له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا له ده‌سپێكی خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له رێكه‌وتی 9/1/2022، به‌هۆی تێكچوونی كه‌شی ئارامی ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه و ته‌ندروستیی سه‌رۆكی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام و جێهێشتنی دانیشتن، سه‌رۆكایه‌تیكردنی ته‌واوكاری كۆبوونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی تری به‌ته‌مه‌نی ئه‌نجوومه‌ن، وێستگه‌ی یه‌كه‌می پۆسته باڵاكانی دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی عێراق جێگیر كرا كه سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگیری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه.
دوو رۆژ پاشتر 11/1/2022 دوو تانه‌ی ده‌ستووریی پێشكه‌شی دادگای باڵای فیدراڵی كراوه له‌باره‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران باسم خه‌زعه‌ل خه‌شان و مه‌حموود داود مه‌شهه‌دانی.
به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی دادبینی له‌لایه‌ن دادگای بالای فیدراڵییه‌وه ده‌ست پێ بكات، به داواكارییه‌كی پێشوه‌خته‌ی دادبینی، داوای راگرتنی ئه‌و رێكارییانهیان كردووه كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگری ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه ده‌رچووه یان ده‌رده‌چێت، تا ئه‌وكاته‌ی دادگا بڕیاری یه‌كلاییكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌سڵی تانه ده‌ستوورییه‌كه ده‌دات.
دادگای باڵای فیدراڵیش وه‌ك پابه‌ندی به رێكاره یاساییه‌كانی دادبینی شارستانی (قانون المرافعات المدنیه) فه‌رمانی ڕاگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێراوی ده‌ركرد تا ساته‌وه‌ختی یه‌كلاییكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌سڵی تانه ده‌ستوورییه‌كه.
كه‌واته به تێگه‌یشتن له ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانی راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی، مانای راگرتنی ته‌واوی رێكارییه‌كانی پرۆسه‌ی ده‌ستووریش ده‌گرێته‌وه، ئه‌و كات و ماوه ده‌ستوورییانه‌ی دیاری كراون، گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانیش ده‌كه‌ونه بۆشاییه‌كی كرده‌ییه‌وه، یان به‌لانی كه‌مه‌وه لادان له پابه‌ندبوون به كاتی ده‌ستووری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، جگه له لێكه‌وته سیاسییه مه‌ترسیداره‌كانی وه‌ك جێبه‌جێكردن و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و رێككه‌وتنه سیاسییانه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لێ كه‌وته‌وه.
به‌ڵام له ده‌رئه‌نجامی وریابوونه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی به بڕیاره مه‌ترسیداره‌كه‌ی، رۆژێكی ته‌واوی تێنه‌په‌ڕاند، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ته‌واوی ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌ی خاڵی كرده‌وه. رای گه‌یاند كه بڕیاری (الأمر الولائی) له‌باره‌ی راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كاریگه‌ری نییه به‌سه‌ر پابه‌ندبوون به كات و ماوه ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار، ته‌نانه‌ت راسپاردنی پاڵێوراوی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت. ته‌نیا له یه‌ك حاڵه‌تدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر دوا بڕیاری دادگا له میانه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی تانه ده‌ستوورییه‌كه، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی لێ بكه‌وێته‌وه.
ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی ژماره (1 و 2/ إتحادیه/ أمر ولائی/ 2022) و روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی دادگا له هه‌مان رێكه‌وتی بڕیاره‌كه 13/1/2022 ئه‌ماژه به‌م سه‌رنجانه ده‌كه‌ین:
1.(امر الولائی) ی دادگاكان له میانهشیاندا دادگای باڵای فیدراڵی، ته‌نیا رێكارییهكی دادوه‌ریی پارێزگاریی كاتییه كه نزیكه له سروشتی رێكارییه كارگێڕییه‌كان و هیچ ئاماژه‌یه‌ك ناگه‌یه‌نێت به‌ده‌رئه‌نجامی كۆتایی بڕیاری دادگا له‌باره‌ی ئه‌سڵی داوا دادوه‌رییه‌كه، ته‌نانه‌ت ئه‌م جۆره بڕیارانه به بڕیاری حوكمی (قرار الحكم)ی دادگا هه‌ژمار ناكرێت، واته هیچ خوێندنه‌وه‌یه‌ك ناگه‌یه‌نێت به‌وه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی، ویستی بڕیاری ناده‌ستووریبوونی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان ده‌دات یان به پێچه‌وانه‌وه.
2.داواكارانی تانه ده‌ستوورییه‌كه داوایان كردووه ته‌واوی رێكارییه‌كان كه دراون یان له داهاتوودا ده‌درێن، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن رابگیرێن. به‌ڵام دادگای باڵای فیدراڵی ته‌نیا به‌شێك له داواكه‌یانی له فه‌رمانی راگرتنهكهدا وه‌رگرتووه، ئه‌ویش راگرتنی كاری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه بۆ داهاتوو، كه‌واته ئه‌و كارانه‌ی پێشتر ئه‌نجام دراون وه‌ك پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و دوو جێگره‌كه‌ی، دادگا بڕیاری له‌باره‌وه نه‌داوه.
3.به‌پێی خوێندنه‌وه‌ی بڕیاری دادگا، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی نابێت هیچ كارێك له چوارچێوه‌ی تایبه‌تكارییه‌كانیان به‌و سیفه‌ته به‌جێ بگه‌یه‌نن، كه‌واته دیاریكردنی دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و دانانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشته‌كان كه رێكارییه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریش له خۆ ده‌گرێت، ده‌كه‌وێـته چوارچێوه‌ی كاره راگیركراوهكانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی!
4.به‌ڵام به‌پێی روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی دادگای باڵای فیدراڵی، كاره راگیراوه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رێكاره ده‌ستوورییه‌كانی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆمار و دوا واده‌ی به‌رده‌ست له‌و میانه‌دا، ته‌نانه‌ت راسپاردنی پاڵێوراوی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانیش ناگرێـتهوه، ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی پیاده‌كردنی تایبه‌تكارییه رێپێدراوهكانیدا به‌رده‌وام بێت.
5.ده‌بێت ئه‌و راستییه ئاماژه پێ بكرێت كه هێزی یاسای پابه‌ندبوون بۆ بڕیاری (امر الولائی) له پێشتره وه‌ك روونكردنه‌وه‌یه‌كی راگه‌یاندن له فه‌رمانگه‌یه‌كی كارگێڕی، وه‌ك راگه‌یاندنی دادگای باڵای فیدراڵی.
6.دادگای باڵای فیدراڵی وه‌ك كاری 16 ساڵه‌ی پێشووی، هه‌ر كاتێك لێكه‌وته‌ی بڕیاره‌كانی بگاته ئاستی مه‌ترسی بۆ سه‌قامگیری پرۆسه‌ی سیاسی، په‌نای بردووه بۆ جۆرێك له رازیكاری دوولایه‌نه، له رێی بڕیاری یه‌كلا نه‌كراوه‌ی هه‌ڵگری خوێندنه‌وه‌ی دوولایه‌نه و خۆدواخستن له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كۆتایی. كه‌واته گه‌یاندنی په‌یامێكه بۆ هاوپه‌یمانی زۆرینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئێسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه سازش بژارده‌یه‌كی كراوه‌ی به‌رده‌متانه بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی و فه‌رمانڕه‌وایی، له هه‌مان كاتدا په‌یامێكی ترسێنه‌ریشه بۆ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتییه له ئاگاداری ناوه‌ڕۆكی راگهیهنراوهكهمان بن، كه رێمان داوه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار درێژه پی َبدرێت و نه‌وه‌ستێت، له‌به‌رئه‌وه كاتتان كه‌م له به‌رده‌ست ماوه تا رێككه‌وتن و سازان بكه‌ن و ددان به زۆرینه‌ی به‌رانبه‌ر بده‌ن.
7.له رووی كرده‌یی و واقعبینی و رۆحی ئه‌ركی پێسپێراوی دادگای باڵای فیدراڵی كه یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه ده‌ستوورییه‌كانه، ئه‌وه نابینرێت كه دوا بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كۆی پرۆسه‌ی ده‌ستووری بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه تا بڕیاری دادگا ده‌رده‌چێت، رێكارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی كۆماریش كۆتای پێ بهێنرێت، كه‌واته به‌دوور ده‌زانرێ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هه‌ردوو جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌رۆكی كۆمار و راسپێراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه.