سه‌رۆكی زانكۆی لبنانی فڕه‌نسی
پێگه‌ی په‌روه‌رده لای پارتی.. له‌ژێر ڕۆشنایی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانیدا
په‌روه‌رده یه‌كێكه له‌و سێكته‌ره گرنگانه‌ی، كه‌وا (پارتی دیموكراتی كوردستان) له سه‌رده‌می شاخ و شاردا بایه‌خی پێداوه. له‌سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوولدا پارتی قوتابخانه‌ی له گوند و ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشدا بنیات نابوو، كۆمه‌ڵێك مامۆستای پێشمه‌رگه‌ی بۆ دابین كردبوون، كه دواجار به (مامۆستایانی شۆڕشی ئهیلوول) ناسران، ئێستاش مامۆستایانى شۆڕشى ئهیلوول ڕێكخراوێكیان به‌و ناوه‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها پارتی (یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان) و (په‌یمانگای كادیران)یشی دامه‌زراند و ئه‌م دامه‌زراوه پهروهردهییانهیشی كرد به شاخوێنبه‌ری حیزبه‌كه، هه‌روه‌ك چۆن تا ئه‌مڕۆ ناوهندێكیشن بۆ پێگه‌یاندنی كادیری خه‌مخۆری خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و چه‌ندان سه‌ركرده‌ی سه‌ركه‌وتوویان پێشكه‌ش به كورد و كوردستان كردووه. خۆشبه‌ختانه منیش وه‌ك قوتابییه‌ك له‌و دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییانه به‌هره‌مه‌ند بووم.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارتی، كادیره‌كانی به‌گیانێكی پاكی كوردایه‌تییه‌وه په‌روه‌رده كردووه، له‌م په‌روه‌رده ڕۆحییهشدا یه‌كێك له‌سه‌رچاوه سرووش به‌خشه‌كانی پارته‌كه (ڕێبازی ته‌سه‌وف) بووه، كه تیایدا په‌روه‌رده‌كردنی سالیکی ڕێبازی سۆفیگه‌ری بایه‌خێكی ئێجگار زۆری هه‌یه، پهروهردهكهیش به‌شێوه‌یه‌كه، هه‌ردوو لایه‌نی (ئاینی و نیشتیمان په‌روه‌ری) به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات، مێژوویش گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات ئه‌م ڕێبازه له كوردستان چه‌ند مرۆڤی مه‌زنی نیشتیمانپه‌روه‌ر و ئاینپهروهری پێشكه‌ش به خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌مان و دنیا كردووه.
به‌هه‌ندوه‌رگرتنی په‌روه‌رده لای پارتی وه‌های كردووه، ئه‌م حیزبه هیچكات له پلان و ستراتیژ و په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و په‌یام و به‌رنامه‌كانیدا فه‌رامۆشی نه‌كات، نزیكترین به‌ڵگه‌شمان بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه، ئه‌و گوتاره بوو كه جه‌نابی سه‌رۆك (مه‌سعوود بارزانی) له‌میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و له یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا، له ڕۆژی شه‌موو ڕێككهوتی 11ى ئهیلوول، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (نێچیرڤان بارزانی) و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم (مه‌سروور بارزانی) و به‌رپرسانی تر‌ى باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و ئێمه‌ی به‌ربژێر بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی عێراق، پێشكه‌شی كرد.
سه‌رۆك له گوتاره‌كه‌یدا له چوارچێوه‌ی باسكردنی خزمه‌تگوزاریدا، فه‌رمووی، "من ئومێده‌وارم كه له‌مه‌ودوا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و په‌رله‌مان، زیاتر بیر له‌وه بكه‌نه‌وه كه خزمه‌تگوزارییه‌كی باشتر پێشكه‌ش به خه‌ڵكی كوردستان بكرێت، له هه‌مووشی گرنگتر گرنگییه‌كی زۆر زیاتر به په‌روه‌رده بدرێت، جاران دوژمنان په‌لاماری ئێمه‌یان ده‌دا، به‌تانك و تۆپ و فڕۆكه‌وه به‌رگری ده‌كرا، جاری وا هه‌بوو خهسارهتیشمان ده‌دا، به‌ڵام ئێسته دوژمن په‌لاماری ئێمه ده‌دات به‌شێوه‌ی تر، به ئامرازی ترسناك، له هه‌مووشی خراپتر ئه‌وه‌یه سه‌ركه‌وتووبن، ئینتیمای گه‌نجیان بۆ وڵاته‌كه‌یان كه‌م كردووه، كه ئه‌وه مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه، ده‌بێت په‌روه‌رده له كلاسی یه‌كه‌می سه‌ره‌تاییه‌وه ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرێت، له‌مه‌ودوا ده‌بێت نه‌وه‌ی داهاتوو وا په‌روه‌رده بكرێت، كه گیانفیدایی بۆ نیشتیمان و قوربانیدان له پێناوی گه‌ل و نیشتیمان زۆر هه‌رزان بێت، گیان ده‌بێت هه‌رزان بێت له‌و پێناوه‌دا".
تا ئێره ده‌قی قسه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بوو كه‌وا پانتاییه‌كی زۆری له گوتاره‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كرد، ئه‌مه‌ش مانای وایه په‌روه‌رده لای ئه‌و له سه‌رتۆپی لیستی بابه‌ته بایهخدارهكانه، هه‌ر بۆیه دووپاتى له‌وه كرده‌وه كه‌وا له هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه، گرنگییه‌كی زۆر زیاتر به په‌روه‌رده بدرێت. پاشان په‌روه‌رده‌ی به‌سته‌وه به‌نیشتیمان په‌روه‌رییه‌وه و ئه‌ركی ئه‌وه‌ی به په‌روه‌رده‌كاران سپارد، له قۆناغی سه‌ره‌تایی و گه‌نجێتیدا - كه دوو قۆناغی هه‌ستیارن - كار له‌سه‌ر پته‌وكردنی ئینتیما له نێوان خاك و ڕۆڵه‌كانی نیشتیمان‌دا بكه‌ن، كه به‌داخه‌وه دوژمنان تێكیانداوه، ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی ڕژده بۆ سه‌ر كیانی نه‌ته‌وه‌ییمان و بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، ڕه‌نگه دوژمن له‌مه‌دا كه‌ڵكی له‌و گوته‌یه وه‌رگرتبێت، كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ویستت شارستانییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بڕوخێنیت، په‌روه‌رده‌كه‌ی له‌ناو ببه. بێگومان ئه‌مه پێچه‌وانه‌كه‌یشی ڕاسته، ئه‌گه‌ر ویستت نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێشبخه‌یت، ده‌بێت په‌روه‌رده‌كه‌ی چاك بكه‌یت. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت له وه‌ڵامی دوژمنان‌دا له‌ژێر ڕۆشنایی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكدا په‌روه‌رده به‌ره‌و چاكتر ببه‌ین".
له‌بیرمان نه‌چێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش درێخی له به‌ره‌وپێشبردنی په‌روه‌رده‌دا نه‌كردووه، من له دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان له به‌ڕیتانیاوه، تا هه‌نووكه، وه‌ك پسپۆڕێكی په‌روه‌رده‌یی و سه‌رۆكی پێشوتری زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و سه‌رۆكی ئێسته‌ی زانكۆی لبنانی فه‌ڕه‌نسی، شاهێدی به‌ره‌وپێشچوونی كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵام و خۆیشم ڕۆڵم تێیدا بینیووه، توانیوومانه ژماره‌ی خوێندنگه و زانكۆ و كۆلێژ و به‌شه‌كان زیاد بكه‌ین، گۆڕانكاری له پڕۆگرامی خوێندندا بكه‌ین، كوالێتی خوێندن به‌رز بكه‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌پێناو چاكتركردنی ڕه‌وشی خوێندن، له كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كاری باش بۆ په‌روه‌رده كراوه. له هێڵه گشتییه‌كانی ئه‌و كارنامه‌یه‌دا كه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سروور بارزانی) له 10ى ته‌مووزى 2019 له په‌رله‌مانی كوردستان خستیه‌ڕوو، له‌ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا باس له‌وه كراوه، كارده‌كه‌ن بۆ "چاككردن و به‌رزكردنی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌وروه‌رده و فێركردن." بۆ ئه‌مه‌یش به‌كرده‌یی هه‌وڵی ڕژد دراوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پارتی له به‌رنامه‌ی كاری خۆیدا بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ساڵی 2021 ده‌ڵێت: "كارده‌كه‌ین له‌پێناو چاكسازی له‌سه‌رجه‌م بوار و سێكته‌ره‌كاندا، به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كولتووردا".
ئه‌م په‌یام و هه‌وڵانه‌ی پارتی بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند گرنگ بن، ئه‌وا بۆ عێراقیش دوو هێنده گرنگن، چونكه ئێمه هه‌رنا توانیومانه ده‌ستكاری پڕۆگرامهكانمان له‌سه‌ر بنه‌مای فه‌لسه‌فه‌یه‌كی په‌روه‌رده‌یی مه‌ده‌نی بكه‌ین، قوتابخانه و زانكۆ و كۆلێژی نوێ به‌ڕێژه‌یه‌كی باش دروست بكه‌ین، ژێرخان و سه‌رخانی په‌روه‌رده‌ییمان په‌ره پێبده‌ین، هه‌رچه‌نده هێشته كه‌موكوڕیمان هه‌یه.
وه‌لێ په‌روه‌رده له‌عێراقدا داته‌پیوه، لایه‌نه‌كان به‌هۆی شه‌ڕی تایفی و مه‌زهه‌بی و ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه، نه‌یانپه‌رژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی عێراق له قه‌یرانی په‌روه‌رده‌یی قوتار بكه‌ن، هێشته به‌شێكی زۆر له‌قوتابیان له كه‌ره‌ڤانه و خانووی گڵ و قوتابخانه‌ی كۆن و نۆژه‌ن نهكراوهدادهخوێنن، به ته‌واوی پێداویستییه‌كانی خوێندنیان بۆ فه‌راهه‌م نه‌كراوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له منداڵان له خوێندن بێبه‌شن، كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه میلیشیاكان و گروپه مافیاییه‌كان بۆ مه‌رامی مه‌ترسیدار بیانقۆزنه‌وه.
ئه‌مه جگه له گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی په‌روه‌ده‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك بڕوانامهكڕین و دزه‌پێكردنی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان بوون به‌دیارده و نزیكه‌ی 70%ی قوتابخانه‌كان ئاوی پاكیان بۆ خواردن و تاقیگه‌ی باشیان نییه. هه‌ر له‌مباریه‌وه لێژنه‌ی په‌روه‌ده و خوێندن له په‌رله‌مانی عێراق ددانی به‌وه‌دا ناوه له ئێسته 30-40 هه‌زار بڕوانامه‌ی ساخته له وڵات‌دا هه‌ن، ئه‌مانه و چه‌ندان كێشه‌ی تر به‌رۆكی په‌روه‌رده و خوێندنی له عێراقدا گرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك پێویستییان به چه‌ندان توێژینه‌وه و كۆنگره‌یه‌ك هه‌یه بۆ تاوتوێكردن و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌كردنیان.
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی په‌روه‌رده له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به هه‌وڵی هه‌مووان هه‌یه، له پێش هه‌موومانه‌وه، ده‌بێت په‌رله‌مانتاران ئه‌م كه‌یسه بجوڵێنن و داوا بكه‌ن په‌روه‌رده له ڕووی (توانای مرۆیی، ژێرخانی مادی، ئامانج و فه‌لسه‌فه‌ی په‌روه‌ده‌یی) یه‌وه پێش بخرێت. ئه‌گه‌ر نا، ئایندهی وڵات و نه‌وه‌ی داهاتوو به‌ره‌و فه‌وتان ده‌چن، لاوان زیاتر و زیاتر وڵات به‌جێده‌هێڵن و ئینتیمایان لاواز ده‌بێت.
من وهكخۆم، كه پسپۆڕی په‌روه‌رده‌یم و له بواری پسپۆڕییهكهیشمدا، ئه‌زموونم هه‌یه، هاوكات كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانیشم بۆ په‌ڕله‌مانی عێراق له پارێزگای هه‌ولێر، بازنه‌ی یه‌كه‌م، به ژماره‌ی 27، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی له بواری په‌روه‌رده‌دا به‌هه‌ند وه‌رده‌گرم و له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆم، له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌خه‌مه گه‌ڕ، بێگومانیشم هه‌م سه‌رۆك و هه‌م پارتی له پاڵپشتیكردنم درێخی ناكه‌ن.
ماوه‌ته‌وه بڵێم: سه‌رۆك بارزانی وه‌ك پزیشكێكی حه‌كیم و پێشمه‌رگه‌یه‌كی خه‌مخۆر و سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن دید و تێڕاوینینی قوڵ بۆ ئێسته و ئاینده، له گوتارێكی پوختی به‌هاداردا، زۆر جوان په‌یامی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردن گه‌یانده وه‌رگره‌كانی، له‌و نێوه‌نده‌شدا برینێكی له جه‌سته‌ی نیشتیمان‌دا بۆ ده‌ستنیشان كردین، كه ده‌بێت هه‌موومان له ژێر ڕۆشنایی په‌یامه‌كه‌ی جه‌نابیاندا چاره‌سه‌ری بكه‌ین، بۆ ئه‌مه‌یش "كه‌م قسه بكه‌ین و زۆر كار بكه‌ین".