نووری بێخاڵی
تابلۆی سیاسیی عێراق وا نه‌شێواوه، یان ڕاستتر وا نه‌شێوێنراوه تا ئاوا به ئاسانی ڕه‌نگه‌كانی بێنه‌وه سه‌ر یه‌ك و هاڕمۆنیایه‌ك له نێویاندا دروست بێت. تابلۆیه‌ك له سه‌رێكه‌وه فڵچه‌ی نه‌خشاندنه‌كه‌ی به ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا و له سه‌ره‌كه‌ی تره‌وه به ده‌ستی ئێرانه‌وه‌یه. ململانێ و كێبه‌ركێ و ڕكابه‌رییه سه‌ره‌كییه‌كه‌ش له نێوان شیعه‌كاندایه كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌ر یه‌كێك له‌م دوو ئاراسته‌یه‌دا دابه‌ش بوونه، دوا جاریش هاوكێشه‌كه (كه پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقه) به قازانجی به‌ره‌یه‌كیان یان به سوودی هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام به‌رمه‌بنای سازان و ڕێككه‌وتنی پێشوه‌خته‌ی پشتی په‌رده‌كان (له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران).
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ڕۆژنامه‌ی (الجریده)ی كوێتی، به مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق، قاسم سلێمانی و برێت ماكگۆرك به نهێنی كۆ بوونه‌ته‌وه. له‌و دیداره نهێنییه‌دا كه له‌سه‌ر داوای نوێنه‌ره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بووه، بۆ خۆپاراستن له به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه وڵاته‌كه‌ی دوور و نزیك هیچ پێوه‌ندیێكی به سووتاندنی كونسوڵگه‌ی ئێران له به‌سڕه نییه. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ ئه‌وه‌ی كه دانیشتن و دیداری نهێنیی ماكگۆرك و سلێمانی، به‌ڵگه‌ی ئه‌م سه‌ودا و مامه‌ڵه‌كردنه نوێیه‌ن كه به‌ڕێوه ده‌چن.
سوننه‌كان كه له‌ناو ئه‌م گێرمه و كێشه‌یه‌دا، حاڵیان زۆر له ئێمه‌ی كورد باشتر نییه، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت و ئه‌گه‌ر به سازشكردن بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و، یان به بازرگانیكردن و ده‌سته‌واره‌ی دارایی و كڕین و فرۆشتنی پله و پۆستیش بێت (وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوودا بابه‌تی فرۆشتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌رانبه‌ر ١٥ تا ٣٠ ملیۆن دۆلار و چه‌ند پۆستیكی وزاری كه له میدیاكاندا ته‌قییه‌وه). ئیتر سوننه‌كانیش دوای كشانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له (ئه‌حمه‌د ئه‌لجبووری، محه‌مه‌د ئه‌لته‌میمی، ڕه‌عد ئه‌لده‌هله‌كی و ته‌ڵال ئه‌لزه‌وبه‌عی) به قازانجی (خالید عوبێدی)، یارییه‌كه بۆ بردنه‌وه و مسۆگه‌ركردنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان له نێوان (ئوسامه نوجه‌یفی، محه‌مه‌د ڕێكان حه‌لبووسی، خالید عوبێدی) یه‌كلا كرده‌وه، به‌تایبه‌تی كه له گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگداندا هیچ كامیان ده‌نگی پێویستی نه‌هێنا و پێش ده‌ستپێكردنی گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدانی نهێنی، (نوجه‌یفی) هۆڵی په‌رله‌مانی جێهێشت و ململانێكه كه‌وته نێوان (عوبێدی و حه‌لبووسی) و یارییه‌كه‌ش به قارزانجی دووه‌م كۆتایی هات.
نهێنیی ئه‌م ده‌سته‌واره بازرگانی و دارایی و سه‌ودا و مامه‌ڵه‌یه‌ی كڕین و فرۆشتنی پۆست له‌سه‌ر زاری (مه‌شعان ئه‌لجبووری) ئاشكرا كرا، به‌وه‌ی "ده‌سته‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی له نێوان حه‌لبووسیی پارێزگاری ئه‌نبار و ئه‌بومازنی پارێزگاری پێشووی سه‌ڵاحه‌دیندا هه‌یه، بۆ فرۆشتنی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان به لایه‌نی خه‌نجه‌ر و كه‌ربوولییه‌كان، ئه‌وانه‌ی كه دواتر له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی یاسا و فه‌تحدا هاوپه‌یمانێتی ده‌كه‌ن".
ڕه‌نگه ئه‌م بابه‌تی كڕین و فرۆشتن و سات و سه‌ودایه به‌شێك له ڕاستی تێدا بێت، به‌تایبه‌تی كاتێ بینیمان هاوپه‌یمانێتیی (میحوه‌ری نیشتمانی) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای گه‌یاند كه (حه‌لبووسی) به‌ربژێری ئه‌وانه بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراقی و هه‌ر ئه‌ویش له یارییه‌كه‌دا به مسۆگه‌ركردنی (١٦٥) ده‌نگ، براوه بوو!
به‌هه‌رحاڵ، ئیتر ململانێ و ناكۆكییه سه‌ره‌كی و گرنگه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه كه پێوه‌ندی به پێكهێنانی گه‌وره‌ترین هاوپێمانێتیی په‌رله‌مان و دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی وه‌زیرانه‌وه هه‌یه، ده‌چێته قۆناغه هه‌ر توند و زبره‌كه‌ی خۆی. به‌مه‌ش ئه‌دگاره‌كانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌رده‌كه‌ون كه ئاخۆ حكوومه‌تێك ده‌بێت سایه‌ی ئێران، یان سێبه‌ری ئه‌مه‌ریكای به‌سه‌ردا زاڵ ده‌بێت!
له‌م ناوه‌شدا كورد دارێكی به ده‌سته‌وه‌یه هه‌ردوو سه‌ره‌كه‌ی پیسن، به‌و پێیه‌ی ئه‌زموونی تاڵی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ره شیعییه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام له نێوان ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌شدا پێویست ده‌كات، عه‌ره‌ب گوته‌نی (اهون الشرین!) هه‌ڵبژێرێت. جێی خۆشحاڵیشه تا ئێسته سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌ناو ئه‌م گێژه‌ڵووك و گه‌رده‌لووله‌دا باشی هێناوه، به‌تایبه‌تی كه له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا نه‌كه‌وته ناو دا‌و و ته‌ڵه‌ی بانگه‌شه و بانگه‌وازی هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه، به‌وه‌ی كه گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانێتی و قه‌واره‌ی سیاسی‌یان پێكهێناوه. گه‌وره‌ترین قه‌واره و هاوپه‌یمانێتییه‌ك كه تا ئێسته نه هێزه ڕكابه‌ره شیعه‌كان خۆیان، نه دادگای فیدڕاڵی، ته‌نانه‌ت نه مه‌رجه‌عی باڵای ئاینی نه‌یانتوانیوه سیما و ئه‌دگاره‌كانی بناسنه‌وه و ددانی خێری پێدا بنێن.
پێوه‌ست به‌م دوو به‌ره‌یه‌ی شیعه، كورد ئه‌زموونی ناخۆشی له‌گه‌ڵدا هه‌ن، له‌وه گرنگتر هێزه جووڵێنه‌ره‌كانی داشی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌ن له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا (ئه‌مه‌ریكا و ئێران)، كورد له ڕابردوودا به ئاگری هه‌ردووكیان ده‌ستی سووتاوه. ئێران له میانی پیلانگێڕی بۆ خیانه‌ته‌كه‌ی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر (به موباره‌كه‌ی ئینگلیزی)، خه‌ونی كوردی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژی داهاتوو له‌بار برد. هه‌رچی ئه‌مه‌ریكایشه كه گوایه خۆی به دۆست و هاوپه‌یمانی كورد ده‌زانێت، به خۆنه‌بانكردنی له‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر كورددا هات، قوربانی به كورد و خه‌ونه‌كانی دا، كه خه‌ریكه ئه‌مڕۆ له پێوه‌ست به هاوكێشه‌ی ململانێی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ، له به‌رانبه‌ر ڕكابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌یدا (ئێران) باج ده‌دا. ڕوونتر بڵێین: "ئه‌مه‌ریكا باجی ئه‌وه ده‌دات كه كوردی كرده قوربانی، ئه‌وه‌ی مالیكی به‌سه‌ر كوردی هێنا، زۆر له‌و هێرشه نه‌رم و ساده‌تر بوو كه سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌سه‌ر كوردی هێنا و كه‌ركووكی كۆنتڕۆڵ كرد" - گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی.
كاتێك د‌رك به‌وه ده‌كه‌ین و باشتر له‌و ڕاستییه تێده‌گه‌ین كه له‌ناو ئه‌م شه‌ڕه‌قۆچه‌ی شیعه‌كاندا، كه شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كه‌ن، هه‌ڵبژاردنی (اهون الشرین) بۆ كورد زۆر لۆجیكی و كه‌م زیانتره، به‌تایبه‌تی كاتێ له گه‌رمه‌ی ململانێ و لێدوانه‌كانی هه‌ردوو به‌ره‌ی شیعه‌دا، به‌سه‌ر هه‌ڵوێست و لێدوانی شۆڤینییانه‌ی هاوپه‌یمانێتی (ئه‌لنه‌سر) و لێدوان و هه‌ڵوێسته دژه كوردییه‌كانی عه‌بادیدا ده‌كه‌وین.
له‌و ده‌مه‌یدا و له وه‌ڵامی ڕكابه‌ره‌كانیدا، عه‌بادی ده‌ڵێ: "حكوومه‌ته‌كه‌مان له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوویدا توانی سوپایه‌كی پیشه‌یی دابمه‌زرێنێت كه به‌رگری له هه‌مووان ده‌كات و عێراقی له دابه‌شكردن پاراست ئێمه خۆمان به ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌ڵنه‌واسیوه، به‌ڵكو پابه‌ندی ڕێوشوێن و ڕێكاره ده‌ستوورییه‌كان بووین. ئێمه سوورین له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی عێراق.. پڕۆژه‌ی ئێمه، پڕۆژه‌یه‌كی عێراقی، نیشتمانی، نه ڕۆژهه‌ڵاتی و نه ڕۆژئاوایییه و ده‌مانه‌وێ ته‌واوی بكه‌ین”.
هاوكات هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی (ئه‌لنه‌سر)یش، لاف به‌وه لێ ده‌ده‌ن كه چانسی عه‌بادی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆسته‌كه بۆ خولی دووه‌م و دووباره‌بوونه‌وه‌ی به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌و حیكمه‌ت و هه‌ڵوێستانه‌ی عه‌بادییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی (سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش له مووسڵ، دۆسیه‌ی كه‌ركووك!) سه‌ركه‌وتوو بوو و به‌قازانجی عێراقێكی یه‌كپارچه گه‌ڕایه‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ی عه‌بادی و هه‌ڵوێستی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی (ئه‌لنه‌سڕ) ڕاستییه‌كمان بۆ ڕۆشنتر ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێ عه‌بادی دووپات له‌سه‌ر پاراستنی عێراق له دابه‌شكردن و پارچه پارچه‌بوون ده‌كاته‌وه، ڕێك دووباره خوێیه‌كه به برینی كورددا ده‌كاته‌وه و به‌مه‌ش ده‌یه‌وێ سۆزی عرووبه‌ویی عێراقی به ئاراسته‌ی خۆیدا بجووڵێنێت. ته‌نانه‌ت دووباره بیرهێنانه‌وه‌ی (دۆسیه‌ی كه‌ركووك) و گرێدانه‌وه‌ی به (داعش و مووسڵ) له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانێتی (ئه‌لنه‌سڕ)، دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی شۆڤینییانه‌ی عه‌بادی كه له ساته‌وه‌خته‌كانی خیانه‌تی ئۆكتۆبه‌ردا به ڕووقایمییه‌وه و به مانایه‌ك له ماناكان گوتی: "تێكشكاندنی داعش له مووسڵ، له‌گه‌ڵ شكست پێهێنانی ڕیفراندۆم، دوو سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی عێراقییه‌كان بوون".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی چاودێره سیاسییه‌كانی عێراق پێیان وایه، چ به پێكهێنانی گه‌وره‌ترین قه‌واره و هاوپه‌یمانێتی بێت، یان له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌ر كام له‌م دوو به‌ره و تیمه توانییان ڕێژه‌ی (٥٠+١)یش مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌وا له هه‌ردوو حاڵه‌تدا چاره‌نووسی دانیشتنی په‌رله‌مان و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت و پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران، ده‌وه‌ستێته سه‌ر بڕیار و هه‌ڵوێستی كورد له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دا.