دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق، ئیداره‌ی ھه‌ولێر كه سه‌ربه پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، هاوكات ئیداره‌ی سلێمانی كه سه‌ربه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، یه‌كیان گرته‌وه و كابینه‌ی پێنجه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌می ئه‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه بوو.
دوای ماوه‌یه‌ك له‌م یه‌كگرتنه‌وه‌یه، ده‌م نا ده‌مێك ده‌نگی نه‌شاز به ئاراسته‌ی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی دووئیداره‌یی ده‌یانخوێند له سنووری سلێمانی، به‌ڵام هیچی لێ شین نه‌بوو، هه‌رزوو ئه‌م ده‌نگه كپ كرا.
ئه‌مجاره ئاراسته‌كه‌یان گۆڕی به‌ره‌و لامه‌ركه‌زی ئیداریی. ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر شۆڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت به‌ره‌و خواره‌وه، به‌و مانایه‌ی زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی كارگێڕی بدرێت به پارێزگاكان، ئه‌مه میكانیزمێكی قبووڵكراو و مۆدێلێكی نوێی جوانی حوكمڕانی ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان. به‌ڵام لێره‌دا پرسیارگه‌لێك دێنه ئاراوه، بۆیه پێویسته هه‌ڵسه‌نگاندنێكی لۆجیكی بكه‌ین. ئاخۆ به درێژایی ئه‌م ٢٥ ساڵه‌ی ڕابردوو، خاوه‌نی ئه‌م ده‌نگه نه‌شازانه، حاكمی ره‌های ئه‌م زۆنه نین؟ تا ئێسته‌یش داهاتی خاڵه سنوورییه‌كانی ئه‌م زۆنه ناگه‌ڕێنه‌وه ناو خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت. تا ئێسته‌ش ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان وه‌ك سه‌ربازی سوپا له گۆڕه‌پانی مه‌شق به دوای یه‌كدا بۆ ئاودیوكردن ڕیز كراون!. داهاتی ناوخۆی ئه‌م زۆنه ناگه‌ڕێته‌وه ناو خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت.
تا ئێسته‌یش دانانی فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی تا ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رێك له ده‌ستی ئێوه نه‌بووه؟ چه‌ند به بوێری باس له لامه‌ركه‌زییه‌ت ده‌كه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه لامه‌ركه‌زییه‌ت نییه به‌دیوه ناشازه‌كه‌ی له ڕووی داهات و ده‌سه‌ڵات و ته‌كنیكییه‌وه؟ ئه‌رێ گه‌لۆ خێره هه‌ر كات باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتی خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كرێت، ئه‌م ده‌نگه نه‌شازانه له تۆنێكی به‌رز به ئاوازی لامه‌ركه‌زی و به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی ده‌چریكێنن؟
ئێسه ئاراسته‌كه به‌ره‌و به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی گۆڕاوه. كاتی خۆی نه‌وشیروان مسته‌فا ڕاشكاوانه ده‌یگوت: به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی ئه‌گه‌رێكه. دوای ئه‌و زۆری تر باسیان كرد، به‌ڵام ته‌نیا كاغه‌ز پڕكردنه‌وه و میتینگ و مێزگرد بوو، له چوارچێوه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام ئه‌مجاره كۆمه‌ڵێك به ناو چالاك قۆناغی میتینگ و مێزگرد و كۆبوونه‌وه‌یان تێپه‌ڕاند و كار گه‌یشته پرێس كۆنفرانس و واژوو كۆكردنه‌وه. له ته‌سغیره‌وه بۆ كه‌مێك ته‌حجیمتر په‌لی هاوێشتووه، دڵنیام ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی تۆز له‌سه‌ر نیشتنی كاغه‌زی پرۆپۆزۆڵی پڕۆژه‌كه و واژووكانه. چونكه له‌تبوونی هه‌رێم بۆ دوو هه‌رێم، له ده‌ستی ئێمه‌دا نییه و ئه‌گه‌ر له ده‌ستی ئێمه‌دا بوایه له‌مێژ بوو به یه‌ك چه‌قه‌نه له‌تمان كردبوو.
ئێمه تا ئێسته‌یش خاوه‌نی ئه‌قڵێكی مێنتاڵیتین، به‌ڵام واقیعێك هه‌یه زلهێز و بڕیاڕبه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه هه‌رێمێكی یه‌كگرتوویان ده‌وێت. به تایبه‌ت زلهێزێكی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، بڕیاڕبه‌ده‌ستانی واشنتن هه‌موو كات دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌رێمێكی كوردستانی یه‌كگرتوویان گه‌ره‌كه، ئه‌ما ڕوو له به‌غدا بێت!. بۆیه به‌هه‌رێمكردنی سلێمانی بابه‌تێكی مه‌حاڵ و ڕێپێنه‌دراوه له‌لایه‌ن زلهێزانی دنیا و بڕیاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌كه.
شاری ئه‌ده‌ب و شیعر، شارێك به‌شی هه‌موو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست جوانی ئه‌ده‌ب و پرشنگداری هونه‌ر و لۆجیكی مه‌عریفه‌تداری ده‌به‌خه‌شێت، تووشی نه‌خۆشی (ALS-پووكانه‌وه‌ی مۆم)تان كرد. له به‌رگه جوانه‌كه‌ی خۆی داتانپڵۆسیوه. ئیرهابێكی فیكری له چه‌شنی ژه‌هر ده‌رخواردی خه‌ڵكه‌كه دراوه. په‌ڵه‌یه‌كی هه‌وری ڕه‌شی پڕ له بارانی ڕه‌شبینی باڵی به‌سه‌ر شاردا كێشاوه. بهێڵن سلێمانی بگه‌ڕێته‌وه باوه‌شی خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی. ڕێ بده‌ن سلێمانی پایته‌ختی ڕۆشنبیری كوردستان بێت. دووباره ببێته‌وه به ناوه‌ندی رۆشنبیری و مه‌ڵبه‌ندی ئه‌ده‌ب و شیعر و هونه‌ر. پشت له به‌غدا و ڕوو له هه‌رێم، بایی ئه‌وه بهێڵنه‌وه ئه‌گه‌ر حه‌زره‌تی ناڵی دووباره پرسی:
ئێسته‌ش مه‌كانی ئاسكه‌یه (كانی ئاسكان)!؟
یاخۆ بووه به مه‌لعه‌به‌یی گورگ و لووره‌لوور؟
ئه‌مجاره سالم ئاسا به بوێری وه‌ڵامی بده‌نه‌وه، ئه‌ما وه‌ڵامێكی دڵخۆشكه‌ر. چیتر نالییه‌كانی خاوه‌نی شار و خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی هیوابڕاو مه‌كه‌ن. جوانییه‌كانی سلێمانی مه‌شێوێنن. سلێمانی تووشی گه‌مه‌یه‌كی چاره‌نووس نادیار مه‌كه‌ن. ئۆباڵی ئه‌م شێواندن و تێكدانه‌ی سایكۆلۆجیای شاره‌كه ئێوه‌ن، دڵنیابن مێژوو ڕه‌حمتان پێ ناكات.
ناوه‌نده رۆشنبیری و هۆڵه‌كانی شانۆ و كۆنسێرته‌كان ورده ورده خه‌ریكه ده‌بن به حوسه‌ینییه و خانه‌قا و ته‌كیه‌ی ته‌ریقه‌ته‌كان. سلێمانی بڕبڕه‌ی پشتی ڕۆشنبیریی هه‌رێمی كوردستانه، شكور جارێ ئاهێكی به به‌ردا دێت و ده‌چێت و نه‌شكاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بشكێت، چاكبوونه‌وه‌ی قه‌رنێكی ده‌وێت.