په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
(١)
مێژووی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری توركیای هاوچه‌رخ، مێژوویه‌كه له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه به‌رهه‌م هاتووه، فۆڕمه‌كانی داڕێژراون، به‌رژه‌وه‌ندی و به‌هاكانی به‌یه‌كه‌وه لكێنراون. توركیا له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه یه‌كێك له هه‌ڕه‌شه ناوخۆییه‌كانی بۆ سه‌ر بونیاد و سیستم و ئایدۆلۆجیاكه‌ی پرسی گه‌شه‌كردنی چه‌په‌كانی وڵاته‌كه‌ی بووه. توركیا له سه‌ره‌تاكانی جه‌نگی سارددا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوو شه‌پۆلی كۆمیۆنیزم و ئایدۆلۆجیای چه‌پ به‌ته‌واوی داگیری بكات؛ داگیركردن به‌مانای ئه‌وه‌ی كۆمیۆنیزم وه‌ك ئایدۆلۆجیا و بیروباوه‌ڕ هه‌موو گرووپ و هێزه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی توركیا به‌ره‌و خۆی رابكێشێت، بیانكات به پاشكۆ و به ناوه‌ندێكی تریان ببه‌ستێته‌وه. دیاره ناوه‌ند لێره بریتییه له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی ئه‌وكات كه زۆر به‌چڕی چاوی له‌وه‌بوو له‌ڕێی جیۆپۆله‌تیك و جیۆستراتیج و پێگه‌ی جیۆگرافی كۆماری توركیاوه، بتوانێ زیانێك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بدات یان به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه بتوانێ جه‌سته و په‌یكه‌ری كۆمیۆنیزم درێژ بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێت به باشووری ئه‌وروپا. دیاره خاڵی هه‌ره بنه‌ڕه‌تی له پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات!
تێپه‌ڕینی كۆمیۆنیزم به‌سه‌ر جه‌سته‌ی توركیادا، مه‌رگێكی ترسناك و رووداوێكی ترسناك و توانه‌وه‌یه‌كی به ئازار بوو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك سیستم، بونیاد، به‌ها، ئایدۆلۆجیای لیبڕاڵیزم و سه‌رمایه‌داری! له ده‌ره‌نجامی ئه‌و ترسه‌وه پڕۆژه‌ی مارشاڵ له دایك ده‌بێت؛ توركیا ده‌بووژێته‌وه و ده‌بێ به به‌شێك له كه‌مپی سه‌رمایه‌داری! ده‌بێ به دۆستی نزیكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
راستییه‌كه‌ی ده‌كرێ بڵێین توركیا ده‌رگه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ی كۆمیۆنیزم و هه‌ژموون و هێزی سۆڤیه‌تی به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكادا داخست و تا ئاستێك ئه‌مه‌ریكای باڵاده‌ست و زاڵتر كرد له ناوچه‌كه له ماوه‌ی جه‌نگی سارددا. ئه‌م دۆخه به‌ردوام ده‌بێت تا كێشه‌ی قوبڕس و داگیركردنی به‌شێكی قوبڕس له‌لایه‌ن توركیاوه. كێشه‌ی قوبڕس پێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌باته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا و خراپترین ئاست و دۆخ. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ روو ده‌دات له نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكادا، له سه‌رده‌م و فۆڕمی پێوه‌ندییه‌كانیان ده‌چێت له‌كاتی كێشه‌ی قوبڕسدا. كێشه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان ئه‌و دوو وڵاته جارێكی تر له‌سه‌ر جیۆپۆله‌تیك و هه‌ژموونی هه‌رێمییه. دیاره توركیا ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی قوبڕس به‌شێك له سووریاش بكات به رووبه‌رێكی توركی، هه‌ژموونی توركی و سیستمی سیاسی توركی.
(٢)
سووریا و چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی هێزه‌كانی ناوی، جیۆپۆله‌تیكه‌كه‌ی، رێساكانی ململانێكه و به‌هاكانی ئه‌مڕۆ، یه‌كێكه له ته‌نگژه هه‌ره قووڵه‌كانی نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا. ئاك پارتی و ئه‌ردۆغان پێیان وایه به نزیكبوونه‌وه له رووسیا، نزیكبوونه‌وه له بونیاد و جه‌مسه‌ری رووسیا-چین باشتر ده‌توانێ ئه‌مه‌ریكا بكشێنێته‌وه یان فشاری زیاتری بخاته‌سه‌ر. پێ ده‌چێت میكانیزمی سه‌ره‌كی جووڵاندن و كارپێكردنی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش كڕینی موشه‌كی به‌رگری S400 بێت له رووسیای فیدڕاڵ. پێ ده‌چێت ئه‌مه‌ریكا ترسی له‌وه هه‌بێت كه ئاماده‌بوونی سیستمی به‌رگری رووسی، كادری سه‌ربازی رووسی و پیشه‌سازیی سه‌ربازی رووسی مه‌ترسی بۆ ناتۆ دروست بكات؛ چوارچێوه‌ی به‌رگری ناتۆ لاواز بكات له توركیا، یان ناتۆ وه‌ك ناسنامه و جووڵه و خاڵی به‌رگری له توركیا گه‌مارۆ بدات. دیاره رووسیا به‌هۆی ئه‌و سیستمه به‌رگرییه‌وه، ده‌توانێ به‌شێك له رێساكانی یارییه‌كه بگٶڕێت له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكادا. ترسی ژماره یه‌كی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌یه كه ئاماده‌بوونی رووسیا وه‌ك مووشه‌ك و به‌رگری له توركیا، زیان به جیۆپۆله‌تیك و جیۆستڕاتیجی ئه‌مه‌ریكا بگه‌یه‌نێت، یان ئه‌مه‌ریكا به‌شێك له هه‌ژموونی جیۆپۆله‌تیكی خۆی له‌و ناوچه‌یه بدۆڕێنێت و گۆشه‌گیر بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له سووریا بكشێته‌وه، توركیا ببێته‌وه به كه‌مپێكی رووسی و عێراقیش ببێته به حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی ئێران!
هه‌وڵه‌كانی توركیا زیاتر پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات باكوری سووریا یان هێزه كوردییه‌كان، هیچ ناوچه‌یه‌كی ئارام یان په‌ناگه‌یه‌كیان نه‌بێت! هیچ هێزێكی نێوده‌وڵه‌تی به ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاشه‌وه بیر له پڕۆژه‌ی له‌مشێوه‌یه و دابه‌شبوونی له‌مشێوه‌یه بۆ سووریا نه‌كه‌نه‌وه.
ره‌نگه به‌شێكی زۆری ئه‌م هه‌وڵه‌ی توركیا بۆ ئه‌وه بێت كه كورد و هێزه كوردییه‌كان له سووریا بێ پاڕتنه‌ر و بێ هاوبه‌ش و بێ هاوئاهه‌نگی بن. له دیدی توركیاوه ئه‌مه‌ریكا به‌مه‌به‌ست ده‌یه‌وێ كوردانی رۆژئاوا به‌كار بهێنێت له دژیان تا نه‌توانن بیر له جه‌مسه‌ر گۆڕین و په‌یكه‌ر گۆڕینی سیاسی و نێوده‌وڵه‌تی بكه‌نه‌وه. ئه‌م فۆڕمه تازه‌یه‌ی ململانێ له نێوان هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، هه‌م ده‌رهاوێشته و هه‌میش كارلێكی خێرا و گۆڕانی جیۆپۆله‌تیكی و جیۆسه‌ربازی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، به‌تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان هه‌ر سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو سیستمی به‌رگری S400 ی رووسی بكرێت و وه‌ریبگرێت و به‌كاری بهێنێت.
راستییه‌كه‌ی گۆڕانه جیۆپۆله‌تیكییه‌كه لێره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌م پرۆسه‌یه بۆ توركیا ئه‌م خاڵانه له‌خۆ ده‌گرێت: یه‌كه‌م: توركیا وه‌ك هێزێكی هه‌رێمی و ئه‌ندامی ناتۆ و به‌شێك له سیستمی به‌رگری و ئاسایشی ناتۆ، دوو یه‌كه و دوو سیستمی به‌رگری له‌یه‌ك كات و له‌یه‌ك پانتایی له‌ناو جه‌سته‌ی خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت. لێره‌وه توركیا له‌ڕووی جیۆسه‌ربازیی و جیۆپۆله‌تیكه‌وه ده‌بێت به دوو یه‌كه، هه‌م جیۆپۆله‌تیكی رووسی و هه‌میش خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكی.
دووه‌م: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێ ده‌چێت نیازی ئه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌گه‌ر یه‌كه جیۆپۆله‌تیكییه‌كه‌ی له توركیا به‌ره‌و لاوازبوون بچێت، پرۆسه‌ی سزادانی ئابووری بۆ سه‌ر توركیا جارێكی تر خێراتر بكات، یان باشتر گه‌ماڕۆی توركیا بدات.