یازده‌یه‌مین كتێبی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" به ناوی "فه‌یك نیوز" له سه‌رجه‌م كتێبخانه و ناوه‌نده‌كانی كتێبفرۆشی خراوه‌ته به‌رده‌ستی خوێنه‌رانه‌وه، كتێبه‌كه له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس سه‌رباز ئه‌حمه‌د نووسراوه، ئه‌م كتێبه له دوو ناونیشانی "فه‌یك نیوز" ناونیشانی سه‌ره‌كی و "كۆتایی حه‌قیقه‌ت و سه‌رده‌می جه‌نگی بایۆپۆڵه‌تیك" ناونیشانی لاوه‌كی پێك هاتووه، له‌لایه‌ن ئاراس ئه‌كره‌م دیزاینی بۆ كراوه و چاپخانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له دووتوێی 136 لاپه‌ڕه‌دا چاپی كردووه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له پێشه‌كی و شه‌ش به‌شی درێژ پێك هاتووه.
زۆر له شته شاراوه له ناوه‌ڕۆك و دیار له ڕووخسار ده‌خاته ڕوو
فه‌یك نیوز باس له چۆنیه‌تیی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه و ئاشكراكردنی هه‌واڵی ناڕاست له دنیای ته‌كنه‌لۆجیادا ده‌كات، له خواره‌وه‌دا من وه‌ك دكتۆری زانكۆ و پسپۆڕ له بواری كۆمه‌ڵناسی و ده‌ر‌وونزانی، شیكردنه‌وه و خوێنده‌وه‌م له‌گه‌ڵ گرنگی ئه‌م كتێبه بۆ نه‌وه‌ی كورد ده‌خه‌مه ڕوو.
سه‌ره‌تا له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌ستخۆشی له نووسه‌ری گه‌نج ته‌مه‌ن و هزر و نووسین دنیادیده ده‌كه‌م، به‌هۆی بوێری و ورووژاندن و خستنه‌ڕووی بابه‌تێكی هه‌ستیار و گرنگ بۆ تاك و كۆمه‌ڵگه، كه زۆر له شته شاراوه له ناوه‌ڕۆك و دیار له ڕووخسار ده‌خاته ڕوو، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و ماندووبوون و كات و بیركردنه‌وه‌ی له هه‌ستكردنی به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه و گه‌له‌كه‌ی.
ئه‌گه‌رچی به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و ورد، زانستی دیزاینم نه‌خوێندووه و شاره‌زاییه‌كی باشم لێی نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له وڵاتانی ناویندا زۆر له‌وانه‌ی كارێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن پسپۆڕیه‌تی یان هیچ ئه‌كادیمییه‌كیان لێ نه‌خوێندووه، بۆیه پێده‌چێت دیزانی ئه‌م كتێبه‌یش هه‌روابێت و كه‌سێكی شاره‌زای زۆرباش له بواری دیزاین كاره‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دابێت، من وه‌ك كۆمه‌ڵناسێكی پسپۆڕ و ده‌روونزان و په‌روه‌رده‌ناسێكی كرده‌نیی زیاتر له 10 ساڵ ئه‌زموون، له‌و بڕوایه‌م گونجانی ڕه‌نگه‌كان له‌لایه‌ك و وێنه‌ی سه‌ركتێبه‌كه‌یش له‌لایه‌كی تر، نه‌ك بینه‌ر و خوێنه‌ر ڕاناكێشێت، به‌ڵكو كاتێك له كتێبخانه‌یه‌ك سه‌یری كتێبه‌كه‌یش بكه‌یت، نا‌توانیت هه‌ڵوه‌سته‌شی له‌سه‌ر بكه‌یت، به‌ڵكو له‌وه‌یش زیاتر تووشی دڵه‌خورپه‌شت ده‌كات، ئاخر به‌هۆی سوودی زۆری ئه‌م كتێبه نه‌ده‌كرا ئاوا تێپه‌ڕێت، ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌یه بۆ باشی ده‌زگه و نووسه‌ر و بابه‌ته‌كه، بۆیه سته‌م له خۆكردن له‌م كتێبه كراوه، ده‌كرێت له چاپی دووه‌م و داهاتوو ئه‌مه ڕه‌چاو بكرێت.
نابێت هه‌واڵ و بابه‌ته‌كان له‌یه‌ك سه‌رچاوه وه‌ربگیرێت
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه به‌گشتی وه‌ك زانراوه له عورفی كتێب نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ی به ناوه‌ڕۆك و لایه‌نی سه‌لامه‌تی هزری بۆ بكرێت، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه‌دا زانیارییه‌كی زۆری خستووه‌ته‌ڕوو و په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر لایه‌نه شاراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن و سۆشیال میدیا و میدیا به‌گشتی لاداوه، له‌وانه‌یش میدیای كوردی.
ئه‌مه خۆی له خۆیدا زانیارییه‌كان چ زانراوبن یان نه‌زانراو، ئاماژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره كه ده‌سه‌ڵات ڕێی داوه به چاپكردن و وه‌شاندنی ئه‌م كتێبه له ڕێی میدیا و ده‌زگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی، بوێری له‌وه‌دایه ده‌زگه‌یه‌كی پسپۆڕ ئه‌م بابه‌ته‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، واتا ئاماژه‌ی باش و ڕوون هه‌یه بۆ خه‌می نه‌وه‌ی داهاتوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و كاربه‌ده‌ستان كه ده‌یانه‌وێ خۆیان به‌خاوه‌نی تاك و كۆمه‌ڵگه بزانن، هه‌وڵی گۆڕانكاری بده‌ن و په‌رده لابده‌ن له‌سه‌ر زۆر بابه‌تی گرنگی میدیایی كه چ كاریگه‌رییه‌كیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به تایبه‌تی هێناوه. هه‌ر له نه‌مانی ئینتما بۆ پیرۆزی خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه .. هتد، كه پێشتر ته‌نیا خۆیان به‌خاوه‌نی سه‌روه‌تی سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌وی ده‌زانی.
ئه‌م كتێبه بۆ خاوه‌ن هزر و ئایدۆلۆجیا و ڕۆشنبیرێكی سه‌ربه‌خۆ زۆر نامۆ نییه، ئه‌ویش به‌هۆی لێهاتوویی و شاره‌زایی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوویان، به‌ڵام بۆ نه‌وه‌كانی دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991 و دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێم كه نایانه‌وێ هیچ شتێك بزانن و فێربن، زۆرگرنگ و پێویسته، له‌لایه‌كی تره‌وه نووسه‌ر زانیارییه‌كان به هه‌نگاو ڕیزبه‌ند ده‌كات و له هه‌ركوێیه‌ك پێویستی به ڕووكردنه‌وه بێت چ وه‌ك چه‌مكه نوێ و ناباوه‌كان یا چ وه‌ك هۆكار و نیشانه و پلان و ده‌رئه‌نجام و مه‌به‌ست.. هتد، بۆ خه‌ڵكی گشتی و ڕۆژنامه‌نووسان ڕوون ده‌كاته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه نووسه‌ر له‌و بڕوایه‌دایه له‌گه‌ڵ دروستبوونی مرۆڤایه‌تی درۆ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن په‌یدا بوونه و بۆ دوو هۆكار گه‌ڕاندوویه‌تیه‌وه، ئه‌وانیش ترس و به‌رژه‌وه‌ندییه، كه ئه‌میش بۆچوونێكی ته‌واوه بۆ سه‌رده‌می ئێسته و دروستبوونی سۆشیاڵ میدیا.
نووسه‌ر وا له خوێنه‌ر ده‌كات كه خۆی ڕاده‌ستی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاگا بێننه‌وه له‌و هه‌موو مین و ته‌قه‌مه‌نییه كه بۆ مرۆڤایه‌تی به‌گشتی و كۆمه‌ڵگه هه‌ژار و دواكه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌تی داڕێژراون. هه‌روه‌ها له چه‌ند جێیه‌ك هانی ڕۆژنامه‌نووسان و هاوپیشه‌كانی ده‌دات و به ئاگایان ده‌هێنێته‌وه كه هه‌نگاو و ئامانج و په‌یامه‌كانیان بگۆڕن، بۆ ئه‌وه‌ی ئامانج و ڕه‌سه‌نایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی تێدا به‌دی بێت. به‌بیریان ده‌هێنێته‌وه كه كۆمه‌ڵگاكه‌یان نه‌كه‌ن قوربانی پیشه و مووچه و نازناوی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و ده‌مامك دراو، به‌ڵكو له پێناو و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی مرۆڤ و خێزان و نه‌وه‌كانی دواتریش له پێناو پیشه و ده‌زگاكانیان هه‌نگاوه‌كانیان بنێن.
هه‌رچۆنێك بیر بكه‌یته‌وه تۆ ده‌بیت به قوربانی هه‌واڵی درۆ هه‌موو شتێك تێكه‌ڵی یه‌كتر بووه و گه‌مژه و زانا و نه‌زان هاوتای یه‌كتر بوون
زیاتر بابه‌ته‌كه‌ی ورد كردووه‌ته‌وه و دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه نابێت هه‌واڵ و بابه‌ته‌كان له‌یه‌ك سه‌رچاوه وه‌ربگیرێت، به تایبه‌تی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه ناوبانگیان باش نییه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕاست و دروستی زانیاری پێوه‌ندی به ڕه‌گه‌ز ته‌مه‌ن و ئاین و نه‌ته‌وه و بڕوانامه و پله‌وپایه نییه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه پیشه‌ی ڕۆژنامه‌نووسی زۆر جیاوازه له پیشه‌كانی تری ناو كۆمه‌ڵگه وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا و ژمێریاری .. هتد، چونكه هه‌ركاتێك هه‌ر‌یه‌كێك له‌وانه هه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌ن، ئه‌وا ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه تووشی هه‌ڵه و زیان ده‌بن. هه‌وره‌ها هاوپیشه‌كانی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه نه‌بن به ده‌هۆڵی پێنجه‌می دوژمن له‌كاتی جه‌نگدا و بێ ئه‌وه‌ی ئاگه‌دار بن، بۆیه داوایان لێ ده‌كات پارێزه‌ری له ڕه‌وشتی زانستی و مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆژنامه‌نووسان بكه‌ن، ئاماژه به گرنگی هۆشیاری جه‌ماوه‌ر ده‌كات كه دوولایه‌نه‌یه له‌لایه‌ك تاك خۆی به‌رپرسه و له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ده‌سه‌ڵات. به گرنگیشی ده‌زانێ كه هه‌مووان ڕاستی هه‌واڵه‌كانیان لا جێی بایه‌خه زیاتر له ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كان.
ئاماژه به گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕاستیی ڕاستی ده‌كات و نووسه‌ر ده‌ڵێت كه من ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕاستیی ڕاستی هه‌نگاوه‌كانیان ده‌نێن و پیرۆزی كاری خۆیان ده‌پارێزن، بۆ نموونه ئێمه له سه‌رده‌می لاوێتیدا پێش دڵنیابوون له‌لایه‌نی ده‌روونی و كۆمه‌لایه‌تی و ئابووری و سیاسی نووسه‌ری كتێبه‌كه، هه‌موو جۆره نووسین و كتێبێكمان نه‌خوێنده‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ بوونی هه‌ر كێشه و به‌تاڵییه‌ك له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه ڕێڕه و ئامانجه‌كانی نووسه‌ر ده‌گۆڕێت.
له به‌شێكی تری كتێبه‌كه نووسه‌ری گه‌نج باسی له چۆنیه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژنامه‌ی زه‌رد و به‌ره‌وپێشچوونی رۆژنامه‌ی سه‌ر كاغه‌زه‌وه به‌ره‌و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاژانس و ماڵپه‌ڕه‌كانی هه‌واڵ و میدیاكان ده‌كات، كه چۆن ورده ورده شتێك نه‌ماوه‌ته‌وه به‌ناوی تایبه‌تمه‌ندی و بنه‌ماكانی هه‌واڵ و سه‌رچاوه‌ی زانیاری، هه‌موو كه‌س له‌خۆیه‌وه ده‌بێت و بووه به سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ.
هاوكات سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی "فه‌یك نیوز"ی شی كردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، له‌گه‌ڵ هاتنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تڕه‌مپ هه‌واڵ و زانیاری درۆ زیادی كرد و سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ دنیایه‌كی پڕاوپڕ له هه‌واڵی درۆ. له سه‌ره‌تادا زانایان له‌و بڕوایه‌دا بوون كه كاریگه‌ری فه‌یك نیوز، ته‌نیا له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئاستنزم و مامناوه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام دواتر هه‌موو ده‌رچووانی زانكۆ و خوێندنی باڵا و ڕۆشنبیرانیشی گرته‌وه و هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانیاندا نه‌ما، باس له‌وه ده‌كات كه دنیا كه‌وتووه‌ته ناو گێژاوێكه‌وه نازانێت له كوێ و چۆن پێناسه و باسی دۆخه‌كه بكات و چاره‌سه‌ر و هه‌نگاوی پێویستی بۆ بهاوێژێت و هه‌واڵی ڕاست و درۆ له‌یه‌كتر جیا بكرێته‌وه، هه‌رچۆنێك بیر بكه‌یته‌وه تۆ ده‌بیت به قوربانی هه‌واڵی درۆ هه‌موو شتێك تێكه‌ڵی یه‌كتر بووه و گه‌مژه و زانا و نه‌زان هاوتای یه‌كتر بوون.
باس له شاره‌زایی ئه‌وانه ده‌كات كه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له داڕشتن و دروستكردنی هه‌واڵی درۆ كه زۆرجار وات لێ ده‌كات هه‌واڵه ڕاسته‌كه‌یشت پێ درۆ بێت. بۆیه داوا ده‌كات له خوێنه‌ر كه پێویسته له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌واڵێك هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پێنج پرسیار بكات (كه‌ی - كێ - چی - چۆن - بۆچی) كه بۆت ڕوون بووه‌وه، ئینجا به‌رده‌وام بیت له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌رده‌ستت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ڕێژه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و هه‌واڵانه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، كه هه‌رچه‌نده نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار و ناهۆشیار بن و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی بێ زانیاری بن، ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت، چونكه یه‌كێك له سێ كوچكه‌ی دواكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه نه‌زانینه كه تاكی كۆمه‌ڵگه پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، چونكه بنه‌مای سه‌ره‌كی بۆ فێربوونی مرۆڤ و بۆ ئه‌وه‌ی له بوونه‌وه‌ره‌كانی تر جیا بكرێنه‌وه بیركردنه‌وه‌یه. كاتێكیش بیركردنه‌وه‌یان له كار وه‌ستا، ئیتر مرۆڤه‌كان باوه‌ڕ به‌هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن. ڕوونی ده‌كاته‌وه كه هه‌ندێك بابه‌ت له هه‌ندێك كات ده‌ورووژێنرێت، پێویسته مرۆڤ له خۆی بپرسێت، بۆچی ئه‌م بابه‌ته له‌م كاته‌دا ورووژێنراوه و بڵاو كراوه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته مرۆڤ خۆشباوه‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵكو خاوه‌ن لێكدانه‌وه‌ی خۆی بێت بۆ ڕووداوه‌كان له‌وه‌یش زیاتر ئه‌و ستراتیجه ده‌رده‌خات كه تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو هه‌واڵه درۆییانه گیرۆده بوونه ده‌یانه‌وێت به كورترین ماوه زۆرترین هه‌واڵ بخوێننه‌وه، ئه‌م خاسیه‌ته‌یش ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر زۆربه‌ی لایه‌نه‌كانی ژیانی تاك.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر باس له گرنگیی و گرنگیدان به شێوازی ڕاگه‌یاندنی چۆنایه‌تی ده‌كات، نه‌ك شێوازی چه‌ندایه‌تی، چونكه ڕاگه‌یاندنی چۆنایه‌تی چێژی ژیان و ئاسووده‌یی به مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشێت، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش باس له ناته‌ندروستی هه‌واڵه‌كان ده‌كات به به‌راورد له نێوان به‌ده‌ستهێنانی زانیارییه‌كان له كاتی جاران و ئێسته. نووسه‌ر له‌و بڕوایه‌دایه جاران ده‌سكه‌وتنی زانیاری زۆر ئه‌سته‌م بوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێسته كه هه‌مووان به‌بێ به‌رانبه‌ر و بێ ماندووبوون له ڕێی ڕاگه‌یاندنه ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه زانیارییه‌كانیان پێ ده‌گات.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه چۆن مرۆڤی دیار له كۆمه‌ڵگه چ ڕاست بن یان ناڕاست هه‌وڵی بۆسه‌دانانی بۆ ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كه‌داری بكه‌ن و دواجاریش چی بیانه‌وێت به‌سه‌ری دێنن، به‌ڵام به‌داخه‌وه تاكی كۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان به‌بێ هیچ بۆسه و به‌بێ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك زانیاری و هه‌واڵه‌كان ده‌ده‌نه به‌رانبه‌ر.
له‌لایه‌كی تر نووسه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا باس له‌و هه‌موو ماكینه‌ی شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان و دروستكردنی هه‌واڵی درۆ ده‌كات و له به‌رانبه‌ریشدا زۆر كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌وڵی سپیكردنه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه بده‌ن و له‌سه‌ر ماندووبوونی خۆیان و به‌بێ هیچ به‌رانبه‌رێك له پێناو ڕزگاركردنی مرۆڤایه‌تی و دواتریش كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان.
خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك باشتره له نه‌خوێندنه‌وه‌ی هیچ شتێك، بۆیه كتێبێك كه به‌سوود بوو بتوانی سێ جار بیخوێنیته‌وه، باشتره له خوێندنه‌وه‌ی سێ كتێبی جیاواز
باس له به‌هێزی دامه‌زراوه و ماكینه‌كانی سازكردنی فه‌یك نیوز ده‌كات، كه توانای شكاندنی به‌ربه‌سته‌كان و چوونه ژووره‌وه‌ی دامه‌زراوه زانستییه ئه‌كادیمییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له ڕێی ئاماده‌كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هه‌موو بنه‌ما زانستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابووری و ڕامیاری و ته‌ندروستی هه‌یه، ئه‌ویش له ڕێی ته‌رخانكردنی پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاح له‌گه‌ڵ ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه جیهانییه‌كان كه توێژینه‌وه‌ی له‌م جۆره‌ی كه ده‌یانه‌وێت بینووسن، ئه‌مه‌یش لای خۆمان به‌دی ده‌كرێت و زیاتر بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه و پله‌ی زانستییه.
ته‌نانه‌ت باس له ڕێژه‌ی توێژینه‌وه زانستییه ساخته‌كانیش ده‌كات و پۆلینیان ده‌كات به‌پێی وڵاته‌كان، ئه‌مه‌یش له كۆتادا واده‌كات پرسیار له‌سه‌ر گشت توێژینه‌وه زانستییه ڕاست و دروسته‌كانیش دابنرێت و ببنه جێی گومان، له كۆتاشدا هاوپیشه‌كانی خۆی ئاگه‌دار ده‌كاته‌وه و بیریان دێنێته‌وه و ده‌ستیان ده‌گرێت له چۆنیه‌تیی كاركردنی میدیایی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
له كۆتادا ئه‌وه‌ی له هه‌موو گرنگتره پێویسته بیڵێم ئه‌وه‌یه كه خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك باشتره له نه‌خوێندنه‌وه‌ی هیچ شتێك، بۆیه كتێبێك كه به‌سوود بوو بتوانی سێ جار بیخوێنیته‌وه، باشتره له خوێندنه‌وه‌ی سێ كتێبی جیاواز، نووسه‌ری ئه‌م كتێبه گه‌نجه و په‌یامی وریاكردنه‌وه و له خه‌وهه‌ستانی پێیه بۆ گه‌نجان، بۆیه پێویسته گه‌نجان به وریاییه‌وه له پیرۆزی نووسینی هه‌ر وشه‌یه‌كی ناو ئه‌م كتێبه بڕوانن و خۆیان هۆشیار و ڕۆشنبیر بكه‌ن.
گه‌نجی كۆمه‌ڵگه كاتێك هۆشیار ده‌بێت و ئامرازی فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن ده‌زانێت، ئه‌وكات ئه‌سته‌مه هیچ كه‌س فێڵی لێ بكات و به ئاسانی فریو بخوات، بۆیه دوای ئه‌وه ده‌توانن داهێنان بكه‌ن، دوای نووسینی یه‌كه‌م كتێب له‌م بواره، ده‌كرێت گه‌نجانی تر شۆڕشی هۆشیاركردنه‌وه له بواره جیاجیاكاندا به‌رپا بكه‌ن.