دانه‌ر ئه‌بوبه‌كر
گه‌لی رووس و ته‌واوی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ناو خاكی رووسیا و وڵاتانی سۆڤیه‌تی كۆن، تا راده‌یه‌كی باش شاره‌زا و ئاگاداری مافی چاره‌ی خۆنووسین و ریفرندۆمی گه‌لانن له دنیادا. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك پێوه‌ندی به‌م رۆشنبیرییه گشتییه و خوێندنه‌وه زۆره‌ی رووسه‌كانه‌وه هه‌یه كه پێوه‌ی به‌ناوبانگن له دنیادا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه زۆر له مێژ نییه له رێی ریفراندۆمه‌وه خاكی رووسیا و ژماره‌ی یه‌كه فیدراڵییه‌كانی ئه‌م وڵاته گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هات به هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌كانی قڕم و سیڤه‌ستۆپڵ بۆ سه‌ر خاكی رووسیای فیدراڵ له وڵاتی ئۆكرانیاوه له رێی ریفراندۆمه‌وه كه ئه‌م ناوچانه له سه‌ردمی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، خرۆشێڤ له ساڵی ۱۹٥٤ وه‌ك دیاری خستبووه سه‌ر خاكی ئۆكرانیا.
رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌دارانی رووس رۆژانه به شێوازی جیاواز جیاواز له ته‌له‌ڤزیۆن و رۆژنامه و سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس له ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، زۆرێك له‌وان پشتگیریی ریفراندۆم ده‌كه‌ن و به مافێكی ره‌وای گه‌لی كوردی ده‌زانن، له هه‌مان كاتیش‌دا له‌ناویاندا هه‌یه له‌وانه‌ی به مافی گه‌لی كوردی ده‌زانن، به‌ڵام دوودڵن له پشتگیرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و بنیاتنانی خه‌ونه‌كان له ژێر سایه‌ی په‌یمان و گوفته‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پرسی كوردی به‌كار هێناوه و به‌كاری ده‌هێنێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان هه‌روه‌ك ته‌واوی پرس و كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه‌ی كورد خه‌ڵكی رووسیا به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا به هیچ جۆرێك دژی مافی ره‌وای گه‌لی كورد نین و كورد به دۆستی خۆیان ده‌ناسێنن. ئه‌مه جگه له ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر و پشتگیری كوردانی سۆڤیه‌ت بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی باشوور. رۆژانه له سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه و دانیشتنه نافه‌رمییه‌كان له ناو كوردانی سۆڤیه‌ت و رووسیا باس باسی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، به‌جۆرێك چه‌ندان پڕۆژه و پلان دانراون كه له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی بده‌ن وه‌ك پشتگیری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
به‌شێك له‌م كار و چالاكییه كولتوورییانه ده‌ستیان پێ كردووه، له‌وانه كه ئاماده‌كردنی خواردنی كورده‌واری بوو له ریستۆرانته كوردییه‌كان و پێشكه‌شكردنی به خه‌ڵك به‌بێ به‌رامبه‌ر و پێشاندانی كولتووری كوردی به دانیشتووانی ئه‌م ناوچانه، هه‌روه‌ها رێكخستنی شای و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی له قوتابخانه‌كانی رووسیا بۆ قوتابییانی قۆناغه سه‌ره‌تایییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی مامۆستا نه‌زیم گه‌سانۆڤ له شاری ێكه‌ترین بۆرگ. ئه‌مه جگه له ده‌ربرینی پشتگیری و هاوكاریكردنی سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی ریفراندۆم و ئه‌نجامدانی چه‌ندان پێوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی رۆژانه له‌به‌ر دووریی ناوچه‌كان و شار و ده‌وڵه‌ته‌كانی سۆڤیه‌تی پێشوو له یه‌كتر، كه له به‌رنامه‌یاندایه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له رۆژه‌كانی ریفراندۆم، چه‌ندان چالاكی كولتووری و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگ له‌باره‌ی ئه‌و پرسه ئه‌نجام بده‌ن.
شایه‌نی باسه له ناو وڵاتانی سۆڤیه‌تی كۆن فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كانی سۆڤیه‌تی كۆن پێك هاتووه به سه‌رۆكایه‌تی پڕۆفیسۆر كنیاز ئیبراهیمه‌ڤیچ و سه‌رۆكی كوردانی هه‌ر شه‌ش وڵاتانی سۆڤیه‌تی پێشوو كه كوردیان تێدا ده‌ژین، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵمان له سه‌ر هێڵی ته‌له‌فۆنن كه له به‌رنامه‌یاندایه بۆ نموونه له كازاخستان، چه‌ندان چالاكیی كولتووری و كۆنفرانسی زانستی ببه‌ستن به‌م بۆنه‌یه‌وه. به‌هه‌مان شێوه كوردانی رووسیا له ژێر چاودێری فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردییه‌كان چه‌ندان پلان و به‌رنامه‌ی تۆكمه‌یان داناوه وه‌ك پشتگیری ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، یه‌كێك له به‌رنامه‌كانی ئه‌نجامدانی رۆژی كولتووری كوردی سۆڤیه‌ته له هه‌ولێر. وا چاوه‌روان ده‌كرێت چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی كوردی وڵاتانی رووسیا و سۆڤیه‌تی پێشوو به‌شداری تێدا بكه‌ن، له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری كوردی دانیشووی وڵاتانی سۆڤیه‌تی كۆن. ئه‌مه جگه له كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردی رووسیا.