په‌یڕه‌و ئه‌نوه‌ر
هێزی با" و "هێزی هه‌ڵم" و "ته‌كنه‌لۆجیا"، هه‌ریه‌كه‌یان به‌جۆرێك چه‌مكی شوناس و مه‌عریفه‌یان خسته‌گیرفانی مرۆڤه‌وه و تاكی وه‌ك سووژه‌یه‌كی جێگر داڕشته‌وه. سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست و فیود‌اڵیزم ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌و ده‌رپه‌ڕین و جووڵه‌یه بوون كه "هێزی با" مرۆڤ و سروشتی به‌یه‌كه‌وه گرێ دا و كردی به‌كوڕی سروشت و كردی به‌خاوه‌ن جیۆگرافیایه‌كی ته‌سك تریسك؛ كردی به بوونه‌وه‌رێكی "یه‌ك-شوناس، یه‌ك-ڕه‌هه‌ند و یه‌ك-ڕوو."
"هێزی هه‌ڵم" وه‌ك ڤێرژنێكی تری گه‌شه‌ی هزری مرۆڤ، مرۆڤی له گوند گواسته‌وه و شاری گه‌وره‌ی بۆ دروست كرد؛ گرێ و ئه‌ڵقه به‌ردینه‌كانی نێوان مرۆڤ و سروشتی پچڕاند و ئیتر ئامێر و مه‌شینه‌كان بوون به‌جێگره‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ئاده‌میزاد و چوارچێوه‌یه‌كی تری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی لێ به‌رهه‌م هات! زانستی ناسینی كۆمه‌ڵگه و سۆسیۆلۆجیای لێ ده‌رپه‌ڕی؛ له‌بری ململانێ له‌گه‌ڵ كۆده‌كانی سروشت، ململانێی نێوان بوونه‌وه‌ره‌كانی نماینده كرد. راستییه‌كه‌ی مرۆڤ له قۆناغه سه‌ره‌تایییه‌كانیشدا ململانێی كردووه، به‌ڵام چونكه له شار نه‌بووه و ئه‌وه‌ی كه به‌رهه‌میشی هێناوه خۆراكی سه‌ره‌تایی بووه، ململانێكه وه‌ك شۆڕشی پیشه‌سازی و ململانێی نێوان ئامێر و ماسولكه‌ی مرۆڤه‌كان نه‌بووه!
مۆدێرنه و ڕۆشنگه‌ری چه‌نده خۆیان به باوكی "دیموكراسی، مافی مرۆڤ، لیبڕاڵیزم، مافی چاره‌ی خۆنووسین و ئازادییه‌كانی تاك" ده‌زانن، دوو ئه‌وه‌نده‌ش سه‌روكاریان به "نازییه‌ت، فاشییه‌ت و به‌عسیزم و هه‌ڵه‌بجه و ناكازاكییه‌وه" هه‌یه كه به‌رهه‌می سه‌رده‌می پیشه‌سازی و كارخانه گه‌وره‌كانی دنیان.
"كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت" دواین هێلكه‌ی منداڵدانی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانن و هه‌موومانی كردووه به‌كه‌سایه‌تی "فره-شوناس"، هه‌موومان له هه‌مان ئه‌و گونده ده‌ژین كه "هێزی با" دروستی كردبوو! گوندی ئه‌وان تاك-شوناس و گوندێ ئێمه‌ش فره-شوناس، ئه‌وان كوڕی جیۆگرافیا و ئێمه‌ش نه‌وه‌ی دنیایه‌كی بێ‌سنوور و بێ سه‌روه‌ری، دنیایه‌ك سلێمانی به‌سته‌وه به به‌رلین، هه‌ولێر به له‌نده‌ن، كابول به نیویۆرك و ئه‌نكه‌ره‌ش به بۆینس ئاریس! ئێسته هه‌موومان ئه‌ندامی خێزانێكی دنیاین و ته‌نیا به‌كوژانه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانمان ده‌چینه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م خێزانه و ئینته‌رنێت ڕۆڵی جیاجیا و ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی جیاجیای پێ به‌خشیوین.
له ڕووبه‌ره گشتی و تایبه‌تییه‌كانی دنیای ئێمه‌دا، ئێسته هه‌موومان له‌ڕێی یاریی "په‌ب گی"ه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتر له پێوه‌ندیداین. یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م یارییه به‌شێوازێكی راسته‌وخۆی ئینته‌رنێتی هه‌موو شوناسه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زه‌وی و فه‌رهه‌نگییه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و هه‌مووان به‌چه‌كی جیاواز و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگی جیاواز رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌كاته‌وه و هه‌م ده‌یانكات به هاوپه‌یمانی یه‌كتر و هه‌میش دوژمن. له هه‌مووی گرنگتر هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و یارییه‌دان جه‌نگاوه‌ر و شه‌ڕكه‌رن! ئێسته په‌ب گی یه‌كێكه له‌و رووبه‌ره گشتییانه‌ی كه هه‌موومان له‌ناویدا ده‌ژین و شه‌ڕ ده‌كه‌ین و به‌قووڵی له‌ناویدا ئاماده‌ین!
(په‌ب گی) وه‌ك كه‌ناڵی پێوه‌ندی و كه‌ناڵی سه‌رقاڵكردنی تاك
سۆشیال میدیا و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ناویشیدا یاریی (په‌ب گی)، زۆر به قووڵی له هه‌موو گۆشه‌یه‌كی دنیای ئێمه‌دا ئاماده‌یه و ده‌بینرێت! له دامه‌زراوه حكوومییه‌كانه‌وه بۆ چایخانه و كۆفی نێت و ئیسراحه‌تخانه‌كان؛ له شه‌قام و كۆڵانه‌وه بۆ ماڵ! ئیسته به‌هه‌ر كووچه‌یه‌ك تێپه‌ڕی كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك به‌شێوه‌ی گرووپ ده‌بینیت و هه‌ریه‌كه‌یان مۆبایلێكی زیره‌كی به‌ده‌سته‌وه‌یه و خه‌ریكی ئه‌و دنیا ته‌كنه‌لۆجییه و ئه‌و جووڵه و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌یه كه له‌ناو یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و له‌ناو شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌یدا ئه‌نجامی ده‌دات و دووباره‌ی ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت یاریی (په‌ب گی) كه ئێسته به‌ته‌واوی بووه به یاریی جه‌ماوه‌ر و بووه به یاریی شه‌قام و به‌شێك له كولتووری رۆژانه‌ی ئێمه! ده‌كرێت بڵێین یاریی (په‌ب گی) ئه‌مڕۆ له هه‌موو رووبه‌ره‌كان ده‌بینرێت و هه‌ستی پێ ده‌كرێت! ئه‌وه‌ی زیاتر جێی تێڕامان و قسه‌له‌سه‌كردنه، ره‌هه‌نده سۆسیۆلۆجییه‌كه‌ی ئه‌م یارییه‌یه. (په‌ب گی) راسته له چه‌ندان كرده و گرته‌ی ئه‌نیمه‌یشن و ره‌نگ و ده‌نگ پێكهاتووه، به‌ڵام له پشتی ئه‌م دیمه‌نه ئه‌لیكترۆنییه‌وه پرۆسه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه كه هه‌م به‌شێوازێكی میكانیكی ده‌جووڵێت و كار ده‌كات، هه‌میش به شێوه‌یه‌كی ئۆرگانی ده‌خولێته‌وه!
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م یارییه ئه‌وه‌یه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه یارییه‌كه ده‌كه‌ن سه‌ر به نه‌ته‌وه و ره‌گه‌ز و وڵات و ئاین و مه‌زه‌وی جیاوازن و راسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ یه‌كتر گفتوگۆ ده‌كه‌ن و له ناسنامه‌ی یه‌كتر ده‌پرسنه‌وه! ئه‌م دۆخه جارێكی تر ده‌مانباته‌وه بۆ پرسی ناسیۆنالیزم! ناسیۆنالیزم به مانای ئه‌وه‌ی تۆ وه‌ك تاك و یاریكه‌ر له‌ناو ئه‌م دنیا ته‌كنه‌لۆجییه ئاڵۆز و فره‌ڕه‌هه‌نده‌دا سه‌ر به‌كام نه‌ته‌وه‌ی دنیای و به چ زمانێك قسه ده‌كه‌یت! له كام پارچه‌ی دنیاوه ده‌ژی و سه‌ر به چ جیۆگرافیایه‌كی ئه‌و كیشوه‌ره‌ی! ئه‌م پرسیارانه به‌ر له‌وه‌ی پرسیاركردن بێت له‌ناو رووبه‌رێكی ته‌كنه‌لۆجی و له‌ناو یارییه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا، پرسیاركردنه له ناسنامه‌ی تاك و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گرووپه نه‌ته‌وه‌یییه‌كه‌ی! پرسیاركردنه له‌وه‌ی كه تۆ به‌رله‌وه‌ی وه‌ك یاریكه‌ر بناسرێی؛ ده‌بێت وه‌ك سووژه‌یه‌ك خۆت بناسێنیت.
راسته ئه‌م رووبه‌ره زیاتر سه‌ر به دنیا و چه‌مكی گڵۆباڵیزه‌یشنه، به‌ڵام جیهانگیری لێره‌دا نه‌یتوانیوه ناسنامه لۆكاڵییه‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسی نه‌ته‌وه له مرۆڤ دوور بخاته‌وه. وا دیاره مرۆڤ لێره‌وه هه‌م له دنیای راسته‌قینه و هه‌میش له‌ناو تۆڕه‌كانی پێوه‌ندی و شاشه‌ی كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كانه‌وه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی پرسیاری نه‌ته‌وه‌بوون و ناسیۆنالیزم ده‌كرێته‌وه! ئه‌م دیارده‌یه به‌شێكی گه‌وره‌یه له مۆدێرنه و شێوازی كاركردنی؛ دیاره مۆدێرنه به‌شێك له ئه‌ركه‌كانی پارچه پارچه‌كردنی ناسنامه گڵۆباڵه‌كه‌ی دنیا و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناسنامه‌ی بچووك و لۆكاڵیزم. (په‌ب گی) رووبه‌رێكی مۆدێرنه، به‌ڵام ناتوانێ چه‌مكی ناسیۆنالیزم و نه‌ته‌وه له بیر یاریكه‌ره‌كانی بباته‌وه، به‌ڵكو یاریكه‌ره‌كان هێما و میراته نه‌ته‌وه‌یییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌هێننه ناو یارییه‌كه‌وه و به ئاڵای وڵاته‌كانیانه‌وه ده‌رده‌كه‌ون.