پرسی كاره‌با له كوردستان بووه‌ته كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌نی خه‌ڵك و حكوومه‌ت، ناڕێكی له گواستنه‌وه و دابه‌شكردنی كاره‌با وای كردووه هیچ كاتێك ئه‌و كاره‌بایه‌ی له كوردستان به‌رهه‌م دێت به‌شی پێداویستییه‌كان نه‌كات. به‌ستنی سركێت "جۆزه" ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م رێچاره‌یه‌ش ره‌خنه‌ی توندی لێ ده‌گیرێت و به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی دانانرێت.
بڕی ئه‌و كاره‌بایه‌ی له كوردستان به‌رهه‌م دێت سنوورداره. پێش ته‌نگژه‌ی دارایی ساڵانه وێستگه‌ی نوێ ده‌كرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه توانای به‌رهه‌مهێنان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، به‌ڵام ئاستی به‌كارهێنانی كاره‌با و ژماره‌ی هاوبه‌شانی زیادی كردووه و له‌و كاته‌شدا كه هه‌مان بڕی به‌رهه‌مهاتوو دابه‌شی هاوبه‌شه‌كان ده‌كرێت، بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی كاره‌با. ئه‌م هاوكێشه‌یه له وه‌رزه‌كانی سه‌رما و گه‌رمادا ده‌بێته هۆی دابه‌زینی سه‌عاته‌كانی كاره‌با.
ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ی به هاوبه‌شانی كاره‌بای كوردستان ده‌گات به‌گوێره‌ی ئه‌و سركێته‌ی بۆ سه‌عاته‌كانی كاره‌با دانراون، 40 تا 60 ئه‌مپێر راده‌كێشن و له هه‌ندێك هاوبه‌شیش ئه‌مه به فوولی ده‌گات. بۆیه كاتێك كاره‌بای نیشتمانی به گه‌ڕه‌كێك یان شارێك ده‌درێت، زۆرینه‌ی هاووڵاتییان نزیكه‌ی 40 ئه‌مپێر كاره‌با به‌كار ده‌هێنن و به‌شێكیشیان له‌مه زیاتر به‌كاری دێنن و ئه‌گه‌ر 10 سپلیتیش پێ بكه‌ن، كێشه‌ی كاره‌بایان نییه.
ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی بكه‌ین حكوومه‌ت ته‌نیا بتوانێت 12 سه‌عات كاره‌بایان بۆ دابین بكات، ئه‌وا كاتێك ئاستی به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ نیوه داببه‌زێت، سه‌عاته‌كانی كاره‌باش بۆ دوو هێنده واته 24 سه‌عات به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌ستنی سركێتی 20 ئه‌مپێری ده‌توانێت ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و به‌هۆیه‌وه، له‌لایه‌ك سه‌عاته‌كانی كاره‌با به‌رز ده‌بێته‌وه و له‌لایه‌كی تره‌وه دادپه‌روه‌ری له دابه‌شكردنی كاره‌با روو ده‌دات، هاوكات خه‌ڵك به‌گوێره‌ی 20 ئه‌مپێر ئامێره‌كانیان پێ ده‌كه‌ن.
له هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك خۆیان به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كاره‌بای ناوچه‌كه‌یان ده‌ستیان به‌م پڕۆژه‌یه كردووه و تیایدا سه‌ركه‌وتوو بوون. پێنجوێن و پیره‌مه‌گروون و سه‌یدسادق و هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه و ناوچه‌ی تر جێبه‌جێیان كردووه و له هه‌ولێریش چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی بنه‌سڵاوه داواكارییه‌كی له‌م شێوه‌یه‌یان پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی كاره‌با كردووه.
حه‌مه‌ده‌مین هه‌ورامانی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 500 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م دێنێت، به‌ڵام ئاستی داخوازی له وه‌رزی سه‌رمادا زۆر له‌مه زیاتره، بۆیه ئێسته به تێكڕا نزیكه‌ی نۆ سه‌عات كاره‌با دابین ده‌كه‌ن.
ئه‌و گوتی، پێش ئه‌م شه‌پۆله‌ی سه‌رما رۆژانه تا 12 سه‌عاتیان دابین ده‌كرد، هه‌رچه‌ند ئاستی به‌كارهێنانی كاره‌با زیاتر به‌رز ببێته‌وه، ئه‌وا سه‌عاته‌كانیش زیاتر داده‌به‌زن. ژماره‌ی هاوبه‌شه‌كانی كاره‌با له كوردستان نزیكه‌ی ملیۆنێك و 500 هه‌زار ده‌بێت.
زێده‌ڕۆیی له به‌كاربردنی كاره‌با، دزیكردن له هێڵی كاره‌با و نه‌بوونی سه‌عات له هه‌ندێك شوێن یان ده‌ستكاریكردنی پێوه‌ری كاره‌با هۆكاره له‌وه‌ی خه‌ڵكێك به لێشاو سوود له كاره‌با وه‌ربگرێت و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی به‌كارهێنان بكات.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌ڵێت "چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تیی كاره‌با به به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك و دواتر رێكخستنی سه‌رجه‌م كه‌رتی كاره‌با و نه‌هێشتنی زێده‌ڕۆیی ده‌كرێت و ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش له وه‌زاره‌ته، به‌ڵام جێبه‌جێكردنی پێویستی به بودجه هه‌یه". هه‌ورامانی ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كه به‌و كاره‌بایه‌ی ده‌دزرێت و به‌و كاره‌بایه‌ش كه له كاتی گواستنه‌وه به‌فیڕۆ ده‌چێت، سه‌رووی 30%ی كاره‌بای به‌رهه‌مهاتوو كه‌م ده‌كاته‌وه.
پڕۆژه‌كه‌ی به‌ستنی سركێتی 20 ئه‌مپێری ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ك وه‌زاره‌تی كاره‌با پشتگیری بكات، ئه‌وا ره‌خنه‌ی توندیشی لێ ده‌گیرێت. كۆسره‌ت مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای دووی هه‌ولێر، بۆ "وشه" پێی وایه، ئه‌مه ناتوانێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات.
ئه‌و ده‌ڵێت "بیرۆكه‌كه خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی به‌كارهێنانی كاره‌با كه‌م بكاته‌وه زۆر جوانه، به‌ڵام كێشه له‌وه‌دایه چۆن ده‌توانرێت ئه‌و سركێتانه كۆنترۆڵ بكرێن و له‌وانه‌یه خه‌ڵك ده‌ستكاری كاره‌باكه‌ی بكات و سركێته‌كه بگۆڕێت یان جۆری ناستاندارد به‌كار بێنێت كه كاره‌بای زیاتر وه‌ربگرێت و ئه‌مه‌ش دووباره هه‌مان كێشه دروست ده‌كاته‌وه".
به بۆچوونی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كاره‌با، پێویسته ئه‌مه به یه‌ك پاكێج بكرێت، واته سه‌عات و سركێت له سندووقی تایبه‌تیدا بێت كه ته‌نیا فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی كاره‌با بیكاته‌وه، ئه‌مه‌ش دیسان كێشه‌ی خۆی هه‌یه، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئیداره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌با چاك بكرێت و خه‌ڵك ئازاد بێت له‌وه‌ی چ بڕه كاره‌بایه‌ك خه‌رج ده‌كات و به‌گوێره‌ی به‌كارهێنان نرخی زیاتری لێ وه‌ربگیرێت.
كێشه‌یه‌كی تر كه ئه‌م به‌رپرسه‌ی كاره‌با بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان باسی ده‌كات، ئه‌وه‌یه بێ به‌ستنی سركێتی 20 ئه‌مپێری، زۆربه‌ی ماڵه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كان كه‌متر له 20 ئه‌مپێر كاره‌با به‌كار دێنن و ئه‌گه‌ر ٢٠ ئه‌مپێریش ببه‌سترێت، ئه‌وا كاره‌بایه‌كی ئه‌وتۆ ناگێڕێته‌وه.