لاهوور جه‌نگی به گشتی سه‌رقاڵی ورووژاندنه و دوور و نزیكیش سیاسییه‌كی پێرفێكت نییه، به‌و پێوه‌ر و مانایه‌ی پیاوی سیاسی به‌رده‌وام چاوێكی له‌سه‌ر سه‌قامگیری و ئه‌ویتری پاسه‌وانی پاراستنی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌و گۆشه‌یه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتی تێیدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش له لاهووردا به‌دی ناكرێت، رۆژێك ده‌بێته رێنیشانده‌ری حه‌شد بۆ ناو كه‌ركووك و رۆژانی دواییش هه‌وڵی خستنی هه‌ولێر ده‌دات، رۆژێك و ده‌یان و به‌رده‌وامیش له دژی پارتی به پڕۆژه‌ی سیاسی و میدیایی كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی و ناسه‌قامگیری ده‌كات. ئه‌مجۆره هه‌ڵوێست و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌یش هی پیاوێكی سیاسیی پێگه‌یشتوو نین، به‌ڵكو زیاتر به باڵۆنێكی (میزه‌ڵان)ی فووتێكراو ده‌چێت تا سیاسه‌توان. ئاخر سیاسیی پێگه‌یشتوو و عه‌قڵانیبوونی خۆی به شكۆی وڵات و خاك و سه‌روه‌رییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه گرێ ده‌دات، ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی ئه‌وانه‌ی نه‌مێنن، خۆیشی نامێنێت و وه‌ك میزه‌ڵانی ته‌قیو, به‌تاڵ ده‌بێته‌وه.
وه‌ك چۆن پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، یه‌كێتی به هه‌زاران پێشمه‌رگه و باره‌گه و تانك و تۆپی له كه‌ركووك هه‌بوون، به‌ڵام دوای ئه‌و رۆژه به‌هۆی سیاسه‌تی منداڵانه و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای دوژمن، تا ئێسته هیچ پێگه‌یه‌كی سیاسی و سه‌ربازی له شاره‌كه‌دا نه‌ماوه، بۆیه لاهوور خۆیشی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت سه‌ردانی كه‌ركووك بكات، ده‌بێ مۆڵه‌ت له حه‌شد وه‌ربگرێت، ئه‌ویش بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌می دیاریكراو و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی كه‌می پاسه‌وان و له‌ژێر چاودێری چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی.
ئه‌م نموونه‌یه به‌سه به ئاسانی له ئاستی پێگه‌یشتوویی لاهوور جه‌نگی تێبگه‌ین كه له سیاسه‌تدا چه‌نده كۆڵه‌واره، ئه‌گه‌ر كۆڵه‌وار نه‌بووایه، چاره‌نووسی كه‌ركووكی به‌م ده‌رده نه‌ده‌برد؟
كۆنگره‌ی چواره‌م و پێڕه‌وكردنی سیستمی هاوسه‌رۆكی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتی، كێشه‌ی باڵه‌كان و ململانێی ناو ئه‌و حزبه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرد، به پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی به‌شێك له سه‌ركرده نوێیه‌كانی یه‌كێتی كه رووكه‌شانه بانگه‌شه‌ی یه‌كێتییه‌كی نوێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له پشتی په‌رده ده‌گوزه‌رێت، جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له شاشه‌وه ده‌بینرێن و ده‌خوێنرێنه‌وه، به‌ڵكو ململانێی باڵه‌كان قووڵتر بووه‌ته‌وه تا ئاستی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر جاران گرووپه‌كه‌ی لاهوور كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سووڵ و مه‌لا به‌ختیار هه‌بوو، ئێسته دژایه‌تی ماڵی مام جه‌لال و به‌دیاریكراوی قوباد تاڵه‌بانی ده‌كرێت.
ته‌نانه‌ت كادر و لایه‌نگرانی یه‌كێتیش دركیان به‌و راستییه كردووه كه لاهوور له غیاب و لاوازیی سه‌ركرده دێرینه‌كانی یه‌كێتیدا هه‌ڵتۆقیوه یان وه‌ك میزه‌ڵان فووی تێكراوه و له هه‌ر جۆره خۆڕاپسكاندنێكی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه بۆ ته‌قینی (میزه‌ڵان)ـه‌كه، به‌ڵام سه‌ره‌تا ده‌بێت ئه‌و سه‌ركردانه‌ی یه‌كێتی د‌رك به‌وه بكه‌ن كه گۆڵیان لێ كراوه و یه‌كێتیش خراوه‌ته سه‌ر سكه‌ی بنه‌ماڵه‌بوون.
ئه‌وه‌تا مه‌لا به‌ختیار و كۆسره‌ت ره‌سووڵ ته‌نیا خه‌ریكی پرته‌وبۆڵه‌ن، كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌و سیاسه‌تی پرته‌وبۆڵه‌یه به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، هێنده‌ی تر یه‌كێتی قووڵتر باوه‌ش به بنه‌ماڵه‌بووندا ده‌كات، ته‌نانه‌ت مه‌لا به‌ختیاریش له ماوه‌ی پێشوودا سه‌ره‌داوێكی ئاشكرا كرد، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی ئێسته‌ی یه‌كێتی كه‌مئه‌زموونن و ترسه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار له راستییه‌وه هاتووه كه له سایه‌ی لاهووردا یه‌كێتی نه‌ك هه‌ر به‌هێز نابێت، به‌ڵكو ده‌پووكێته‌وه.
ئاخر پیاوێكی وه‌ك مه‌لا به‌ختیار ده‌زانێت ئه‌گه‌ر ئیداره‌دانی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و ریتمه‌ی ئێسته‌ی به‌رده‌وام بێت، یه‌كێتییه‌كه‌ی زیاتر سیاسه‌تی سه‌ره‌كی به‌غدا و تاران جێبه‌جێ ده‌كات به‌مه‌به‌ستی ئاڵۆزی و تێكدانی سه‌قامیگریی هه‌رێمی كوردستان، ئینجا توانای رووبه‌ڕبووبوونه‌وه‌ی پارتیشی نییه.
گرووپه‌كه‌ی لاهوور جه‌نگی چه‌ندان جاری تریش كارتی سیاسی‌یان له دژی پارتی تاقی كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌میشدا، به پاڵپشتی به‌غدا و تاران ویستیان رێگری له پێكهێنانی كابینه‌كه به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی بكه‌ن، به‌ته‌واوه‌تی شكستیان هێنا و حكوومه‌تیش به گڕوتینێكی به‌هێزه‌وه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، وێڕای گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، له پرسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا رۆڵێكی كارای بینی، ئه‌مه‌ش زیاتر ئه‌و گرووپه‌ی نیگه‌ران كرد، بۆیه جارێكی تر هه‌ڵمه‌تی دژایه‌تی كابینه‌كه‌یان ده‌ست پێ كرده‌وه و ته‌نانه‌ت به به‌رنامه ده‌یانه‌وێ كێشه‌ی گه‌وره بۆ حكوومه‌ت دروست بكه‌ن و گرفته‌كان دوو هێنده‌ی قه‌باره‌ی خۆیان گه‌وره‌تر بكه‌ن و خۆیشیان له به‌رپرسیارێتی ده‌شارنه‌وه، وه‌لێ پارتی له‌وه تێگه‌یشتووتره و جوانیش د‌رك به راستییه‌كان ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداو و پێشهاته سیاسییه‌كان ده‌كات به گرتنه‌به‌ری روانینێكی دوورمه‌ودا بۆ ئاینده‌ی كوردستان.