زیاتر له دوو مانگه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، هه‌مووان خۆمان له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین كردووه، هه‌ر ئێمه نا، ڤایرۆسه‌كه دنیای له ماڵ ناوه به وڵاتانی زلهێزیشه‌وه تا ئاستی ئه‌وه‌ی خستوونییه له‌رزینه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان خاوه‌نی پێشكه‌وتووترین سیستمی ته‌ندروستی و لێهاتووترین تیمی پزیشكین. جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌یه دنیا هه‌موو تێگه‌یشتنی هه‌یه بۆ ئه‌م دۆخه تازه‌یه، به‌ڵام كوردستان جۆرێكی تره.
له‌م دۆخی كه‌ره‌نتین و كۆرۆنا سته‌مكاره‌دا وڵاتان نایشارنه‌وه كه هاواریان لێ هه‌ڵساوه و هیچ چاره‌سه‌رێك له ئاسۆدا دیار نییه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دیمه‌نی تراجیدیمان نه‌بینی له هه‌رێمه‌كه‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاو وڵاتاندا هه‌وڵی رژدی دا و باشترین و سه‌ركه‌وتووترین هه‌نگاوی بۆ ڕێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه گرته‌به‌ر. بۆیه ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌ستخۆشیی له حكوومه‌تی هه‌رێم كرد له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا. زۆر وڵات و زۆر كه‌سایه‌تیی گرنگ پێزانینیان هه‌یه بۆ ئه‌م ده‌ستكه‌وته‌ی كوردستان، كه‌چی له ناوخۆ بێبه‌های ده‌كه‌ین، چونكه به چاوی حزبی سه‌یری ته‌ندروستیش ده‌كه‌ین، به‌ڵام من هیوای جیاوازم هه‌بوو كه كۆرۆنا بمانگۆڕێت به‌ره‌و مرۆڤی باشتر و تێگه‌یشتووتر.
ئاخر له‌م ماوه‌یه‌دا له‌بری ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتن و دڵخۆشیمان به‌وه‌ی یه‌كه‌مجاره كوردستان به بابه‌تێكی گه‌وره‌دا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و نموونه‌كه‌ی ده‌بێت به شایانی باس، كه‌ره‌نتین و پابه‌ندی خه‌ڵك و رژدی حكوومه‌ت، وایكرد ئازیزانمان نه‌بینین بمرن به به‌رچاومانه‌وه، له كاتێكدا له رابردوودا له هه‌موو ناخۆشی و كێشه‌یه‌كدا قوربانی بووین و ئه‌مجاره براوه‌ین، كه‌چی هێرشێكی چڕوپڕی ڕاگه‌یاندن دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان و به‌دیاریكراویش مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت ده‌ستی پێ كردووه، تا ئه‌و ئاسته‌ی بۆ شاردنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی، هه‌ندێك ده‌ڵێن ڤایرۆسه‌كه درۆیه و نییه و حكوومه‌ت پاره‌ی پێ نییه بۆیه كه‌ره‌نتینی كردین، زیاتریش ده‌ڵێن كه حكوومه‌ت شكستی خۆی ده‌شارێته‌وه، ئاخر سه‌مه‌ره‌یه مرۆڤ ته‌نیا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی چاوی ئه‌وه‌نده دابخات كه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه بكات به شكست.
ئه‌م ته‌نگژه داراییه هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی خێرا ده‌كات و ئه‌گه‌ر بیقۆزینه‌وه، ره‌نگه خێر بێت
به‌ڵام من باش تێده‌گه‌م ئه‌و ده‌نگه زاڵه‌ی دنیامان تاریك ده‌كه‌ن و تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییان ته‌نیوه و ده‌یانه‌وێ گوشار دروست بكه‌ن، ئه‌و بندیوارانه‌ن كه مووچه‌كه‌یان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، چونكه ئه‌م ته‌نگژه داراییه هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی خێرا ده‌كات و ئه‌گه‌ر بیقۆزینه‌وه، ره‌نگه خێر بێت و رووی له كوردستان كردبێت. ئه‌وپه‌ڕی بچووكییه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی خۆت و مووچه‌ی به‌لاش، میله‌تێك هه‌راسان ده‌كه‌یت و جنێو به دار و به‌رد ده‌ده‌ی.
ئه‌و ته‌وژمه به‌رژه‌وه‌ندیخواز و مه‌له‌وانه‌ی ناو گۆمی لێڵی گه‌نده‌ڵی كه ئێسته ده‌بێت ئاشكرا بن و مووچه ناشایسته‌كه‌یان ببڕن، دژایه‌تییه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده قووڵ بووه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وه ماوه بڵێن مه‌سروور بارزانی له تاقیگه‌كانی كوردستان ڤایرۆسی كۆرۆنای دروست كردووه و به‌دنیادا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن به به‌رچاویانه‌وه به‌غدا مووچه‌ی بڕیوه و ئه‌مان یه‌خه‌ی حكوومه‌ت ده‌گرن، یان دۆخه‌كه وا وێنا ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی هاتبێته سه‌ر حوكمی وڵاتێكی خاوه‌ن یه‌ده‌گی 100 ملیار دۆلاری و پاره‌كه دیار نه‌مابێت، یاخۆ ئه‌م بووبێت نیوه‌ی خاكی فرۆشتبێ.
دژایه‌تییه‌كه به‌جۆرێكه وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هیچ تێنه‌گات و ته‌نیا ئه‌وه‌ی حزبه‌كان بیڵێن باوه‌ڕیان پێ بێنین، بۆیه له‌وپه‌ڕی ساده‌یی خۆیانه‌وه ده‌یانه‌وێ به سلێمانییه‌كانیش بڵێن سه‌رۆك وه‌زیران خۆیه‌تی 25 ساڵه پاره‌ی بۆ پڕۆژه دێته سلێمانی و ئه‌و ده‌یخوات، هه‌ر ئه‌ویش داهاتی مه‌رزه‌كانی باشماخ و په‌روێزخان ناگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی.
ده‌زانن بۆ خه‌تای مه‌سروور بارزانییه؟ چونكه به‌هێزه و ده‌یه‌وێ ئه‌و چه‌وتییه‌یی دروست بووه رێكی بكاته‌وه، مووچه بندیواره‌كانیان ببڕێت و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كانیان تێك بدات و سووده‌كان له گرووپه‌وه بگوازێته‌وه بۆ میله‌ت، راستییه‌كه‌ی میله‌تیش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌وێت، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیخواز و مووچه‌خۆری به‌لاش و بندیوار، ده‌ڵێی نه‌خۆشیی شێتیی مانگایان گرتووه، وا شڵه‌ژاون، په‌لاماری هه‌موو شت ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست بكه‌ن.
خه‌تایه‌كی تری مه‌سروور بارزانی ئه‌وه‌یه كه حه‌زی له‌وه نییه بێته سه‌ر شاشه و په‌نجه ڕابوه‌شێنێت، حه‌زی خۆبه‌پاڵه‌وانكردنی نییه، سه‌رجه‌م كاره‌كانی دوورن له چاوی كامێرا و به‌هێمنی له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌ست بۆ كێشه‌كان ده‌بات و نایه‌وێت كه‌س به شانوباڵیدا هه‌ڵبدات. ڕه‌نگه تا ئێسته نه‌زانن، سروشتی ئه‌م سه‌ركرده‌یه وایه زۆرترین كار ده‌كات و كه‌مترین لێدوان و ده‌ركه‌وتنی هه‌یه، حوكمڕانیش پیاوی خۆی ده‌وێت، مه‌سروور بارزانی ڕێك ئه‌و پیاوه‌یه كه به‌ڕاستی حوكمڕانیی ده‌كات و بنه‌ما دروست ده‌كات بۆ داهاتوویه‌كی باش، ئه‌وانه‌یشی دژی سیستمن، ده‌یانه‌وێت له‌م سه‌ره‌تایه‌وه كۆسپی بۆ دروست بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی میله‌ت سه‌رده‌كه‌وێ.