نووری بێخاڵی
ڕۆژنامه‌نووسی چه‌رچی!
چ سیاسییه‌كی ده‌ستڕۆیشتوو، یان به‌رپرسێكی حزبیی ده‌سه‌ڵاتدار، یا به‌رپرسێكی باڵای حكوومی، یاخۆ میدیاكار و ڕۆژنامه‌نووسێك كه بازی به‌خت له‌سه‌رشانی نیشتووه‌ته‌وه، پێگه و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به خراپ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت به‌كار بێنێ، یه‌ك شتن. ته‌نانه‌ت بۆ چواره‌م و دواینیان، سووكی و شووره‌یی و ئابڕووچوونێكی مه‌زنه و قهباحهتهكهی له هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ی تر گه‌وره‌تره.
هه‌ر بۆ نموونه، كه‌سێك كه نه سیاسیی ده‌ستڕۆیشتوو بێت، نه حزبییه‌كی ده‌سه‌ڵاتدار، نه به‌رپرسێكی حكوومی باڵا، به‌ڵام به سوودوه‌رگرتن له‌م سێ كه‌سه‌ی پێشه‌وه، كۆمپانیای رێكلامی شاره‌وانی له شارێكدا بۆ خۆی قۆرخ بكات، وه‌كاله‌تی كۆمپانیای خواردنه‌وه‌ی گازی بۆ براكه‌ی له كه‌سێكی تر زه‌وت بكات، شه‌ڕی به وه‌كاله‌تی مه‌كته‌ب سیاسییه‌ك له دژی وه‌زیرێكی سه‌ربه سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌مان حزبی مه‌كته‌ب سیاسییه‌كه بكات. له‌وه گه‌ڕێن ئه‌و كه‌سه درۆ ده‌كات باس له بێلایه‌نی بكات، به‌ڵكو شه‌كریشی شكاند باسی دژه گه‌نده‌ڵی و خه‌مخۆریی خه‌ڵك و شه‌قام بكات!
ئاسایشی ته‌ندروستیی!
هه‌رچی نه‌خۆشییه‌كتان ده‌وێ، له‌م وڵاته‌ی ئێمه هه‌یه. ماوه‌یه‌ك گوتمان ئایدز هه‌یه، گوتیان نییه، هه‌بوو. گوتمان ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده هه‌یه، گوتیان نییه، هه‌بوو. ئه‌و كاته‌یش هاوكارمان (هونه‌ر مزووری) به به‌ڵگه گوتی ئیبۆلا هه‌یه، گوتیان نییه و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه كرا. دوای ئه‌وه گوتمان تای خوێنبه‌ربوون هه‌یه، گوتیان نییه، هه‌تا یه‌ك نه‌خۆشخانه له ترسی حاڵه‌ته‌كه چۆڵ كرا، ئینجا له شه‌رما گوتیان هه‌یه. ئه‌مه و چش له‌وه‌ی كه ئۆتیزم، ئیفلیجی منداڵان، تالاسیما و ده‌یانی نه‌خۆشیی تریش كڵاشه ده‌كه‌ن!
له دنیادا نه‌بینراوه و نه‌بیستراوه حكوومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی درۆ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیی بكه‌ن و مه‌ترسییه‌كان بشارنه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، بوێرانه حاڵه‌ته‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نن، ڕێنوێنییه‌كانی خۆپارێزی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، پلان و به‌رنامه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه داده‌نێن، هه‌موو هه‌وڵ و توانا مرۆیی و دارایی و لۆجستییه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌ری و ئیحتیواكردن ده‌خه‌نه گه‌ڕ.
ئیتر كه ئه‌وان باكیان به دۆخه‌كه نه‌بێ و خۆیان نه‌بان بكه‌ن و ڕاستییه‌كان بشارنه‌وه، ده‌بێ میدیا نه‌ك هه‌ر وه‌ده‌نگ بێ، به‌ڵكو پێویسته وه‌ك چقڵ بچێ به چاویاندا. ئاخر ئه‌وه ململانێی حزبی و شه‌ڕه‌چه‌قه‌ی ئایدیۆلۆجی نییه، به‌ڵكو ئه‌وه پێوه‌ندی به ئێسته و ئایندهی ڕۆڵه و نهوهكانمانهوه هه‌یه، به‌وه‌ی ئاسایشی ته‌ندروستی و ژیانی كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌وێته مه‌ترسی، كه هه‌رگیز نابێ بێده‌نگی لێ بكرێ و پاساو بدرێته‌وه.
هه‌نگاوێكی تر بۆ به‌خۆداچوونه‌وه
ئه‌گه‌رچی دره‌نگیشه، به‌ڵام تا حكوومه‌ت پێك نه‌هێنراوه، پێویسته ڕاستییه‌ك وه‌بیر پارتی بهێنرێته‌وه كه زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی مسۆگه‌ر كردوون. به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رپرسێكی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتی، به ده‌یان به‌رپرسی حزبی و حكوومیی پارتی، ڕۆژی هه‌ڵبژاردن یان له كه‌یف و سه‌فا و جهوگۆڕینی وڵاتان بوون، یان ئه‌وه‌تا له ماڵه‌كانیان و له شاشه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه به‌دیار خه‌ڵكی ڕهشوڕووتهوه پێده‌كه‌نین، كه ده‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. وه‌كوتر به گوێره‌ی هه‌ندێ ئامار، له نێوان هه‌ڵبژاردنی 2013 و 2018دا ڕێژه‌ی به‌شداریی له شاری خهونهكان و وه‌زیران و گوندی ئینگلیزی /هه‌ولێر/ 2% بۆ 4% چوار زیادی كردووه!
ئه‌م گاڵته‌جاڕییه‌ی به‌رپرسه حزبی و حكوومییه‌كان، كه له‌سه‌ر حیسابی پارتی له گه‌رم ده‌خۆن و له نه‌رم ده‌نوون، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی باسمان كرد، پێوستی به هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه. ڕوون و ڕاشكاوتر بڵێین، ده‌بێ پارتی له هه‌ولێر حه‌ق و حیساب له‌گه‌ڵ به‌رپرسه حزبی و حكوومییه باڵاكانی خۆی، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نده‌ڵی پێداوانهش بكات، كه له سێبه‌ری مهراییكردندا بوونه زڕته‌بۆز و بزنسمان. ئه‌و تایپانه له پارتی، ئه‌وانه‌ی ناویان له لیسته‌كه‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردندایه، له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتییه به حیساب عه‌یارانه‌ی گوند (مه‌قسه‌دم شاره مۆدێرنه‌كانی!) ئیتاڵی، ئه‌مه‌ریكی، ئینگلیزی، شاری خهونهكان و گه‌ڕه‌كه فیرعه‌ونییه‌كان و كوێ و كوێی تر و ته‌خشان و په‌خشانی پاره و پۆزی منداڵه نازاندهكانیشیاندا، پێویست ده‌كات هه‌روا به‌سه‌ر پارتیدا تێنه‌په‌ڕێت، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م حزبه له خه‌می جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی خۆیدایه.
پارتی ده‌بێ مافی خه‌ڵكی ڕه‌شوڕووتی ده‌نگده‌ری خۆی له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانی شار، له میلی چاوی ئه‌و فیرعه‌ونانه و منداڵه نازاندهكانیان ده‌ربێنێت، كه له چاره‌گه بازنه مه‌ریخی و بهههشتییهكهی هه‌ولێردا ته‌نیا له شاشه‌كانه‌وه سه‌یری هه‌ڵبژاردن و بۆنه‌كانی پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌وه ئه‌گه‌ر تاقه‌تی ته‌ماشاكردنی ئه‌و شتانه‌شیان هه‌بێ و هه‌بووبێت!.
قاسید و پۆسته‌چی و ئه‌و شتانه
ده‌گێڕنه‌وه، ئاژه‌ڵدارێك هه‌بووه، هه‌موو ڕۆژێك به‌رخێكی گۆشتنی به نیه‌ت و نیاز و نزای ته‌ندروستی و تێرتهمهنیی پاشای وڵاته‌كه‌ی، كردووه‌ته خێر و سه‌ده‌قه، ئه‌مه به‌بێ ئه‌وه‌ی پاشا پێی زانیبێت، یان سوپاس و ده‌ستخۆشییه‌كی بۆ بچێت. ڕۆژ و هه‌فته و مانگ و ساڵ ده‌ڕۆن، جارێكیان كابرای ئاژه‌ڵدار، نیه‌ت و نیاز و نزای نه‌خۆشكه‌وتن و مردنی پاشا له به‌رانێك دێنێ و دهیكوژێتهوه و ده‌یكاته خێر. بۆ ڕۆژی دوایی پاشا به دوایدا ده‌نێرێ و به‌ر له‌وه‌ی بڕیاری كوشتنی بدات، لێی ده‌پرسێ: ئه‌رێ كابرا چ زیان و خراپه‌یه‌كم بۆ تۆ هه‌بووه، تا نزای مردنم بكه‌یت و گۆشت بكه‌یته خێر؟
كابراش ده‌ڵێ: وه‌ڵا پاشام ئه‌ز قه‌زا، هیچ خراپه و زیانێكت بۆ من نه‌بووه، به‌س ئه‌وه چه‌ندان ساڵه، ڕۆژانه به‌رخێكی خڕوپڕ بۆ ته‌ندروستی و ته‌مه‌ندرێژیتان ده‌كه‌مه خێر، كه‌چی له ده‌وروبه‌رته‌وه خێرومهندێك نه‌بوو ئه‌مه‌ت پێ ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام یه‌ك دانه به‌رانم به نیاز و نزا و نیه‌تی نه‌خۆشكه‌وتن و مردنت سه‌ربڕی، هه‌ر ئه‌و دهروبهرهت، ئه‌وانه‌ی له هه‌ردوو خێردا به‌شی خۆیان برد، بوونه پۆسته‌چی و هه‌واڵه‌كه‌یان پێت ڕاگه‌یاند!
ئه‌م به‌سه‌رهاته بۆ ئه‌مڕۆی كوردستان پڕ به پێستی خۆیه‌تی، خه‌ڵكی سه‌رڕاست و دڵسۆز له‌گه‌ڵ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و خه‌مخۆر بۆ پادشا و دادپه‌روه‌ری، كه هه‌زاران قسه‌ی خێر بۆ وڵات و گه‌ل و پادشا ده‌كه‌ن، كه‌چی ده‌وروبه‌ری خاوه‌ن شكۆ، هه‌ر هه‌موویان قاسیدی دووڕوو و درۆزنن و بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان، له‌ناو سه‌تان هه‌زار قسه‌ی خێر و چاكه‌خوازیی ئه‌و كه‌سانه‌دا، ته‌نیا قسه‌یه‌كی خێر ده‌گه‌یه‌نن (ئه‌وه ئه‌گه‌ر بیشیگهیهنن!)، له به‌رانبه‌ردا ده‌یان و سه‌تان جار زمانیان به خوار و خێچی بۆ گه‌یاندنی قسه‌یه‌كی خراپ ده‌گه‌ڕێ.
به هه‌رحاڵ، به قه‌ول و خۆزیای پێشینان "خوا له سوڵتان مه‌حموود گه‌وره‌تره" و په‌تی قاسید و پۆستهچییانیش كورت و باریك!