان به كێشه‌ی سیاسی و ئابووری تا جارێكی تر سه‌رقاڵی سه‌قامگیری بن، ده‌بێ باجی ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه لۆكاڵییه بده‌نه‌وه كه سه‌رمایه‌داری گه‌ره‌كیه‌تی.
نموونه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد كه جگه له دابه‌شبوونی به‌سه‌ر چوار پارچه‌دا، كێشه‌كانیشی جودا كردووه‌ته‌وه و پێداگیری له‌سه‌ر مافی هه‌موو گرووپه دروستكراوه‌كان به‌ناوی پشكداری سیاسی له جیۆگرافیای دیاریكراودا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌داری نێوده‌وڵه‌تی كردووه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه باشترین وێنه‌ی وه‌همییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به گشتی له ڕێگه‌ی ئامێری راگه‌یاندنه‌وه، وا تێبگات كێشه‌كه ره‌گوڕیشه‌ی لۆكاڵی هه‌یه، باشترین نموونه‌ی ئه‌و كۆلاجكردنه كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌وه‌یه كه له عێراق و سو‌وریا و توركیا و لیبیا و یه‌مه‌ن هه‌یه و سه‌رقاڵ كراون به پرسی مافی سیاسییه‌وه، له حاڵێكدا بنه‌ڕه‌تی باسه‌كه پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌یه له ئاستی لۆكاڵیدا.
كۆلاجكردنی به زۆری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو بازنه‌یه‌كی تردا كه بازاڕ و زێده‌بایییه‌كی نوێ له شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پاره له ڕێگه‌ی پوڵێك كه به‌های سامانی لۆكاڵییه، له‌ژێر ناوی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی كه ئه‌و دروشمانه خۆیان ته‌نیا بۆ بره‌ودانه به جوداخوازی و جه‌نگی تایه‌فی و نه‌ته‌وه‌یی.
هه‌روه‌ها خۆ به‌دوورگرتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی بووه‌ته پێشه‌نگی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م جۆره سه‌رمایه‌داره بێ داهاته سه‌ربه‌خۆیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌بینرێت، توانایه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری ده‌وێت بۆ ناسین و مامه‌ڵه‌كردن و قبووڵكردن، یان لابردنی له ڕێگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ناڕازییه‌وه، ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێت به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانییه‌وه، ئه‌و به زۆر كۆلاجكردنه ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌یه كه له لۆكاڵیدا نه‌بێت جێی نابێته‌وه بچێته ئاستێكی به‌رزتر و شوناسی جیهانیی وه‌ربگرێت، ره‌نگه ئه‌مه ئه‌و موناقه‌شه‌یه بێت كه تا ئێسته نه‌زانراوه چۆن و كه‌ی و له كوێوه ده‌ست پێ بكه‌ین.