جیۆگرافیای هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌ته نێوان چوار وڵاتی دراوسێی خوێنمژی دیكتاتۆر كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك و یه‌كێك له‌و وڵاتانه چاویان له‌سه‌ر داگیركردن و تێكدانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه. له ناوخۆی هه‌رێمیش جاش و خۆفرۆش خیانه‌تی لێ ده‌كه‌ن و چاوساغ و ڕێخۆشكه‌ری داگیركه‌رانن و هه‌وڵی لاوازكردنی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی یان تاكه‌كه‌س له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پاره و پۆست، بێگومان چاره‌نووسی ئه‌م جاشانه كۆتایان شكست و مه‌رگه.
دوای ئه‌وه‌ی ساڵانی ڕابردوو پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ڕووی جیۆگرافیا و دیپلۆماسی و ئابووری به‌رز بووه‌وه و سه‌نگێكی به‌هێزی بنیات نایه‌وه، تاقمێك جاش هه‌وڵی لاوازبوون و له ناوچوونی ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا ده‌ستوور پارێزه‌ری قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌وانه‌ی دژایه‌تی ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن، سه‌یره كه ئێسته له ناو خاكی پیرۆزی كوردستان ماونه‌ته‌وه و به‌جێی ناهێڵن، یان مانه‌وه‌یان له پێناو پله و پۆست و مووچه و ئیمتیاز و ڤێلا و بازرگانییه؟!
ئه‌وه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وه‌ك بانێك و دوو هه‌وایه، له به‌رده‌م خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت و هاوكاره، به‌ڵام له پشت په‌رده‌وه له دژی خه‌ڵكه و هه‌موو هه‌وڵێكی برسیكردن و نانبڕینی خه‌ڵكی هه‌ژاره، له‌لایه‌ك شه‌ڕی گه‌یشتن به پله و پۆستی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، له لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵی له ناوبردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات.
قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستووری عێراق ددانی پێدا نراوه و به ھه‌رێمێكی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدڕاڵی. له به‌ندی پێنجه‌مه‌وه له به‌ندی یه‌كه‌می ماده‌ی ١١٧ی ده‌ستووری ھه‌میشه‌یی عێراقی فیدراڵ ھاتووه، ئه‌م ده‌ستووره ددان به ھه‌رێمی كوردستان دێنێت وه‌ك ھه‌رێمێكی فیدراڵی.
قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان موڵكی لایه‌نێك یان جاش و خیانه‌تكاران نییه، به‌ڵكو موڵك و به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیدان و خه‌بات و تێكۆشانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌كانی میله‌تی كورده كه به خوێن و گیانی خۆیان به‌رگرییان لێ كردووه و ئاڵای پیرۆزی كوردستانیان به به‌رزیی به ئاسمانی خاكی كوردستان ڕاگرتووه، هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز خۆی ناچه‌مێنی بۆ هیچ وڵاتێكی داگیركه‌ر و هه‌ر تاقمێكی كه‌مفامی خیانه‌تكار، چیتر خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی هه‌رێمی كوردستان ڕێ به‌وانه نادات بازرگانی به ژیانیان بكه‌ن.
ئه‌گه‌ر لاپه‌ڕه‌ی ڕابردووی ئه‌م جاشانه هه‌ڵبدرێته‌وه، پڕه له سه‌رشۆڕی و پیلانی شكستخواردوو و خیانه‌تی گه‌وره، بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه جاش و خیانه‌تكاران بده‌ین به یاسا و دادگایی بكرێن و سزا و باجی خیانه‌تكردنیان بده‌ن، تا ببنه په‌ند و كه‌س بوێری ئه‌وه‌ی نه‌بێ بیر له خیانه‌ت و دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه.