له حاڵێکدا دۆخی ناوخۆی کوردستان به‌هۆی پواز و ناپاکیی خۆماڵیەوە زه‌نگی دابڕان و قڵشتی كارگێڕی و سیاسی به گوێی داگیرکه‌ران و خه‌ڵک و وڵاتانی بیانی‌دا ده‌دات و به‌هۆی ده‌سپێشخه‌رییه‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له لێدان له یه‌کێتی و یه‌کانگیریی و یه‌کخستنی ماڵی کورد، سه‌ره‌تاتكێ و شۆڤێنییه‌تەکه‌ی به‌عس به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئێستەی ده‌وڵه‌تی عروبه‌وه ڕواوه‌ته‌وه و میدیاکانیان باس له هه‌رێمی کوردستان وه‌ک "اقلیم کردستان سابق" ده‌که‌ن، سه‌رۆک وه‌زیرانی کوردستان به بانگهێشتێکی فه‌رمی ده‌گاتە واشنتۆن و دیداری له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته له کۆشکی سپی و کۆنگرێس هه‌یه.
ئه‌وه‌ی میدیای یه‌کێتی و سێبه‌ره‌کانیان له شێواندنی یه‌کانگیریی ماڵی کورد هیچ قسوور ناکه‌ن، بابه‌تێکی نوێ و شاراوه نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر مه‌هزه‌له و گاڵته‌جاڕیی خۆیان ئیش ده‌که‌ن، ئه‌وه بابه‌تێکه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا په‌ره‌ی زۆری سه‌ندووه. سیاسه‌تی میدیایی یه‌کێتی که نموونه تازه و ناوازه‌که‌ی "که‌ناڵ 8"ـه، ته‌نیا له‌سه‌ر ڕووکه‌ش و ما‌کیاج خۆی گیرساندووه‌ته‌وه، یه‌كێتی له ئه‌زموونی که‌میی ئه‌م که‌ناڵه‌یشیدا (هه‌ڵبه‌ت به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵییه‌وه!) ده‌ریخستووه که نه‌ک ته‌نیا له کارمه‌ندانی ئێرانیزه‌ده (که به‌شێکیان خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانن و به زۆری ئینتیمای نیشتمانی و هوشیاریی نه‌ته‌وه‌ییان له ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌دایه) و ئێرانیته‌وه‌ر که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، به‌ڵکوو ئاڕاسته‌ی گوتار و سیناریۆکانیشیان هه‌ر له‌ودیو سنووره‌کانه‌وه دێت، ئه‌وه‌ش یه‌ک ئه‌نجام و ئامانجیان هه‌یه:
ملکەچکردنی کورد له هه‌مبه‌ر ئایدۆلۆجیای خۆیان له ڕێگه‌ی پاره و پێدانی مووچه و هه‌ڵبه‌ت ئازادهێشتنی ڕێگه‌ی قاچاخ بۆ گرووپه مافییه‌کانیش! ئه‌م هاوکێشه‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌و داڕزان و پووکانه‌وه‌یه‌ی ئه‌و یه‌کێتییه‌یه که له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاکان دامه‌زرا و مێژوویه‌کی له خه‌بات و تێکۆشان بۆ کوردستان تۆمار کرد، یه‌کێتییه‌ک که به هه‌موو که‌موکوڕیی و شکسته‌کانییه‌وه (له پاڵ دره‌وشانه‌وه‌کانی) له‌و سه‌رده‌مه‌ڕا تا ئێسته، هیچ کات ئاوا تووشی به‌دگۆڕان و شێوه‌گۆڕی نه‌بووه و ده‌توانین بڵیین ڕێکخراوێکی داگیرکراوه!
نموونه نزیک و ڕوونه‌کانی ئه‌م شکست و به‌دگۆڕانه له ڕاده‌به‌ده‌رن، هه‌ر له 16ی ئۆکتۆبه‌ره‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، و به یاسای بودجه و هاریکاریی هێزه شیعه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنی بودجه به‌و شێوه‌یه که قووتی خه‌ڵکی کوردستان ببڕێت و دواتر خۆیشی ڕۆڵی فریادڕه‌سی ساخته و وه‌همی بگێڕێت، درێژ ده‌بێته‌وه و به هاندانی بایکۆتی مامۆستایان به‌شێوازی جۆراوجۆر و دواتر سکاڵا بۆ دادگای فیدراڵی و ئه‌نجامه‌که‌یشی ده‌رکردنی بڕیاره بۆ ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری هه‌رێم و خستنه‌گه‌ڕی گوتاری سووکایه‌تی به کورد و کوردستان، هه‌نگاوی زیاتری بۆ گلان و داڕمان هاویشتووه.
ڕاستییەكەی یه‌کێتی ئه‌گه‌ر 5%ی ته‌نانه‌ت حزبێکی وه‌ک یه‌کگرتووی ئیسلامیش ئینتیمای بۆ خاک و نیشتمان هه‌بوایه، ئه‌وا بێده‌نگ نه‌ده‌بوو له‌مه و له باتی ئه‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌کان له هه‌ولێره‌وه ببینێت، چاوێکیشی ده‌بڕییه به‌غدای عرووبه و ئه‌و هه‌موو ئه‌نفال و پاکتاوکردنه‌ی به بیردا ده‌هاته‌وه و به ئاسانی تێده‌گه‌یشت که نه‌ده‌بوو به ته‌نافی عێراقی و گوتاری عێراقچێتی (نه‌ک خۆی)، به‌ڵکوو خه‌ڵکی کوردستان بنێرێته ناو چاڵی بێ مووچه‌یی و ساردوسڕکردنی ژیانه‌وه، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وان نه‌بوون وتیان هه‌موو شتێک و له‌وانه‌یش نه‌وت ڕاده‌ست بکه‌ین مووچه به ئاسانی ده‌گات؟ ده‌ی کوا؟ ئه‌گه‌ر واتانزانی بایکۆتتان بۆ خسته‌ڕێ؟
هه‌موو ئه‌مانه دژوازیی و که‌تن و نسکۆی گه‌وره‌ن له ئه‌زموونی به‌ڕێوه‌به‌رێکی ساده‌ی نوێی ئه‌و حزبه، که جگه له خوێن و جیناتێکی جه‌سته‌یی هیچ شتێک گرێی ناداته‌وه به مام جه‌لال و ئه‌و یه‌کێتییه‌ی ده‌یانی وه‌ک مامه ڕیشه‌ی بۆ ئه‌م خاکه پێشکه‌ش کرد، که‌چی به‌شێوه‌یه‌کی ته‌مومژاویش له ناویان برد!
له گه‌رمه‌ی ئه‌م خۆخۆری و خۆکوژییه‌دا که پواز و ناپاکیی ناوخۆیی که‌شی بۆ قه‌له شۆڤێنییه‌کان خۆش کردووه دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی بقیڕێنن، مه‌سروور بارزانی وه‌ک هه‌موو ڕۆژه سه‌خته‌کان له پله‌ی سه‌رۆک وه‌زیرێکی کۆڵنه‌ده‌ر و پڕئومێد و ماندوونه‌ناسدا، کوردستانی وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ ناساندووه و وه‌ک وڵاتێکیش نوێنه‌رایه‌تیی ده‌کات، بۆیه ڕۆشتنی سه‌رۆکی حكوومەتی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مەریکا، هه‌ر ئه‌م مانا‌یه ده‌گه‌یه‌نێت که کوردستان قه‌واره‌یه‌کی یاسایی و نیوه‌سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌وانیش بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی سیاسی و یاسایی ئاوا به‌ها داده‌نێن و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. هۆکارەكەیش ئه‌وه‌یه هه‌رێمی کوردستان پانتاییه‌کی سیاسی و مێژوویی و یاسایی سه‌ربه‌خۆیه.
ئه‌مەریکا ڕه‌نگه به‌هۆی گۆڕان له سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت و سه‌رۆک كۆماره جیاوازه‌کانیدا له هه‌ندێ ئاستی بچووکدا هه‌ڵسوکه‌وت و سیاسه‌ته‌کانی به‌رانبەر هه‌رێم گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت، به‌ڵام له ئاسته گشتی و بنه‌ڕه‌تییه‌که‌یدا کوردستان به هاوپه‌یمانی خۆی ده‌زانێت، ئه‌گه‌رچی هه‌موومان ده‌زانین ئه‌وانیش گله‌ییان له نایه‌کگرتوویی ناوخۆ و پوازی خۆماڵیی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مەریکا هیچ کات ناتوانێت هاوپیه‌مانێکی وه‌ها له کیس خۆی بدات، چونکه بوونی هه‌رێمی کوردستان نه‌ک هه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مەریکا، به‌ڵکوو له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و گوتاره ڕۆژئاواییه‌ی ئه‌مەریکا و ئه‌ورووپایشه که هه‌ڵگری دیموکراسییه‌ت و پێکه‌وه‌ژیان و دوورکه‌وتنه‌وه له توندئاژۆیی و داعشیزمه.
ئه‌مەریکا ده‌زانێت له کیسدانی هاوپه‌یمانیی هه‌رێمی کوردستان واته گه‌ڕانه‌وه‌ی بشێوییه‌کی سه‌رانسه‌ری بۆ عێراق و کۆی ناوچه‌که، ئەوەیش ڕێخۆشکردنه بۆ هه‌ندێ وڵات تا هەموو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئه‌مەریکا و هاوپه‌یمانانی بکه‌نه ئامانجێکی ئاسانتر!
ئه‌مەریکا ده‌زانێت پشتکردنه هه‌رێمی کوردستان واته سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی فیگۆر و سیما نوێکانی داعش له ناوچه‌که‌دا، پێم وایه ئه‌مەریکا گرینگی هه‌رێمی کوردستان زۆر له‌وه زیاتر ده‌بینێت که میدیاکانی یه‌کێتی و عێراق خۆیانیان پێ کردووه‌ته مه‌هزه‌له و گاڵته‌جاڕی و بێگومان سه‌فه‌ره‌که‌ی بارزانیش هه‌ر به‌م ئاڕاسته‌یه و بۆ جه‌ختکردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕگانه‌یه.
هه‌ڵبه‌ت به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه هیچ کات به‌و مانا‌یه نییه که ئێمه له ستراتیجی ئه‌منی قه‌ومی و نیشتمانیماندا ته‌نیا و ته‌نیا چاوه‌ڕوانی ئه‌مەریکا و ده‌ره‌وه بکه‌ین، کوردستان ڕێڕه‌وی دیپلۆماسیی تایبه‌ت به خۆی له هه‌موو ناوچه‌که و جیهاندا هه‌یه، ته‌نانه‌ت هه‌ولێر له‌گه‌ڵ دوژمنه‌کانیشی هه‌ر دیپلۆماسیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و ئه‌مه خۆی ته‌نیا یه‌کێکه له به‌ڵگه به‌هێزه‌کانی توانای مانه‌وه‌ی کورد و به‌هێزیی قه‌واره‌ی هه‌رێم، ئه‌وه‌یشی ناپاکانی خۆماڵی و ئاغاکانیان ده‌یڵێن، ته‌نیا هاشووهووشه و با بۆ حه‌لاوی باس بکه‌ن.