(له دوا بزه‌ی جه‌لاده‌وه بۆ دوا بزه‌ی قوربانی)
شوناسی جه‌لاد به ده‌مامكه‌وه ده‌ناسرێت، ئه‌و حه‌ز ده‌كات له ژێر سێبه‌ر (the shadow)-1 دا بمێنێته‌وه و به دوای ره‌شایی و تاپۆی سێبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێت، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی ده‌روونییه بۆ هه‌ڵبه‌ستنی ده‌مامك و "خۆ" شاردنه‌وه و "ئه‌ویتر" كوشتن واته قوربانی، "جه‌لاد" ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئاره‌زووه(desire) تاریكه‌كانی خۆی له‌ڕێی قوربانییه‌وه تێر ده‌كات و زۆر كات ئه‌م تێركردنی ئاره‌زووه‌ی به‌بێ ده‌مامك و له ده‌ره‌وه‌ی "سێبه‌ر" ئه‌نجام نادات. ئێمه نموونه‌ی جه‌لادی بێ ده‌مامك و رووخسار دیارمان له مێژوودا زۆر كه‌مه، ئه‌وه‌یش كه له دنیای ئێمه وه‌ك جه‌لادی دیار و به رووخسار ده‌ست خراوه‌ته سه‌ری (بۆ نموونه سه‌دام حوسێن و...) ته‌نیا یه‌كێك له رووخساره‌كانی جه‌لاد بووه و زۆرتر ئاماژه‌یه‌ك بووه به لایه‌نه خوازه‌یی و سیمبولییه‌كه‌ی جه‌لاد.
جه‌لاد هه‌میشه به خۆی و شمشێره‌كه‌یه‌وه، به‌خۆی و چه‌كه‌كه‌یه‌وه، به‌خۆی و ئامێری جێبه‌جێكردنی ئاره‌زووه‌كه‌یه‌وه "به‌ڵام به ده‌مامك و بێ رووخسار" ده‌رده‌كه‌وێت. ئاره‌زوویه‌ك كه به‌هۆیه‌كی ئایدۆلۆژیی، سیاسیی، ده‌روونی یان په‌روه‌رده‌یی ختووكه دراوه و و هه‌ڵخڕێنراوه و ده‌بێ تێر بكرێت، ده‌بێ به خوێن و ترس و سامێك كه ده‌یخاته رووخسار و جه‌سته و دوا نیگای چاوی قوربانیی تێر بكرێت، جه‌لادێك كه پێ ده‌چێت خۆی نه‌زانێ چ ئاره‌زوویه‌ك ده‌یجووڵێنێت و "قوربانی" ته‌نیا وه‌ك ژه‌مێكی پێویستی ئاره‌زووه‌كه‌ی ده‌روون و هه‌ناوی ببینێت.
ئه‌م حاڵه‌ته ده‌روونییه ئاماژه‌یه بۆ تێكچوونی پێكهاتی "هه‌بوون"ی كاره‌كته‌ری جه‌لاد و شێوانی باڵانس له نێوان دوو جومگه و جه‌مسه‌ره گه‌وره‌ی ده‌روونیی ئه‌و، واته وشیاری و ناوشیاریی. لێره‌دایه ده‌توانین باسی ئه‌وه بكه‌ین جه‌لاد مرۆڤێكه هه‌موو هێزی وشیاری(The conscious) خۆی ورده ورده و له پرۆسه‌یه‌كی درێژماوه‌دا دۆڕاندووه و ئه‌وه‌ی ئێسته ئه‌وی زیندوو راگرتووه، لایه‌نی ناوشیارانه(The Unconscious) ی ده‌روون و خه‌ون و خواست و ئاره‌زووه تاریكه‌كانی دۆزه‌خی ناوشیاری ئه‌ون. ئه‌گه‌ر به روانینێكی یۆنگی مرۆڤ وه‌ك جه‌نگاوه‌ری نێوان دوو پانتایی وشیاری و ناوشیاریی بزانین و ئه‌م جه‌نگاوه‌ره ئه‌ركێتی، باڵانس و هاوئاهه‌نگییه‌ك له پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ واقیع و دنیا له‌م هاوكێشه‌یه‌دا دروست بكات، ئه‌وا جه‌لاد ئه‌و كه‌سه‌یه چه‌كی جه‌نگاوه‌رانه و مرۆیی خۆی له دێرزه‌مانه‌وه فڕێ داوه و له هیوا و خه‌ونی ئه‌وه‌ی باڵانسێك له نێوان "خۆی" و واقیع و دنیا دروست بكات، ده‌ستی شووشتووه و هیچ باوه‌ڕێكی "رۆشن"ی به داهاتووی ئه‌م جه‌نگه سه‌پێنراوه‌ی نێوان وشیار و ناوشیار نییه و پێشوه‌خت خۆی داوه به‌ده‌ست تاریكی و هێزه نه‌ناسراو و له بن نه‌هاتووه‌كانی لایه‌نی تاریك و ره‌شی زه‌ینی ناوشیاره‌وه، بۆیه له هه‌ناو و باوه‌شی "سێبه‌ر"دا ده‌ژی، ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی رۆحی جه‌نگاوه‌رانه فام بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م باڵانسه دروست بكات، رۆحی "كۆیله‌یی" لای خۆی په‌سند كردووه و پێڕه‌وی ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر بپرسین جه‌لاده‌كان له كام سه‌رچاوه‌وه ئاو (تۆ بڵێ خوێن!) ده‌خۆنه‌وه، ناتوانین تاك یان كاره‌كته‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كی ئاسایی و ئینسانی دیاری بكه‌ین، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م لۆجیكه بۆ ناسینی بنج و بناوانی خیلقه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌لاد هه‌ڵه‌یه، یان لانیكه‌م لۆجیكێكی به‌رته‌سك و ئایدۆلۆجییه.
روانینێكی هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر هیتله‌ر، مۆسۆلینی، سه‌دام حوسێن و... به باوكی گرووپێكی زۆر ورده جه‌لاد و شمشێر به‌ده‌سته بێ ده‌مامكه‌كان بزانین، به‌ڵكو ئه‌مانه‌یش سه‌ربه حه‌ڵقه‌ی هه‌مان رۆحی كۆیله‌یی و ناجه‌نگاوه‌رییانه‌ن كه ته‌نیا جیاوازییان له‌گه‌ڵ جه‌لاده جێبه‌جێكاره‌كان نه‌بوونی ده‌مامكێكی رواڵه‌تییه، ئه‌م جه‌لاده بێ ده‌مامك و رووخسار دیارانه ره‌نگه خۆیان كوڕی گه‌وره‌ی كه‌ڵه جه‌لاد و جه‌لادی گه‌وره بن، به‌ڵام هیچ كات ناتوانین وه‌ك باوكی راسته‌قینه‌ی جه‌لاد ناوزه‌دیان بكه‌ین، به‌ڵكو ده‌بێت بزانین كه‌ڵه‌جه‌لاد و جه‌لاده گه‌وره‌ه‌كه واته باوكی هه‌موو جه‌لاده‌كان له شوێنێكی دوورده‌ستتر و سه‌رچاوه‌یه‌كی تاریكتر بوونی خۆی وه‌رده‌گرێت، هه‌رچه‌ند جه‌لادی گه‌وره، باوكی جه‌لاده‌كان و... ته‌نیا ده‌ربڕینێكی میتافۆریك و خوازه‌ییه و ئاماژه‌یشه بۆ پاڵنه‌ر و لێخوڕ(Drive)ێكی ده‌روونی كه له قووڵایییه‌كانی نه‌ستی ده‌سته‌جه‌معی مرۆڤه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
بۆیه ئێمه لێره‌دا له ئاستی ده‌ربڕین و زماندا به‌گشتی ده‌توانین باس له دوو جۆره جه‌لاد به دوو ماهیه‌تی جیاوازه‌وه بكه‌ین.
1-جه‌لادی گه‌وره كه ئاخێزگه‌كه‌ی كز و كوێربوونی زه‌ینی وشیار و به‌ڕه‌ڵاكردنی هه‌موو تاریكی و سێبه‌ره‌كانی زه‌ینی ناوشیاره به‌بێ هیچ فیلته‌ركردن و هه‌ڵسه‌نگاندنێك، من ئه‌م جه‌لاده گه‌وره‌یه ناو ده‌نێم جه‌لادی میتافیزیكی یان بانزه‌مینی، كه ریشه‌ی له مێژووی كه‌ونینه‌ی ده‌روون و سایكۆی مرۆڤدایه و به‌شێوه‌ی كۆنه‌چه‌شن یان ئاركی تایپ (archetype)ی سێبه‌ر پێناسه كراوه و ده‌ركه‌وتووه.
2-جه‌لاده گچكه و ورده‌كان یان ورده جه‌لاده‌كان كه خۆی دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو شێوه‌ی "ده‌مامكدار و بێ ده‌مامك" هه‌ندێكیان بێ ده‌مامكن (وه‌ك هیتله‌ر، مۆسۆلینی، سه‌دام حوسێن، هیمله‌ر) و هه‌ندێكیان ده‌مامكدارن وه‌ك هه‌موو ئه‌و جه‌لادانه‌ی سیسته‌مه سیاسییه ئاینی و ئایدۆلۆجی و دیكتاتۆرییه‌كان به‌رهه‌می دێنن و ئێمه ته‌نیا سێبه‌ر و ده‌مامك و تاپۆیان له زه‌ینماندایه (وه‌ك هه‌موو شمشێر به‌ده‌ست و سه‌ربڕه‌كانی داعش و تاڵیبان و سه‌ربازه زۆڵ "به‌مانای بێ شوناس یان شوناس نادیار" و بێ دایك و باوكه‌كانی به‌عس یان وه‌ك ئه‌و جه‌لادانه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا ده‌گواسته‌وه، هه‌موو به ده‌مامكه‌وه بینیمان كه چۆن به ده‌ست كوتانی یه‌كتر شادی خۆیان ده‌رده‌بڕن كه به‌ر له‌وه‌ی شادیكردن بێت بۆ ئه‌نجامدانی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كرده‌وه‌گه‌لێكی "ئۆپه‌راسیۆن"ی نهێنی خۆشنوودی، شاگه‌شبوون بوو بۆ تێركردنی ئاره‌زوویه‌كی ره‌ش) بۆیه ئه‌مانه ناو ده‌نێم جه‌لاده زه‌وینییه‌كان، واته ئه‌و جه‌لادانه‌ی ئه‌گه‌رچی ئامرازی به‌رهه‌ست و و زه‌وینین و ماتریاڵی جێبه‌جێكردنی رووداوێكی سامناك به ناوی قوربانیكردنن، به‌ڵام له پێوه‌ندی توندوتۆڵ و بنه‌ڕه‌تیدان له‌گه‌ڵ جه‌لاده گه‌وره و میتافیزیكییه‌كه‌ی ده‌روون كه پێشتر ئاماژه‌م پێ دا.
ئه‌مانه له سه‌رچاوه بانزه‌وینی و میتافیزیكییه‌كه‌یانه‌وه رێنوێنی وه‌رده‌گرن و به‌پێی لێخۆڕ و لۆسه (اهرم)ی ئاره‌زووه تاریكه‌كانی دنیای ناوشیار و لایه‌نه نه‌ناسراو و بانزه‌وینی و سیحراوییه‌كه‌یه‌وه ده‌جووڵێنه‌وه و خوێن ده‌كه‌ن به میحرابه قودسییه‌كه‌یدا. له‌م هاوكێشه‌یه‌دا وێنه‌ی جه‌لادی زه‌وینی وه‌ك "عه‌جاج تكریتی" به‌سه‌رهاتێكی سه‌یر و تایبه‌تی هه‌یه.
عه‌جاج تكریتی به‌رپرسی ئه‌شكه‌نجه‌خانه و گه‌وره‌زیندانی سامناكی "نوگره سه‌لمان" بوو، ئه‌و شوێنه‌ی به سه‌گه دڕ و گه‌وره‌كانی كه له ئه‌ندازه‌ی ئه‌سپدا له زه‌ینی قوربانیانی رزگار بوو! ماوه‌ته‌وه، ناوبانگی ده‌ركردووه. عه‌جاج له‌و جه‌لادانه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌ڕێی هه‌موو میكانیزم و داوده‌زگه‌كانی تۆقێنه‌ر و ترسێنه‌ری به‌عسه‌وه هه‌وڵ درا ده‌مامكه‌كه‌ی لا نه‌برێت و به‌بێ رووخساریی و نه‌ناسراویی بمێنێته‌وه، به‌ڵام له دواجاردا (هه‌رچه‌ند دره‌نگ) ده‌مامكه‌ی لا برا و رووخساری ئینسانی و گۆشتینی به سمێڵ و جلوبه‌رگێكی نه‌جمه‌داری به‌عسی ده‌رخرا و تابۆ و ته‌لیسمه‌كه‌ی شكا.
شتێك كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌مامكه لا بچێت و رووخساری ساده و حه‌ماسه‌تی گاڵته‌جاڕانه و پاڵه‌وانێتیی ئایرۆنیكی عه‌جاج ده‌ربكه‌وێت وشیاریی و ترس شكانی قوربانییانی ده‌ستی ئه‌و جه‌لاده و شێواندنی به‌شێك له هاوكێشه زه‌وینی و بانزه‌وینییه‌كه‌ی نێوان گه‌وره جه‌لاد و ورده جه‌لاد بوو، تێكچوونی پێوه‌ندی داسه‌پاوی لایه‌نه سێبه‌ریی و میتافیزیكییه‌كه‌ی جه‌لاد له‌گه‌ڵ لایه‌نه به‌رهه‌ست و ده‌مامكدار، به‌ڵام زه‌وینی و مرۆیی جه‌لاد بوو.
دوای ئه‌م تێكچوون و شێوانه، شوناسی جه‌لاد وه‌ك مرۆڤێك كه كه‌سایه‌تی بووه به چه‌ند فاق و له‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، بێگومان جه‌لاده به ده‌مامكه‌كان وه‌ك گوتمان دوای دۆڕاندنی پێشوه‌ختی رۆحی جه‌نگاوه‌رانه‌ی ئینسانیی خۆیان و قبووڵكردنی رۆحی كۆیله‌یی و فه‌رمانبه‌رانه له دنیایه‌كی پڕ له ترس و مۆته‌كه‌دا ده‌ژین، عه‌جاج بۆیه ئه‌و ده‌مامكه‌ی تا ئێسته به رووخساره‌وه مابوو، چونكه رۆحی ترسنۆكی و كۆیله‌كارانه‌ی خۆی پێ ده‌شارده‌وه و له لایه‌كی تریش به‌و بێ رووخساریی و نادیارییه‌یه‌وه ده‌یویست لایه‌نی بانزه‌وینی و میتافیزیكی جه‌لاد كه نه‌ناسراوی، نادیاریی، بێ رووخساریی بوو بۆ قوربانی و له‌هه‌مبه‌ر قوربانی زه‌قتر بكاته‌وه كه ئه‌مه ته‌نیا ستراتیج و سیاسه‌تی جه‌لاده بۆ هه‌یبه‌ت و هه‌یمه‌نه به‌خشین به خۆی، شته نادیار و بێ رووخساره‌كان هه‌میشه مایه‌ی ترسێكی ئه‌فسووناوی و "كۆیله‌كه‌رانه" و میتافیزیكی بوون، شتگه‌لێك وه‌ك "با ، بۆن ، خودا" و... كه هه‌ندێكیان هه‌میشه و له رۆژگاره كه‌ونینه‌كاندا وه‌ك هێز سه‌رچاوه‌ی تۆقاندنی كۆمه‌ڵه ئینسانییه‌كان و له هه‌مان كاتیش‌دا سیسته‌می را‌گرتن و كۆنترۆڵكردنی زاڵمانه‌یان بووه.
جه‌لادی وه‌ك عه‌جاج ده‌یانویست به نه‌ناسراویی و نادیاریی بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سام و هه‌یبه‌تی گه‌وره جه‌لادێكی خوازه‌یی و سیمبولی وه‌ربگرن و وێنا و هه‌یكه‌لێكی بانزه‌وینی و پڕ هه‌یبه‌ت و تۆقێنه‌ر له خۆیان بۆ قوربانی نیگار بكه‌ن، ئه‌مه ئه‌و دووفاق و لقه‌ی رووخساری به‌ده‌مامكی جه‌لاده كه دژوازییه‌ك له كه‌سایه‌تی و تێكچوونێك له هه‌ناو و ده‌روونیدا ئاشكرا ده‌كات. ئه‌و دژوازییه‌ی كه لایه‌نێكی له ترسنۆكی جه‌لاده‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و لایه‌نێكیشی له حه‌ز و تاسه‌ی بۆ "به‌خودابوون" و بانزه‌وینی ده‌ركه‌وتن له رێی سام و ترسه‌وه كه ده‌مامكه‌كه‌ی دروستی ده‌كات، بێگومان له‌م هاوكێشه‌یه‌دا رۆڵی قوربانی وه‌ك ئۆبژه و بوونه‌وه‌رێكی پله‌دوو و به‌ستراو و تۆقێنراو، هه‌ڵگری باس و خواسی زۆره، به‌ڵام لێره‌دا به‌زۆری په‌رژاوینه‌ته سه‌ر جه‌لاد و لایه‌نه زه‌وینی و بانزه‌وینییه‌كانی.
ئه‌م دوو وێنه‌یه‌ی عه‌جاج تكریتی به هه‌وڵ و تێكۆشانێكی زۆری دۆستانی كه‌ناڵی "رووداو" له قووڵایییه‌كانی بیابان و لمستانه‌كانی نوگره سه‌لمانه‌وه شوێن پێیان گرتووه تا به‌غدا و شوێنه‌كانی تر و له دواجاردا به ناو گومانی ده‌یان نیگای ترسنۆك و تۆقیو و جه‌نگاوه‌ر و پێشمه‌رگه و زیندانیدا تێپه‌ڕیوه تا ساغ بووه‌ته‌وه و دۆزراوه‌ته‌وه، وێنه‌ی لای راست عه‌جاجه كه خه‌ریكه مارێك به زیندوویی ده‌خوات وا ده‌رده‌كه‌وێت له فێرگه‌یه‌كی سه‌ربازی تایبه‌ت بێت، ئه‌و له‌و وێنه‌یه‌دا وا به حه‌ماسه‌ت و پاڵه‌وانێتی و هه‌یبه‌ته‌وه ماره‌كه ده‌خوات، وا ده‌زانێت به‌سه‌ر لایه‌نێكی ره‌ش و سامناكی سروشت و قووڵی بیابان واته (مار)دا زاڵ بووه و كردوویه‌تی به ژه‌مێكی ساده‌ی "خۆی"، به‌ڵام پێ ده‌چێت قه‌ت بیری له‌وه نه‌كردبێته‌وه خۆی پێشوه‌خت كۆیله و خڵه‌فاو و ترساوی ره‌شه ماره گه‌وره‌كه‌ی ده‌روونی بووبێت و ئاركی تایپی سێبه‌ر (Shadow)هه‌موو ده‌روونی خواردبێت، وێنه‌ی لای چه‌پ دیسان عه‌جاجه كه خه‌ریكه كه‌روێشكێك به زیندوویی كه‌وڵ ده‌كات، هه‌مان حه‌ماسه‌ت و پاڵه‌وانێتی به‌تاڵ و رووخساری پڕ هه‌یبه‌تی بۆشی تێدایه و خه‌ریكه ترسی خۆی له كوشتن و قوربانیكردن به كه‌روێشك ده‌شكێنێت بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له‌سه‌ر شانۆی كوشتنی قوربانییه مرۆیی و نائاژه‌ڵییه‌كان چاوی نه‌ترووكێت، چونكه جه‌لاد له دواجاردا به‌ده‌مامكیشه‌وه چاوی هه‌ر دیاره و ورده جه‌لاده‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ترسنۆكییه‌كه‌یانی تێدا بسڕنه‌وه و له جێگه‌كه‌یدا هه‌یبه‌ت و قووڵایی و ناكۆتاییه‌كی وه‌همی دابنێن، كه بێگومان قوربانییه وشیار و جه‌نگاوه‌ره‌كان هێنده به‌ده‌سه‌ڵاتن له دوا چركه‌ی ژیانیشیاندا دژوازیی و كه‌مایه‌سی و نزمی جه‌لاد ده‌بینن و به پێكه‌نین و بزه‌یه‌كی تاریك و تاڵ و له هه‌مان كاتدا دره‌وشاوه‌وه به‌ره‌و پێشی مه‌رگ ده‌چن، له رێی چاوانی بێ ده‌مامكی جه‌لاده‌وه ترس و بۆشایییه‌كه‌ی هه‌ناوی به‌دی ده‌كه‌ن بۆیه بزه ده‌یانگرێت، ئه‌م قوربانییه كاشیف و بوێرانه ئه‌وانه‌ن به‌ر له‌وه‌ی جه‌لاد بیانكوژێت و وه‌ك ئۆبژه‌یه‌كی قوربانیكراو ناویان تۆمار بێت، خۆیان "پێشی، مه‌رگ" (پێشمه‌رگه!) ده‌كه‌ون و جه‌لاد ده‌خه‌نه دۆخێكی كۆمیدیی-تراجیكه‌وه.
1-ئه‌م نووسینه هه‌وڵی داوه له هه‌ندێك شوێندا خوێندنه‌وه‌یه‌كی یۆنگی (كارل گووستاڤ یۆنگ) بیرمه‌ند و ده‌روونناسی گه‌وره‌ی سویسرایی بكاته میتۆد و پێڕه‌وی خۆی تا هاوكێشه‌كانی جه‌لاد و لێخوڕ و پاڵنه‌ره‌كانی شی بكاته‌وه. ئاركی تایپ یان كۆنه چه‌شنی سێبه‌ر ئاماژه‌یه به لایه‌نه دزێو و ره‌ش و تاریك و نزمه‌كانی ده‌روونی مرۆڤ.
عادل قادری