ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له عێراق و شام (داعش) پێش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی توندڕۆى یاخی چه‌كدار بن، له بنه‌ڕه‌تدا ره‌وتێكی فكری و ئاینین، به‌هیچ جۆرێكیش به ئیسلام و ترادیسیۆنه دێرینهكهیشی نامۆ نین. دروسته ده‌گوترێ كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ن و به‌ربوونه‌ته گیانى هاووڵاتییانى سڤیل و كرده‌ى تیرۆریستى له شوێنگه جیاوازه‌كانى ناوچه‌كه به‌تایبه‌تى له عێراق و سووریادا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام راستییه‌كه‌ى داعش ته‌نیا گرووپێكى چه‌كدارى نییه و به ته‌نیا گوزارشت له‌و چه‌كدارانه‌ى ناكات كه ئه‌ركی شه‌ڕ و سه‌ربڕینی مرۆڤیان پێ سپێردراوه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له پشت چه‌كدارانى داعشه‌وه‌یه، عه‌قڵی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه، ده‌وڵه‌تێك جگه له خۆیان، واته هاوفكرانى داعش، كه‌سی تری تێدا نه‌بێت و جگه له ئیسلامیش هیچ ئاینێكى تر تێیدا قبووڵكراو نابێت.
ئه‌وه راسته داعش بۆ هه‌وڵى فراوانخوازییهكهى، پشت به تۆقاندن و سه‌ربڕین و كۆمه‌ڵێك چه‌ته‌ى ته‌وروه‌شێن و سه‌ربڕ ده‌به‌ستێت، تا ئاستێكیش له قۆناغى سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنیان له مووسڵ و ره‌قه، سوودیان له‌وه بینى له رێى بڵاوكردنه‌وه‌ى ترسه‌وه، بتوانن گه‌شه بكه‌ن تا ئاستى ئه‌وه‌ى سوپایه‌كى پڕچه‌كى وه‌ك ئه‌وه‌ى عێراق، كه چه‌ك و ئامێرى سه‌ربازى پێشكه‌وتووى له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ هێنرابوو، به‌ڵام ئه‌و سوپایه كه له دواى رووخانى رژێمه‌كه‌ى سه‌دام حوسێنه‌وه، ئه‌مه‌ریكا راهێنانى پێ كرد، له چنگ 100 چه‌كدارێكى داعش هه‌ڵات و زۆرترین رووبه‌رى مووسڵ و ده‌وروبه‌ریان راده‌ستى ئه‌و چه‌ند سه‌د كه‌سه كرد، ئه‌مه‌یش هێنده‌ى تر داعشى هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى ترس و تۆقاندن سوودى بۆى ده‌بێت.
بۆیه له قۆناغه‌كانى دواتردا له‌برى هه‌ر كوشتنێكى ئاسایی به چه‌ك، داعش په‌ناى بۆ سه‌ربڕین و ته‌نانه‌ت زینده‌به‌چاڵكردنى مرۆڤ و خستنه ناو رووباره‌وه بینى، به راستى ئه‌وه سوودى بۆ داعش هه‌بوو به جۆرێك سوپا هه‌تره‌شى له سه‌ربڕین و زینده‌به‌چاڵكردنى ئه‌ندامه‌كانى هه‌بوو، به‌هۆیه‌وه وه‌زیفه‌ى سوپا له‌برى به‌رگریكردن له خاك، بوو به راده‌ستكردنى خاك و راكردن و جێهێشتنى ئامێر و تانك و ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى.
داعش دواى نزیكه‌ى چوار ساڵ له شه‌ڕى سه‌ربازى شكا، شه‌ڕی چه‌كداریش یان سه‌ربازی له دژی ئه‌و گرووپه /داعش/ چه‌نده گرنگ بووبێت، به‌ڵام هه‌موو شت نه‌بووه و نابێت، به‌ڵكو رووبه‌ڕووبوونه‌وه و شه‌ڕی فكری له دژیاندا، ده‌یان جار و بگره زیاتریش گرنگتر و پێویستتریشه بۆ لاوازكردنى ئه‌و بیره. هه‌ڵبه‌ت ئێمه باسى لاوازكردن ده‌كه‌ین نه‌ك كۆتا پێهێنانى. چونكه داعش ته‌نیا به چه‌ك له‌ناو ناچێت، راسته لاواز ده‌كرێت، به‌ڵام له ڕووى فكرییه‌وه ده‌مێنێته‌وه. خۆى ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هه‌میشه ده‌رفه‌تى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه له‌به‌رده‌م خۆیدا ده‌دۆزێته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا گرووپێكی توندڕۆی فكرین و به راشكاوی خۆیان له‌سه‌ر ئایدۆلۆجیای ئیسلام ساغ كردووه‌ته‌وه.
كه‌وایه شه‌ڕی چه‌كداری به ته‌نیا به‌س نییه تا ده‌وڵه‌ت بتوانێت به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وێت، به‌ڵكو ده‌بێ له ته‌ك شه‌ڕى چه‌كدارى هاوكات شه‌ڕی فكری و هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكیش له پرۆسه‌یه‌كدا كارى له‌سه‌ر بكرێت، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ى فریویان خواردووه و بوونه‌ته چه‌كدار یان هاوبیری داعش، له پرۆسه‌یه‌كى به‌رنامه بۆ دانراودا هۆشیار بكرێنه‌وه به‌وه‌ى فریودراون و داعش بۆ مه‌رامى تایبه‌تى به‌كاری هێناون.
هه‌رچی گرووپ و ره‌وتێكی توندڕۆ و به‌ناو میانڕۆی ئیسلامیش هه‌ن، له ژینگه‌ی ئاڵۆز و ته‌ژی له ململانێى سیاسی و ئابووری و بێكاری و دواكه‌وتوویی سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن یان گه‌شه ده‌كه‌ن. سه‌رهه‌ڵدانی فكری داعش‌یش، به‌ر له كه‌وتنی مووسڵ بوو، به‌ڵام كه‌وتنى مووسڵ ئه‌و گرووپه‌ی زیاتر ناساند و گه‌وره‌تریشى كرد چ له ڕووه مه‌ترسیدارییه‌كه‌ی یان به‌هێزبوونیان، به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاكێكى زۆرى چنگ كه‌وت و كه‌لوپه‌ل و پاشماوه‌ى به كه‌ڵكى سوپایهكیشى كه‌وته ژێرده‌ست و دواتر له شه‌ڕگه‌كاندا سوودى لێ بینی، به‌وه‌ى به چه‌كى خۆیان له سوپاى ده‌دا. بۆیه گرنگه بنووسین داعش له خۆیه‌وه مووسڵی نه‌گرت، به‌ڵكو دۆخی سیاسی و ئابووری، بێزاری و بێكاری، بێباكی حكوومه‌ته‌كه‌ی نووری مالیكی، وایكرد ئه‌و گرووپه به زوویی له عێراقدا گه‌شه بكه‌ن و له‌لایه‌ن به‌شێكیش له هۆز و خه‌ڵكی نه‌ینه‌وا و ده‌وروبه‌رى، له‌تاو ئازار و بۆ رزگاربوون له نادادی حكوومه‌ته‌كه‌ى مالیكى و پێشتریش، پێشوازی له‌و گرووپه كرا، به جۆرێك ئه‌گه‌ر گه‌مژه نه‌بوونایه، ده‌رفه‌تی به‌هێزبوونیان زۆر زیاتریش ده‌بوو، به‌ڵام هه‌رزوو كه‌وتنه وێزه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ده‌ستیان كرد به تاوانكاری، ئه‌مه‌ش بووه بیانوویه‌ك بۆ سنووردانان له به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌دا، به تایبه‌تی كاتێك هێرشیان كرده سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئیتر دۆخه‌كه چیتر له به‌رژه‌وه‌ندی داعش نه‌ما، به‌و پێیه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش دروست كرا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى به پێچه‌وانه‌ى سوپاى عێراقه‌وه، پێشمه‌رگه شه‌ڕى به‌رانبه‌ریان كرد، ئه‌گه‌رچى له هه‌ندێ ناوچه‌شدا هاتنه پێشه‌وه، به‌ڵام داعش هه‌ستى كرد چیتر به‌بێ شه‌ڕ ناتوانێت فراوانخوازیى بكات، به‌وه‌ى هێزێك هه‌یه و رووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه، ئه‌ویش پێشمه‌رگه‌یه.
دۆخی عێراق له ڕووی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌تایبه‌تی به‌هۆی بێكاری و نادادی، زۆر له‌باره بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش یان دروستبوونی گرووپی نوێی هاوشێوه‌ی داعش، ئاخر هاووڵاتی عێراقی به‌ده‌ست ده‌یان و سه‌دان ته‌نگژه‌وه و ناعه‌داله‌تی و بێكاری ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سایكۆلۆجیای تاك و كۆمه‌ڵگه دروست كردووه تا دواجار هه‌وڵی ده‌ربازبوون یان تۆڵه‌كردنه‌وه له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى به‌غدا ده‌ده‌ن، به‌وه‌ی خۆیان ده‌ده‌نه پاڵ گرووپه سه‌رهه‌ڵداوه‌كان یان گرووپى نوێ دروست ده‌كه‌ن له نموونه‌ی پێشوازیكردن له داعش.
كاتێك له نیوه‌شه‌وێكدا داعش به 100 چه‌كدارێكه‌وه گه‌وره شاری مووسڵی گرت، ئه‌مه ده‌كرێ به‌ڵگه‌یه‌ك بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى به‌شێك له هاوشارییهكانى مووسڵ و ده‌وروبه‌رى له سه‌ره‌تادا پاڵپشتی ئه‌و گرووپه بوون، ته‌نانه‌ت حكوومه‌ت و سوپا هه‌ستی به‌وه كردبوو، بۆیه هه‌رزوو هه‌ڵاتن.
به سه‌یركردن و وردبوونه‌وه له كرده تیرۆرییهكانى ئێسته كه له ناوچه جیاوازه‌كانى عێراقدا ئه‌نجام ده‌درێن، له رفاندن و كوشتن و كرده‌ى تیرۆریستییه‌وه تا ده‌گاته شه‌ڕى پارتیزانى، ده‌توانین ئه‌مه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك وه‌ربگرین و بڵێین ئێسته دۆخی عێراق ته‌واو له‌باره بۆ سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی توندڕۆ، ئینجا داعش بێت یان گرووپی تر‌ى هاوشێوه، به‌وه‌ى گرووپه توندڕۆ ئیسلامییه‌كان له‌و شوێن و وڵاتانه دروست ده‌بن و گه‌شه ده‌كه‌ن كه ژینگه‌ی له‌باریان تێدایه بۆ گه‌شه‌كردنى فكرى توندڕۆیی. رێك ئێسته‌ى عێراق له‌م دۆخه‌دایه و خه‌ریكه له دواى قۆناغى كۆتاهێنان به ده‌سه‌ڵاتی داعش له ڕووى سه‌ربازییه‌وه، ئه‌و گرووپه یان هاوشێوه‌ى گه‌شه ده‌كه‌نه‌وه، مه‌گه‌ر رۆژانه چالاكی و كرده‌ى تیرۆریان نابینین.
به‌ڵام عێراق خۆى لێ له گێلی داون وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچ نه‌بووبێت، راستییه‌كه‌ى ژینگه‌ى ئێسته‌ى عێراق به ته‌واوه‌تى له‌باره بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش یان هاوشێوه‌كانى، ئه‌مه‌یش خۆى له خۆیدا كاریگه‌رى نه‌رێنی له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانیش داده‌نێت و له‌و دۆخه‌یشدا هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌وه ده‌بێت مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هاوشێوه‌كانى به هه‌ند وه‌ربگرێت و چاوى له به‌غدا نه‌بێت رووبه‌ڕووى داعش ببێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ژینگه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا جیاوازه و ئه‌وێ له‌بارتره بۆ گه‌شه‌كردنى فكرى توندڕۆیی، ده‌وڵه‌ت ده‌سته‌وه‌ستان بووه و ئیشى ته‌نیا بووه‌ته ئه‌وه‌ى له كوێ دوو چه‌كدارى داعشى دیت، ده‌یان تانك و تۆپ به ئاراستهیاندا بجووڵێنێت و لایه‌نى فكرى و ئه‌وه‌ى پاڵى به چه‌كدارێكه‌وه ناوه ببێته داعش، فه‌رامۆش كراوه و سیاسه‌تى ده‌وڵه‌تیش له برى هۆشیاركردنه‌وه و لاوازكردنى هۆكار و سه‌رچاوه‌كانى دروستبوونى فكرى داعشى، پشتى به جووڵه‌ى تانك و ئاراسته‌كردنى هاوه‌ن به‌ستووه، ئه‌مه به ته‌نیا به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ى داعش لاواز بكرێت.
ئێسته هیچ ستراتیج و هه‌وڵێكى زانستى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش و فكرى توندڕۆیی، هه‌ر هیچ نه‌بێت له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى داعش بكۆڵنه‌وه و پرسیار له خۆیان بكه‌ن، بۆچى داعش له مووسڵ به 100 چه‌كدارێكه‌وه توانى سوپایه‌ك راو بنێت؟ ئایا دیسان سوپا له شوێنێكى تر هه‌ڵنایه‌ته‌وه؟