ته‌وتین هه‌روه‌ک له ناوه‌که‌یڕا ده‌رده‌که‌وێت واته به وه‌ته‌نیکردن یان به نیشتیمانیکردن ده‌دات، ئه‌مه که‌م که‌س هه‌یه نه‌یزانێت، به‌ڵام به نیشتمانیکردنی پرۆژه‌ی دابه‌شکردنی مووچه، ڕێک هاوتای به عێراقیکردن. واته به ناوه‌ندیکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کان و کوشتنی هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی جه‌وهه‌ری فیدراڵیه‌ت له عێراقدا دیاری ده‌که‌ن و له سه‌رووی هه‌موویشیانەوە هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم و هه‌موو خه‌بات و قوربانیدانی کورد.
لێره‌وه‌ڕا فۆرمێکی تر‌ی داگیرکاری و چه‌وساندنه‌وه له ڕێگه‌ی زمانه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات که زمانی عه‌ره‌بییه و به‌شێوه‌ی ڕه‌مزی ته‌وتین واتە گه‌ڕانه‌وه‌ی ملکه‌چانه و ته‌سلیمکارانه بۆ ئامێزی گه‌رمی زمانی عه‌ره‌بی و به‌عسی و شۆڤێنیەتی ئیحتیلال! ئەمە پرۆژه‌یه‌که سیاسییه کاڵفامه‌کانی کورد له چوارچێوه‌ی که‌سابه‌ت و دابه‌زاندنی چه‌مکه‌کانی نه‌ته‌وه و نیشتمان، پشتگیری‌یان کردووه، بگره هه‌ر ده‌ركه‌وتووه خۆیشیان ڕێچکه‌که‌یان بۆ داناوه! ڕاستییەكەی ته‌وتین شه‌پۆلی دووه‌می 16ی ئۆکتۆبه‌رییه‌کانه له هاوده‌ستی و هاوپشتیی عێراقی و میلیشیاکانی حه‌شدی شه‌عبی و ئاغاکانی ئه‌ودیو سنووریان، بۆ دابه‌زاندنی دۆزی کورد بۆ ئاستی مووچه و پاره و ڕه‌واجدانی زیاتر به بازرگانیی و قاچاخچێتی و مافیاگه‌ری.
ته‌وتین به عێراقیکردنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕش و خه‌بات و قوربانیدانی گه‌لی کوردستانه، یارییەكی کۆلۆنیالیستی-سیاسییه له ڕێی زمانی داگیرکه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو یاساوه. به‌داخه‌وه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت 16ی ئۆکتۆبه‌ر سه‌ره‌تای ئاشکرابوونی ئه‌و چالاکییه دژه‌کوردانه‌یه بوو که له‌لایه‌ن کاڵفامه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانییه‌وه له دژی ڕیفراندۆم هاته کایه‌وه و له پرۆژه‌ی لامه‌رکه‌زییه‌ت و چه‌ند پرۆژه‌ی گچکه‌ی هاوشێوه‌یدا درێژه‌ی پێ درا و ئێسته‌یش له ته‌وتیندا گه‌ڕێکی تر‌ی ده‌بینینه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ئێمه ئه‌گه‌ر به ویژدانەوە چاو به مێژوودا بخشێنین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێت هیچ حزب و لایه‌نێکی سیاسی و ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵایه‌تیش، به‌ده‌ر نین له لاوازی و که‌موکورتی، بۆیه شیاوی ڕه‌خنه‌کردنن، به‌ڵام لادان وه‌ک ستراتیج و ده‌توانین بڵێین شاستراتیجی نیشتمانی، هه‌میشه ئه‌و لاڕێیه بووه که ئامانجه‌کانی کوردی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
با چاو له نموونه‌یه‌کی مێژوویی بکه‌ین، ئێمه لە كتێبی (شانێك بە بن باری نیشتمانەوە) به قه‌ڵه‌می عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی، نووسەر دەڵێ، "لە دوای گەڕانەوەمان لە ڕێككەوتنی ١١ی ئادار، ڕۆژێك لە ناوپردان سەرۆك جاش (كەریم خان برادۆستی) بانگهێشتی نیوەڕۆخوانێكی كردم، گوتی مام جەلال و برایم ئەحمەد و برادەرانی تر لەوێن، ئەگەر لاریت نەبێ پێمخۆشە بە یەكەوە بچین، منیش زۆرم پێ‌خۆش‌بوو بیانبینم، چووم. هەركە چووینە ژوورەوە، مام جەلال پێشوازییەكی گەرمی لێ كردم و گوتی: دەبێ بێیە نزیكی من دابنیشی، چونكە من و تۆ هەردووكمان بە بیروڕا چەپین و لە دوورەوە تۆم زۆر خۆش ئەوێ.
مام عزەت بەردەوام دەبێت و دەڵێ، منیش گوتم مام جەلال ئێمەش ئێوەمان خۆش دەویست و ئومێدێكی زۆرمان بە جەنابتان هەبوو، هەرگیز نەماندەویست لێمان داببڕێن. بەڵام لێم قبووڵ بكە ئەگەر پێتان بڵێم ئەوكات ڕەخنەشتان لە (بارزانی) هەبوایە، بە خاڵی بنبەستیش بگەیشتنایە، دەكرا بچووبایە بۆ ئەورووپا یان شوێنێك دانیشن، ئه‌وکات بۆ تۆ گەورەیی بوو، نەك بچیتە ناو بەرەی ڕژێمی به‌عس و عێراق و شەڕی پێشمەرگەتان بكردایە! تۆ نە سەرۆك عەشیرەت بووی، نە كەسێكی سادەی شۆڕش بووی، ئێوە مێژوویه‌كتان لە كوردایەتی بە كۆڵەوە بوو، ڕەنگە گەر وات بكردایە، دەیانی وەك منیش لە سەرتان وەدەنگ بهاتینایە.
مام جەلال ئاخێكی هەڵكێشا و گوتی، هەڵەیەكی گەورەم كرد، ئێستا پەشیمانم دەزانم بە هەر ئەنجامێك بگەیشتبنایە نەدەبوایە بچینە ناو ئەو بەرەیەی دژ بە گەلەكەمان. پاشان برایم ئەحمەد هاتە ناو گفتوگۆكەمان و گوتی: زۆر ڕاستە، نەدەبوو لەوێ بین و دەمێكە من دركی ئەو هەڵەیەم كردووە، با نمونەیەكتان بۆ بگێڕمەوە: ئێمە كە لەوێ بووین گۆڤاری (نور)مان دەردەكرد، بە بۆنەی كرانەوەی زانكۆی سلێمانی وتارێكم لە گۆڤارەكە نووسی، ئەو زانكۆیەم وەك دەستكەوتی خۆمان ناساند كە بۆ پێشوەچوونی زانست لە سلێمانی هاتووەتە كایەوە، وتارەكە دوورودرێژ بوو، ڕۆژی دوای بڵاوبوونەوەی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری عێراق داواكرام كە ئەوكات عەبدوڵا سەلووم سامەرائی وەزیر بوو، هەر كە چوومە لای بە سووكایەتییەوە گوتی: ئوستاز ئەحمەد ئەو وتارە چییە دوێنی لە (نور) نووسیوتە؟ گوایە ئەوە دەستكەوتی ئێوەیە زانكۆی سلێمانی كراوەتەوە؟ سلێمانی وەك هەموو پارێزگاكانی تر، پارێزگایەكی عێراقییە و حكوومەت پێداویستیەكانی بۆ دابین دەكات، دەسكەوتی چی و ماندووبوونی چی؟ بۆیە ناردم بە دواتا تا هۆشیاریتان پێ بدەم جارێكی تر ئەو جۆرە وتارانە بنووسی گۆڤاره‌كەشتان دادەخەم!
برایم ئەحمەد درێژه‌ی به گێڕانه‌وه‌که‌ی دا و گوتی: پێش ئەوەی هەلی هیچ گفتوگۆیەكم لەگەڵ وەزیر هەبێ، دوو گەنج لە خوارەوە دانیشتبوون، ئاگاداری تەواوی ئەو قسانە بوون كە وەزیر بە منی گوت، ئەوانیش بە زمانێكی زۆر بازاڕیانە زیادەیەكیان خستە سەری و گوتیان (روحوا جیبوا ملا ملكم، بعدین اكتبوا عن انجازاتكم)، واتا بڕۆن مەلای خۆتان بێنن (كە مەبەستیان مەلا مستەفا بوو)، ئەوكاتە وەرن باسی دەسكەوت بكەن!
دواتر ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: من وەڵامی وەزیریشم بە وەڵامی ئەو گەنجانە دایەوە و بە زمانی عەرەبی پێم گوتن، ڕاست دەكەن، خۆزگە ئێستا تۆزی گەردێكخۆڵ دەبووین لە ژێرپێی بارزانیدا، ئه‌وکات بە شەرەفتر بووین، نەك لەناو سووكایەتیی ئێرە هەرزەكاری وەك ئێوە پێمان ڕابوێرێ، ئەوسا وەزیر خۆی لە گەنجەكان توورە كرد و بۆ دڵنەوایی منیش گوایە لێیان توڕەیە، كردنیە دەرەوە.
برایم ئەحمەد وەك لە كتێبەكەدا تۆمار كراوە، ئەوەیشی گوت، بۆیە دەزانم نرخی ئێرە هەرچیەك بێ، لە هەموو شوێنێكی تر سەربەرزانەترە، بەڵێ هەڵەمان كرد".
نموونه مێژووییه‌کان هه‌ر ئه‌مه نین، هه‌ر ئه‌مساڵ له وتووێژێکی هۆمه‌ری شێخ مووس له‌گه‌ڵ ڕه‌نج سه‌نگاوی له که‌ناڵی ڕووداو، ڕه‌نج لێی ده‌پرسێت، ئه‌گه‌ر ئێسته بارزانی نه‌مر زیندوو بێته‌وه و بتیبینایه چیت پێ ده‌گوت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت، پێم ده‌گوت ئێمه زۆر غه‌درمان له تۆ کرد!
ئه‌مه زۆر گرینگە بزانین هۆمه‌ر شێخ مووس نه‌ک ته‌نیا یه‌کێکە له دامه‌زرێنه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بووه، به‌ڵکوو کاریگه‌رترینیشیان بووه، به‌ڵام چونکه که‌سێکی بێ ده‌عیه و بانگه‌شه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی یه‌کێتیش هه‌ندێکیان به باشی نایناسن، بۆیه پیویسته له‌م سه‌رچه‌شن و دووپاتبوونه‌وه‌ی ڕه‌فتاری سیاسیی یه‌کێتی ئاگادار بین! ته‌وتینیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م زه‌وینه مێژووییه نییه.
ته‌وتین نه‌ک ته‌نیا گه‌ڕێكی تر‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌رە، به‌ڵکوو درێژه‌ی هه‌مان ڕێگەی هه‌ڵه‌یه که لای سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی وه‌ک وانه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوویان باس کراوه، وانه‌یه‌ک که خۆیان ئه‌گه‌رچی ته‌واو وه‌ریاننه‌گرت، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه نه‌یانتوانی نیوه‌ی به‌ها و بایه‌خی ئه‌وا وانه‌یه و په‌یامی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی باوباپیرانیان بۆ کوڕەمانیان بگوازنه‌وه، هه‌ربۆیه لادان و خیانه‌ت لای ئەوان، نه‌ک پێناسه‌یه‌کی نییه، به‌ڵکوو شاستراتیجێکه بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه داراییە‌کانیان!
ته‌وتین میتافۆڕێکی تر‌ی 16ی ئۆکتۆبه‌ره که له دژی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆییخوازیی "هه‌ژماری من" که له هیچ خیانه‌تێک سڵی نه‌کردووه‌ته‌وه.