پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یان پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، میتۆدی سه‌ره‌كیی پێشكه‌وتن و مانه‌وه‌ی ھه‌ر ده‌وڵه‌ت و وڵاتێكن، به‌بێ پێوه‌ندیی ته‌ندروست و ھاوئاھه‌نگكارانه، ئه‌سته‌مه دۆخی ئابووری به‌ره‌و ئاراسته‌ی به‌رز ھه‌نگاو بنێت، جیاله‌وه له ھه‌موو ڕووه جیاوازه‌كانی تر (سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری، فه‌رھه‌نگی، ئایدۆلۆجی و ھتد) پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر گرنگ و پێویستن، مێژووی پێوه‌ندیی نێوان وڵاتان به سیاسه‌تی دیپلۆماسی بۆ سه‌رده‌مێكی كۆن و درێژخایه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه، له سه‌رده‌می ئیسلام و ڕۆمه‌كان و بێزه‌نتینه‌كان و ھه‌ژموونی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و وڵاته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕابردووی مرۆڤایه‌تی، به‌شێوازی جیاجیا پێوه‌ندییه‌كان ده‌یه دوای ده‌یه فراوان بوون.
چین وڵاتێكه له ڕۆژھه‌ڵاتی ئاسیا ھه‌ڵكه‌وتووه. شاری په‌كین پایته‌ختی چینه. ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی به زۆرتر له ١٫٣ ملیار كه‌س مه‌زه‌نده كراوه، به‌مه‌ش ده‌بێته پڕ دانیشتووانترین وڵاتی دنیا.
ئێسته ده‌سه‌ڵاتی چین له‌سه‌ر جۆری سۆشیالیستی كۆمۆنیستی ده‌ڕوات. له‌م وڵاته‌دا سیستمی مه‌ركه‌زی پێڕه‌و ده‌كرێت، ھاوكاتیش چین وڵاتێكی تاكپارتییه؛ واتا فره‌پارتی یان فره‌حزبی نییه. له چین شی جین پین سه‌رۆك كۆماره و سه‌رۆك وه‌زیرانیش ڤه‌ن جیابائۆیه.
چارڵز كالڤۆ له‌باره‌ی دیپلۆماسیی و پێوه‌ندیی نێوان وڵاتان ده‌ڵێت:
"له زانستی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی جیاواز كه له ئه‌نجامی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌ماكانی یاسای نێوده‌وڵه‌تی گشتی و بڕگه‌كانی په‌یماننامه و ڕێككه‌وتننامه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه". به‌رفراوانبوونی ململانێكانی نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان و ھه‌وڵدان بۆ زیاتركردنی تواناكان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت، چین وه‌ك جه‌مسه‌ری به‌ھێز له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكادا سه‌یر ده‌كرێت.
گرنگترین ئه‌و بنه‌ما كاریگه‌رانه‌ی چین له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا پێڕه‌وی ده‌كات؟
یه‌كه‌م: (بنه‌مای دیپلۆماسیی چین)
بنه‌مای دیپلۆماسیی چین خه‌سڵه‌تی یه‌كه‌مین و سه‌ره‌كی فراوانكردنی پێوه‌ندییه‌كانه، پێوه‌ندییه‌ك كه له‌سه‌ر باوه‌ڕی یه‌كتر قبووڵكردن و یه‌كگرتوویی له پێناو ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌دییه‌كانی دنیا خۆی ببینێته‌وه، له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی كاتێك ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا، ئیتر قۆناغێكی نوێ بۆ دنیا ھاته ئاراوه، ئه‌گه‌رچی باوه‌ڕ وابوو كه كۆده‌نگی و ھاوئاھه‌نگی نێوان وڵاتان خۆی له‌م ڕێكخراوه گه‌وره‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ڕكه‌به‌رییه‌كانی جه‌نگی سارد و كێشه‌ی فه‌له‌ستین و كورد له رۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگه جیاوازه‌كانی دوای ئه‌و قۆناغه، نه‌بوونه ده‌رچه‌ی چاره‌سه‌ری ئاریشه سیاسییه‌كان، شه‌ڕی نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا باشترین به‌ڵگه و سه‌لمێنه‌ره كه سیاسه‌تی دیپلۆماسیی تا ئێسته، ڕێڕه‌وی دروستی خۆی نه‌گرتووه و ھێشتا پێویستی زیاتری به لێكتێگه‌شتنی نێوان ده‌وڵه‌تان ھه‌یه، چین ئه‌گه‌رچی پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی به‌رده‌وام به‌ھێز ده‌كات، به‌ڵام زیاتر ده‌بێت خۆی له‌و وڵاتانه نزیك بكاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان ھه‌یه، به‌تایبه‌ت له ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا.
"ڕوانگه‌ی 2035ی پێوه‌ندییه‌كانی چین و ئه‌فریقا"
چین له پێوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌فریقییه‌كان، جگه له بنه‌ماكانی هاوبه‌شێتی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆیی وڵاتان، پلانی هاریكاریی ستراتیجیی درێژخایه‌نیشیان پێشان ده‌دات بۆ داهاتوو.
ئه‌وه‌بوو له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌شته‌می كۆڕبه‌ندی هاریكاریی چینی- ئه‌فریقی، سه‌رۆكی چین شی جین پینگ دووپاتی كرده‌وه له‌سه‌ر پته‌وكردن و به‌هێزكردنی هاریكارییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی ئه‌فریقا، جگه له‌وه ئاماژه‌ی كرد به فراوانكردنی پلانه درێژخایه‌نه‌كان و زیادكردنی بواره‌كانی هاریكاری، وه‌ك توێژینه‌وه‌ی زانستی، په‌ره‌پێدانی سه‌وزایی، بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری، ئابووریی دیجیتاڵی، گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، له‌ناوبردنی كۆرۆنا. وه‌ك ئاشكراشی كرد كه وڵاته‌كه‌ی ملیارێك ژه‌می ڤاكسینی دژه كۆرۆنا دابین ده‌كات بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا.
تا ئێسته چین له ئه‌فریقا ئه‌م پڕۆژانه‌ی داناوه:
80 پڕۆژه‌ی ژێرخانی كاره‌با، 130 دامه‌زراوه‌ی پزیشكی، 45 یاریگه، 170 قوتابخانه، هاوكاریكردن له مه‌شق و ڕاهێنانی زیاتر له 160 هه‌زار كه‌س.
سیاسه‌تی چین له به‌رانبه‌ر ئه‌فریقا ڕووبه‌ڕووی تۆمه‌تباركردنیش بووه‌ته‌وه به قۆرخكردن، دانانی ئه‌فریقا له‌ناو بازنه‌ی هه‌وڵه‌كانی چین بۆ سه‌ركه‌وتن له ململانێی هه‌ژموونی ئابووریی جیهانی، ئه‌ویش له ڕێگی نقومكردنی وڵاتانی ئه‌فریقا (له‌ژێر قه‌رزی زۆر) وه‌ك هۆكارێك بۆ سه‌پاندنی كۆنترۆڵی چین به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه و به‌نده‌ر و كانه به‌رد و ته‌نگه و پرده گرنگه‌كانی ئه‌و وڵاته ئه‌فریقییانه، هه‌ركاتێك نه‌یانتوانی ئه‌و قه‌رزه زه‌به‌لاحانه بده‌نه‌وه كه چین پێی داون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌زانێ ئه‌وان ناتوانن ئه‌و قه‌رزه زۆره بده‌نه‌وه.
بنه‌مای دووه‌م: (په‌ره‌پێدانی ئابووری)
دوای وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كانه‌وه، چین له‌سه‌ر بیردۆزی ماركس و ئه‌نگڵس ئابوورییه‌كی پته‌وی داڕشت تا له قه‌یرانه‌كان ڕزگار بێت. به ھۆی زۆریی دانیشتووانه‌وه، ئابووریی چین ھه‌رده‌م به‌ره‌وپێشه‌وه چووه. له ڕووی زۆریی داھاتی به‌رھه‌مھێنانه‌وه، ئابووریی چینی له پله‌ی دووه‌م دێت له دوای ئه‌مه‌ریكا. ئابوورییه‌كه‌ی له ساڵی ٢٠١٤دا ١١٬٦ ترلیۆن دۆلار بووه.
تیشك خستنه‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئابووری فاكته‌ری سه‌ره‌كی به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌تی وڵاتانه، كه‌م نین ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ژماره‌ی دانیشتووانیان كه‌مه و خاوه‌نی ھێزێی ئابووری ناوخۆیی و ده‌ره‌كیی گه‌وره‌ن، ڕه‌نگه وڵاتانی عه‌ره‌بی سعوودیه، ئیمارات و قه‌ته‌ر، باشترین به‌ڵگه نموونه بن، ده‌وڵه‌تی به‌ھێز و گه‌شه‌سه‌ندوو پێویستی به گۆڕانكاری خێرایی ئابووری جیهانی ھه‌یه.
چین یه‌كێكه له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه به‌رده‌وام له به‌ره‌وپێشچووندایه، پێویستی به خۆگونجاندن و ھاوتاكردنه‌وه ھه‌یه له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته نوێییه‌كانی ئابووری جیهانی، ئه‌گه ده‌وڵه‌تێك خاوه‌نی سیاسه‌تێكی ئابووری درێژخایه‌ن و خۆگر نه‌بێت چ له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه، به دڵنیاییه‌وه ناتوانێ خۆی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان بگونجێنێت.
یه‌كێك له ڕووداوه هه‌ره سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م، فروانبوونی هه‌ژموونی چینه، له سایه‌ی سه‌ركردایه‌تیی شین جین بینگـی سه‌ركرده‌ی حزبی كۆمێنێستی چین، فره‌ڕه‌هه‌ندیی هه‌ژموونه‌كانی ئابووری، سه‌ربازی، ته‌كنه‌لۆجیا، بۆشایی ئاسمانـی چین، ئاڵنگاریی سه‌ره‌كین له به‌رده‌م ئاینده‌ی هه‌ر تاكێكی ئه‌مه‌ریكی.
بـه واتـایـه‌كـی تـر ڕووداوه‌كانی ساڵی 2020، ئاستی ته‌نگژه جیۆسیاسی و جیۆئابوورییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین، به سه‌ره‌تایه‌كی كاریگه‌ر داده‌نرێت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای (جه‌نگی سارد)ـی نێوان ئه‌م دوو وڵاته.
ئه‌و جیهانگیرییه زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا پێڕه‌وی ده‌كه‌ن، به‌ره‌و كۆتایی هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا جیهانگیریی چین كه خۆبه‌نده به ئابووریی پێشكه‌وتوو، به‌ره‌و هه‌ڵكشانی به‌رده‌وامه، چالاكییه فراوانه‌كانی بانكی ئاسیای Asian Infrastructure Investment Bank (AIIB) ، گرووپی BRICS كه پێكهاتوون له ئابووریی وڵاتانی به‌رازیل، ڕووسیا، هیندستان، چین و ئه‌فریقای باشوور، فاكته‌ری گرنگن بۆ سه‌لماندنی سه‌ركه‌وتنه‌كانی چین له پێڕه‌وكردنی ئه‌و سیستمه تێكه‌ڵه‌ی ئابووری له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
بنه‌مای سێیه‌م: (سیاسه‌تی سه‌ربازی)
ھۆكاری به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی زلھێز به درێژایی سه‌تان ساڵی ڕابردوو، به‌ند بووه به ھێز و سوپای به‌ھێز و خاوه‌ن چه‌كی به‌ھێز، ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی پێشكه‌وتوو و به‌ھێز كه ئه‌وه بنه‌مای به‌ھێز بووه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات و خۆپارێزی له‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، له ڕوانگه‌یه‌وه ده‌وڵه‌تان پێویسته چاوكراوه بن له ھه‌ر گۆڕانكارییه‌كی سه‌ربازیی جیهانی. مانه‌وه‌ی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌نده به ھێزێكی سه‌ربازیی تۆكمه‌ی ڕاھێنراو و به‌ھێز، به‌ڵام ھه‌موو ئه‌مانه به مه‌رجی ده‌ستوه‌رنه‌دان له سیاسه‌تی وڵاتانی تر و ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری خاكه‌كانی تر.
له 2018دا وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له راپۆرتێكیدا، هه‌ریه‌ك له رووسیا و چینی وه‌ك گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دای سه‌ربازی بۆ ئه‌مه‌ریكا له قه‌ڵه‌م دا، وه‌ك "سی ئێن ئێن"ی ئه‌مه‌ریكی باسی كردووه، دوای دوو ساڵ ته‌حه‌داكردنی چین زۆر له‌وه‌ی پێشوو زیاتر بووه، كاتێك پرۆگرامی چین بۆ نوێكردنه‌وه‌ی خێرای چه‌كی سه‌ربازی و هێزه‌كانی، وایكرد هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی وه‌ك هێزێكی گه‌وره‌ی راسته‌قینه‌ی جیهانی ده‌ربكه‌وێ، به‌ئاسانی هێزه‌كانی له ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری زه‌ریای هێمن و هیندی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش نمایش بكات.
له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا چین به‌ریه‌ككه‌وتنی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هیندستان هه‌بوو، له‌لایه‌كی تر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی چین له سنووره‌كانی تایوان و ژاپۆن نزیك بوونه‌وه، كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی چین له چه‌ندان رووداوی سنووری ده‌ریاوانی كێشه‌له‌سه‌ر له ده‌ریای باشووری چین تێوه‌گلان، ئه‌وه‌یش بووه ته‌حه‌دایه‌ك بۆ ئه‌مه‌ریكا كه پێی وایه ناوچه‌كانی زه‌ریای هێمن و هیندی، ناوچه‌ی كراوه و ئازادن و پێویسته له‌و ناوچانه رێز له مافی راوكردن و گه‌ڕان به‌دوای كانزاكان بگیرێ به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ساڵی 1991، سوپای چین له‌ڕووی توانا سه‌ربازییه‌كانیه‌وه هێنده‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌وتوو و هاوچه‌رخ نه‌بوو، به‌ڵام وێرانكردنی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له جه‌نگی كه‌نداو، بووه هۆی ئه‌وه‌ی چین ببێته خاوه‌نی سوپایه‌كی په‌ره‌سه‌ندووی هاوچه‌رخی پشتبه‌ستوو به ته‌كنه‌لۆجیای سه‌ربازیی په‌ره‌سه‌ندوو.
نه‌ریتی كۆنی سه‌ربازی له ساڵی 1991، بووه یه‌كێك له به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی چینی، به‌جۆرێك له‌و كاته‌دا سوپای عێراق له په‌ره‌سه‌ندوویی و چه‌كداریشدا له پێش چینه‌وه بوو، به‌نموونه خاوه‌نی فڕۆكه‌ی پێشكه‌وتوو بوو له جۆری میگ-23 و میگ-25 و میگ-29، له كاتێكدا سوپای چین پشتی به فڕۆكه‌ی میگ-21 ده‌به‌ست كه دروستكراوی چین بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و فڕۆكانه‌ی له‌ڕێی یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشووه‌وه به‌ده‌ستی گه‌یشتبوو، به‌ڵام ئه‌وانیش له جۆره كۆنه‌كانی فڕۆكه‌ی سه‌ربازی بوون له‌وانه‌ش میگ-19.
ئێسته‌ش چین خاوه‌نی دووه‌م گه‌وره‌ترین كه‌شتی جه‌نگیی ده‌ریاییه و خاوه‌نی 350 كه‌شتی و ژێرده‌ریاییه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا 293 كه‌شتی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرینه‌ی كه‌شتییه‌كانی چین له دوای ساڵی 2010 دروست كران، بۆیه باشترین توانای ته‌كنه‌لۆجی په‌ره‌سه‌ندوویان هه‌یه. هاوكات چین له پله‌ی سێیه‌می دنیادایه له‌ڕووی چه‌كی ئاسمانییه‌وه، به‌جۆرێك دوو هه‌زار و 500 فڕۆكه و نزیكه‌ی دوو هه‌زار فڕۆكه‌ی جه‌نگی هه‌یه، كه زۆرینه‌یان سه‌ر به نه‌وه‌ی سێیه‌م و چواره‌من به به‌راورد به فڕۆكه‌كانی رۆژئاوا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه چین دووه‌م وڵاتی دنیایه كه توانی په‌ره به فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی نه‌وه‌ی پێنجه‌م بدات "G-20”.
چین به‌ته‌واوی ده‌بێت ھه‌وڵ بدات كه سیاسه‌تی سه‌ربازی به‌ھێز بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك كه ھه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی وڵاتانی تر نه‌دات، چین تا ئێسته نه‌یتوانیوه له كۆمه‌ڵێك له ناوچه كاریگه‌ر و ھه‌ستیاره‌كانی دنیا ڕۆڵی ھه‌بێت، گرنگه ھه‌وڵی ته‌واوه‌تی بدات كه ھاوكار و ھاوئاھه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی دنیا و مرۆڤایه‌تی ده‌بنه‌وه، چونكه به‌م شێوه‌یه لایه‌نی سه‌ربازی باشتر و به‌ھێزتر ده‌بێت و زۆرترین وڵات پشتگیریی ده‌كه‌ن.
پوخته
دنیای سیاسه‌تی نوێ، دروستكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوده‌نگه و مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانیش به‌نده به مسۆگه‌ركردنی ددانپێدانان
له ڕێی بره‌ودانی پێوه‌ندیی دیپلۆماسی و سیاسی و ئابووری و سه‌ربازی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
له‌گه‌ڵ ھه‌موو ئه‌وانه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی ڕوون و گشتگیری و تێگه‌یشتن له دۆخه ھه‌ستیار و گرنگه‌كان، وریایی له مامه‌ڵه‌كردن، پێوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی ھاوسه‌نگ و یه‌كگره‌وه پێده‌كده‌ھێنێت كه ده‌ره‌نجامه‌كانی مانه‌وه و پێشكه‌وتنی به‌رده‌وامه له‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی دنیا ده‌بنه‌وه.