پاش ململانێ و كێشمه‌كێشێكی توند له نێوان پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زه‌وی و ئاراسته ئاینخوازی و لیبراڵییه‌كان له عێراق، له میانه‌ی دانانی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، به‌جۆرێك ویستی كورد له میكانیزمی ده‌نگدان چوارچێوه كرابوو، پێكهاته (كه‌مینه) ئاینییه‌كان و لیبراڵییه‌كان له دوورخستنه‌وه‌ی به‌شداری و خاوه‌ن بڕیاربوونی هاوشێوه‌ی ویلایه‌تی فه‌قیهی سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێنا كرابوو. ده‌رئه‌نجام به‌هۆی زۆرینه‌یه‌ك كه پێویست بوو بۆ تێپه‌ڕاندنی یاساكه فه‌راهه‌م بێت، پرۆسه‌كه ئاراسته‌یه‌كی تری گرته‌به‌ر.
له په‌نابردن بۆ جێگره‌وه‌ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی، له هه‌مواری یاسای ژماره (30) ساڵی 2005 خۆی بینییه‌وه كه به رێكخه‌ری یاسایی دادگاكه داده‌نرێت له ساته‌وه‌ختی پێكهێنانیه‌وه تا ساتی هه‌مواره‌كه، به‌ڵام له میانه‌ی هه‌مواره‌كدا زۆرینه‌ی ئاماده‌بووانی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، پاش بایكۆتكردنی زۆربه‌ی نوێنه‌رانی لیسته كوردستانییه‌كان و به‌شێك له‌لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كان، به ئاراسته‌ی خاڵیكردنه‌وه‌ی هاوبه‌شی و به‌شداریی راسته‌قینه‌ی كورد له ناوه‌ندی بڕیار له ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵیدا هه‌نگاویان نا، به دیاریكراویش له به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی دادوه‌ری له رووی هێزی یاسایی بڕیاره‌كانی و پابه‌ندی بۆ ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كان له عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی مه‌به‌سته لێره تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر، دوو بابه‌تی هه‌مواری یاساكه‌یه له دوو قۆناغ و له دوو دامه‌زراوه‌ی فه‌رمانڕه‌واییدا كه ته‌واو پێوه‌ندارن به پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به دیاریكراوی له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و به‌رزترین ئاستی نوێنه‌رایه‌تی كورد له ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی، به دیاریكراوی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
یه‌كه‌م/ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و قۆناغی پاڵاوتنی ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدراڵی:
له سه‌ره‌تای پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵی، به‌پێی بڕگه‌ی (هـ) له ماده‌ی (44)ی یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی ‘گواستنه‌وه 2004، ماده‌ی (3)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (30) ساڵی 2005، ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری فیدراڵی به‌راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌كان (هه‌رێمی كوردستان) بۆ دیاریكردنی نۆ ئه‌ندامی دادگای باڵای فیدراڵی، 27 پاڵێوراویان پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌كرد.
به‌ڵام له هه‌مواری یاساكه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدراڵی دیاری ده‌كه‌ن، بریتین له: (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی، سه‌رۆكی ده‌زگای داواكاری گشتی، سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری داد)، له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و بێ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمه‌كانی تێدا ئاماژه پێ بكرێت. هه‌رچه‌نده باس له نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمه‌كان ده‌كات له پێكهاته‌ی ئه‌ندامانی دادگاكه‌دا، به‌ڵام هه‌رگیز نوێنه‌رایه‌تیكردن جێی به‌شداری پرۆسه‌ی پاڵاوتن و دیاریكردن ناگرێته‌وه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه به‌دوور نازانرێ خۆیان نوێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان له دیاریكردنی دادوه‌رانێكی كورد دیاری بكه‌ن. كه‌واته ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به‌پێی ئه‌م هه‌مواره، له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵییه!
دووه‌م/ سه‌رۆكی كۆمار و دامه‌زراندنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای باڵای فیدراڵی
پاڵپشت به‌هه‌مان بڕگه و ماده كه له پێشدا ئاماژه‌مان پێكرد، ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردنی نۆ ئه‌ندامی هه‌بوو له نێوان 27 پاڵێوراودا، واته بۆ هه‌ر ئه‌ندامێك بژارده‌ی سێ پاڵێوراوی له به‌رده‌ست بوو. پاشان مه‌رسوومی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی ئه‌ندامان و سه‌رۆكی دادگاكه‌ی ده‌رده‌كرد.
به‌ڵام له هه‌مواری یاساكه‌دا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جگه له به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كه مافی دیاریكردنی له نێوان پاڵێوراوانی بۆ نه‌هێشتووه‌ته‌وه، به‌جۆرێك لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان له دیاریكردنی ئه‌ندامانی دادگاكه‌دا، ماف نه‌دراوه به سه‌رۆكی كۆمار كه بژارده‌یان تێدا بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌هه‌مان ژماره‌ی ئه‌ندامان پاڵێوراوی بۆ ده‌نێرن. جگه له‌وه مافی ره‌تكردنه‌وه‌ی لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه.
له هه‌موو ئه‌مانه مه‌ترسیدارتر كه رۆڵی سه‌رۆكی كۆماری تێدا خاڵی كراوه‌ته‌وه، گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ركردنی فه‌رمانی دامه‌زراندنی سه‌رۆك و جێگر و ئه‌ندامانی دادگاكه‌یه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی كۆمار به‌و ئه‌ركه هه‌ڵنه‌ستا به هه‌ر هۆكارێك بێت، یان مه‌رسوومی كۆماری ده‌رنه‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. كه‌واته سه‌رۆكی كۆمار ده‌سه‌ڵاتێكی به حوكمی نه‌بوو له‌م پرۆسه‌یه‌دا پێ به‌خشراوه، به‌كرده‌یی له ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێكهێنانی دادگای باڵای فیدراڵییه!