یه‌كێك له بنه‌ما بنچینه‌ییه ریشه‌ییه‌كانی جیهانی یاسا (نیه‌ت پاكی ــ حسن النیه ــ good faith)ییه، به‌جۆرێك ئه‌م بنه‌مایه له‌یه‌ك كاتدا هه‌ردوو به‌شی گشتی و تایبه‌ت ده‌گرێته‌وه و هاوته‌ریب له‌سه‌ر ئاستی رێساكانی یاسای نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییدا په‌یڕه‌وكراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی هاوبه‌شی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی و جیهانی یاسایه و هه‌ڵقوڵاوی په‌یوه‌ندی ره‌سه‌نی سروشتی مرۆڤبوونه.
ئه‌م بنه‌مایه به‌جۆرێك مه‌ودای جێبه‌جێكردنی فراوانه له نێوخۆیی رێكخستنی یاسایی له ده‌وڵه‌تدا به‌رزترین دامه‌زراوه فه‌رمانڕه‌واییه‌كان تا ئاستی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كانی پێبابه‌نده. له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به هه‌مان شێوه به پێوه‌ری دروستی هه‌ڵسوكه‌وتیان ئه‌ژمارده‌كرێت.
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌م بنه‌مایه په‌یوه‌نداره به ناخ و دنیای شاراوه و دوور له ده‌ڕبرینی روون و ئاشكرا، پێویست به لێكدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵسوكه‌وته‌كان هه‌یه تا به‌ووردی لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكرێت كه مه‌به‌ستی پشت هه‌ڵسوكه‌وته‌كان نیه‌تی پاكی كه‌سه‌كه یان دامه‌زراوه‌كه به‌دیاربخات یاخود به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه روونده‌بێته‌وه كه نیه‌تی پاكی هه‌ڵسوكه‌وته‌كان له بنه‌ره‌تدا بوونی نه‌بووه.
جا له‌به‌ر ئه‌وه له رووی یاسا و به‌رپرسیاریه‌تی ئاینیش له چه‌ندین وێستگه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان تاكه‌كان نیه‌ت له كرده‌وه و هه‌ڵسوكه‌ته‌كان ده‌بنه بنچینه‌ی دیاریكردنی به‌رپرسیاریه‌تی نه‌ك رووكه‌شی كرده‌وه و هه‌ڵسوكه‌وته‌كان.
ئه‌وه‌ی جێگای مه‌به‌ستمه ئاماژه‌یی پێبكه‌م هه‌ڵسوكه‌وتێكی دادگای باڵای فیدرالی عێراقه كه له ده‌رئه‌نجامی به‌دواداچوون و گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌رشیفی كاری زانستیم له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا له میانه‌ی لێكدانه‌وه و دیراسه‌تی بڕیاره‌كانی ئه‌و دادگایه به‌رچاوم كه‌وت، كه به‌راستی جێی سه‌رسوڕمان و تێڕامان بوو، دادگایه‌ك له به‌رزترین ئاستی دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوریی دادوه‌رییدا په‌نا بۆ كارێك ببات كه نه‌بوونی نیه‌ت پاكی خۆی به ئاشكرایی به‌دیاربخات، یاخود ئه‌وه‌تا چاوه‌ڕوانی به‌دواداچوون و ووردی دیقه‌تی ئه‌كادیمی و توێژه‌رانی نه‌بووه!!.
دادگای باڵای فیدرالی پێش زیاتر له مانگێك به‌ر له ئێستا له رێكه‌وتی (15/2/2022) بڕیارێكی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و له میانه‌یدا مادده‌ی (112)ی ده‌ستوری وه‌ك یه‌كێك له بنچینه‌ی بڕیاره‌كه‌ی پشتی پێبه‌ستبوو، له كاتێكدا پێشینه‌ی ئه‌م بڕیاره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ داوایه‌ك كه ساڵی (2012) تۆمار كراوه، له هه‌مان ساڵی تۆماركردنی داوای ده‌ستورییدا (2012) دوو داوای تری ده‌ستوری سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز هه‌یه، یه‌كێكیان دادگای باڵای فیدرالی یه‌كلایی كردۆته‌وه به ژماره (8/إتحادیه/2012) له رێكه‌وتی (2/5/2012) و تیایدا كه باس له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (112) ده‌ستوری تایبه‌ت به دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كات و ده‌یبه‌ستێته‌وه به دانانی یاسای نه‌وت و گازی فیدرالی له عێراق. به‌ڵام له داوای دووه‌م دادگای باڵای فیدرالی كه داوای ته‌فسیری مادده‌ی (112) ی لێكراوه به بڕیاری ژماره (74/إتحادیه/2012) ره‌تی ده‌كاته‌وه كه ته‌فسیری ئه‌و مادده‌یه بكات به بیانووی ئه‌وه‌ی ئه‌م داوایه كێشه و ململانێ له نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدرالی و هه‌رێمی كوردستان له دۆسیه‌ی نه‌وت و گازدا ده‌هێنێته كایه‌وه.
به‌ڵام پاش 10 ساڵ له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره كه به وێنه و ئه‌لیكترۆنی له‌به‌رده‌ستمدایه دادگای باڵای فیدرالی بڕیاره‌كه‌ی له ماڵپه‌ری ئه‌لیكترۆنی فه‌رمی خۆیدا بڕیاره‌كه‌ی لاداوه و به هه‌مان ژماره و ساڵی بریار ناوه‌رۆكی بڕیارێكی تری له جێگه‌ی داناوه كه ئاسمان و رێسمان له‌یه‌ك دوورن!!!! ته‌نانه‌ت ئه‌و بریاره‌ی له جێگه‌ی بریاری تایبه‌ت به داوای ته‌فسیری مادده‌ی (112) ی په‌یوه‌ندار به دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز دانراوه، به‌شێك بشێك بووه له تایبه‌تكاری دادگای باڵای فیدرالی به پێداچوونه‌وه به بریاره‌ه‌كانی دادگای كارگێری و ریزبه‌ندی و ژماره‌ی بریاره‌كان جیاوازبوونه له ریزبه‌ندی و ژماره‌ی بریاره‌كانی دادگای باڵای فیدرالی كه په‌یوه‌ندارن به تانه‌ی ده‌ستوریبوون و ته‌فسیری ده‌ستوری، هه‌ربۆیه ده‌بینرێت بریاری جێگره‌وه ژماره‌كه‌ی (74/إتحادیه/ تمییز/2012) بووه.
پرسیارێكی له جێیه: ئایا له عێراق به‌رزترین دامه‌زراوه‌ی ده‌ستوری دادوه‌ری ئاوها پابه‌ندی نیه‌تپاكی بێت!!! له هه‌ڵسوكه‌وتیدا ئه‌بێت چاوه‌ڕوانی چیبكرێت!؟.