په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م
رووسیا و دووباره هه‌ستانه‌وه
ساڵی رابردوو رووسیای فیدڕاڵ و كۆماری توركیا، رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد به بڕی دوو ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ كڕینی سیستمی به‌رگری S-400 ی رووسی و بڕیار وایه ئه‌و بڕه پاره‌یه توركیا له‌ماوه‌ی ١٠ ساڵدا به رووسیای بدات. توركیا له رابردوودا به‌رده‌وام داواكاری ئه‌وه‌ی له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌بووه كه سیستمی به‌رگری پاتریۆتی پێ بفرۆشێت، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی ره‌ت كرایه‌وه به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می كاربگێڕی باراك ئۆبامادا.
ئه‌م دۆخه بۆ توركیا مایه‌ی په‌راوێزخستن، لاوازبوون و فه‌رامۆشكردن بوو. دیاره له‌ناو سیستمی هه‌رێمی ناوچه‌كه‌دا توركیا خۆی به لاواز و بێ پشتوپه‌نا داده‌نێت له ڕووی به‌رگرییه‌وه. ئێران خاوه‌نی سیستمی مووشه‌كی به‌رگری S-300ی رووسییه. سعوودیه و ئیسرائیل خاوه‌نی سیستمی به‌رگری پاتریۆتن. بۆیه توركیا هه‌ست ده‌كات له‌ناو سیستمه هه‌رێمییه‌كه‌دا بێ رۆڵ و بێ ناسنامه و بێ هه‌ژموونه.
دیاره توركیا ده‌یه‌وێ له‌ڕێی كڕینی سیستمی به‌رگری له رووسیا، جۆرێك له هاوسه‌نگی و ناسنامه بۆ خۆی بگێڕێته‌وه له‌ڕێی ئه‌كته‌رێكی وه‌ك رووسیاوه، له به‌رانبه‌ردا پێ ده‌چێت رووسیا ئه‌م په‌راوێزخستن و بێ ناسنامه‌ییه‌ی توركیا له ڕووی به‌رگرییه‌وه له ناوچه‌كه‌دا به‌هه‌ل و ده‌رفه‌ت بزانێت بۆ زیندووبوونه‌وه و هه‌ستانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
رووسیا له دوای جه‌نگی سارده‌وه به‌ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه گه‌مارۆ ده‌درێت و بێ ناسنامه ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت كاتێك پۆڵه‌ندا و كڕواتیا ده‌بن به ئه‌ندامی ناتۆ و قووڵایی ستراتیجی رووسیا ده‌وره ده‌درێت و توانای جووڵه‌كردن و یاریی سیاسی لێ ده‌سێنرێته‌وه. به‌ڵام رووسیا له‌ڕێی توركیاوه ده‌یه‌وێ قووڵایی ستراتیجی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌وره بداته‌وه و جووڵه‌كانی سنووردار بكات به‌تایبه‌ت كه توركیا رووبه‌رێكی یه‌كجار هه‌ستیار و گه‌وره‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی و جیۆسیاسییه بۆ ئه‌مه‌ریكا و چه‌كی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریكا و بنكه‌ی ئینجه‌رلیكیشی لێ جێگیر كراوه.
ره‌نگه ئامانجی سه‌ره‌كی رووسیا دوورخستنه‌وه و ده‌ركردنی توركیا بێت له ناتۆ. ده‌ركردن به مانای ئه‌وه‌ی چیتر توركیا به‌شێك نه‌بێت له سیستم و به‌ها و بونیادی به‌رگری خۆرئاوا و ببێت به به‌شێك له سیستم و رێكخستنی به‌رگری رووسی. ئه‌م هه‌وڵه‌ی رووسیا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه و هاوسه‌نگی هێز ده‌بینرێت له به‌رانبه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا. رووسیا ده‌یه‌وێ بڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا له پۆڵه‌ندا و قووڵایی ستراتیجی من ئاماده بێت، منیش له توركیای قووڵایی ستراتیجی تۆ ئاماده ده‌بم و جووڵه ده‌كه‌م.
دووه‌م
توركیا و ناسنامه‌ی هه‌رێمی
رۆژی هه‌ینی رابردوو رووسیا سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئاسمانی S-400 ی راده‌ستی توركیا كرد. ئه‌م سیستمه ده‌توانێ (فڕۆكه‌ی جه‌نگی، فڕۆكه‌ی چاودێری، فڕۆكه‌ی ستراتیجیی و ته‌كتیكی، پشكنینی رادار و مووشه‌كی بالیستیكی مه‌ودا مامناوه‌ند) تێكبشكێنێت. بڕیار وایه ئه‌م سیستمه له ئه‌نكه‌ره و باكوری كوردستان جێگیر بكرێن و مانگی ئه‌یلوولی داهاتوو كارا بكرێن. هاوكات (٦٠) شاره‌زای بواری سه‌ربازی رووسیا بۆ ماوه‌ی مانگێك له توركیا ده‌مێننه‌وه و راهێنان به ستافی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌كه‌ن.
ئه‌م دۆخه سه‌ره‌تایه‌كی تازه‌یه، گۆڕانێكی جیۆپۆڵه‌تیكی تازه و خێرایه. پێ ده‌چێت ده‌ستكاری به‌شێك له ئه‌ده‌بیاتی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ ناتۆ و ئه‌مه‌ریكادا بكات. ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه ته‌كنه‌لۆجییه توركیا و ئه‌مه‌ریكا رووبه‌ڕووی ئه‌ده‌بیات، زمان، دیپلۆماسیی و مامه‌ڵه‌ی تازه ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا له‌ڕووی پێگه‌ی جیۆپۆڵه‌تیكی و جیۆستراتیجییه‌وه ترسی له‌وه هه‌یه بخنكێت و بێ ناسنامه بمێنێته‌وه.
ڕاستییه‌كه‌ی دۆخه‌كه "پێوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا" له ساته‌وه‌ختی كۆتاهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌چێت، له دۆخێك ده‌چێت كه توركیا له ده‌ره‌وه‌ی ناتۆیه و له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی "توركیا پۆلیسی خۆرئاوایه".
ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه و له ڕووی ستراتیجییه‌وه له‌وه ده‌ترسێ "ئێران و توركیا" له‌ڕێی ئه‌م سیستمه‌وه هێڵێكی به‌رگریی و جیۆپۆڵه‌تیكی درێژ بكێشن له كه‌نداوه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و سیستمێكی هه‌رێمی تازه، بونیاد و نۆرم، به‌ره‌و پانتاییه‌كی سه‌ربازی تازه و ناسنامه‌ی تازه به‌رهه‌م بێنن و دژی جووڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستنه‌وه. لێره‌وه توركیا ده‌بێت به رووبه‌رێكی جیۆپۆڵه‌تیكی رووسی و ده‌بێت به حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی رووسیا. ئه‌م هێڵه ده‌كرێت بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، وڵاتانی قه‌وقاز و قوبڕس درێژ بكرێته‌وه و جۆرێك له هه‌ژموون و باڵایی پێ بنیات بنرێت.
ئه‌م گۆڕانی جیۆپۆڵه‌تیكی و وێنه سه‌ربازییه ستڕاكچه‌ره سه‌ربازیی و به‌رگرییه‌كه‌ی "ناتۆ" له توركیا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، چونكه ناكرێت دوو سیستمی سه‌ربازیی، دوو وێنه له به‌رگریی و سه‌رباز و مووشه‌ك له یه‌ك پانتایی و نزیك له یه‌كتر جێگیر بكرێن. به‌و پێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا هێشتا به‌شێك له چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی له توركیا ئاماده‌ن و بنكه‌ی ئینجه‌رلیك و هه‌نده‌سه سه‌ربازیی و جیۆسه‌ربازییه‌كه‌ی له توركیا و له ئه‌ده‌نه ئاماده‌ن.
ئه‌م دۆخه بۆ ئه‌مه‌ریكا ئێجگار ترسناكه، ترسناك به‌و مانایه‌ی توركیا زانیاریی ته‌كنیكی له‌باره‌ی بونیادی ناتۆ و بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به پسپۆڕه رووسه‌كان بڵێت، دیاره ئه‌مڕۆ ته‌كنه‌لۆجیا سه‌نته‌ری ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیایه و توركیا ده‌یه‌وێ له‌و رێیه‌وه زیاتر به‌ده‌ست بهێنێت و زیاتر بكشێت.
ئه‌مه‌ریكا له دوای كوده‌تاكه‌ی ته‌مووزی ساڵی ٢٠١٦ه‌وه هیچ متمانه‌یه‌كی به توركیا نه‌ماوه وه‌ك پانتاییه‌كی سه‌ربازی، له ساته‌وه‌ختی كوده‌تاكه‌دا به‌شێك له جه‌نه‌ڕاڵه‌كانی توركیا له بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ده‌گیرێن و دواتر بنكه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك كاره‌بای له‌سه‌ر ده‌كوژێنرێته‌وه. ئه‌م رووداوانه مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێن و توركیا ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازییه‌وه ناسنامه و هه‌ژموون و زمانێكی تازه‌ی دیپلۆماسی به‌ده‌ست بێنێت، یان ناتۆ و ئه‌مه‌ریكا ناچار بكات رووبه‌ره جیۆگرافییه‌كه‌ی بۆ به‌جێ بێڵن و لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
ده‌كرێت بڵێین توركیا خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێت وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی رووسی ده‌ربكه‌وێت و جووڵه‌كانی رێك بخاته‌وه.