له حاڵێکدا چرکه به چرکه و سات به سات لایه‌ن و ڕه‌هه‌ندی جیاواز له شانۆی ڕووخاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی قه‌ڵای عوزێرییه‌کان به‌دیار ده‌که‌وێت هه‌رێمی کوردستان به سه‌رپشکیی به‌ڕێوه‌به‌رانی شاری سلێمانیی مه‌زنه‌وه ڕووبه‌ڕووی کۆمه‌ڵیک یاری و کایه‌ی نادیار و سامناک ده‌کرێته‌وه.
ئه‌و زانیاری و ههوڵوێستانهی تا ئێسته دزه‌یان پێکراوه ده‌ریخستووه که ئه‌گه‌رچی گه‌وره‌پیاوانی عه‌شیره‌تی عوزێری به نه‌رم و نیانی ویستیان کوێخا دێرین و کرده‌وه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی مه‌نزوومه‌ی عه‌شیره‌ته‌که‌یان بناسێنن به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌ندامانی نزیکی بنه‌ماڵه‌که ده‌ریخستووه که قه‌ڵاکه‌ی کوێخا دێرین یه‌کێک له سه‌نگه‌ره‌کانی ئابووری و سه‌ربازیی سه‌ر به یه‌کێتی بووه که کوێخا دێرینی کوێخا ویستوویه‌تی تۆزێک ئازادیی له کرداردا هه‌بێت و ئه‌مه‌ش به بافڵ تاڵه‌بانی قووت نه‌چووه. ورده‌کاریی ڕاستی و چه‌واشه‌کارییه‌کانی ئه‌م ڕووداوه ڕه‌نگه تا چه‌ند مانگی دیکه بۆ زۆرێکمان یه‌کلا نه‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێره ده‌رکه‌وتووه ئه‌مه‌یه که یه‌که‌م: قه‌ڵاکه و خشته‌ی کاریی ڕۆژانه و ئاراسته‌ی جووڵانه‌وه‌ی سه‌ربازیی-ئابووریی مه‌حاڵه به بێ کاریگه‌ریی وردی باڤڵ تاڵه‌بانی بووبێت.
دووەم، یه‌کێتی له حزبێکی به‌ناو مارکسیی و به‌حیساب چه‌پ و هه‌ڵبه‌ت له ژێر کاریگه‌ریی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی له حه‌فتاکان و هه‌شتاکان بۆ حزبێکی قهڵاتهوهر و سهنگهرساز له که‌شێکی مه‌ده‌نی و دوور له جه‌نگ بازێکی لووتشکێنی داوه! به تێڕامان له خاڵی یه‌که‌م و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی سه‌رپێیی ئابووری ده‌توانین بپرسین باشه ئه‌گه‌ر به‌رهه‌مهێنان و داهاتی ناوخۆیی سلێمانی که یه‌کێتی ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه هێنده زۆر و زه‌به‌نده له‌و سنووره که تاقه که‌سێک ده‌توانێت به‌و ڕاده‌یه و له چه‌ند جاردا له ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی کورت‌دا تا سنووری یه‌ک ملیۆن دۆلار له سه‌رمایه‌دار و بازرگانی به‌ڕێز وه‌رگرێت.
ئه‌ی ڕاستی بێگه‌ردی داهاتی بێخه‌وشی ناوخۆ چه‌نێکه؟ ئایا ئه‌م سه‌رانه وه‌رگرتنه‌ش هێنده ده‌رناهێنێت که نیوه مووچه‌یه‌کی مامۆستایانی سلێمانی و گه‌رمیانی پێ بدرێت؟ ئایا به‌رپرسیارێتی هه‌ر ئه‌وه‌یه قامکه تووته‌ت بکه‌یته هه‌ولێر و چاو له‌و چوار قامکه‌که‌ی دیکه‌ت نه‌که‌ی که ڕوو له خۆتن؟ ئه‌م پرسیارانه ئێمه به‌ره‌و ئه‌م ئه‌نجامگیرییه ده‌به‌ن که به دڵنیاییه‌وه یه‌کێتی به ئاسانی ده‌توانێت مووچه‌ی مامۆستایان و به‌شێکی زۆر له فه‌رمانبه‌رانیش بدات له ڕێگه‌ی داهاتی ناوخۆ و سه‌رانه‌ی تۆپزی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که یاسا سێبه‌ره‌کانی یه‌کێتی ده‌ستنیشانیان ده‌کات به‌ڵام چونکه نایه‌وێت بیدات له‌به‌ر ئه‌وه هانی خۆپیشاندانی مامۆستایان ده‌دات واته خۆپیشاندانی مامۆستایان له داخوازییه‌کی ڕه‌وا و ڕاسته‌قینه‌وه ده‌کاته کارتێکی سیاسی بۆ فڕێدانی کێشه‌کان له یه‌کێتییه‌وه بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و حکوومه‌تی هه‌رێم.
به‌ڕای من ئه‌م بابه‌ته‌ی قه‌ڵاکه و ڕووخاندنی پێش هه‌ر شتێک په‌رده‌ی له‌و یارییه بهرژهوهندیتهوهر و کاسبکارانه‌یه لادا که له ڕیزه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی و له لایه‌ن کوڕانی مام جه‌لاله‌وه ڕچه‌یان بۆ دانراوه و ئاڕاسته ده‌کرێن. خاڵی دووه‌م که دیاریکه‌ری پێکهاتی ڕێکخراوه‌یی و سیاسییی یه‌کێتی نیشتمانییه له قۆناغی ئێستەدا ده‌مانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مێژوویه‌ک که له سه‌رده‌می مه‌کته‌ب سیاسی و مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه ده‌ستی پێ کردووه، ئه‌و کاته یه‌کێتی ڕه‌خنه‌ی له بارزانیی نه‌مر ئه‌وه بوو که ڕای جیاوازی ڕۆشنبیرانه و له ده‌ره‌وه‌ی پێکهاتی نه‌ریتی قبووڵ ناکات و دواتر ڕۆشتن په‌یوه‌ست بوون به به‌عسه‌وه و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یان و هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی دیکه که داهاتن.
لادانی ئه‌وکاتی مه‌کته‌ب سیاسیی له پلان و ئاڕاسته‌ی خه‌باتی شۆڕشی ئهیلوول زیاتر هه‌ڵقوڵاوی خۆخوازی و خۆپه‌رستییه‌ک بوو که وایانده‌زانی بۆینباخبهستن و ناوی دوو سێ ڕێبه‌ر و فه‌رمانده‌ی چه‌پی هه‌ندێ وڵاتی دوور و نزیک زانین، ڕه‌وایی ده‌دات به‌و پله‌ی خۆپه‌رستی و خۆڕاده‌ستکردنه‌وه به‌ڵام مێژوو بڕیار له سه‌ر بڕیاره هه‌ڵه‌کان ده‌دات نه‌ک ئیده‌عا و بانگه‌شه زله‌کان! و ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه ناوه‌ندێتی شۆڕشی ئهیلوول و سه‌رکردایه‌تیی بارزانیی نه‌مر(به هه‌موو که‌موکوڕییه‌که‌وه) له دڵی مێژوو و تۆماره مێژووییه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کاندا.
ئینجا پاش ئه‌و ململانێ و لادانه موسهقهفانهیهی مام جه‌لال و برایم ئه‌حمه‌دی ڕه‌وانشاد و ئه‌و هه‌موو تێچووه‌ی که کردیان به ڕیشی کورد و کوردستانه‌وه تازه کوڕه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می قه‌ڵا قیته قیرتاوکراوه‌کان و حه‌کایه‌تی ده‌نکه هه‌ناره و کوڵکنه!واته کۆمه‌ڵگایه‌ک که سیسته‌مێکی ئه‌وڕۆیی به‌ڕێوه‌بردن و شاریانه‌ی بۆ شارێکی به‌پێشینه‌ی وه‌کوو سلێمانی پێویسته، له لایه‌ن ئه‌مانه‌وه بای داوه‌ته‌وه بۆ دروستکردنی قه‌ڵای قاییمی کوێخاکان و ده‌ستێوه‌ردان له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی ئۆرگانی و سرووشتیی کۆمه‌ڵگا.
ئه‌وانه‌ی تۆزێک ئاگاداری شێوازه‌کانی گه‌شه و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگان ده‌زانن ئه‌م جۆره ده‌ستێوه‌ردان و بۆ دواوهبردنانهوه له هه‌ر جۆره داگیرکاری و تواندنه‌وه‌ی ڕۆحی پێشکه‌وتنێک خراپترن ئه‌مه هه‌ر هه‌مان ئه‌و پرۆسه‌یه بوو که به‌عسییه‌کان له هه‌شتاکان بۆ لێدان له دروستبوونی شار و ژیانی شار و ژیاری کوردانه که‌مپه‌کانیان دروست کرد و ویستیان ژینگه‌ی مرۆڤی کورد له هه‌ر جۆره ئه‌زموونێکی سه‌رده‌میانه چ له قه‌واره‌ی شار و چ له فۆرمی له حاڵی گه‌شه‌ی ژیانی گوندی بته‌کێنن و گهتۆنشینی و کهمپنیشینی بهێننه ئاراوه به‌و مه‌به‌سته‌ی که مرۆڤێک په‌روه‌رده بکه‌ن که هه‌میشه ترسا‌و و تۆقێنراو له قه‌فه‌زی که‌مپ و ژیانێکی دیاریکراودا به دڵه‌ڕاوکێ و بێ ئیراده‌ییه‌وه سه‌ر بنێته‌وه و سه‌ر به‌رزکاته‌وه!.
ئه‌م پرۆسەیە کاره‌ساتێک بوو که ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فای دامه‌زرێنه‌ر و ڕۆلگێڕێکی سه‌ره‌کیی یه‌کێتیی جاران و دواتر ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پێش له جیابوونه‌وه‌ی له یه‌کێتی و ته‌نانه‌ت هه‌ر له نه‌وه‌ده‌کان و دوای ئازادبوونی کوردستان هۆشداریی دایه به‌رپرسان و کوێخا و چهکدارسازهکانی یه‌کێتی که ئاگادار بن که‌لتووری به‌عس له ئه‌ته‌کێت و ئاکاری سیاسیی ئێمه‌ش کاریگه‌ریی داناوه و ده‌بێت سایکۆلۆژیمان له‌مه بته‌کێنین ، به‌ڵام گوێی لێ ڕانه‌گیرا و ئه‌وه‌ته هه‌م یه‌کێتی کوردستانی تووشی قه‌یران کردووه و هه‌میش کوڕانی خۆی له لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه ورده‌ورده مه‌ترسیی دهسوهشاندنیان هاتووه‌ته سه‌ر.
کۆی ئه‌م دیمه‌نه ئه‌وه‌مان پی ده‌ڵێت ئه‌م ڕێچکه‌یه‌ی که بافڵ تاڵه‌بانی گرتوویه‌تیه به‌ر یان به توندوتیژییه‌کی ناوخۆیی یه‌کێتی مل ده‌نێت یان قه‌یرانی گه‌وره‌تری پێیه که هه‌ر له سلێمانی نامێنێته‌وه و کۆی دۆزی کورد ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، ئێسته‌ش گرنگترین پرسیار ئه‌مه‌یه ده‌بێ چ بکرێت؟ پرسیارێک که هه‌موومان ده‌بێت بیری لێ بکه‌ینه‌وه.