زۆربه‌ی كاته‌كان گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه شیری مانگا سوودی زۆره و چه‌ندان ماده‌ی خۆراكی به‌سوودی تێدایه، به‌ڵام له ڕاستیدا وانییه و ئه‌مه‌یش سه‌لمێنراوه له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه كه ڕۆژانه خواردنه‌وه‌ی شیری مانگا چه‌ندان زیانی جه‌سته‌یی ده‌بێت.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ری "
peta" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له زیانه‌كانی خواردنه‌وه‌ی شیری مانگا ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێیه‌كان كه پزیشكان و پسپۆڕانی له‌باره‌ی شیری مانگا ئه‌نجامیان داوه ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه شیری مانگا سه‌رچاوه‌یه‌كی باش نییه بۆ به‌ده‌ست هێنانی ماده‌ی كالیسیۆم و باشتركردنی باری ته‌ندروستی جه‌سته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پزیشكان وریایى ده‌ده‌ن كه زۆر خواردنه‌وه‌ی شیری مانگا جه‌سته تووشی چه‌ندان زیان ده‌كات و باری ته‌ندروستی جه‌سته‌ش تێكده‌دات، بۆیه لێره‌دا باس له‌و زیانانه ده‌كه‌ین كه شیری مانگا هه‌یه‌تی بۆ جه‌سته:
یه‌كه‌م – زۆر خواردنه‌وه‌ی شیری مانگا پیاوان تووشی شێرپه‌نجه‌ی پرۆستات ده‌كات: به‌هۆی ئه‌نجام دانی چه‌ندان توێژینه‌وه پزیشكان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كوڕ و پیاوانه‌ی كه رۆژانه كووپێك بۆ دوو كووپ له شیری مانگا ده‌خۆنه‌وه به‌شیوازێكی زۆر ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به نه‌خۆشی شیرپه‌نجه‌ی پڕۆستات زۆره.
دووه‌م – خواردنه‌وه‌ی شیری مانگا رووخسار تێكده‌دات و زیبكه دروست ده‌كات: له چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌دا ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه بوونی ئه‌و چه‌ورییه‌ی كه له شیری مانگادایه ده‌بێته هۆی دروستكردنی زیبكه له‌سه‌ر رووخساری هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه، بۆیه باشتروایه كه خواردنه‌وه‌ی شیری مانگا كه‌م بكه‌ینه‌وه.
سێیه‌م – شیری مانگا ئاستی كۆلسترۆڵ له خوێندا به‌رز ده‌كاته‌وه: پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه نه‌خۆشی به‌رزی په‌ستانیان هه‌یه كه شیری مانگا نه‌خۆنه‌وه، چونكه ئه‌م جۆره شیره رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری كۆلسترۆڵ له‌خۆده‌گرێت كه له‌یه‌ك كووپدا نزیكه‌ی 24 میلی گرام كۆلستڕۆڵی تێدایه.