یه‌كه‌م/ شكستی فیدراڵ
هه‌موومان ده‌زانین كه ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێ، ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی ناناوهندگهرایه و ده‌سه‌ڵات تێیدا دابه‌ش كراوه. مۆدێلی حوكمڕانیی دیموكراسی ته‌وافوقه Consociational Democracy ده‌سه‌ڵات له هیچ ناوه‌ند و خانه‌یه‌كی ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق، كۆ نه‌بووه‌ته‌وه و نابێت هێز و ده‌سه‌ڵات له‌یه‌ك شوێن و به‌ده‌ستی یه‌ك لایه‌نیش كۆ بكرێنه‌وه. به‌كورتی، سیستمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی هاوبه‌شییه Power-Sharing Democracy و هه‌رسێ ئه‌كته‌ری كورد و شیعه و سوننه، ده‌بێت به هاوبه‌شی و به‌هاوسه‌نگی ده‌سه‌ڵات و سیستمه سیاسییه‌كه به‌ڕێوه ببه‌ن و ئاراسته بكه‌ن، له بنه‌ڕه‌تیشدا سیستمی فیدراڵ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م هاوسه‌نگی و فره پێكهاتهییهی ناو كۆمه‌ڵگه فره كولتوور و ئاین و نه‌ته‌وه و مه‌زه‌و و پێكهاته‌كانه.
تا ساڵی ٢٠١٠ ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، جۆرێك له هاوسه‌نگی و هاوبه‌شی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و به‌دیاریكراویش له دوای هاتنی داعشه‌وه، عێراق ئه‌م هاوسه‌نگییه‌ی له ده‌ست دا و هیچ ویستێك نه‌ما بۆ هاوبه‌شبوون و ده‌ستگرتن به بنه‌ماكانی سیستمی فیدراڵ و پێكه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا و راپرسییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی ٢٠١٧دا، باشترین و زیندووترین ئاماژه و هێما و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌یه بۆ تێكچوونی هاوسه‌نگی و مردوویی چه‌مكی فیدراڵ له عێراقدا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌ی بودجه و مووچه و چه‌ندین كێشه‌ی تر له نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا روو ده‌دات، كێشه‌كان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئاستی قه‌یران و پانتایی و بۆشایی نێوان هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و به‌غدا فراوانتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
ئێسته هه‌وڵێكی چڕ و فراوان هه‌یه بۆ له‌كارخستنی كرداره‌كی فیدراڵ و دیموكراسی ته‌وافوقی له عێراق و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموون و باڵایی بۆ ناوه‌ند، به‌جۆرێك ناوه‌ندیش ته‌نیا له‌لایه‌ن یه‌ك هێز و ئه‌كته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی باڵاده‌سته‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ئاراسته ده‌كرێت.
دووه‌م/ مووچه و سیاسه‌تی بچووككردنه‌وه
ئێسته قووڵایی كێشه و ململانێكانی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی به‌غدا و هه‌ولێر، بووه‌ته كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و یاریكردن به‌و دۆسیه‌یه، به‌ڵام له ناوه‌ڕۆكدا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌غدا ستراتیج و ده‌رچه‌یه‌كی تازه‌یه بۆ بچووككردنه‌وه و بێ به‌هاكردنی قه‌واره ده‌ستووری و فیدراڵییه‌كه‌ی هه‌رێم. راسته مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران پرسێكی گه‌وره و جه‌وهه‌رییه، به‌ڵام ده‌سته‌بژێری سیاسی له به‌غدا باش له‌وه تێگه‌یشتوونه كه مووچه كارتێكه، به‌ئاسانی ده‌توانن یارییه سیاسی و جیۆسیاسییه‌كانی خۆیانی له‌سه‌ر بنیات بنێن و به‌ئاسانی بیكه‌ن به كارتی فشار بۆ سه‌ر هه‌رێم، چونكه راسته‌وخۆ پێوه‌ندی به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و جوڵه‌ی بازاڕ و كڕین و فرۆشتن و كه‌رتی ئابوورییه‌وه هه‌یه، له‌ناویشیدا چینی ناوه‌ڕاست به راده و رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر، پشتی به كه‌رتی حكوومی و مووچه به‌ستووه، دواكه‌وتنی مووچه راسته‌وخۆ و ده‌ستبه‌جێ فشاره بۆ سه‌ر چین و توێژێكی كاریگه‌ری ناو كۆمه‌ڵگه و تێكچوونی ئه‌ندازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی.
به‌تایبه‌تیش له رۆژگارێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه پێداویستییه‌كان رۆژ دوای رۆژ زیاتر ده‌بن و دواكه‌وتنی مووچه، ده‌كرێت كاردانه‌وه و كاریگه‌ریی بێ ئه‌ندازی هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌كته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. ئه‌م جۆره به‌كارهێنانه‌ی كارتی مووچه، ئامانجی دووباره داڕشتنه‌وه و گۆڕینی شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقه له فیدراڵبوون و ههرێمبوونهوه، بۆ ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندگه‌را و ئه‌و مۆدێله‌ی كه له 80 ساڵی رابردوودا، عێراقی پێ به‌ڕێوه برا و ئه‌گه‌رچی ده‌ستوور ده‌وڵه‌تی عێراقی نوێی به فیدراڵ ناودێر و پێناسه كردووه، به‌ڵام هه‌میشه ده‌ستوور و یاساكان له عێراق له‌گه‌ڵ دیفاكتۆ دوو شتی له یه‌كتر جیاواز و دژ به‌یه‌كن.
سێیه‌م/ گه‌مارۆدانی ئابووری، گه‌مارۆدانی سیاسی
هه‌موو گه‌مارۆیه‌كی ئابووری و وابه‌سته‌ییه‌كی ئابووری، گه‌مارۆدانی سیاسی و وابه‌سته‌یی سیاسیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئابووری ده‌توانێت زۆر هاوكێشه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی و جیۆپۆله‌تیكی بگۆڕێت و ده‌ستكاری بكات. ده‌وڵه‌ت به‌هۆی ئه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵا و گه‌وره و خاوه‌ن سه‌روه‌ری و ئابووری و سه‌رچاوه جۆراوجۆره‌كانی داهاته، به‌ئاسانی ده‌توانێت ئه‌گه‌ر به‌زمانی سیاسی و له‌ڕێی سیاسیشه‌وه نه‌بێت به‌زمانی ئابووری، له‌ڕێی وابه‌سته‌یی ئابوورییه‌وه بتخنكێنێت و فشاری زۆرت بۆ بهێنێت، به‌تایبه‌تیش له سیستمی فیدراڵیدا كه ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و دارایی، لای ده‌وڵه‌تی ناوه‌نده و حكوومه‌تی ناوه‌ند، سه‌رچاوه دارایی و سروشتییه‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و ئاراسته‌یان ده‌كات و سه‌رجه‌م سیاسه‌ته سیادییه‌كان داده‌ڕێژێت.
ئه‌مڕۆ به‌غدا له‌ڕێی ده‌سه‌ڵاتی ئابوورییه‌وه، به‌ئاشكرا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وابه‌سته‌یی سیاسی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست بكات و جووڵه‌كانی سنووردار بكات. ده‌سه‌ڵاتی ئابووری واته چۆن ده‌وڵه‌ت به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و ئایدۆلۆجیی خۆی، كار له‌سه‌ر هه‌ر ئه‌كته‌رێك ده‌كات بۆ بچووككردنه‌وه و له‌په‌لوپۆخستنی، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر جیاوازییه‌كان له نێوان حكوومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمه‌كه، جیاوازی ئیتنیكی و نه‌ته‌وه‌یی و جیۆگرافی و مۆدێلی سیاسه‌ت و حوكمڕانی و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی و ده‌ره‌كی و زۆر پرس و بابه‌تی تربن.
ده‌كرێت نموونه‌ی پێوه‌ندیی نێوان حكوومه‌تی كه‌نه‌دا و هه‌رێمی كیوبیك، یه‌كێك بێت له‌و نموونانه‌ی كه وابه‌سته‌یی ئابووری سه‌ربه‌خۆیی سیاسی لێ زه‌وت كردن و نه‌یانتوانی له راپرسییه‌كانی جیابوونه‌وه، بڕیاری جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆیی سیاسی بده‌ن و ببن به قه‌واره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و یه‌كه‌یه‌كی سیاسی تازه‌ی ناو گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی. حكوومه‌تی به‌غدا به‌هه‌مان كۆدی سیاسی و ئایدۆلۆجیا و عه‌قڵییه‌ت، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا ده‌كات و هه‌ر سه‌ربه‌خۆییه‌كی ئابووری، به سه‌ربه‌خۆیی سیاسی ده‌زانێت و به‌مه‌ش رێ نادات ته‌نانه‌ت سیستمی مووچه‌ش، سه‌قامگیری و دڵنیایی به‌خۆیه‌وه ببینێت.