ه‌گه‌ر بیر له سه‌رده‌مێك بكه‌ینه‌وه كه هێشتا كتێب دانه‌هاتبوو، ئاڵوگۆڕی بیروڕا یان به‌شێوه‌ی زاره‌كی و كاتی یان له‌ڕێی نیشانه‌گه‌لی جۆراوجۆری سه‌ره‌تایی و به‌ده‌ویدا بوو، ئه‌وكات باشتر له هێزی كتێب و ئه‌ركه مه‌زنه‌كه‌ی تێده‌گه‌ین. كتێب له‌م گێڕانه‌وه‌یه‌دا ناوه‌ند و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌به‌دیی پاراستنی ئه‌ندێشه و دنیایه‌ك له هه‌ست و نه‌ست و سه‌رجه‌م تێڕوانینی بوونناسانه‌ی مرۆڤه، كه ڕكابه‌رێتی له‌گه‌ڵ كات و سه‌رده‌مه‌كان وه‌ك تۆزی فه‌رامۆشی و كاڵبوونه‌وه‌ی یاده‌وه‌ری ده‌كات، ئاوه‌ها شتێك كه ئێمه پێی ده‌ڵێین كتێب هه‌ڵخڕێنه‌ر و بێداركه‌ره‌وه‌ی دنیای شاراوه یان كپكراوی هه‌موو مرۆڤێكه.
لێره‌دا پێوه‌ندیی كتێب به یه‌كێك له شاچهمكهكانی دنیای بوونی مرۆڤ واته ئازادییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، كتێب به‌شێوه‌ی هێزه‌كی مانیفێستكردنی هیوا و هه‌موو ئه‌و ئه‌گه‌ره باش و چێژبه‌خش و ئاوهزمهندانانهیه كه بۆ بوون و گه‌شه‌ی مرۆڤ پێویستن، ئه‌م دیمه‌نه گشتییه ته‌نیا گێڕانه‌وه‌یه‌كی موجه‌ڕه‌د و ئابستراكته له داهێنراوێك به‌ناوی كتێب و تێپه‌ڕین له‌و ڕۆژگارانه‌ی كه فه‌رامۆشی و له بیرچوونه‌وه له‌ناو گه‌رداوی كاتدا مرۆڤی خستبووه هه‌ناسه‌بڕكێوه، به‌ڵام له ئاسته كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه‌كه‌یدا، ئێمه ده‌بێت باسی كتێبه‌كان بكه‌ین نه‌ك كتێب! واته خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك كتێب یان ئێمه ده‌كات به ئیبلیس، یان ده‌مانكات به فریشته كه له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌یدا له شه‌ڕێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو له‌گه‌ڵ وجوود و بوونێكی دوو جهمسهرانهداین.
به‌و مانایه‌ی كه له دنیایه‌كی به‌رته‌سك و گه‌مارۆدراوی یه‌ك كتێبدا گیر ده‌خۆین و ناتوانین له لۆجیك و گێڕانه‌وه‌ی كتێبه‌كانی تر تێبگه‌ین، دیاره مه‌به‌ست لێره‌دا كتێب به مانا كاریگه‌ر و شوناسبهخشهكهیه، ئه‌گه‌رنا ئێمه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه به‌هۆكاری جۆراوجۆره‌وه ئه‌گه‌ر 20 كتێب بخوێنینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌یه یه‌ك كتێبمان خوێندبێته‌وه، كه‌واته كاتێك باس له كتێب یان كتێبه‌كان ده‌كه‌ین، مه‌به‌ست ئه‌و كتێبانه‌یه كه به‌ڕاستی داهێنه‌رانه و ئاڵنگاریساز بن، به‌دیهێنه‌ری قه‌یرانێكی ئافرێنه‌رانه و ئه‌رێنی بن، ته‌نیا له بازنه‌ی چێژێكی ئاسایی و ڕۆژانه‌دا نهمانهێڵێتهوه.
له فیلمی "كتێبی ئیلی" به ده‌رهێنه‌ریی برایانی هیوز (2010)دا، ئێمه دۆخێكی ئاخرزه‌مانی ده‌بینین كه پیاوێكی نابینا، كه شاره‌زای خه‌تی برهیله كتێبێكی پێیه و به‌ره‌و ڕۆژئاوای ئه‌م زه‌وییه كه ئێسته به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانی ئاخرزه‌مانی كاول بووه، ته‌نیا حه‌شیمه‌تێكی كه‌م له مرۆڤه‌كان ماونه‌ته‌وه ده‌ڕوات، ئه‌و ئامانجی ئه‌مه‌یه كه له ڕێی ئه‌و كتێبه‌وه دیسانه‌وه شارستانیی ڕۆ بنرێته‌وه و مرۆڤ له‌م دڕنده‌یی و بهدهوییهتهی پاش مۆدێرنیته و دنیای دیجیتاڵ كه بوون به كانیباڵ و یهكدیخۆر ڕزگار بكات، ئه‌زقه‌زا تاقمێكی پاشماوه‌ی جیهانی كۆن به‌دوای ئه‌م كتێبه‌دا ده‌گه‌ڕێن و ئه‌و ڕاده‌ستیان ناكات، ده‌یه‌وێ بیگه‌یه‌نێت به ده‌ست و چاوێكی پاك و ئه‌مین، تا له پێناوی ئامانجێكی ئه‌رێنی و دیسانه‌وه ئافراندنه‌وه‌ی دنیا كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت.
گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه به‌ر له‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئه‌وه بێت بڵێت دنیا به یه‌ك كتێب ڕزگار ده‌بێت، پێشانی ئێمه‌ی ده‌دات كه شه‌ڕه‌كان به‌هۆی یه‌ك كتێب و ته‌فسیره‌وه له دنیادا ڕوو ده‌ده‌ن، هه‌ر له ڕێی یه‌ك كتێبیشه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. دیاره بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ئه‌مه واقیعی به‌شێك له مێژووی مرۆڤ بووه و كتێبه جۆراوجۆره ئاینییه‌كان ئه‌مه ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام ئایا له سه‌رده‌می ئێسته‌ماندا یه‌ك كتێب خۆی ده‌توانێت به ته‌نیا چی به ئێمه بڵێت؟.
یه‌ك كتێبی پیرۆز كه گێڕه‌ره‌وه و پێشانده‌ری كۆمه‌ڵێك به‌های ئه‌خلاقی و مه‌عنه‌ویی مرۆڤه، ده‌توانێت هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی قه‌یرانی ئابووریی سه‌رده‌م یان كه‌سایه‌تیی شیزۆفرێنی مرۆڤه‌كان یان پێوه‌ندیی ته‌فسیر و پیرۆزایه‌تی و تیرۆر و سه‌تان بابه‌ت و چه‌مكی تر به ئێمه بڵێت؟ یان باشتر بپرسم ئایا یه‌ك كتێب وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه؟. بۆیه ده‌شێت له‌م شوێنگه‌یه‌وه كه ئێمه ده‌ژین و ده‌نووسین و ده‌خوێنینه‌وه بڵێین هیچ كتێبێك ته‌نیا نییه، هیچ كتێبێكیش به ته‌نیا نه‌نووسراوه و هیچ كتێبێیش به ته‌نیا ناخوێنرێته‌وه. به‌م مانایه‌ی كه ئێمه له دنیای پێوه‌ندییه‌كان و تۆڕێكی تێكئاڵاوی ئه‌ندێشه و خه‌یاڵه‌كاندا ده‌ژین.
كاتێك به‌م تێڕوانینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و دنیا هه‌زارتوێ و لابێرنیتییهی مانا و گێڕانه‌وه‌دا بكه‌وینه پێوه‌ندییه‌وه، دنیا له دوالیزمی شه‌یتان و ئه‌هریمه‌ن ده‌رده‌چێت و مرۆڤێك كه‌شف ده‌كه‌ین، بریتییه له كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندیی ئاشكرا و هاوكات نهێنی كه ڕێچكه‌ی گه‌ڕان و پشكنین و چێژی له به‌رده‌مدایه. ڕه‌نگه ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه له بوون و ناوه‌ڕۆكی بوونناسانه‌ی كتێبه‌كان، به ڕوونی بیری ئێمه بخاته‌وه كه به‌هۆكاری زۆر و زه‌به‌ندی مێژوویی و سیاسییه‌وه، ئێمه له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی كتێب و به‌رهه‌مهێنانی كتێب و هاوكات خوێنه‌ر و خوێندنه‌وه‌دا ده‌ژین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م قه‌یرانه ته‌نیا تایبه‌ت نییه به كورد وه‌ك نه‌ته‌وه و جیۆگرافیایه‌كی دابه‌شكراو، به‌ڵكو له ئاستی جۆراوجۆردا و به‌هۆی زاڵبوونی تاكلایه‌نه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و جێگره‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆ و نوقسانی كتێب هه‌موو دنیای گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام بێگومان ئه‌م دۆخه كاریگه‌رییه ترسناكه‌كه‌ی بۆ سه‌ر كورد زیاتر له هه‌ر وڵات و نه‌ته‌وه‌یه‌كی تره.
پێشانگه‌ی كتێبی سلێمانی و ڕێژه‌ی زۆری یه‌ك جۆر كتێب (كتێبی ئاینی)، ته‌نیا ده‌لاله‌ت له به‌هێزبوونی یه‌ك ته‌فسیری ئاین له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ناكات، به‌ڵكو ده‌لاله‌ت له دابه‌زینی ئاستی خوێندنه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی داهێنه‌رانه‌ی كتێب له فۆرمه جۆراوجۆرهكانێتی، ڕاسته ئیمه ڕه‌نگه ئامارێكی ددانپێدانراو و فه‌رمیی زانستیمان به نیسبه‌ت ڕێژه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێب و سه‌رانه‌ی خوێندنی كتێب له كوردستاندا له به‌رده‌ست نه‌بێت، به‌ڵام ساردوسڕیی چالاكییه ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیرییه‌كان و ته‌نانه‌ت بێڕه‌ونه‌قیی فێستیڤاڵێكی ساڵانه‌ی وه‌ك گه‌لاوێژ و ناكارامه‌بوون و سڕكرانی ده‌زگای چاو‌دێر وه‌ك ده‌زگایه‌كی ڕۆشنگه‌ر و ڕه‌خنه‌كار و ده‌نگێكی جیاواز (به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی!)، ده‌لاله‌ت له كاریگه‌ریی تاكڕه‌هه‌ندیی جه‌مسه‌ری گوتاری سیاسییه له‌سه‌ر تاكه‌كان و كۆمه‌ڵگه و كۆی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه وه‌ك ئه‌مر و سهپێنراوێكی ئه‌خلاقیی سه‌رده‌م له سه‌رێتی كه هه‌میشه "نا"یه‌كی گه‌وره به‌رانبه‌ر دۆخه سه‌پێنراو و كۆنسێرڤاتیستییهكان بڵێته‌وه.
به‌ڵام هه‌بوونی تابلۆكانی تایبه‌ت به حه‌شدی شه‌عبی له‌و پێشانگه‌یه و زاڵبوونی یه‌ك جۆره كتێب و نه‌بوونی جۆراوجۆرێتیی نواندنه‌وه‌ی هه‌مان شانۆی سامناكی سیاسییه كه له ململانێیه‌كی دوالیستیدا، یه‌ك هێز ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌ر ئه‌وی تردا ساغ بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش چاره‌نووسێكی مه‌ترسیدار ده‌خاته به‌رده‌ممان كه زه‌وینه مێژوویی و كولتوورییه‌كانی فه‌راهه‌م و ئاماده‌ن بۆ هێزگرتنی زیاتری دۆگماتیزم و ئه‌و هێزانه‌ی كه ڕادیكاڵیزم وه‌ك ڕێبازی حه‌قیقه‌ت پێناسه ده‌كه‌ن، ته‌نیا باوه‌ڕیان به یه‌ك كتێب و یه‌ك ته‌فسیر و یه‌ك دنیا هه‌یه. ئه‌مه ئه‌و زه‌نگه مه‌ترسییه گه‌وره‌یه‌یه كه پێشانگه‌ی كتێبی سلێمانی به به‌رزترین زایه‌ڵه، به گوێمانی ده‌چڕێت و ڕه‌نگه دوا هێنانه زایه‌ڵه‌ی ئه‌م مه‌ترسییه‌ش بێت، به‌ڵام كێ هه‌یه پلان و پڕۆژه‌یه‌ك دژی ئه‌م دۆخه سامناك و مه‌ترسیداره پراكتیزه بكات؟!