پرسیاره بنه‌ماییه گشتییه‌کان:
هه‌ر هه‌وڵیکی ڕۆشنبیری و هه‌ر هه‌نگاوێکی ڕۆشنگه‌رانه به بێ به‌رهه‌مهێنانی پرسیار و خه‌سارناسییه‌کی شێلگیرانه، نه‌زۆک و بێ واتا ده‌مێنێته‌وه. هه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه ئه‌و ڕووداوانه‌ی له مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌کدا ڕووداوی دانسقه و مه‌رگه‌ساتی سامناک و به کۆمه‌ڵن و گرینگییه‌کی له ڕاده‌به‌ده‌ریان به دوو ئاڕاسته‌ی شوناسمه‌ندی و ناشوناسمه‌ندانەدا هه‌یه.
شوناس له ئاڕاسته‌ی یه‌که‌مدا له قه‌واره‌ی هه‌نگاو و چالاکی تیۆری و کرده‌یی له‌پێناوی تێگه‌یشتنی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه له‌و ڕووداوه کاره‌ساتاوییه و ئیلهاموه‌رگرتن لێی، بۆ هه‌موو جومگه‌کانی ژیان و هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤی ئێمه له جیهان و ده‌ر‌وه‌ستی ئه‌خلاقیانه‌ی ئێمه له‌ناو کایه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگە و پانتایی گشتیدا، خۆی مانیفێست ده‌کات.
ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕووداوه له‌م ئاڕاسته‌یه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت، ئه‌وا ئاڕاسته و ئاستی دووه‌م به شێوه‌ی ئۆتۆماتیکی چالاک ده‌بێت و ڕووداوه‌که ده‌کات به شتێکی ئاسایی و ڕۆژانه‌یی و قه‌یرانی نه‌رێنی شوناس قووڵتر ده‌کاته‌وه، دیاره کاتێک باسی قه‌یرانی نه‌رێنی ده‌که‌ین به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و لابه‌لا، باوه‌ڕمان به قه‌یرانی ئه‌رێنیش هێناوه، ئه‌مه‌یش ئه‌و واتایه ده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌گه‌ر ئێمه له قه‌یران و ڕووداوێکی سامناک هه‌وڵ بۆ دروستکردنی ئه‌نجامێکی ئه‌رێنی هه‌مه‌لایه‌نه نه‌ده‌ین، ئه‌وا ڕووه نه‌رێنییه‌که‌ی قه‌یران که له‌ناو ئاڕاسته و ئاستی دووه‌مدایە، واته ناشوناسمه‌ندکردن، خۆی ده‌بینێته‌وه و خۆی به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.
قه‌یرانی نه‌رێنی له ئاڕاسته‌یه‌کدا چالاکه که پرسیاری شوناسساز و گێڕانه‌وه‌ی خه‌سارناسانه قه‌تیس بووه و پرۆسه‌ی به ڕۆژانه‌ییکردن و ئاساییبوونه‌وه‌ی ڕووداوی گه‌وره بووه به پرۆژه‌یه‌ک که هه‌موو هێزه‌کانی پانتایی گشتیی و کو‌لتوور و کۆمه‌ڵگە و به تایبه‌تی هێزه سیاسییه‌کان، تێیدا به‌شدارن.
بۆیه ڕه‌وا و به‌جێیه پاش سێ ده‌یه زیاتر له کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له خۆمان بپرسین ئه‌و پرسیارانه‌ی تا ئێسته له‌باره‌ی ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌وه نه‌مانکردوون کامانه‌ن؟ یان ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ پرسیارکردن له هۆکاره‌کانی شوناسمه‌ندنه‌بوونی هه‌ڵه‌بجه له ئاستێکی ناوچه‌یی و جیهانیدا هاتوونه‌ته ئاراوه، کامانه‌ن؟ ئاخۆ ئێمه توانیمان له ده‌ره‌وه‌ی مێنتاڵیته‌ی قوربانیبوون و کڕووزانه‌وه‌وە، هه‌ڵه‌بجه مانیفێست بکه‌ین و بیگێڕینه‌وه؟ بۆچی نه‌مانتوانیوه به‌سه‌ر ئاستی هه‌سته‌کی و سۆزدارانه‌ی مه‌رگه‌ساته‌که‌دا تێپه‌ڕین و هێشتا له‌و قۆناغه‌دا ماوینه‌ته‌وه؟ ئایا لایه‌نه جیاوازه‌کانی بواری ناسین و لێکۆڵینه‌وه وه‌ک ده‌روونناسی، کۆمه‌ڵناسی و پزیشکی و سیاسه‌ت و ... به ڕاده‌ی پێویست پێوه‌ست به هه‌ڵه‌بجه‌وه ئه‌نجام دراون؟ ئایا نه‌ده‌بوو ڕێکخراوه‌کی جیهانیی کاریگه‌ر و چالاک په‌یوه‌ست به‌و شاره و مه‌رگه‌ساته‌که‌ی دروست بکرێت و له ئاستی جیاوازدا چالاک بێت و ساڵانه یان لانیکه‌م له ساڵڕۆژه‌کانی یادکردنه‌وه‌یدا ئه‌و چالاکییانه‌ی له‌و بواره‌دا واته هه‌ڵه‌بجه‌ناسی ئه‌نجام دراون، بۆ ڕای گشتی باس بکات؟ ئایا هه‌ڵه‌بجه به ڕاستی یاد ده‌کرێته‌وه؟ یان ته‌نیا له ساڵڕۆژه‌کاندا یادێکی قه‌تیس و چه‌سپاو و نه‌زۆک و نه‌بزۆز ده‌کرێته‌وه تا ده‌روونی خۆمان ئاسووده بکه‌ین که ئه‌م برینه لامان زیندووه و سه‌رووتره له خه‌می شارێکی بچووک له باشووری کوردستان؟ بێجگه له چه‌ندین تێکست و ده‌قی ئه‌ده‌بی و کاری هونه‌ری و هه‌وڵی تیۆریی که‌م که به شێوه‌ی جیاواز هه‌ڵه‌بجه ده‌نوێننه‌وه، چ هه‌وڵێک دراوه که هه‌ڵه‌بجه له‌م ئاسته ترۆماتیک و قه‌تیسماو و شۆکلێدراوه له ساڵی 1988ه ده‌رچێت و به ئاڕاسته‌ی ژیان و گه‌شانه‌وه و شوناسمه‌ندکردن له ئێستە و داهاتوودا هه‌نگاو هه‌ڵێنێت؟
چه‌ند ساڵ پێش ئێسته له ساڵیادی هه‌ڵه‌بجه‌دا ڕاگه‌یه‌نرا که دایک و باوکانی هه‌ڵه‌بجه ده‌توانن به بێ نیگه‌رانی منداڵیان هه‌بێت و لێکۆڵینه‌وه پزیشکییه‌کان سه‌لماندوویانه منداڵبوونی پاشماوه‌کانی بریندارانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه هیچ کێشه‌یه‌کیان نابێت. له دیمه‌نێکی دیکه‌دا سه‌وزه‌فرۆشێکی سه‌ر یه‌کێک له شه‌قامه‌کانی هه‌ڵه‌بجه له وه‌ڵامی پرسیاری خانمه هه‌واڵنێرێک که ده‌پرسێت داواکاری و داخوازیی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه چییه؟ هیچتان بۆ کراوه؟ ده‌ڵێت: تڕحێو! هیچمان بۆ نه‌کراوه و...! ساڵانی پێشووتر مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه ته‌قێنرایه‌وه! ئه‌وکات له به‌رنامه‌یه‌کی که‌ناڵی کوردساتدا به ناوی "چاوی سێیه‌م" کۆمه‌ڵناسێک ئه‌م پرسیاره‌ی کرد و وتی تا له هۆکاری ته‌قاندنه‌وه‌ی مۆنۆمێنت و بینای یادکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه به ده‌ستی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان خۆیان (یان لانیکه‌م به‌شێکیان) تێنه‌گه‌ین، ناتوانین له برینی هه‌ڵه‌بجه تێبگه‌ین.
ئه‌مساڵیش ئێمه له دیمه‌نێکی سه‌یردا په‌یکه‌ره‌یه‌کی ده‌ستپه‌ڕیوی سه‌داممان له ئه‌منه سووره‌که بینی و تێنه‌گه‌یشتین ئه‌مه یادکردنه‌وه‌ی ستایشئامێزانه‌ی دیکتاتۆره له نه‌ستی ئێمه‌دا که له‌سه‌ر ڕووکارێکی مه‌ڕمه‌ڕیندا هێشتا به‌پێوه وه‌ستاوه (با ده‌ستێکیشی په‌ڕیبێت) یان دژه‌یادکردنه‌وه‌یه‌ک له هه‌مبه‌ر ئه‌و جه‌لاده‌ی که ژه‌هری بۆ هه‌ڵه‌بجه نارد؟
ئه‌م پرسیارانه هه‌ر کام لێکۆڵینه‌وه و قووڵبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ده‌وێ، به‌ڵام هیچ گومانێکم نییه که هه‌موویان ئاماژه‌ن بۆ قه‌یرانێکی به‌رفراوان له کۆمه‌ڵگە و سیاسه‌ت و ڕۆشنبیریی کوردی‌دا به‌رانبەر کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی مێژووی ئێمه، که پێوه‌ندیی نێوان جه‌ماوه‌ر و برین و ڕۆشنبیر و سیاسییه‌کانی تا ئاستی ڕقلێبوون و دژایه‌تی پاڵ پێوه ناوه و ده‌توانێت لێکه‌وته‌ی زۆر خراپتریشی لێ بکه‌وێته‌وه.
به گشتی، وا دیاره پاش چه‌ندان ساڵ دیسان دۆخه‌که وه‌ک جارانه و ئێسته له باتی ته‌قاندنه‌وه‌ی مۆنۆمێنت وه‌ڵامی نه‌شیاو و چاوه‌ڕوانکراو به پرسیارێک ده‌درێته‌وه که پێده‌چێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان کڵێشه‌یی و بێ واتا بێت، پرسیاری ئایا به پارێزگاکردنی هه‌ڵه‌بجه هیچ ده‌سکه‌وتێک له‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و شاره چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد، به‌دی هێناوه؟ یاحۆ چاوه‌ڕوانیی مادیی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان شایسته‌ی باڵای ئه‌و کۆسته مه‌عنه‌ویه نه‌ته‌وه‌یی و گه‌وره‌یه‌یه یان نا؟
هێشتا نه‌مانتوانیوه ماهییه‌تێکی ده‌سته‌جه‌معی و گشتگیری پێ ببه‌خشین و ئاره‌زووه مادییه‌کانی ئه‌و شاره تێر بکه‌ین و نه‌گه‌یشتووه به ئاستی برینێکی ڕه‌مزی نه‌ته‌وه‌یی و گشتیی، تا شوناسی ئێمه زه‌قتر و پته‌وتر بکاته‌وه و چه‌تر و قه‌أغانێکی به‌رگریی هه‌رێمی و جیهانیی بۆ پێش‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی کاره‌ساتی ئاوا دروست بکات.
پرسیار له‌باره‌ی پرسیاره‌کان:
دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له سێ ده‌یه به‌سه‌ر کیمیابارانکردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه به دوای وه‌ڵامێکی ڕاست و بێ گرێوگۆڵی ئه‌م پرسیاره‌وە بین که هه‌ڵه‌بجه چ پێناسه‌یه‌کی بۆ کرا و ئه‌نجامی ئه‌و مه‌رگه‌سات و مه‌رگه به کۆمه‌ڵه بۆ دانیشتوانی ئه‌و شاره و کورد به گشتی، چی بوو؟ ئاخۆ هه‌ڵه‌بجه له ئاستی شارێکی بچووکی کیمیابارانکراودا مانایه‌کی كشتیی و نه‌ته‌وه‌یی له وێنه‌ی مه‌رگه‌سات و قڕبوونی ئه‌و ژن و منداڵ و گه‌نج و پیره له زه‌ین و تێگه‌یشتنی خه‌ڵکی دنیا و ناوچه‌که و کورددا دروست کرد؟ ئایا ئه‌م پرسیاره ڕه‌وا و دروسته؟ هه‌ڵه‌بجه له کوردستان چ پێگه و واتایه‌کی په‌یدا کرد؟ چ هه‌وڵێک بۆ به کۆکردن و گشتکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رگه‌ساته وه‌ك مه‌رگه‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ ده‌سه‌ڵات له کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا درا؟ خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه چۆن ده‌ڕواننه هه‌ڵه‌بجه؟ ئه‌مانه و ده‌یان پرسیاری‌تر و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێمه به‌م پرسیارانه ده‌رخه‌ر و نوێنه‌ری پێناسه و تێگه‌یشتنی ئێمه‌ن و پێناسه‌کردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه له تێپه‌ڕینی ماوه‌یه‌کی 36 ساڵی به‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌دا.
به گشتی، ده‌توانم بڵێم ئه‌و بابه‌ت و تێڕامان و نووسینانه‌ی تا ئێسته له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه خراونه‌ته ڕوو له سێ ئاستدا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
1-ئاستی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی
2-ئاستی سیاسی و جورنالیستی
3-ئاستی مێژوویی.
لێره‌دا من ئاوڕ له ئاستی ئابووری و هه‌روه‌ها ئه‌و لێکدانه‌وانه‌ی پێوه‌ستن به ئابووریی سیاسیی و دۆخی ئابووریی – سیاسیی جیۆگرافیای هه‌ڵه‌بجه ناخه‌مه به‌ر باس، چونكە به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ئه‌مه ده‌چێته خانه‌ی ئاستی سیاسییه‌وه و له‌و گۆشه‌یه‌وه شی ده‌کرێته‌وه.
له هه‌ر کام له‌م ئاستانه‌دا کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی شایسته و کۆمه‌ڵێک هه‌وڵی لاوازیش دروان، کۆمه‌ڵێک د‌ره‌وشانه‌وه و پۆلێک هه‌وڵ و چالاکیی نه‌زۆک خراونه‌ته ڕوو، به‌ڵام به‌م حاڵه‌یشەوە نابێ وابزانین توانیومانه گوزارشت له زامی هه‌ڵه‌بجه بکه‌ین و وه‌ک بابه‌ت و ڕووداوێکی فره‌ڕه‌هه‌ند و ئاڵۆز بینوێنینه‌وه، ده‌شێت بپرسینه‌وه ئایا ئێمه تا ئاستێکی که‌میش توانیومانه هه‌موو قه‌تماغه‌ی زامی هه‌ناو و ده‌لاله‌تی ده‌رهه‌ست و به‌رهه‌ستی هه‌ڵه‌بجه‌مان ببینین و بیگێڕینه‌وه و بینوێنینه‌وه؟
وه‌ڵامه‌که نه‌خێرێکی گه‌وره و سامناکه، بۆیه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌بێت به‌رده‌وام به پارێزه‌وه قسه بکه‌ین، ده‌بێ کۆست و کاره‌سات له ئاسته سامناک و ئەنتۆلۆجیی و مه‌رگئامێزه‌که‌ی دانه‌به‌زێنین و نه‌یکه‌ین به شتێکی کڵێشه‌یی و ڕۆژانه‌ی ناو زمان و ده‌ربڕین و گێڕانه‌وه، نه‌یخه‌ینه ناو کایه‌ی کاپیتالیزمی سیاسه‌تی ئیقلیمی و جیهانی و کوردی. واته چه‌نده پێویسته له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵوێسته‌ی قووڵ بکه‌ین و تێڕامانمان هه‌بێت، سەت ئه‌وه‌نده‌یش پارێز بکه‌ین له خستنه‌ڕووی ڕاپۆرتیانه و دابه‌زاندنی بۆ خشته‌یه‌کی ئاماری و خستنه‌ناو کایه‌یه‌کی میدیایی سیاسی و...
واته چه‌نده پێویسته قیژه و نووزه کپکراو و خنکاوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه بکرێن به هاوارێکی وجوودی و ئینسانی و له‌ناو بازنه‌ی ته‌سکی به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و کاڵاگه‌رێتی زاڵ و قسه‌ی بریقه‌داری نابه‌رهه‌مهێنی ڕۆشنبیرانه‌دا قه‌تیس نه‌کرێن، دوو ئه‌وه‌نده‌یش پێویسته به‌ر له هه‌رجۆره قسه‌کردنێک له‌باره‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وە، بێده‌نگ بین، هه‌ڵوێسته بکه‌ین، بچینه ناو ئه‌و زه‌مه‌ن و چرکانه‌وه، بڕوانینه ئه‌و زه‌وینه مێژوویی و شوێن-کاتییه که بۆنی سیر و سێوی گه‌نیوی داباراند به‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌دا.
ئێسته کاتی ئه‌وه هاتوو ببینین دوای 36 ساڵ چ سامانێک له گێڕانه‌وه و نووسین و توێژینه‌وه و ئه‌نجام له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه خراوه‌ته ڕوو؟ تا بیناسین و خه‌سارناسانه هه‌ڵیسه‌نگێنین و دیسان بڕۆینه‌وه سه‌ر ئاقاری ئەنتۆلۆجیانه‌ی تێڕامان له هه‌ڵه‌به‌جه و مه‌رگ و مه‌رگه‌سات. ئه‌مه پێویستی به پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ده‌سته‌جه‌معی و نوخبه‌ییانه هه‌یه که پاڵپشتی و پشتگیریی ئابووری بکرێت و هاوکات ئه‌م کاره ده‌روازه‌یه‌کی له‌بار و ئاماده‌یه که له ڕێگه‌ی کورده‌وه خۆیەوە بكرێت، نه‌ک "ئه‌ویتر"ه‌کان که به‌رده‌وام و هه‌ر له یه‌که‌م ساته‌کانی ڕوودانی کاره‌ساته‌که‌وە کردیان به ئامراز و کایه‌ی میدیایی خۆیان.
ئێسته هه‌لێکی له‌بار هه‌یه بۆ به شوناسکردنی هه‌ڵه‌بجه، چونکه ده‌نگدانه‌وه‌ی قووڵی هاوار و برینی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه لانیکه‌م بۆ کورده‌کانی پارچه جیاوازه‌کانی کوردستان کارتێکه‌ری و به‌دوداهات و مۆته‌که و وێنا و تێڕامانی جیاواز و گێڕانه‌وه‌ی جۆراوجۆر و ڕه‌نگاڵه‌یی دروست کردووه له‌سه‌ر کوردبوون، مه‌رگه‌سات و غه‌در و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له جیۆگرافیایه‌کی دێرین به به‌رچاوی هێزه سیاسیی و پێکهاته به‌ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵاته دینییه‌کانه‌وه. واته له‌م ده‌روازه‌یه‌وه و له سۆنگه‌ی ئه‌م هه‌له‌وه ده‌توانین هه‌وڵ بده‌ین قۆناغ و وێستگه‌ی سۆز و شین‌گێڕی و لاوانه‌وه و ڕه‌شپۆشییه‌کی 36 ساڵه تێپه‌ڕێنین و ده‌لاله‌تی هه‌ڵه‌بجه له‌ناو سیستمی به‌رهه‌مهێنانی مانایی و تێگه‌یشتنی کورد خۆیدا بناسێنین و هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین، بتوانین وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌ینه‌وه که بۆچی هه‌ڵه‌بجه دوای 36 ساڵ له مه‌رگه‌سات، هێشتا نه‌بوو به هێمایه‌کی یونیڤێرساڵی چه‌سپاو و هێشتا وه‌ک ڕووداوێکی ناوخۆیی وڵاتێکی ناوڵاتی پڕکێشه‌ی ده‌سکرد به ناوی عێراق چاوی لێ ده‌کرێت؟ ئایا هه‌ڵه‌بجه له ده‌ره‌وه‌ی کایه و ئه‌کتی سیاسی و شۆڕشگێرانه‌ی شۆڕشه کوردییه‌کاندا مانایه‌کی دیکه وه‌رده‌گرێت؟ ئاخۆ مه‌رگه‌سات و قڕانکردن یه‌کێک له پرۆژه هه‌میشه‌ییه‌کانی ڕژێمه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی داگیرکاری کوردستان نه‌بوون و نین؟ ئایا کورد خۆی چه‌نێک له‌م پرۆسه‌یه‌دا به ناچاری و ناهوشیارانه یان هوشیارانه به‌شدار بووه؟
له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مانا و ده‌لاله‌تی هه‌ڵه‌بجه وه‌ک کاڵا و ئامراز، ئێمه وه‌ک کورد ئاخۆ هه‌ستمان به‌و برینه قووڵه و زام و برینه ساڕێژنه‌بووه‌کان و ترۆمای دوای کاره‌سات کردووه؟ ئایا هه‌ڵه‌بجه بووه به کۆژانێکی وه‌ها که ببێته هه‌وێنی هوشیارییه‌کی ده‌سته‌جه‌معی و تێڕامانێکی ئینسانی که جیهان-ژین و ئه‌خلاقی سیاسی و ڕۆژانه‌ی ئێمه ئاڕاسته و مانیفێست بکات؟ ئه‌گه‌ر نه‌کراوه "بۆ"؟ ئه‌گه‌ریش کراوه "کوا" نیشانه و ده‌لاله‌ت و فاکته دیار و به‌رهه‌سته‌کانی؟