پارتی وه‌ك حزب له دوای دروستبوونی وه‌ك پێویستییه‌كی مێژوویی له ساڵی ١٩٤٦ له‌سه‌ر ده‌ستی بارزانی نه‌مر، له پاش دانانی پێڕه‌و و پرۆگرامی حزبه‌كه، بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی ڕه‌وتی كاركردنی "پارتی" دروستكردنی پێوه‌ندیی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه بووه، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، پێوه‌ست به خزمه‌تی جووڵانه‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ بێینه دوای قۆناغی ساڵی 1991 و دواتریش دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارتی هه‌میشه به دنیابینی و فراوانی خۆی، هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ڕۆژئاوا داوه. بۆ مێژوو، له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كه‌مجار كورد كرانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی خۆی به ڕووی دنیای ده‌ره‌وه‌دا بینی و پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز و دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دنیا و ناوچه‌كه دروست كرد، ئه‌مه‌یان به شاهیدی سه‌ركرده‌ی گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم.
پێوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ توركیا
زۆر كات ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ توركیا، بازرگانی و ئابووری بوون له‌پێناو خزمه‌تی كوردستان، به‌ڵام به هه‌ڵه و به مه‌به‌ست لێكدانه‌وه‌ی بۆ كراوه. پارتی وه‌ك هاوئاهه‌نگی هه‌واڵگری و سیاسیی ناته‌ندروست، هیچ پێوه‌ندییه‌كی له‌و شێوه‌ی نییه، ئه‌گه‌ر وه‌ك هاوئاهه‌نگی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌ویش له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، حاڵه‌تێكی ئاسایی و یاساییه، وه‌ك چۆن ئه‌و هاوئاهه‌نگییه له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا و وڵاتانی تریش له ماوه‌ی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعشدا هه‌بوون.
دوای پێشنیازی خه‌ڵكانی نابه‌رپرس و بێویژدانی كورد له "به‌غدا" بودجه‌ی هه‌رێم له حكوومه‌تی عێراقی بڕی
دروسته، دوای پێشنیازی خه‌ڵكانی نابه‌رپرس و بێویژدانی كورد له "به‌غدا" بودجه‌ی هه‌رێم له حكوومه‌تی عێراقی بڕا، دواتر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌نای بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا برد، به‌مه‌به‌ستی ئابووریی سه‌ربه‌خۆ و فراوانتركردنی پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی به‌ره‌و دنیای ده‌ره‌وه و توركیاش وه‌ك تاكه ده‌رگا كه جیۆگرافیاكه‌ی وا هه‌ڵكه‌وتووه به‌راورد به ئێران و سووریا كه هاوسێی كوردستان و وڵاتی ره‌تكراوه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌ڵام بۆ مێژوو پارتی هه‌رگیز نه‌چووه ژێربار و كاریگه‌ریی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه، وه‌ك به‌شێك له‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی ناوخۆی هه‌رێم كه به‌شێكن له‌و نه‌خشه‌ڕێیانه‌ی ده‌وڵه‌تان و ئه‌وه‌یشان نه‌شاردووه‌ته‌وه و لایه‌نی ناوخۆیش هه‌ن كه‌وتوونه‌ته خزمه‌تیانه‌وه.
جووڵه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستاندا
ئه‌گه‌ر به لۆجیك وێنای بابه‌ته‌كان بكه‌ین، پارتی به‌رپرس نییه له هیچ جووڵه‌یه‌كی توركیا له‌و ناوچانه‌ی باشووری كوردستان، چونكه سوپای توركیا ئه‌گه‌ر خاكی به‌زاندبێت، ئه‌وا خاكی عێراقی به‌زاندووه و به‌پێی ده‌ستوور ئاسمان و سنوور پرسی ناوه‌ندیین نه‌ك هه‌رێمه‌كان، به‌ڵام كاتێكدا عێراق بێده‌نگه له هه‌مبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا و ده‌زانێ پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكایشی هه‌یه، كه‌وایه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ چی بكات؟
ڕۆڵی پارتی و پرۆسه‌ی ئاشتی
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كورددا پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا به ناوه‌ندگیریی پارتی ده‌ستی پێ كرد، به‌پێی دانوستانه‌كان، زۆربه‌ی كێشه‌كانی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر ده‌بوون، كوردانی باكوریش پێشوازییان له‌و ڕێككه‌وتنه كرد، به‌ڵام پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ریی وڵاتانی تری ناوچه‌كه‌دا بوو، ڕۆڵی خێری نه‌گێڕا و بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و تێكدانی پرۆسه‌كه، ئێسته‌یش مانه‌وه و جووڵه ناته‌ندروستانه‌ی په‌كه‌كه له باشووری كوردستان، به دیوێكی تردا وه‌ك پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره‌ی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر داهاتووی باشووری كوردستان، لێكده‌درێته‌وه.
مامه‌ڵه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ توركیا
پارتی وه‌ك پێوه‌ندیی خۆی و هاوئاهه‌نگی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی ده‌كرێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم، له‌گه‌ڵ ئاكپارتی وه‌ك حزب و هه‌ده‌په و ئه‌وانی تریش پێوه‌ندی حزبی هه‌بێت. له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتانی تری دراوسێیش هه‌روا مامه‌ڵه ده‌كات، ئامانجیشی ته‌نیا په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانییه‌كانی كوردستانه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی خۆشگوزه‌رانی و ئابوورییه‌كی گه‌شاوه‌تر.
له دوای شكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش به هێز و بازووی پێشمه‌رگه، ده‌رچه‌یه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕووی هه‌رێمی كوردستاندا كرایه‌وه، ئێسته پارێزگاریكردن له‌و ئه‌زموونه و به‌ره‌وپێشبردنی، ڕه‌نگه باشترین بژارده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، بێ گوێدانه چه‌واشه‌ركاریی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی به‌شێكن له به‌ره‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و ئه‌ركیان دژایه‌تیی ئه‌زموون و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
له دواییدا، ئه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌ما مێژووییانه‌ی كه دروست كراون، ده‌چنه قاڵبی چه‌واشه‌كاری و شێواندنی مێژووی حزبێك كه ئارمانجی سه‌ره‌كی خزمه‌تی دۆزی كورد و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بووه، ڕه‌نگه "ڕیفراندۆم"ی ساڵی ٢٠١٧، باشترین به‌ڵگه و شانازی پێ بێت كه پارتی نه‌چووه ژێرباری هیچ جۆره راده‌ستبوونێك به هیچ یه‌ك له ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه.