سبەی ساڵوه‌گه‌ڕی 16ی ئۆكتۆبه‌ره، ساڵوهگهڕێك له مێژوودا تا كورد بمێنێت، ئه‌ویش ده‌مێنێت و یادی ده‌كرێته‌وه، هێنده رووداوێكی كاره‌ساتبار بوو، ئه‌سته‌مه له وتارێك و ده‌یان و سه‌دان كتێبیشدا كاریگه‌ری و لایه‌نه خراپه‌كانی بنووسرێنه‌وه، به كورتی ده‌توانین بڵێین نیوه‌ی خاكی رزگاركراوی كوردستان له چه‌ند سه‌عاتێكدا له‌لایه‌ن گرووپێكی كورده‌وه خرایه ژێر پۆستاڵی حه‌شد و ئه‌و گرووپه سیاسی و میلیشیاییانه‌ی له به‌ره‌ی جه‌نگدا پێشتر بوێریی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد ته‌نانه‌ت سه‌یری ناو چاوی پێشمه‌رگه‌ش بكه‌ن، هه‌ردوو داستانی پردێ و دواتر سحێلا راستی ئه‌و قسه‌یه ده‌سه‌لمێنن.
له رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا دوو داستان زۆر به زه‌قی دیارن و تۆمار كراون، ئه‌گه‌رچی ده‌یان داستانی تری پێشمه‌رگه‌ش بۆ به‌رگریكردن له خاكی كوردستان هه‌ن، به‌ڵام پردێ و سحێلا دیارترینیانن، ئه‌وكات دنیا و ته‌نانه‌ت نیوه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كانیش پشتیان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، باشتره بڵێین پارتی كرد، ئه‌و رۆژه گه‌له‌كۆمه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له كورد و پارتی كرا، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش بێده‌نگ، هه‌ندێ هێزی كوردی له بری ئه‌وه‌ی به‌رگری بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه سه‌یری ئاسمانی هه‌ولێریان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی بۆنسۆی كه‌وتنی بكه‌ن و به چاوی خۆیان شكستی هه‌ولێر ببینن، ته‌نانه‌ت هه‌واڵ و راپۆرتی ئامادهكراویشیان بۆ ته‌له‌ڤزیۆن و ماڵپه‌ڕه‌كانیان ئاماده كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كه‌وتنی هه‌ولێردا بڵاویان بكه‌نه‌وه.
له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا به‌شێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، باشتره بڵێین پێشمه‌رگه‌ی پارتی و هه‌ندێ هێزی هاوپه‌یمانیی پارتی گیانی خۆیان كرده سه‌نگه‌ری به‌رگریكردن له هه‌رێمی كوردستان و پیلان و پلانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له دژی كورد، به‌شێكی پووچه‌ڵ كرایه‌وه و به ته‌واوی سه‌ری نه‌گرت، ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ش بڵاو نه‌كرانه‌وه كه به ئامانجی سووكایه‌تیكردن به حكوومه‌تی هه‌رێم و پارتی ئاماده كرابوون و به هه‌ناسه‌ی دڵخۆشبوون به‌كه‌وتنی هه‌ولێر نووسران و ئاماده كرابوون، ده‌ی سه‌رئه‌نجام به خوێن پارێزگاری له هه‌ولێر كرا و هه‌ر به خوێنیش نه‌كه‌وت!
ناچارین له باسكردن له رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا، پێشمه‌رگه به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش بكه‌ین، ئه‌مه بۆ من وه‌ك نووسه‌رێك خۆش نییه، به‌ڵام ئیتر مێژووه و ده‌بێ وه‌ك خۆی بنووسرێته‌وه، ئه‌ویش به‌ره‌ی پارتی و به‌ره‌ی گرووپێك له‌ناو یه‌كێتی بوون، ئه‌و به‌ره‌یه‌ی پارتی خاوه‌نی داستانی پردێ و سهحێلان كه سه‌ره‌تا لووتی حه‌شد و سوپای عێراقیان له پردێ شكاند و دواتریش له سحێلا هه‌مان داستان بگره گه‌وره‌تریش له‌وه‌ی پردێ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه ئازاكانی بادینانه‌وه تۆمار كرایه‌وه.
ئه‌گه‌رچی داستانی پردێ له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه زۆر ناوی دێت، به‌ڵام سحێلاش ئه‌گه‌ر گه‌وره‌تر نه‌بێت، بچووكتریش نییه، ده‌كرێ هاوشێوه بن، به‌ڵام له دوو ناوچه‌ی جیاوازی كوردستان و به جیاوازی چه‌ند رۆژێك تۆمار كراون، شه‌ڕی سحێلا زۆر هه‌ستیار و چاره‌نووسساز بوو، به‌وه‌ی ئامانج ده‌ستگرتن بوو به‌سه‌ر سنووری دهۆك و دابڕینی هه‌رێمی كوردستانیش له توركیا و ده‌وره‌دانی پارتی له چه‌ند سنوورێكی بچووكی كوردستان، خۆ ئه‌گه‌ر هێرشی حه‌شد له سحێلا سه‌ری بگرتایه، هه‌رێمی كوردستان زۆر بچووك ده‌بووه‌وه، كه‌وایه هه‌ردوو داستانی پردێ و سحێلا بوونه هۆی پاراستنی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له دوای ئه‌و دوو داستانه له رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، ئیتر هێرشه‌كانی سوپا و حه‌شدی شه‌عبی شێوازی تریان وه‌رگرت، زیاتر هه‌نگاوی داگیركاری خاك و ترساندنی ئه‌و كوردانه‌ی سنووره داگیركراوه‌كانه، واته پرۆسه‌ی ته‌عریبی دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره، ئه‌گه‌ر ورد دیقه‌ت بده‌ین و رووداوه‌كانیش وه‌ك ئه‌وه‌ی له سنووری 16ی ئۆكتۆبه‌ردا روو ده‌ده‌ن هه‌ڵبسه‌نگێنین، پرۆسه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر تا ئێسته‌ش نه‌وه‌ستاوه، به رووخسار و شێوازی جیاوازتر كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت بۆ سڕینه‌وه‌ی كورد و ته‌واوكه‌ری 16ی ئۆكتۆبه‌رن، ئه‌ویش به داگیركردنی ئه‌و زه‌ویوزاری گوند و ماڵه كوردانه‌ی به‌هۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه‌وتنه ژێر هه‌ژموونی میلیشیاكان، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌كان له ئارادان هه‌ر له داگیركردنی زه‌ویوزاره‌وه تا كوشتن و ده‌ركردن و چاوسووركردنه‌وه و زه‌وتكردنی ماف و سووتاندنی ده‌غڵودان و هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌بنه هۆی خێراتركردنی پرۆسه‌ی ته‌عریب له دژی كورد به‌رده‌وامیان هه‌یه و قۆناغی مه‌ترسیدارتر ده‌بڕن.
ئه‌گه‌ر به خێراییش چاره‌سه‌ری سیاسی و یاسایی بۆ دۆخی ناوچه‌كه نه‌دۆزرێته‌وه، هه‌ڵمه‌تی داگیركردنی خاك و ته‌عریبكردن له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر و مه‌ترسیدارتر به‌رده‌وامی ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نیوه‌ی داهاتی نه‌وت به سه‌دان كێڵگه و بیر كه‌وتنه ژێر چه‌پۆكی حه‌شد و پاره‌كه‌یشی له دژی كورد به‌كار ده‌هێنرێت به پڕچه‌ككردنی هێزه میلیشیاكان و ته‌یاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژی هاووڵاتییانی كوردن له‌و سنوورانه‌ی كه‌وتنه ناو رووداوی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه.
ژماره‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه داگیر كران زۆرن، ئێسته‌ش له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی داگیركردندان، په‌لكانه یه‌كێكه له‌و داستانانه‌ی هه‌رگیز نابێت كورد له بیری بكات، به‌وه‌ی له سه‌ره‌تای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه تا ئێسته هاووڵاتییانی كوردی ئه‌و گونده كوردییه، رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و هێرشی عه‌ره‌بی هاورده ده‌بنه‌وه و رێ‌یان نه‌داوه عه‌ره‌بی هاورده هه‌مان ئه‌زموونی سه‌رده‌می سه‌دام دووباره بكه‌نه‌وه و تا ئه‌م چركه‌ساته‌ی ئه‌م وتاره‌ی تێدا ده‌نووسرێت، خه‌ڵكی په‌لكانه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره و ئێسته عه‌ره‌بی هاورده هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئه‌و ماڵه كوردانه‌ی گونده‌كه و پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووكیش سه‌پۆرتی عه‌ره‌بی هاورده بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی كوردانی په‌لكانه ده‌كات.
خۆڕاگری ئه‌و گونده كوردییه، ده‌كرێ به داستانی سێیه‌م ناوی بهێنرێت، به‌وه‌ی به چه‌ك و هێزی مرۆیی و ئازایی خۆیان رێ ناده‌ن گونده‌كه‌یان بكه‌وێت، ئه‌مه بۆ كورد و هه‌رێمی كوردستانیش جێی هێما و پێویسته له رووی سیاسی و یاساییه‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌نگ و ئازاره‌كانی هاووڵاتییانی كوردی په‌لكانه بخرێنه سه‌ر شاشه و رۆژنامه و ماڵپه‌ڕه‌كان، به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی و تا ئه‌وروپییه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی دنیا به چاوی خۆیان هه‌م ئازایه‌تیی هاووڵاتییانی په‌لكانه و ئازاره‌كانیان ببینن، هه‌م به په‌یامێكیش بێت بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌رده‌وامه و هێشتا هێرش و په‌لاماری كورد ده‌درێت، له‌م دۆخه‌شدا باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌ویش وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی سیاسی بۆ داگیركردنی یاساییانه‌ی سنووره فراوانه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه به شوناس كوردستانییه و ئێسته داگیر كراوه.
په‌لكانه، خۆی داستانی سێیه‌می دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره و ده‌كرێ هه‌ر كوردێك شانازی به خۆڕاگری ئه‌و هاووڵاتییه جووتیاره كوردانه‌وه بكات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر میله‌تێكی تر بووایه، ئێسته ده‌یان فیلمی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ده‌هات و سه‌دان رۆمانی له‌سه‌ر ده‌نووسرا، بێ شك ئه‌و گونده ده‌بێت له ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا ره‌نگ بداته‌وه به‌وه‌ی خۆڕاگر بوونه و به چه‌كی خۆیان پێشتر رووبه‌ڕووی هێرشی عه‌ره‌بی هاورده بوونه‌ته‌وه و ئێسته‌ش به هه‌مانشێوه به‌رده‌وامن له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عریب، په‌لكانه بۆ خۆی داستانی سێیه‌مه له دوای پردێ و سحێلا!