رۆژانه هه‌موومان پرسیار ده‌كه‌ین، چ له ماڵه‌وه یان له‌سه‌ر كار و له رێ، هه‌میشه بۆ گه‌یشتن به‌وه‌ی ده‌مانه‌وێ پرسیار ده‌كه‌ین، پرسیاركردن واته داواكردنی زانیارییه‌كی دیاریكراو له كه‌سانی تر و گه‌یشتن به زانیاری، یان ئه‌وه‌ی كه ده‌ته‌وێ و لات ڕوون نییه، ئه‌مه‌ش بۆ دڵنیابوون و فێربوونه.
لێره‌دا ده‌مانه‌وێ چه‌ند شێواز و جۆری پرسیاركردن به كورتی ڕوون بكه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام به دوای زانیاری‌دا ده‌گه‌ڕێن و هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تریش بۆ راگه‌یاندكاران كه هه‌میشه پرسیاركردن ده‌یانگه‌یه‌نێته ئه‌و وه‌ڵامه‌ی كه مه‌به‌ستیانه. گرنگه بزانین چۆن و كه‌ی و له چ كاتێك پرسیار بكه‌ین و زانیارییه‌كانی ده‌مانه‌وێ به‌ده‌ستی بهێنین.
پێویسته پاش ئه‌وه‌ی كه پرسیاره‌كه له مێشكمان دروست ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو هه‌وڵی به ده‌ستهێنانی وه‌ڵام بده‌ین به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1- پرسیارنهكردن له‌باره‌ی كاروباری كه‌سایه‌تی، واته پرسیارێك نه‌بێت كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌رت حه‌ز نه‌كات وه‌ڵام بداته‌وه، یان زۆر قووڵبوونه‌وه له ژیانی تایبه‌ت.
2- پرسیارێك كه ده‌بێته هۆی له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی كه‌سی به‌رانبه‌ر، یان تاوانباركردنی كه‌سه‌كه به پرسیاركردن.
3- خۆ به‌دوورگرتن له‌و پرسیارانه‌ی كه ده‌مه‌قاڵێ دروست ده‌كه‌ن، پرسیاره‌كان به شێوه‌یه‌كی دوژمنكارانه نه‌بێت، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ببێته هۆی گفتوگۆیه‌كی هێمن و له سه‌رخۆ و به سوود.
4- به‌شێوه‌یه‌ك پرسیار مه‌كه كه ده‌بێته هۆی خۆ به‌دیارخستن و لووتبه‌رزی، به‌ڵكو پرسیارێك بكه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت به ته‌واوی وه‌ڵام بداته‌وه، هه‌میشه خۆت بخه ئاستی ئه‌و كه‌سه‌ی پرسیاری لێ ده‌كه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر و زووتر زانیارییه‌كان وه‌ربگریت.
5- پرسیار له‌باره‌ی بیروبۆچوونی خه‌ڵك له‌باره‌ی پرسێك كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیاتربوونی متمانه.
6- هه‌میشه له شتی بچووك ده‌ست پێ بكه و پرسیار بكه، ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌بێت قۆناغ به قۆناغ ده‌گه‌یت به ئه‌نجامی پرسیاره‌كه‌ت.
7- هه‌میشه پشوودرێژ به و بێزار مه‌به له پرسیاركردن، ره‌نگه هه‌ندێك كات زوو نه‌گه‌یت به ئه‌نجامه‌كه‌ی.
8- كاتی گونجاو و باش بدۆزه‌وه بۆ پرسیاركردن، بارودۆخی كه‌سه‌كه ره‌چاو بكه له كاتی پرسیاركردندا.
9- هه‌میشه هه‌وڵ بده كه‌سانی تایبه‌تمه‌ند و پسپۆڕ به‌و پرسیارانه‌ی یان كێشانه‌ی تۆ پرسیارت له‌سه‌ری هه‌یه بدۆزیته‌وه تا پرسیاریان ئاراسته بكه‌یت.