خێزان و قوتابخانه وه‌ك دوو كۆڵه‌گه‌ی سه‌ره‌كی
نووری بێخاڵی
(٥)
منداڵی شه‌رمن
ئه‌و زانا ده‌روونناسانه‌ی له پرسه ده‌روونییه‌كانی پێوه‌ست به شه‌رم و چۆنیه‌تیی زاڵبوون به‌سه‌ریدا ده‌كۆڵنه‌وه، پێیان وایه شه‌رمنیی مرۆڤ پێوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه، كه گوزارشت له ده‌ركه‌وتنی هه‌ڵچوونێكی دیاریكراو ده‌كه‌ن له شوێنكاتی جیاواز له‌لای مرۆڤدا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه شه‌رم سیفه‌تێكی به‌رده‌وامی مرۆڤه كه له بوونه‌وه‌ره‌كانی تر جیای ده‌كاته‌وه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌سه‌ر ژیان و بیركردنه‌وه و ڕه‌فتار و ئاكارییه‌وه هه‌بێت.
به‌و پێیه‌ی كه شه‌رم به چه‌مك و تێگه‌یشتنه ده‌روونییه‌كه‌ی، بریتییه له ته‌نگژه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو و ته‌واوی مرۆڤه‌كان به جیاوازیی ڕه‌گه‌ز و ته‌مه‌ن و له قۆناغه جیاوازه‌كانی ژیاندا تووشی ده‌بن و مرۆڤێكیش نابینیته‌وه كه له ساته‌وه‌خت و شوێن و بۆنه‌یه‌كدا ڕووبه‌ڕووی شه‌رم نه‌بووبێته‌وه، یان نه‌بێته‌وه. بۆیه ده‌شێ وه‌ك شتێكی ئاسایی سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵام كاتێك شه‌رم له‌و حاڵه‌ته سروشتییه‌ی خۆی تێده‌په‌ڕێنێ و ده‌بێته خه‌سڵه‌تێكی به‌رده‌وامی كه‌سێك و له كردار و ڕه‌فتار و ئاكاریدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، ئه‌وا پێویست ده‌كات هه‌ڵوه‌سته‌ی له ئاستدا بكه‌ین و زێده‌تر وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له ته‌كدا بكه‌ین و به شوێن هۆكاره‌كانی و ڕێچاره‌كانیدا بگه‌ڕێین.
زانا ده‌روونناسه‌كان وای ده‌بینن كه شه‌رم و ته‌نگژه‌ی شه‌رمكردن له كه‌سێكدا به ته‌نیا پێوه‌ندی به كه‌سه‌كه خۆیه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵیشیدا لایه‌نی بۆ ماوه‌یی و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و جۆری په‌روه‌رده، ڕۆڵ له دروستبوونی ئه‌و شه‌رمه له‌لای ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌بینن. بۆیه ئه‌وان شه‌رم له حاڵه‌ت و ئاستی وادا، له‌و شه‌رمه سروشتییه جیا ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌موو مرۆڤێك به جیاوازیی ئه‌وه‌ی نێره یان مێ، منداڵه یا گه‌نج یان پیر، له قۆناغێكی دیاریكراو و بۆنه‌یه‌كی تایبه‌تی ژیانیاندا تووشی ده‌بن. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه دیوی یه‌كه‌می شه‌رم كه ده‌بێته خه‌سڵه‌تێكی به‌رده‌وام له كه‌سایه‌تیی مرۆڤدا وه‌ك جۆرێك له جۆره‌كانی ترس ده‌شوبهێنن كه به جۆرێك له دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچوون ده‌ناسرێته‌وه، له‌و كاته‌یدا كه كه‌سه‌كه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا به‌ریه‌ك ده‌كه‌وێ، یان له‌گه‌ڵیاندا مامه‌ڵه ده‌كات. به مانایه‌كی تر، مرۆڤی شه‌رمن زیاتر ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ری و ده‌ورووژێ، نه‌ك به هۆی شته‌كان و بوونه‌وه‌ره‌كانی تری ده‌وروپشتی خۆی. به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی بواری ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌ست به دیارده و نه‌خۆشیی شه‌رمنی، هۆكاری بۆ ماوه‌یی ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێ له‌وه‌ی مرۆڤێك شه‌رمن بێت. ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه جیناته بۆماوه‌ییه‌كان كاریگه‌ریی زۆریان به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی منداڵی شه‌رمنه‌وه هه‌یه، تا ئه‌وه‌ی پێیان وایه شه‌رم له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی منداڵدا له‌دایك ده‌بێت، ئه‌ویش له‌و ڕوانگه‌یه‌ی كه جیناته‌كان خه‌سڵه‌ت و سیفاته بۆماوه‌ییه‌كان له دایك و باوكانه‌وه بۆ منداڵه‌كان ده‌گوازنه‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر كه له‌لایه‌ن (كارل شورتز) و هاوڕێكانی له زانكۆی هارڤارد له ڕێی تیشكی موگناتیسی ئه‌نجام دراوه و وێنه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌ماری گرتووه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به هێزترین به‌ڵگه له‌سه‌ر شه‌رمی نائاسایی له‌لای منداڵ، ئه‌وه‌یه به‌هۆی گۆڕانكاری له ده‌ماغه‌وه ڕوو ده‌دات.
به‌شێك له زاناكانی ده‌روونناسی و كۆمه‌ڵناسی شه‌رم وه‌ك نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێناسه ده‌كه‌ن، كه هه‌ر له قۆناغی منداڵی‌دا به‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی تاكدا زاڵ ده‌بێت و به‌بۆچوونی ئه‌وان، زانایان ئه‌و جۆره له شه‌رم كه له نه‌خۆشی ده‌كات، به‌ر و به‌رهه‌می ترس و دڵه‌ڕاوكێ و لاوازییه، كه به ڕۆڵی خۆی وزه فیكری و توانا جه‌سته‌ییه‌كانی كه‌سه‌كه په‌رش و بڵاو ده‌كات و توانا عه‌قڵییه‌كانی بۆ داهێنان سست ده‌كات و ئه‌و شه‌رمه‌ش چ له ئاست خۆی، یان له ئاست به‌رانبه‌ره‌كانیدا به‌سه‌ر بیركردنه‌وه و ڕه‌فتار و ئاكاری كه‌سی شه‌رمندا زاڵ ده‌بێت. زۆرینه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه كێشه‌ی شه‌رمنیی مرۆڤ و ترسی له تێكه‌ڵبوون به كۆمه‌ڵگه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا زه‌ق ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌نگه له ته‌مه‌نێكی زووتری به‌ر له‌و قۆناغه‌شدا ده‌ربكه‌وێ.
به‌گوێره‌ی ڕای زۆر له زاناكان و به پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییانه‌ی له‌و بواره‌دا ئه‌نجامیان داوه، شه‌رم جۆرێكه له ئیفلیجبوون. ئیفلیجبوونێك له یه‌ك كاتدا دووچاری جه‌سته و ده‌روون ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئاسته‌ش له ئیفلیجبوون ده‌سه‌لمێنێ، جوڵه ناڕێك و له ناكاو و پڕ هه‌ڵچوون و شڵه‌ژانه‌كانی كه‌سی تووش بوون، له‌گه‌ڵ په‌رش و بڵاوبوونی بیركردنه‌وه‌كانی و شاردنه‌وه‌ی نهێنییه‌كانی و ته‌ته‌ڵه‌كردنی ده‌می له كاتی قسه‌كردن و سوورهه‌ڵگه‌رانی ده‌موچاو و عاره‌قكردنی به‌رده‌وام و هه‌ناسه‌سواری و لێدانی خێرای دڵ، ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی چه‌ندان نیشانه‌ی تر له ڕووخسار و ڕه‌فتاری كه‌سی شه‌رمندا. ته‌نانه‌ت له ئاسته ده‌روونییه‌كه‌یدا شه‌رم زۆرجار ده‌بێته هۆكار و سه‌رچاوه‌ی ئازار و خۆخواردنه‌وه‌ی كه‌سی شه‌رمن، به تایبه‌تی له‌و كاتانه‌ی هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر چۆنێك بێت له‌كاتی تێكه‌ڵبوونی به كۆمه‌ڵگه و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری، ئه‌و شه‌رمنییه‌ی خۆی بشارێته‌وه.
شه‌رم وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تر به كۆمه‌ڵێ نیشانه ده‌ناسرێته‌وه كه له ڕه‌فتار و جه‌سته و هه‌ڵچوونه‌كانی كه‌سی شه‌رمندا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه، له‌وانه (كه‌م قسه‌كردن له‌ناو خه‌ڵكی نه‌ناسیاو. سه‌یركردنی هه‌ر شتێك له كاتی قسه‌كردن، ته‌نیا كه‌سی به‌رانبه‌ر نه‌بێ. دووركه‌وتنه‌وه له كه‌سانی نامۆ به ژینگه خێزانی و پیشه‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی. هه‌ستكردن به دڵته‌نگی و هه‌ناسه‌سواری له كاتی قسه‌كردن. له ده‌ستدانی توانای قسه‌كردن و وتاردان له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تی و تایبه‌تییه‌كان و هه‌ستكردن به شه‌رمه‌زاری كه ناچار بكرێ قسه بكات. دوودڵی و دڵه‌ڕاوكێ له ئه‌نجامدانی چالاكیی تاكه‌كه‌سی و به كۆمه‌ڵ. له ئاستی جه‌سته‌ییدا خێرایی لێدانی دڵ، كێشه‌ی ژان و ئازار له گه‌ده، عاره‌قكردنی به‌رده‌وام، به‌تایبه‌تی ته‌ڕبوونی ناوله‌پ و ده‌موچاو، وشكهه‌ڵگه‌ڕانی ده‌م و لێو و قوڕگ، له‌رزین و ناجێگیری له ڕه‌فتار و جووڵانه‌وه‌دا. له ئاستی هه‌ڵچوونه‌كانیشدا ته‌ركیزكردن له‌سه‌ر خود، هه‌ستكردن به شه‌رمه‌زاری، هه‌ستكردن به نائارامی و نا دڵنیایی، هه‌وڵدان بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئاوه‌دانی و قه‌ڕه‌باڵغییه‌كان، هه‌ستكردن به لاوازی و خۆ به‌كه‌مزانی).
شه‌رم وه‌ك هه‌ر نه‌خۆشییه‌كی تری ده‌روونی و جه‌سته‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌ندان زیانی بۆ كه‌سه‌كه خۆی هه‌یه، ئه‌و زیانانه‌ش دواجار له ڕه‌وتی ژیان و قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نیدا كاریگه‌ریی نه‌رێنییان به‌سه‌ر خۆیدا ده‌بێت، كه ده‌كرێ ئه‌و زیانانه‌ش له‌م چه‌ند خاڵه‌دا كورت بكه‌ینه‌وه (دووركه‌وتنه‌وه له پێوه‌ندی به‌رده‌وامی هاوڕێیه‌تی. په‌ند وه‌رنه‌گرتن له ئه‌زموونه‌كانی ژیان و فێربوون لێیان. دووركه‌وتنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌و كه‌سانه‌ی كه به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن و ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن. نه‌توانین له تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا و به‌شداریكردنیان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی. ده‌ركه‌وتن وه‌ك كه‌سێكی وشك و دووره‌په‌رێز، كه ناتوانێ سوود به خۆی و به‌رانبه‌ره‌كانی بگه‌یه‌نێ. دابه‌زینی ئاستی خوێندن و لێهاتوویی و زیره‌كییه‌كه‌ی. سه‌یركردنی به‌رانبه‌ر و ده‌وروبه‌ر به چاوی ترس، ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات متمانه به خۆی و به هیچ كه‌سێك نه‌كات).
پڕۆفیسۆر (فیلیپ زیمباردۆ)، پسپۆڕێكی بواری ده‌روونناسییه و به‌وه ناسراوه كه گرنگییه‌كی زۆر به بابه‌تی دیارده‌ی شه‌رمی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات و به یه‌كێك له پێشه‌نگه‌كانی بواری لێكۆڵینه‌وه له بواری شه‌رم داده‌نرێ له زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مه‌ریكا و په‌رتووكێكی هه‌یه به ناونیشانی (شه‌رم)، كه تیایدا چه‌ندان ئامۆژگاری ده‌خاته‌ڕوو بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی شه‌رمێكی توند هاتوون و ده‌كرێ له‌م خاڵانه‌دا كورتی بكه‌ینه‌وه:
-كاتێك هه‌ستێك له ناخت‌دا بۆ شتێك، یان بابه‌تێك ختوكه‌ت ده‌دا، هه‌وڵ بده نامه‌یه‌ك بۆ خۆت بنووسه، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاره‌زووی نامه‌نووسینیش ناكه‌یت، ئاساییه ئامێرێكی ڕیكۆرده‌ر بێنه و نامه‌كه‌ت تۆمار بكه و دواتر گوێ بۆ كاسێته‌كه ڕادێره.
-هه‌وڵ بده له ڕێی هێنانه به‌رچاوی خاڵه‌كانی لاوازی خۆت و نووسینه‌وه‌یان له گۆشه‌یه‌كدا، متمانه به خۆت و تواناكانت زیاد بكه‌یت و له به‌رانبه‌ر هه‌ر خاڵێكی لاوازدا چاره‌سه‌رێكی بۆ بنووسه، هه‌تا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه پێچه‌وانه‌ی خاڵه‌كه‌ش بوو، بۆ نموونه (متمانه‌م به‌وانی تر نییه – متمانه‌م به خۆمه، ئه‌وانی تر ڕقیان لێم ده‌بێته‌وه – من له‌وانی تر خۆشه‌ویستترم، شه‌رم له باوه‌ڕه‌وه‌یه – ده‌ستی خوا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گرووپدایه).
-دوای نووسینه‌وه‌ی ئه‌و خاڵ و هه‌ڵوێسته پێچه‌وانانه، هه‌وڵ بده بیر له خۆت و ڕه‌فتارت بكه‌یته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌توانی هه‌ڵوێسته جوان و ئه‌رێنییه‌كان پیاده بكه‌یت.
-هه‌وڵ بده ئه‌و حاڵه‌تانه بێنیته‌وه به‌رچاوت كه ده‌بنه هۆی تووشبوونت به دڵه‌ڕاوكێ و هه‌ڵچوون و شڵه‌ژان و هه‌ست به شه‌رمه‌زاریكردن، له به‌رانبه‌ردا بیر له‌وه بكه‌وه ئه‌گه‌ر شه‌رمن نه‌بوویتایه له ئاست ئه‌و هه‌سته‌ی پێشووت، چۆن ڕه‌فتارت ده‌كرد. ئه‌و ڕاهێنان و مه‌شقه ڕۆژانه و بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ئه‌نجام بده.
-هه‌میشه هه‌وڵ بده له‌ناو پاسدا، یا له سوپه‌ر ماركێته‌كان، یان له چێشتخانه و كافتریاكاندا، یا له فه‌رمانگه حكوومییه‌كاندا له‌ناو قه‌ڕه‌باڵغی و له ڕیزه‌كان بوه‌ستیت. هه‌وڵ بده له دواوه‌ی ڕیزه‌كه بیت و به‌رده‌وام پرسیارێك له‌وه‌ی پێش خۆت، یان ئه‌وه‌ی دواوه‌ت بكه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گفتوگۆیه‌ك بكه‌یته‌وه.
-شه‌رمكردن له ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌رت ئاساییه، به‌ڵام هه‌میشه ویست و مه‌یلێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه یه‌كتر بدوێنن، له‌مه‌یاندا هه‌وڵ بده ئازایه‌تی بده‌یته خۆت و ده‌ستپێشخه‌ر به له كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی قسه و پرسیاركردن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له زانكۆ بیت، یان له شوێنی كارتدا.
-هه‌میشه هه‌وڵ بده په‌رتووكێكی سه‌رنجڕاكێش، یان هه‌ر شتێكت به ده‌سته‌وه بێت كه سه‌رنجی به‌رانبه‌ره‌كانت ڕاده‌كێشێ و واده‌كات بێنه لات و تۆش پێشوه‌خته خۆت بۆ وه‌ڵام و گفتوگۆ و تێبینی ئه‌وان ئاماده بكه.