(كۆنه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی رابردووی فه‌رمانڕه‌وایی)
له بنیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێ‌دا، لایه‌نه سیاسییه كاراكانی گۆڕه‌پانی سیاسی له سێكوچكه‌یه‌كی نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌ی گه‌لانی عێراق به‌ده‌ركه‌وت، سه‌ره‌كیترینیان كه به كرده‌یی خاوه‌ن هێزی سیاسی و ئه‌زموونی فه‌رمانڕه‌وایی و سنووری جیۆگرافی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی و هێزی چه‌كداریی بێت، لایه‌نی كوردی بوو. له كاتێكدا ئه‌گه‌رچی پێشتر دابڕانێك و ناكۆكی سیاسیی ناوخۆیی بوونیشی هه‌بووبێت، به‌ڵام توانرا به یه‌ك تیمی دانوستانكار كه نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی ویست و داخوازیی و داواكارییه‌كان بكات، روو له ناوه‌ندی بڕیاری عێراق بكه‌ن.
هه‌رچی لایه‌نی عه‌ره‌بی شیعه بوو، ئه‌گه‌رچی خاوه‌ن مێژووییه‌كی به‌رهه‌ڵستكاری رژێمی پێشوو بوون، به‌ڵام له گۆڕه‌پانی سیاسی و كرده‌ییدا، ته‌نانه‌ت به‌شداری پرۆسه‌ی ئازادكردنی عێراقیشیان نه‌كردبوو، ئه‌وه‌ی له پێكهاته مه‌زه‌وییه‌كه‌ی تری عه‌ره‌بی عێراق (سوننه) مابووه‌وه و به‌هۆی پێوه‌ستبوونیان به هزری یه‌كێتیی خاك و نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی و له ده‌ستدانی حوكمڕانی پێشوویان. دۆخی نوێی عێراقیان پێ قبووڵ نه‌ده‌كرا.
دیدی ئه‌م سێ لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌ی گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق، (كورد، عه‌ره‌بی سوننه و شیعه) سه‌ره‌ڕای ئه‌جێندای ئه‌مه‌ریكی بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌ستوورییه‌كانی عێراق، ئه‌وه‌نده لێك دوور بوون كه هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی و لێكۆڵه‌وه‌رانی دۆخه‌كه، پێیان مه‌حاڵ بوو سیستمێكی سیاسی و نموونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووی حوكمڕانی دروستی لێ بكه‌وێته‌وه، بۆیه له سه‌ره‌تای ئاماده‌كردن و نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردا، ئه‌م جیاوازییانه به‌ده‌ركه‌وتن و روون بووه‌وه نه‌ك له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كان، به‌ڵكو هه‌ر له بنه‌ما و بۆچوون و ویستی دیاریكردنی فۆرمی ده‌وڵه‌تداری، به ئه‌سته‌م ده‌گه‌نه خاڵێكی هاوبه‌ش كه ئه‌گه‌ری سه‌قامگیری داهاتووی ئه‌م وڵاته‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
بۆ دڵنیابوون له دروستی ئه‌م راستییه، پێویسته چاو بخشێنین به پرۆتۆكۆل و ساتی ئاماده‌كردنی رێكخستنی نوێی ده‌ستووری عێراق كه لایه‌نه به‌شداره‌كان، روانینیان بۆ عێراقی داهاتوو چۆن بووه؟
به نموونه، له دیاریكردنی (جۆر و شێوه‌ی ده‌وڵه‌ت، جۆری سیستمی سیاسی، ئه‌ندازه‌سازی دابه‌شكاری ده‌سه‌ڵاته‌كان، پێكهاته‌ی دامه‌زراوه‌یی ده‌سه‌ڵاته‌كان، ئاینی ده‌وڵه‌ت، زمانی فه‌رمی، مافی پێكهاته‌كان، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات، دابه‌شكردنی داهات، هه‌مواری ده‌ستوور.....)، زۆر به روونی و ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی رێككه‌وتن و خاڵی نزیككه‌ره‌وه‌ی هه‌مووان بوو، دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسی دووباره دیكتاتۆری و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بوو له یه‌ك كه‌سدا، یان له یه‌ك پۆست‌دا، ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامی تاڵی چه‌شتنی هه‌مووان بوو له ئه‌زموونی چه‌ند ده‌یه‌كی حوكمڕانی رژێمی به‌عس كه كۆی ده‌سه‌ڵات، وێنا كرابوو ته‌نیا له سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تدا كه له هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و سه‌ركردایه‌تیی شۆڕشیشیان بوو. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه ده‌بینرێت به روونی و به ده‌ق، له یه‌كه‌م رێكخستنی ده‌ستووری (یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه 2004) له ماده‌ی (52)دا هاتووه: نابێ سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، بوارێك بۆ قۆرخكاری ده‌سه‌ڵاتی تێدا ببێته‌وه: (یۆسس تصمیم النڤام الاتحادی فی العراق بشكل یمنع تركیز السلگه فی الحكومه الاتحادیه، ژلك التركیز الژی جعل من الممكن استمرار عقود الاستبداد والاچگهاد فی ڤل النڤام السابق).
هه‌مان ئه‌زموونی پێشتری لێ به‌رهه‌م هات، به‌ڵام له دوو دامه‌زراوه‌ی تری جیادا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له جێگره‌وه‌ی كۆنه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و دووباره دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی تری یاسادانان و جێبه‌جێكردندا، به جۆرێك رێكخستنی بۆ كرا و ئه‌زموونی كرده‌یی پیاده كرا، هه‌مان ئه‌زموونی پێشتری لێ به‌رهه‌م هات، به‌ڵام له دوو دامه‌زراوه‌ی تری جیادا.
له خولی یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ڵبژاردنی دوای به‌ركاربوونی ده‌ستووری نوێی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی نووری مالیكی، له هه‌ردوو كابینه‌ی (2006 - 2010) و (2010 - 2014)، به جۆرێك پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی ده‌كرد، كه به‌شێك له تایبه‌تكارییه‌كانی سه‌رۆكی كۆماریشی گرتبووه‌وه، جگه له‌وه‌ی هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و وه‌لانان و دوورخستنه‌وه‌ی نه‌یارانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی به‌شدار له پرۆسه‌ی سیاسی، به بیانووی پشتگیری تیرۆر و دژایه‌تی كرده‌یی چه‌كداری ره‌وتی سه‌در، ته‌نانه‌ت له كۆتاییه‌كه‌یدا جووڵاندنی هێز له هه‌ندێ ناوچه‌ی جێناكۆك به ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستاندا.
له خولی سێیه‌م و چواره‌می هه‌ڵبژاردن كه سێ كابینه‌ی حكوومی له‌خۆ گرتبوو به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، عادل عه‌بدولمه‌هدی و مسته‌فا كازمی، جۆرێك له پیاده‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ركه‌وت، تا ئاستێك كه له‌لایه‌ن به‌شێك له چاودێرانی سیاسی به دیكتاتۆری زۆرینه وه‌سپ ده‌كرا، كابینه وه‌زارییه‌كان به جۆرێك ده‌سته‌مۆی زۆرینه‌ی خۆسه‌پێن بوون، كه خوێندنه‌وه‌ی فره‌پێكهاته‌یی گه‌لانی عێراقی تێدا ون كرابوو.