هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆن، ده‌ستوور
له كۆتا رۆژی ساڵی رابردوو 2021دا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا پاڵپشت به بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ماده‌ی (حه‌وت) و بڕگه‌ی (سێیه‌م)ی ماده‌ی (18) له پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، بڕیاری راگه‌یاندنی كۆتایی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می خۆی دا، به‌مه‌ش تا سه‌ره‌تای مانگی سێی ساڵی 2022، كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كان و كاری یاسادانانی راوه‌ستاند. ئیتر ته‌نیا یه‌ك وه‌رزی یاسادانی له به‌رده‌ستدا ده‌مێنێت و كۆتایی به ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی هه‌ڵبژاردن دێت.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌ماندا، سێ پرسی گرنگی هه‌ستیاری پێكه‌وه به‌ستراوی یه‌كلانه‌كراوه به‌جێ هێڵراوه، بۆ ساته‌وه‌ختێك كه ده‌رفه‌تی بڕیاری دروستی لێ به‌دی ناكرێت و ئه‌وكات له رێككه‌وتنی خێرادا، ئه‌گه‌ری یه‌كلابوونه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت. ئه‌وانیش بریتین له پرسه‌كانی (كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان، ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێم)
یه‌كه‌م: كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2014، تاكه دامه‌زراوه‌ی رێپێدراوی به‌ڕێوه‌بردن و به‌جێگه‌یاندنی رێكاره‌كانی پێوه‌ست به پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن و راپرسییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان، له پرۆسه‌ی ئاماده‌كردنی تۆماری ده‌نگده‌رانه‌وه تا راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی مه‌به‌سته و خاڵی پێویسته بۆ ئاماژه‌كردن، ئه‌م دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆ تایبه‌تكاره، به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نێكی باڵاوه به‌ڕێوه ده‌برێت، له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان كه به (ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران) ناسێنراوه، به‌پێی ماده‌ی (پێنجه‌م)ی یاساكه. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له نۆ ئه‌ندام پێكدێت و ته‌مه‌نی كارابوونیان پێنج ساڵی رۆژمێرییه. كه‌واته ئێسته ته‌مه‌نی یاساییان كۆتایی پێ هاتووه و توانای به‌ڕێوه‌بردنی هیچ ئه‌ركێكی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیان نییه.
له‌به‌رئه‌وه پێویست ده‌كات بۆ چاره‌ی ئه‌م كێشه‌یه، پێكهاته‌ی نوێی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه دیاری بكرێت، یاخۆ هه‌مواری یاساكه بكرێت به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌یان یان نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتییان. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندان كێشه‌ی سیاسی وابه‌سته‌ی كۆمسیۆنه له‌م كاته‌دا، دیارترینیشیان خۆی ده‌بینێته‌وه له نوێنه‌رایه‌تیی پارته سیاسییه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاراندا، به‌پێی رێژه و قه‌باره‌ی كورسیی په‌رله‌مانی پارته‌كان له خولی پێشووی په‌رله‌مان و خولی ئێسته‌دا.
دووه‌م: هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌پێی رێكه‌وتی یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌م خوله له 6/11/2022، ته‌مه‌نی یاسایی ته‌واو ده‌بێت، كه‌واته ئه‌گه‌ر دوو مانگی پشووی په‌رله‌مانی و ماوه‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی نوێی لێ ده‌ربكرێت، ئه‌وا ته‌نیا هه‌شت مانگ له به‌رده‌ست ده‌بێت بۆ ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كانی پێشوه‌خته‌ی هه‌ڵبژاردن، ئه‌مه له كاتێكدا كۆمسیۆن له میانه‌ی ئه‌زموونی پێشتری به گوته‌ی خۆی، به لایه‌نی كه‌مه‌وه پێویستی به شه‌ش مانگ ده‌بێت بۆ ئاماده‌كاری و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. هه‌ڵبه‌ته ئه‌گه‌ر كۆمسیۆن پێكهێنراو و كارا بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیارانی نوێ له چاوه‌ڕوانی پێكهێنانی لیژنه‌ی په‌رله‌مانیدا بێت و پاشان ده‌نگدان له‌سه‌ری به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، ئه‌ویش له پاش پشووی په‌رله‌مانی، ئه‌وا ئه‌گه‌ری به‌جێگه‌یاندنی ئه‌سته‌متر ده‌بێت.
ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به چه‌ندان وێستگه‌دا تێپه‌ڕیوه
سێیه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم به چه‌ندان وێستگه‌دا تێپه‌ڕیوه، دیارترینیان ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان بووه له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی ئاماده‌كراوی ساڵی 2009، پاشان ئه‌م پڕۆژه‌یه به هه‌ڵواسراوی مایه‌وه تا به‌پێی یاسای ژماره (چوار)ی ساڵی 2005، ئه‌ركی سه‌رله‌نوێ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستوور، كه‌وته ئه‌ستۆی لیژنه‌یه‌كی 30 كه‌سی و ماوه‌ی دیاریكراوی 90 رۆژی، ده‌رئه‌نجام به ته‌واونه‌كردنی كاری راسپێراو به لیژنه‌كه له كاتی دیاریكراودا، ته‌نانه‌ت بۆشایی پڕۆژه‌ی ده‌ستووریش هاته كایه‌وه.
دووه‌مین وێستگه، وابه‌سته‌كردنی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمه به كاراكردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و ماوه‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و خولی په‌رله‌مانی، وابه‌سته‌ی یه‌كن و ده‌بوو پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان له‌م خوله‌دا به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرایه.
ده‌رئه‌نجام كارێكی ئاسان نییه كه سێ پرۆسه‌ی گرنگ و هه‌ستیاری ده‌ستووری و یاسایی، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌جێ بگه‌یه‌نرێن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كار و پرۆسه‌یه‌ك مه‌حاڵ نییه، ئه‌گه‌ر خاڵی ده‌ستپێك و ویستی به‌جێگه‌یاندنی بڕیاری پێشكاتی بۆ درابێت.