په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
یه‌كه‌م/ توركیا و ئێران
ئێران به قووڵی له عێراق و لبناندا ئاماده‌یه! ئاماده‌بوون به‌مانای ئه‌وه‌ی ئه‌كته‌ری ژماره یه‌كه له دروستكردنی بڕیاری سیاسی له‌م دوو وڵاته‌دا. دیاره ئه‌م پرۆسه‌ی ئاماده‌بوونه‌ی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا ئاڵۆزه و وا ده‌بینرێت كه ئێران به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌یه‌وێت جیۆگرافیا مه‌زه‌وییه‌كه‌ی فراوان بكات. كه‌نداوی عه‌ره‌بی/فارس به خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست ببه‌ستێته‌وه و ئاسایشی وزه و ئاسایشی مرۆیی بۆ شیعه‌كان به‌رهه‌م بێنێت.
له به‌رانبه‌ردا توركیا ئه‌مه وه‌ك هه‌ڕه‌شه ده‌بینێت. پرۆسه‌كه وه‌هایه كه دووانه‌ی "ئێران و توركیا" ئه‌ندازه‌یه‌كی پێچه‌وانه ده‌یانجووڵێنێت. كشانی ئێران بریتییه له مردنی جیۆپۆڵه‌تیكییانه‌ی توركیا. بۆیه ئه‌نكه‌ره نایه‌وێت بمرێت و ده‌یه‌وێت زیندوو بێت و له عێراقدا ئاماده بێ و ڕۆڵ ببینێت.
توركیا هه‌وڵ ده‌دات ئه‌مجاره له دوو ده‌رگه‌وه بێته جه‌سته‌ی عێراقه‌وه. مووسڵ/شنگال وه‌ك جیۆگرافیایه‌كی سوننی و سلێمانیش وه‌ك جیۆگرافیایه‌كی نزیك له ئێران و قه‌ندیل.
ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوان توركیا-سلێمانی و گرتنی كارمه‌نده‌كانی "میت" له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه له دووكان، پێوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه توركیا ده‌یه‌وێت له قووڵایی ستراتیجی ئێران وه‌ك سنوور و بیركردنه‌وه‌ی سیاسی نزیك بێته‌وه. ڕه‌نگه توركیا له داهاتوودا چیتر ڤیزا به دانیشتوانی پارێزگای سلێمانیش نه‌دات. ئه‌مه مانای وایه توركیا وه‌ك پێوه‌ندی دوور ده‌كه‌وێته‌وه له سلێمانی، به‌ڵام وه‌ك جیۆپۆڵه‌تیك و سه‌رباز نزیك ده‌بێته‌وه یا هه‌وڵێك بدات تا جیۆپۆڵه‌تیكی سوننه‌ی پێ زیندوو بكاته‌وه.
تاران ده‌یه‌وێت باشووری عێراق و ئێران به ڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه. یه‌كێك له ماناكانی ئه‌م پرۆسه‌یه پته‌وكردنی ئه‌و ژێرخانه مه‌زه‌وییه‌یه كه ئێران و عێراق به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دات. وا دیاره پرۆسه‌كه زاڵكردنی شوناسی مه‌زه‌وی بێت به‌سه‌ر تێره‌تیری/خاك له عێراق یا سه‌روه‌ری، چونكه ئێران زیاتر وه‌ك حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی له‌و جیۆگرافیا مه‌زه‌وییه‌ی عێراق ده‌ڕوانێت!
ئه‌م ئاماده‌یییه قووڵه‌ی ئێران له‌ڕێی جیۆگرافیای مه‌زه‌وییه‌وه بۆ توركیا مایه‌ی ترسه! ترس له‌وه‌ی جیۆگرافیای سوننی بخنكێت و ده‌وره بدرێت! توركیا ده‌یه‌وێت به بیانووی "په‌كه‌كه" له شنگال ئاماده بێت و دواتریش تا ڕۆژئاوای كه‌ركووك بڕوات و بیكات به حه‌وشه‌ی پشته‌وه‌ی خۆی.
دووه‌م/ یه‌كێتیی ئه‌وروپا-توركیا
له ئه‌ده‌بیاتی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی ئه‌وروپا-توركیا ده‌گوترێت، "ئه‌و ده‌زگیرانه هه‌میشه‌یییه‌ی هه‌رگیز نابن به هاوسه‌ری یه‌كتر/Forever Engaged, Never to be Married" ئه‌م ده‌زگیراندارییه سیاسییه ئاڵۆز و تێكه‌ڵه! داواكان زۆرن، یه‌كێتیی ئه‌وروپا داواكاری زۆره و توركیاش ئاماده نییه قبووڵی بكات.
له داهاتوودا بڕیاره به‌یه‌كه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن. چه‌ند هێزێكی دژه توركی هه‌ن كه زیاتر "ئه‌ڵمانیا، فڕه‌نسا و هۆڵه‌ندا" ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن. ئه‌م بلۆكه زیاتر ترسی فه‌رهه‌نگی و كێشه‌ی كولتووری سیاسیی و دووانه‌ی به‌یه‌كه‌وه‌بوونی (ئاین و سیاسه‌ت) یان له‌گه‌ڵ توركیادا هه‌یه.
فه‌رهه‌نگ به‌و مانایه‌ی توركیا هێشتا هێزێكی عه‌قڵانی نییه و نه‌یتوانیوه بنه‌ماكانی لیبڕاڵیزم و مۆدێرنه به‌رهه‌م بێنێت. توركیا زانكۆ و كارخانه و ئاو و زه‌یتی زێڕ و ئاوی ته‌ماته‌ی ئاڵتونسای هه‌یه، به‌ڵام ناتوانێت خۆی تازه بكاته‌وه و كولتوورێكی سیاسی كراوه و قۆناغی دوای-پیشه‌سازی به‌رهه‌م بێنێت.
له دوای "جه‌نگی سارد" و له نه‌وه‌ته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، به‌هۆی دووباره داڕشتنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی جیهانیی و له‌دایكبوونی "سیسته‌می تاكجه‌مسه‌ری" و ڕاگه‌یاندنی "ڕێكخستنی نوێی جیهانی" و سه‌ركه‌وتنی لیبڕاڵیزم و ئابووری كراوه، توركیا زۆر به ڕژدی هه‌وڵی داوه به‌شدارییه‌كی كارای له دنیای ڕۆژئاوا و ئه‌و سیسته‌مه نوێیه و یه‌كێتیی ئه‌وروپادا هه‌بێت، به‌ڵام پێ ناچێت وا به‌ئاسانی ببێت به ئه‌ندامێك له خێزانی ئه‌وروپایی.
ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ی نێوان توركیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌خت و مه‌رجداره. دۆكیۆمێنته‌كانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ پرسی ڕیفۆرمی توركی زۆر و وردن. هه‌موو سێكته‌ره‌كان له‌خۆ ده‌گرێت هه‌ر له مافی كه‌مینه و پێكهاته‌كانه‌وه تا ده‌گات به مافی مرۆڤ و ئازادییه‌كان و دووانه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ و ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی.
سێیه‌م/ ناسیۆنالیزمی توركی
له كۆتاكانی سه‌ده‌ی نۆزده و دوای سه‌رده‌می "ڕیفۆرم و نیزامی جه‌دید و ته‌نزیمات" و ده‌ركه‌وتنی (گه‌نجه توركه‌كان) شاعیرێكی توركپه‌رست به‌ناوی (محه‌مه‌د ئه‌مین به‌گ) به دیدێكی ناسیۆنالیزمانه‌ی شوانكاره‌یییه‌وه له یه‌كێك له قه‌سیده‌كانیدا ده‌ڵێ، "من توركم، دین و نه‌ته‌وه‌م توركی باڵایه، دڵم پڕه له ئاگر." ئاگر لێره وه‌ك باڵایی و وه‌ك هێمایه‌ك بۆ سووتاندنی ئه‌وانی تر و په‌راوێزخستنی "كورد و ئه‌رمه‌ن" له دنیای توركیدا.
زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك به‌ر له ئه‌مڕۆ تۆرانیزم و توركچیه‌تی به‌مشێوه ڕژده خۆی ده‌رخستووه. (نامیق كه‌مال و شناسی وزیا پاشا) به ده‌نگی به‌رز و به ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی توركی و له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌ده‌ب، مێژوو و فكر و فه‌لسه‌فه‌ی فڕه‌نسایییه‌وه جاڕی ناسیۆنالیزمی توركیان داوه، سه‌ره‌تاكانی ئه‌لف و بێی پان-توركیزمیان داڕشتووه و وێنه و ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌مڕۆ له نه‌وه نوێ و هاوچه‌رخه‌كانی توركی ئه‌مڕۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌بینین.
یه‌كێك له كێشه قووڵه‌كانی ناو توركیا ئه‌و فۆڕمه ناسیۆنالیزمه‌یه كه تورك له‌سه‌ری ده‌ژی و ته‌مه‌نی نه‌ته‌وه‌ی توركی پێ درێژ ده‌كاته‌وه. له بنه‌ڕه‌تیشدا ئه‌م ناسیۆنالیزمه بوو به ته‌نگژه. ته‌نگژه به‌و مانایه‌ی نه‌توانراوه شوناسی گشتی و هه‌ستی گشتی و یاده‌وه‌ری گشتی بۆ هه‌موو ئه‌و تاك و گرووپ و پێكهاتانه دروست بكرێت كه له توركیادا ده‌ژین. ناسیۆنالیزمی توركی مرۆڤێكی ته‌واو تاكڕه‌هه‌ند و دابڕاو و بێ تۆڵیرانس و ده‌مارگیری دروست كردووه. پرۆسه‌كه وه‌هایه كه توركیا ده‌بێت ته‌نیا خاكی تورك بێت و ته‌نیا زمانی توركیش باڵا و سه‌روه‌ر بێت و ئه‌وانی تریش ده‌بێت بچنه ناو دۆخی توانه‌وه/ئه‌سیمیلیه‌یشن.