یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی له پانتایی گشتی هه‌رێمی كوردستان مایه‌ی تێڕامان و سه‌ره‌نجه. بوونی پرسی "خۆ-جاڕكردنی زاتیانه‌ی پیشه‌ییه". مه‌به‌ست له خۆجاڕكردنی زاتییانه‌ی پیشه‌یی: "بریتیه له پرۆسه‌یه‌ك تێیدا كه‌سانێك به بێ هیچ ددانپێدانانێكی ده‌ستگه‌یی و هیچ شه‌رعییه‌تێكی زانستی خۆیان وه‌ك؛ پیشه‌مه‌ند، یان پسپۆڕی فڵان و فڵان بابه‌ت به‌یان ده‌كه‌ن".
پرۆسه‌ی خۆبه‌یانكردن، یان خۆ-جاڕدان، وه‌ك پسپۆر به‌شێوه‌یه‌كی زاتی و به‌ده‌ر له ده‌ستگه و ڕێكارییه حكوومییه‌كان بووه‌ته دیارده‌یه‌كی به‌رچاو و زه‌ق.
دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار به‌شێك له جووڵه و ئاكتی كولتووری و ڕۆشنبیری له پانتایی گشتی هه‌رێمی كوردستان داگیر كردووه، كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ناوه‌ندیی ئه‌كادیمی و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زانین، ئه‌مه‌ش فاكته‌رێكه كه ئاستی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و داڕزان و داڕمانی گه‌وره ده‌بات.
ڕۆژانه له "پانتایی گشتی" و "فه‌زای ڤێرتوێل- مه‌جازی"ی‌دا. خۆنمایشكردنی كه‌سانێك ده‌بینین له ژێرناونیشانی زانستی و ئه‌كادیمیدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ شه‌رعییه‌تێكی زانستی و ده‌زگاییه‌كی ئه‌كادیمی خۆیان وه‌ك؛ ڕۆژنامه‌نووس، چاودێری سیاسی، توێژه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌یان كردووه و ئاكت و كرده ده‌نوێن. ئه‌مه دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیداره كه شوێنه‌واری نه‌رێنی له‌سه‌ر سیۆسیۆلۆجیای جه‌ماوه‌ر و "به‌های زاتییانه‌ی پیشه‌یی" به‌جێ ده‌هێڵێت.
كه‌سانێك به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پاشخانی زانستی و سه‌رمایه‌ی كولتووری بن. له پانتایی گشتیدا ده‌ركه‌وتوون. مه‌به‌ست له (سه‌رمایه‌ی كولتووری) له ڕوانگه‌ی "پیه‌ر بۆردیۆ"وه، بریتییه له كۆی ئه‌و پاشخانه كولتوورییه‌ی مرۆڤ هه‌یه‌تی، وه‌ك؛ پاشخانی زانستی، كتێبخانه‌و كه‌ره‌سته‌ی كولتووری، شه‌رعییه‌تی ده‌زگایی زانستی و بڕوانه و خه‌ڵات.. هتد.
ڕۆژانه كه‌سانی ناپسپۆڕ و كه‌سانی نا ئه‌كادیمی ده‌بینین له ژێر ناونیشانی ڕۆژنامه‌نووس خۆیان به‌یان ده‌كه‌ن، له كاتێكدا هیچ شه‌رعییه‌تێكی زانستی و ئه‌كادیمی و ده‌زگاییان نییه و به‌های زاتییانه‌ی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانییان به‌ره‌و داڕمان و داڕزان بردووه. بۆ نموونه؛ له سۆشیال میدیای كوردیدا كه‌سێك به‌ناوی (قادر نادر) سه‌رقاڵی خۆجاڕكردنی پیشه‌ییه و له ژێر ناونیشانی ڕۆژنامه‌نووسدا، سه‌رقاڵی بێبه‌هاكردنی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانییه. ئه‌و هیچ شه‌رعییه‌تێكی ده‌زگایی و زانستی نییه و خۆی وه‌ك ڕۆژنامه‌نووس به‌یان كردووه. له كاتێكدا "ڕۆژنامه‌نووس" پێویسته له ڕێی ده‌زگای زانستی و ئه‌كادیمییه‌وه، شه‌رعییه‌ت وه‌ربگرێت تا ببێته خاوه‌نی "سه‌رمایه‌ی كولتووری".
قادر نارد له كاتێكدا خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی كولتووری و شه‌رعییه‌تی ده‌زگایی نییه، سه‌رقاڵی بێ به‌هاكردنی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانییه. بۆ نموونه؛ ئه‌و سه‌رقاڵی سیخوڕیكردن و تۆماكردنی پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكه به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌نگی بڵاو ده‌كاته‌وه. ئه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زای ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی و كرده‌نیی تیۆرییه‌كانی ڕۆژانامه‌وانی بێت، خۆی وه‌ك؛ ڕۆژنامه‌نووس به‌یان كردووه، به‌مه‌به‌ستی بێ به‌هاكردنی زاتییانه‌ی پیشه‌یی. تۆماركردنی ده‌نگی خه‌ڵكی و چاودێركردنی جووڵه‌ی خه‌ڵك، پیشه‌ی ده‌ستگه‌ی هه‌وڵگری و سیخوڕییه نه‌ك ڕۆژنامه‌وان.
به كه‌سێك ده‌گوترێ ڕۆژنامه‌نووس كه شه‌رعییه‌تی ده‌زگایی هه‌بێت، یان به فلته‌ره‌كانی ئه‌كادیمیادا تێپه‌ڕیبێت، وه‌ك؛ كاركردن له میدیایه‌ك، یان هه‌بوونی پسپۆڕی و بڕوانامه له بواری ڕاگه‌یاندندا. گرفتی تاكی كورد ئه‌وه‌یه هه‌ركه‌سێك هه‌ڵده‌سێت به‌یانی ناونیشان ده‌كات و ناونیشان بۆ خۆی داده‌تاشێ. قادر نادر نموونه‌یه‌كی زیندووه كه هیچ پسپۆڕییه‌كی نییه، له ئه‌ته‌كێت و كرده‌نیی میدیایی به‌یانی ناونیشان ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی هیچ یاسایه‌كدا، ڕۆژنامه‌نووس مافی بڵاوكردنه‌وه و تۆماركردنی ده‌نگی كه‌سی نییه، جگه له‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی له خۆی وه‌ربگرێت. ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانیش مافی له كه‌داركردنی هیچ كه‌سێكیان نییه ئه‌گه‌ر تاوانباریش بێت. ئه‌وه‌ی قادر نادر ده‌یكات، پیشه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری و ده‌زگا سیخوڕییه‌كانه نه‌ك پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وان. هه‌رچه‌نده گومانیش له‌وه‌دا نییه، ئه‌و سه‌رقاڵی كه‌سابه‌تكردنه بۆ ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری.
پرسه‌كه ئه‌وه نییه ده‌نگی كێ بڵاو ده‌كاته‌وه و له‌سه‌رچی ده‌دوێت، سته‌مكار یان تاوانبار یان هه‌ركه‌سێكی تر. پرسه‌كه له كه‌داركردنی ناونیشانی ڕۆژنامه‌نووسه له‌لایه‌ن كه‌سێكی ناپسپۆڕه‌وه كه جاڕی ناونیشان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی بزنس له پانتایی سیاسی‌دا.
به بڕوای "بوردیۆ" سیۆسیۆلۆگی فڕه‌نسی، یه‌كێك له ده‌سه‌ڵاته هه‌ره به‌رچاوه‌كانی ده‌وڵه‌ت، جڵه‌وكردنی كایه‌كانی ئیداری، قوتابخانه، ئاین، سیاسی... هتد. ده‌وڵه‌ت هه‌م كۆنترۆڵی چونه‌ژووره‌وه‌ی ناو ئه‌م كایانه ده‌كات، هه‌م پرۆسه‌ی گواستنه‌وه و هاموشۆكردنی ناو كایه‌كان و هاوكات نرخ و به‌های سه‌رمایه‌كانی ناو ئه‌م كایانه. لێ، له هه‌رێمی كوردستاندا به تایبه‌تی حكوومه‌ت، ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی به‌سه‌ر كایه‌كانه‌وه نه‌ماوه، هاوتا به‌سه‌ر پرۆسه‌ی جڵه‌وكردنی چوونه‌ژووره‌وه بۆ ناو فڵان پیشه و فڵانه پیشه. به مانایه‌كی تر، كایه‌ی پیشه‌كان له دۆخێكی شلدا ده‌ژین و ڕێسا و یاساكانیان دووچاری تا ئاستێك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بوونه.
حكوومه‌ت ئه‌گه‌ر جڵه‌وی پانتای گشتی و كایه‌ی میدیا و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌كان نه‌كات، به‌ته‌واوی به‌های بیركردنه‌وه‌ی زانستییانه هه‌ره‌س ده‌هێنێت له پانتایی گشتیدا، زمانی بازاڕ و سووكایه‌تیكردن و ته‌خوین، ده‌بێته زمانی دیالۆگ و گفتوگۆ. بۆ نموونه؛ له‌م ڕۆژانه‌دا له یه‌كێك له میدیا حزبییه‌كانی باشووری كوردستان، كه‌سێك به‌ناوی "هێمن مامه‌ند" خۆی وه‌ك "ڕۆژنامه‌وان" جاڕ كردووه، كه‌چی سه‌رقاڵی بێ به‌هاكردنی پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانییه و له ڕێی توندوتیژیی سیمبولی و خاڵی كردنه‌وه‌ی مۆتیڤه ده‌رونییه‌كانیه‌وه، به زمانی بازاڕ و دوور له ئه‌ته‌كێتی میدیا و پیشه‌ی زاتییانه‌ی "ڕۆژنامه‌نووس"، گفتوگۆ ده‌كات و به‌میوانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: "له ڕقی ئێوه شانازی به په‌كه‌كه‌وه ده‌كه‌ین".
ڕق مۆتیڤێكی ده‌روونییه. ئه‌م گوتاره ده‌چێته چوارچێوه‌ی كۆنسێپته ده‌رونییه‌كانه‌وه. له چوارچێوه‌ی كار و كاردانه‌وه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێت. نه‌ك تێڕامان و بیركردنه‌وه‌ی لۆجیكی و پێشكه‌شكردنی ئارگۆمێنتی كامڵ. كاتێك جه‌ریده‌باز و جه‌ریده‌نووسی كورد، به‌بێ شه‌رعییه‌ت وه‌رگرتنی ده‌زگایی و ناوه‌ندی ئه‌كادیمی به‌یانی ناونیشان ده‌كات، ناتوانێ له چوارچێوه‌ی زمانی ئه‌كادیمیا و زمانی لۆجێك و زمانی زانستیدا ڕابمێنێت.
ئه‌وه بۆ من گرنگ نییه په‌كه‌كه چییه و چۆنه
كاتێك هێمن مامه‌ند له ڕقی "به‌رانبه‌ره‌كه‌ی" كرده ده‌نوێنێت، پێمان ده‌ڵێت؛ ئه‌وه بۆ من گرنگ نییه په‌كه‌كه چییه و چۆنه. به‌ڵكو له ڕقی ئێوه‌دا په‌كه‌كه‌م خۆش ده‌وێت. ڕه‌نگه له داهاتوودا گرووپێكی تیرۆرستی و لایه‌نێكی فاشیستی دژ به نه‌ته‌وه و شوناس و ناسنامه‌ی كوردبوونمان خۆش بوێت، له ڕقی لایه‌نێكی تر.
له شوێنكی تر، به به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت: "ڕووی ئه‌و قوتابیانه‌ش ڕه‌ش بێت كه تۆ وانه‌یان پێ ده‌ڵێیت".
كاتێك به‌فلته‌ری ناوه‌نده‌كانی ئه‌كادیمیادا تێناپه‌ڕیت و به‌یانی ناونیشان ده‌كه‌یت. بێ ئاگابیت له ئیتیكی ڕۆژنامه‌وانی و كرده‌ی میدیای، بۆیه ئاساییه به‌زمانی چایخانه و حه‌ی سناعه و بازاڕ گفتوگۆ بكه‌یت. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی دیالۆگی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت كاره‌كته‌رێكی خراپ بێت، یان پاشخانی زانستی لاواز بێت، خه‌تای قوتابییه‌كانی نییه. ئه‌و مافی ئه‌وه‌ی نییه سووكایه‌تی به‌قوتابییه‌كانی بكات. ئه‌و به‌رپرسه له گوتار و فیكری سیاسی و ئایدۆلۆجی خۆی نه‌ك قوتابییه‌كانی.
ئه‌مه دیارده‌یه‌كی ترسناكه و به‌های زاتییانه‌ی پیشه‌یی و به‌های زانستی له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌ڕه‌و داڕزان ده‌بات، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت له‌ڕێی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه جڵه‌وی ئه‌م دیارده‌یه نه‌كات، مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه دروست ده‌بێت. به‌هۆی جڵه‌و نه‌كردنی پانتایی گشتی له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی دروستبوونی بۆشاییه‌ك له پانتایی گشتیدا، كه كۆمه‌ڵێك كه‌سی ناپسپۆڕ و نائه‌كادیمی، جڵه‌وی پانتایی گشتیان كردووه و ته‌نانه‌ت له سۆشیال میدیا و په‌یج و ئه‌كاونتی سێبه‌ره‌وه، موماره‌سه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌زانی ده‌كه‌ن، له ڕێی ناونیشانی گه‌وره گه‌وره، سنووری هه‌موو كۆده مۆڕاڵی و كولتووری و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌به‌زێنن و به ئاراسته‌یه‌كی نه‌رێنی كار له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌زانی و هه‌واڵی نادروست و تێكدانی ئاسایشی هاووڵاتییان و ئارامی ده‌روونی مرۆڤ ده‌كه‌ن.