پاش دیاریكردنی رێكه‌وتی دانیشتنی ده‌سپێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمار وه‌ك پابه‌ندییه‌كی ده‌ستووریی ده‌قی ماده‌ی (54)، ئه‌میندارێتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی یه‌كه‌می بڵاو كرده‌وه، به ئاماژه‌كردن بۆ ناوه‌ڕۆكی دانیشتنه‌كه و به‌وه‌ی رووی دا، خوێندنه‌وه‌یه‌كی یاسایی ورد ده‌كه‌ین و تێبینی و سه‌رنجه‌كانمان ده‌خه‌ینه روو، به‌پێی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ژماره (نۆ)ی ساڵی 2020، پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی پێوه‌ست به دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی ژماره (55/ إتحادیه/2010) و ژماره (24/إتحادیه/2010) :
یه‌كه‌م: (به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی یه‌كه‌م): له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان، روونه كه سه‌ره‌تا ئاماژه‌كردن بوو به خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو، ئه‌م خوێندنه‌وه‌ی ناوه و هه‌ژماركردنی ناوی ئاماده‌بووان، پێویستییه‌كی ده‌ستووری یاساییه، بۆ دڵنیابوون له ئاماده‌بوونی نیوه زیاتری كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه ده‌كاته (166) ئه‌ندام، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و ژماره كه‌متر، دانیشتنه‌كه به یاسایی و ده‌ستووری هه‌ژمار ناكرێت، به‌پێی ماده‌ی (59/أ)ی ده‌ستوور و ماده‌ی (23)ی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.
پاشان دیاریكردنی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی دانیشتنه‌كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه به‌پێی ماده‌ی (54)، پابه‌ندییه‌كی به‌رجه‌سته‌كراوی لێ كه‌وته‌وه له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، پاشان سوێندخواردنی ده‌ستووریی به ساتی ده‌سپێكردنی كاری په‌رله‌مانتاری داده‌نرێت و سیفه‌تی پاڵێوراوی سه‌ركه‌وتوو له هه‌ڵبژاردن، ده‌گۆڕێت بۆ په‌رله‌مانتار یا نوێنه‌ری گه‌ل.
تێبینییه‌كانمان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی كار و به‌ڕێوه‌چوونی كرده‌یی دانیشتنه‌كه ئاماژه به دوو خاڵی سه‌ره‌كین:
یه‌كه‌م: پابه‌ندنه‌بوون به زاراوه ده‌ستوورییه‌كان له به‌كارهێنانی كرده‌یی ناونیشانی هه‌ڵواسراوی ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران (الدوره النیابیه الخامسه – خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان) و هاوده‌ق نه‌بوونی به به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان و ده‌قی ده‌ستووریی له ماده‌ی (56) كه به ده‌ق هاتووه: (الدوره الانتخابیه – خولی هه‌ڵبژاردن)، له‌به‌رئه‌وه پابه‌ندبوون به زاراوه به‌كارهێنراوه‌كانی ده‌ستوور، به‌شێكه له پابه‌ندبوونی گشتی به ده‌ستوور، وا باشتر بوو هه‌مان زاراوه‌ی ده‌ستووریی به‌كار بهێنرێت.
دووه‌م: له‌رووی پابه‌ندیش به بریاری دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه، ژماره (25/اتحادیه/2010) له رێكه‌وتی 25/3/2010)، ده‌بوو ده‌سنیشانكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی له میانه‌ی به‌رنامه‌ی كاردا بووایه، به‌ڵام پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری سه‌رۆك. كه‌واته پێشكه‌شكردنی داواكاری له‌لایه‌ن كوتله‌ی (الإگار التنسیقی – چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی) پێش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگر و راسپاردنی به سه‌رۆكی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی دانیشتن، له‌گه‌ڵ كار و بهرپریسارێتی له ئهستۆكراوی سه‌رۆكایه‌تییه كاتییه‌كه‌دا ناگونجێت، به په‌له‌كردن له پێش كاتی دروست هه‌ژمار ده‌كرێت (سابق لأوانه).
سێیه‌م، كێشه‌ی سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نی دانیشتنی ده‌سپێك: سه‌ره‌تای به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن به ته‌مه‌نترین ئه‌ندامی ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن د. مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، ته‌واو پابه‌ندبوون بوو به رێكاری ده‌ستووریی و یاسایی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له رێی راگه‌یاندنه‌وه باسی لێ ده‌كرێت كه فراكسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان پاش سوێندخواردن له‌وه‌ی كه دانیشتنێكی یاسایی نییه، سه‌رۆكایه‌تی بگۆڕێت، داوا و بانگه‌شه‌یه‌كه له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوور و سروشتی دانیشتنی یه‌كه‌م و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (55)ی ساڵی 2010 ناگونجێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌قی ده‌ستووری بۆ به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی ده‌سپێك به‌پێی سروشتی كه‌می ماوه‌ی به‌ڕێوه‌بردن، ئه‌گه‌ری ته‌واونه‌كردنی دانیشتنه‌كه هه‌ڵناگرێت، تا ئاماژه بۆ جێگره‌وه بكرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژه‌پێكراو. درێژه‌دان و به‌كراوه‌یی به‌جێهێشتنی دانیشتنه‌كان به ناده‌ستووری هه‌ژمار ده‌كات، كه‌واته حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ره‌تای دانیشتنی ده‌سپێك، ته‌نیا بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشاییه و هیچیتر، كه‌واته له ئاماده‌نه‌بوونی یان به‌جێهێشتنی ئه‌نقه‌ست یان به بیانووی دانیشتنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌ن و جێگرتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی تر كه له دوای ئه‌و به‌ته‌مه‌نترین هه‌ژمار ده‌كرێت. دانیشتنه‌كه ته‌واو ده‌كرێت به‌پێی ناوه‌ڕۆكی هه‌مان ده‌قی ماده‌ی (54)ی ده‌ستوور.
چواره‌م، دیاریكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی: ئه‌وه‌ی مانا و چه‌مكی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن دیاری ده‌كات، ماده‌ی (76)ی ده‌ستوور و ماده‌ی (45)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ژماره (نۆ)ی ساڵی 2020 و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (25)ی ساڵی 2010یه.
به‌پێی ماده‌ی (76/أولا)ی ده‌ستوور: (یكلف رئیس الجمهوریه مرشح الكتله النیابیه الأكپر عددا بتشكیل مجلس الوزراو خلال خمسه عشر یوما من تاریخ انتخاب رئیس الجمهوریه). واته دیاریكردنی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن ده‌كه‌وێته پاش سوێندخواردنی پاڵێوراوه سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردن له دانیشتنی ده‌سپێكدا، ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامی لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی (النیابه – نوێنه‌رایه‌تی) و ده‌سپێكی كاری كرده‌یی په‌رله‌مانتار پاش سوێندخواردن و وه‌رگرتنی سیفه‌تی نوێنه‌ری گه‌ل.
له میانه‌ی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژماره (25/إتحادیه/2010)هش ده‌بینرێت، گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له پاش هه‌ڵبژاردن و ئه‌گه‌ری یه‌كگرتن و هاوپه‌یمانی نێوان فراكسیۆنه‌كان كاته‌كه‌ی دیاری كردووه كه ده‌بێت هه‌ژماركردنی له دانیشتنی یه‌كه‌مدا بێت. كه‌واته له رووی كاته‌وه فراكسیۆنی سه‌دری له دانیشتنی یه‌كه‌مدا و له پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگر، بۆ داواكاری هه‌ژماركردنیان به گه‌وره‌ترین فراكسیۆن، دروست و گونجاوتر بوو له‌رووی یاساییه‌وه، له داواكاری فراكسیۆنی چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی، سه‌ره‌ڕای زیاتربوونی ژماره‌ی كورسییه‌كانی له فراكسیۆنی ناوبراو .
به‌ڵام به‌پێی یاسای هه‌ڵبژارندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ژماره (9)ی ساڵی 2020 له ماده‌ی (45)، پێویست ده‌كات فراكسیۆنی سه‌دری بۆ زیادكردنی ژماره‌ی كورسییه‌كانی وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆن، په‌نا نه‌باته به‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كانی تر، به‌ڵكو پێویسته له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی تر یه‌ك بگرێت به ته‌واوی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و فراكسیۆنه‌وه، ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌وه به ئه‌ندامی فراكسیۆنه‌كانی تر ژماره‌ی فراكسیۆنه‌كه‌ی زیاد بكات، هه‌ژماركردنێكی نایاسایی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ئه‌مه‌ش وه‌ك چۆن ده‌قه‌كه هاتووه: (لا یحق لأی نائب أو حزب أو كتله مسجله چمن قائمه مفتوحه فائزه فی الإنتخابات الإنتقال إلی إئتلاف أو حزب أو كتله أو قائمه أخری إڵا بعد تشكیل الحكومه بعد الإنتخابات مباشره، دون أن یخل ژلك بحق القوائم المفتوحه أو المنفرده المسجله قبل الإنتخابات من الإئتلاف مع قوائم أخری بعد إجراو الإنتخابات ) له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی هیچ فراكسیۆنێك یان حزبێك مافی گواستنه‌وه‌یان نییه بۆ حزب یان كوتله‌یه‌كی تر، ته‌نیا له‌یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت، كه ته‌واوی فراكسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنێكی تر یه‌ك بگرێت، پێش پێكهێنانی حكوومه‌ت.