ده‌ربڕینه‌کانی ئەم دواییەی ڕه‌یان کلدانی لەبارەی كەركووك و بە "قودسكردنی بۆ عێراق" ڕه‌نگه بۆ ئه‌وانه‌ی که سیاسه‌ت و چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌رێمیان به قووڵایی ستراتیژیی به‌غدا ده‌پێوا، شۆکهێنه‌ر و سه‌رسووڕهێنه‌ر بن، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی یه‌ک چرکه‌یش چاوی گوماناوی و داگیرکهرناسانهیان له به‌غدا کلا نه‌کردووە، چاوه‌ڕوانکراو و ئاسایی بوو. ئێسته ئه‌وانه‌ی له‌ژێر کاریگه‌ریی سیاسه‌تی به‌ناو نوێی یه‌کێتی نوێ و سه‌رشێتییه‌کانی باڤڵ تاڵه‌بانی له سلێمانیدان، ده‌بێت بۆیان ڕوون بووبێته‌وه که شکست له دوای شکست به‌هۆی ئه‌و نائاگایی و خۆتێههڵقورتاندنهی سه‌رۆکی نوێی یه‌کێتی ده‌رگایان پێ ده‌گرێت، هه‌ڵوێسته‌کانی ڕه‌یان کلدانی نه‌ک ته‌نیا لێدان و گاڵته‌کردن بوو به یه‌کێتی نوێ و سه‌رۆکه خواپێ‌داو و له باوک بۆماوه‌که‌ی، به‌ڵکوو گاڵتهکردنیشه به‌مێژووی ده‌ربڕینی "قودسی کوردستان" که له‌لایه‌ن باوکی سه‌رۆکی نوێی یه‌کێتییه نوێکه، واته مام جه‌لالی ڕهوانشادهوه خراوه‌ته ڕوو.
لایه‌نی تری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی کلدانی هه‌ست به باڵاده‌ستی خۆی و ملکه‌چیی به‌ناو هاوپهیمانهکهیهتی له سلێمانی، واته ئه‌م ده‌ربڕینه ده‌رخه‌ری نه‌زم و فۆرمی پێوه‌ندیی ئاغا و کۆیله بوو، به‌ڵام ئایا به‌ڕێوه‌به‌رانی سلێمانی و زۆنی سه‌وز، ئه‌م نیشانه و په‌یامانه ده‌خوێننه‌وه؟ به دڵنیاییه‌وه نا! مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ناتوانن بیخوێننه‌وه. به‌ڵکوو باش ده‌توانن بیخوێننه‌وه و لێیشی تێبگه‌ن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایە نه‌یخوێننه‌وه و لێی تێنه‌گه‌ن! چونکه ئه‌وه‌ی ڕه‌یان کلدانی وه‌ک هه‌ڵوێست ده‌ری بڕیوه، سه‌رچاوه‌که‌ی به‌غداد نییه، به‌ڵکوو تارانه! تارانیش گیرفانه قووڵه‌که‌ی جه‌ماعه‌تی عێراقچییه.
ده‌بێت بزانین عێراقی پاش 2003 له په‌سندکردنی بودجه‌دا به‌رانبەر که‌رکووک و ناوچه دابڕێنراوه‌کان و زۆر بابه‌تی دیکه‌ی پێوه‌ست به کوردستان، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ملکه‌چ بوو، واته تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌مەریکا له عێراق هه‌ژموونی زیاتر بوو، به‌غدا ئه‌گه‌رچی ماده‌ی 140ی هه‌ر پشتگوێ ده‌خست، به‌ڵام هه‌ڵوێست و ده‌ربڕینی وامان نه‌ده‌بینی که کوردستانیبوونی که‌رکووک بخاته ژێر پرسیاره‌وه یان ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر ماڵ و موڵک و ژیانی هاووڵاتیانی کوردی که‌رکووک که لانیکه‌م له یه‌ک ساڵی ڕابردوودا ده حاڵه‌ت زیاتر ڕووی داوه!
ڕاستییەكەی ئێمه کاتێک ده‌ڵێین به‌غدا به‌شێوه‌یه‌کی ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێین تاران، ئێمه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ، ئێسته کۆمه‌ڵێک شۆڤێنی و توندڕۆی ئایدۆلۆجی سیاسیی شیعه‌گه‌را له به‌غداد ده‌بینین که زۆربه‌ی زۆریان هه‌م له ڕووی مادییه‌وه و هه‌م له ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه کاتی خۆی له ئێران ژیاون و ئێسته‌یش گرێدراوی ئێرانن و تەنانەت فەرمانبەری پلەداری سوپای پاسدارانن، واته کاتی خۆی زۆربه‌ی ئه‌مانه له قوم و تاران مێشکیان زاخاو دراوه. به دڵنیاییه‌وه ڕژێمی تاران به‌هه‌ر تێچوویه‌ک بووه ئه‌و کڵاوڕۆژنهیهی هێشتووه‌ته‌وه که ئه‌جێنداکانی خۆی له ڕێگه‌یانه‌وه جێبه‌جێ بکات.
ئێمه ده‌بێت بزانین هێنده‌ی تاران له پێشکه‌وتن و هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان زیڕه‌ی کردووه، به‌غدا ناترسێت! به‌غدا خۆیان ئێسته شه‌قاوه و نایه‌کگرتوون! داڕزاو و پلانگێڕن دژ به یه‌ک! گه‌نده‌ڵی و دزییه‌کانیان له ئاستی باڵادا له‌وپه‌ڕی خۆیدایه! ته‌نیا شتێک له به‌غدادا نییه ده‌وڵه‌ته و ته‌نیا شتێکیش له عێراقدا بوونی فشۆڵ و وه‌همی بووه‌ته‌وه، به‌غداده! وه‌ک به حه‌ق هه‌ندێ نووسه‌ر وتوویانه به‌غداد وشه‌یه‌که ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌خشه هه‌یه، ئه‌مه به‌و مانایه‌یه که کۆی ئه‌و شته‌ی ناوی ده‌وڵه‌ته و له به‌غداده، ته‌نیا و ته‌نیا به زه‌بری هێزی میلیشیا و پاره‌ی نادیار و خه‌یاڵی ڕاگیراوه، ئەینا هیچ گرێدراویی و ههڵپێکانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاینی و ئیتنیکی له عێراقدا بوونی نییه، تا به‌غداد بکات به پایته‌خت.
ڕه‌نگه ناوشیاری و مێژووی به‌غدادی کۆماوه ئه‌مه‌ی قبووڵ کردبێت که دره‌نگ یان زوو ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری کوردستان بێت و له ڕاستیشدا به‌غداد ڕه‌نگه وا بیر بکاته‌وه که به جیابوونه‌وه‌ی کوردستان شتێکی وا له کیس نادات و له سه‌رئێشه‌یه‌کی کۆن و نه‌براوه‌ی مێژووییش قورتار ده‌بێت، هه‌روه‌ک چۆن له 91 تا 2003 و له‌وێشه‌وه بۆ ئێسته، کوردستان به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ر پێوه‌ست نه‌بووه به عێراق و جیا بووه، هه‌ر بۆیه باسکردن له هه‌رێمی سوننه و بوونی هه‌رێمێکیش له به‌سره له‌م پایته‌خته کۆماوه و شه‌که‌ته، شین بووه‌ته‌وه!
ئه‌وه‌ی کۆی به‌رژه‌وه‌ندیی و ئاسایشی نیشتمانی خۆی له‌سه‌ر حسێبی کورد و کوردستان پێناسه کردووه، ته‌نیاو ته‌نیا تارانه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه به‌راوردیش بکه‌ین به ڕژێمێکی فاشیستی وه‌ک تورکیا، ڕه‌نگه به‌و قه‌ناعه‌ته بگه‌ین که ده‌کرێت له‌گه‌ڵ تورکیا له‌سه‌ر مێزی وتووێژ دانیشین، به‌ڵام تاران ئه‌گه‌ر بێته سه‌ر مێزی گفتوگۆیش به دڵنیاییه‌وه به چه‌که‌کانییه‌وه دێت!
فۆبیای و تۆقینی تاران له کوردستان ته‌نیا به‌ند نییه به‌وه‌وه که ئه‌و حه‌شیمه‌تێکی زۆر کوردی هه‌یه و جیۆگرافیاکه‌ی داگیر کردووه و ئۆپۆزیسیۆنێکی ئاماده و چه‌کداری کوردیشی هه‌یه، به‌ڵکوو سه‌ره سه‌ره‌کییه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كە به بوونی کوردستانێکی (به‌هێز، بێهێز، سه‌ربه‌خۆ یان دیفاکتۆ)، کۆی پرۆژه‌ی ئایدۆلۆجیای شیعی ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بوونی کوردستان و هه‌ولێرێکی به‌هێز ڕێک دژی هه‌موو ئه‌و پلان و ئه‌جێندا تیرۆرسیتی-ئایدۆلۆجیهییه که هێڵه‌کانی تا قووڵایی ئیسرائیل و ته‌لئه‌بیب له وێنای زه‌ینیی خۆیدا دیاری کردووه.
بۆیه به پێچه‌وانه‌ی لایه‌نانێکی وه‌ک یه‌كێتی که ملیان که‌چ کردووه بۆ به‌غدادی تاران و وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر قووڵایی ستراتیجییان به‌و ئاڕاسته‌یه دیاری بکه‌ن، ئه‌وا کوردستان و هه‌ولێر کۆڵ ده‌ده‌ن و ئێران به ئاسووده‌یی پلانه‌کانی خۆی تا ئورشه‌لیم و ته‌لئه‌بیب پراکتیزه ده‌کات، کوردستان له ژێر ده‌ستی یه‌کێتی ده‌بێت به‌و پرده پڕ له لوغم و نارنجۆک و سه‌ربازییه‌ی که بڕیاره کۆماری ئیسلامی به نابووتکردنی ئیسرائیل مسوڵمانانی فه‌له‌ستین ڕزگار بکات! به هاتنی ئیمامی مه‌هدی و ده‌جال و دواتر دابه‌زینی عیسا مه‌سیح! دنیا به‌ره‌و ئاخرزه‌مان بڕوات و حکوومه‌تی باڵا و دادپەروەری شیعه هه‌موو دنیا بته‌نێته‌وه!
ئه‌م نه‌خشه‌ی ئایدۆلۆجیه پێمان ده‌ڵێت، ڕه‌یان که‌لدانی ته‌نیا ده‌نگی ئه‌و دههۆڵهیه که له نزیکه‌وه دێت و ده‌نگه دووره خۆشه‌که له تارانه‌وه دێت. یه‌کێتی ئه‌و دارهڕایهی خیانه‌ت و خزمه‌ت به ئه‌جێندایه‌که که کوردستان و هه‌ولێر ته‌نیا له‌مپه‌ری ئه‌رێنین له هه‌مبه‌ر ئه‌و خه‌ونه‌ی شه‌ڕ و ئاشوب و توندئاژۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چه‌ته ئایدۆلۆجیه‌کانی که بڕیاره به‌سه‌ر ئه‌م پرده‌دا تێپه‌ڕن.