له رۆژانی رابردوودا كۆدیمانهكهی سه‌ڵاح ره‌شید له‌گه‌ڵ مام جه‌لالدا چاپ و بڵاو كرایه‌وه و یه‌كێك بوو له‌و كتێبانه‌ی له ماوه‌ی حه‌وت رۆژدا، پێنج هه‌زار و 300 دانه‌ی لێ فرۆشرا و بوو به كتێبێكی پڕخوێنه‌ر له كتێبخانه‌ی كوردیدا.
دیمانه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی گرنگ و به‌رچاوی وه‌ك مام، بێگومان هه‌ر ده‌بوو به‌و جۆره بخوێنریته‌وه و ببێته جێی باسی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه لێره‌دا بیڵێم ئه‌وه‌یه، ئه‌م كتێبه به‌شێكه له‌و مێژووه‌ی مام تێیدا كاره‌كته‌رێك بووه، هه‌موو راستییه‌كان له‌م كتێبه‌دا له روانگه‌ی مام خۆیه‌وه راستن نه‌ك ئه‌وانی تر، چونكه گێڕانه‌وه‌ی مێژوو هیچ كات هه‌موو راستییه‌كان نییه، راستی هه‌میشه له ئه‌نجامی كۆمه‌ڵێكی زۆرتری خوێندنه‌وه‌ی كتێب به‌ده‌ستمان ده‌گات نه‌ك به‌ته‌نیا كتێبێك، مام جه‌لال ئه‌وه‌ی پێ راسته گوتوێتی، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌مه بۆ هه‌مان وه‌ك یه‌كڕاست بێ.
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی رابردوو كه دروست ده‌بێ، وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌بێته دینه‌مۆی هه‌ڵسانه‌وه‌ی وجودی مرۆڤی كوردی و له‌م چركه‌ساته‌وه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌ست ده‌داته خه‌بات به دوای ماف‌دا، به‌ڵام ئه‌م شۆڕشه‌یش وه‌ك زۆر شۆڕشی تری كوردی، شۆڕشێكه پڕ له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه و به‌رز و نزمی. شۆڕشی ئهیلوول كه له سه‌ره‌تاوه بڕێك له خوێنده‌واره‌كان به‌هاوكاری به‌شێكی زۆر له عه‌شیره‌ته‌كانی كورد ده‌ستی پێ ده‌كه‌ن، دواتر ده‌بێت به شۆڕشێك له مێژووی كورددا نموونه‌ی نابێ. ئه‌م شۆڕشه یه‌كه‌م شۆڕش ده‌بێ كه كورد له كوردستانی عێراقدا به تێكڕا تێیدا به‌شدار یان لایه‌نگر ده‌بن.
هه‌ر لێره‌وه رۆڵی خوێنده‌واره‌كان چه‌نده رۆڵێكی گرنگ و به به‌هایه تێیدا، دواجار به‌هۆی نه‌بوونی واقیعبینییانهوه ئه‌م رۆڵه ده‌گۆڕێت بۆ رۆڵی خراپ و دووبه‌ره‌كی و ململانێ. مام جه‌لال له سه‌ره‌تای دیمانهكهیهوه تا كۆتای، ئاماژه به‌وه ده‌دات كه به‌هۆی هه‌ڵه تێگه‌یشتن له واقیعی ئه‌وسای كۆمه‌ڵی كوردییه‌وه، خوێنده‌واره‌كان پێیان وایه ده‌بێ خۆیان رابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام واقیع ئه‌وه‌یه كه رۆڵی هێز و كه‌سه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بێ له شۆڕشدا، بۆیه مامۆستا برایم ئه‌حمه‌د و هه‌ندێ له‌و خوێنده‌وارانه‌ی چوارده‌وری ئه‌و، ئه‌م رۆڵه به خراپ ده‌بینن و هه‌وڵی په‌راوێزخستنی رۆڵی عه‌شیره‌ت و كه‌سانی ناو عه‌شیره‌ته‌كان ده‌ده‌ن. بۆیه له‌و روانگه‌وه، یه‌كه‌مین كه‌س كه له به‌رامبه‌ر خۆیانی ده‌بیننه‌وه (مسته‌فا بارزانی)ـه كه خاوه‌نی هێز و رۆڵی كاریگه‌ره له‌ناو شۆڕشی كوردیدا.
مسته‌فا بارزانی به‌هۆی توانای كه‌سی خۆی و پێوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ تێكڕای ناوچه‌كانی كوردستاندا، خاوه‌ن نفووس و هێزێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه، بۆیه له ئه‌نجامدا مامۆستا برایم و هاوڕێكانی ئه‌م هێزه‌یان پێ هه‌زم ناكرێ و دێن هه‌وڵی نانه‌وه‌ی كێشه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌تا مام جه‌لال خۆی باسی ده‌كات كه توندڕۆیی هه‌ندێ له‌و سه‌ركردانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مامۆستا برایم ئه‌حمه‌ددا ده‌بن، وا ده‌كات رۆژه‌كه‌یان بگاته ئه‌و رۆژه.
هاوكات هه‌ندێك له نزیكه‌كانی بارزانیش هه‌وڵی ناشرینكردنی گرووپه‌كه‌ی مامۆستا برایم ده‌ده‌ن، ئه‌م ململانێیه تۆخ ده‌بێته‌وه و ده‌بێته هۆی پسانی هه‌موو دۆستایه‌تی و هاوڕێیه‌تییه‌ك، ئه‌ویش ئه‌وكاته‌ی گرووپی مه‌كته‌بی سیاسی كه به باڵی برایم ئه‌حمه‌د ناسراون و له ئه‌نجامی توندڕۆی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقیعه‌كه ده‌یانه‌وی هێز و پێگه‌ی بارزانی له حزب نه‌ك كه‌م بكه‌نه‌وه، به‌ڵكو كۆتای پێ بێنن. له ئه‌نجامیشدا ئه‌وه‌ی به‌دوادا هات كه ئێسته هه‌ر خوێنه‌رێكی عاقڵ ده‌یخوێنێته‌وه، خۆزگه ده‌خوازێ وا نه‌بووایه.
ئه‌وه‌ی لێره‌وله‌وێ میدیاكان له‌م كتێبه مانشێت ده‌ردێنن و له سیاقی قسه‌كردنی مام جه‌لال رسته‌یه‌ك ده‌ردێنن وه‌ك ئه‌وه‌ی باڵی بارزانی خه‌ڵكیان كوشتووه و توندوتیژییان به‌كار هێناوه، له راستیدا ئه‌مه به‌شێكه له بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی له دنیا و له كوردستانیش، چونكه بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی میله‌تان به كوردیشه‌وه، چه‌كدار بوون و بۆ شه‌ڕ چوونه‌ته شاخ.
مام جه‌لال خۆی باسی ده‌كات كه به‌شداری دوو چالاكی كردووه كه داویانه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی حكوومه‌تدا كه پاره‌ی تێدا بووه و بۆ ئه‌مه‌ش پاسه‌وانی ئۆتۆمبێله‌كانیان كوشتووه. له به‌رامبه‌ریشدا بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی كورد خۆی له به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت و هێزیكی خۆسه‌پێن و دڕنده‌دا بینیوه‌ته‌وه و ته‌نیا زمانێك كه هه‌یبووه زمانی زه‌بروزه‌نگ بووه. بۆیه هیچ ژیرییهك له‌وه‌دا نییه ئێمه پێمان وابێ پێشمه‌رگه‌یه‌كی چه‌ك به‌شانی داخ له دڵ له به‌رامبه‌ر دوژمنێكی زهبروزهنگناسدا، خه‌ڵك نه‌كوژێ. واقیعیش نییه ململانێ له‌وكات و ساته‌دا له‌ناو سه‌ركرده‌ی باڵه‌كانی شۆڕشدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان هه‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رم بڕوات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕایی هه‌موو ئه‌وانه، له‌م كتێبه‌دا كۆمه‌ڵێك روونكردنه‌وه هه‌یه مام ئاماژه‌یان پێ ده‌دا و خوێنه‌ری ورد ده‌یاندۆزێته‌وه.
بۆ نموونه مام باسی ئه‌وه ده‌كات كه باڵی مه‌كته‌بی سیاسی زۆر توند بوون، هه‌وڵی په‌راوێزخستنی بارزانی به‌و هه‌موو هێز و توانا و چه‌كداره‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌رێ به راست كاتێك مرۆڤ به واقیعه‌وه ته‌ماشای شۆڕشی چه‌كداری كوردی بكات، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رناكه‌وێ كه ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌ڕێوه ده‌بات و دوژمن ناچاری مافدان ده‌كات هێزه یان قه‌ڵه‌م؟ ئه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌بێته به‌رده‌وامی و گه‌وره‌بوونی شۆڕش. به راست دیسانه‌وه هێزه یان بێهێزی كه ئه‌وكات مه‌لا مسته‌فا خاوه‌نی گه‌وره‌ترین هێز و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی بووه له كوردستان.
چۆنه سه‌ركرده‌ی عاقڵ ده‌یه‌وێ به‌ته‌نیا خۆی و قه‌ڵه‌مێكه‌وه ئه‌م هێز و پێگه‌یه نادیده بگرێ. ئایا به راست ئه‌گه‌ر بارزانی په‌راوێز بخرایه شۆڕش به‌كوێ ده‌گه‌یشت؟، ئه‌ی بوونی هێز و پێگه‌ی بارزانی كه بووبوو به هۆی خوێنگه‌رمی و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی زۆربه‌ی عه‌شیره‌ته‌كان بۆ شۆڕش، بۆچی و له‌به‌رچی ده‌بێ نادیده بگیرێ. ئه‌م كتێبه دیسانه‌وه هه‌موو ئه‌و هه‌ڵانه پیشان ده‌داته‌وه كه باڵی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌یان جار دووپاتیان كردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی ماوه بیڵێین ئه‌وه‌یه له كۆی دیمانه‌كه‌دا، مام جه‌لال به وردی باسی رۆڵ و پێگه‌ی بارزانی ده‌كات و خوێنه‌ری كورد بۆی روون ده‌بێته‌وه كه ئه‌و رۆڵه‌ی بارزانی، رۆڵی سه‌ره‌كی و هۆی مانه‌وه‌ی شۆڕشی كوردستان بووه، هه‌ر دژایهتییهكیش له ماوه‌ی ئه‌و هه‌موو ساڵه دژی ئه‌م رۆڵه له كۆتادا بێ ئه‌نجام بووه، چونكه بارزانی ره‌گی قووڵی به‌ناو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا چه‌قیوه.
ئه‌م كتێبه "دیداری ته‌مه‌ن" وێڕای هه‌موو تێبینییه‌كان، كتێبێكی گرنگ و پڕبایه‌خه بۆ مێژووی كورد، كتێبێكه له‌وانه‌ی پێویسته نه‌وه‌ی نوێی خوێنه‌ران ئاگایان له چاك و خراپی شۆڕشه‌كانیان هه‌بێ. شۆڕشێك به خوێنی سه‌تان كه‌س به‌رپا بووه و هه‌وڵی هه‌زارانیشی بۆ خراوه‌ته گه‌ڕ. ئه‌م كتێبه ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ش لای خوێنه‌رێكی گه‌نج به‌جێ بێڵێ كه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی زه‌حمه‌ت و ماندوبوون و بڕێك جار فیداكارییان نواندووه جێی رێزن، شایه‌نی ئه‌وه‌ن به‌چاوی رێزه‌وه بیانبینن. نه‌وه‌یه‌كن به راستی نه‌وه‌ی هێز و ئیراده‌ن. جا كه‌موكورتییه‌كانیان هه‌رچییه‌ك بێ. به‌تایبه‌ت له‌م كتێبه‌دا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ ماندووبوونی مسته‌فا بارزانی و هاوه‌ڵانی چه‌نده گرنگ و به به‌هایه له مێژووی كوردستاندا.
سۆران عه‌زیز