فڕه‌نسا و ئیسپانیا له ڕێككه‌وتنێكدا هاوبه‌شی له پڕۆژه‌ی دروستكردنی هێڵی بۆڕی گازدا ده‌كه‌ن كه هه‌ردوو وڵاته‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
دوێنێ هه‌ینی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا له لێدوانێكدا ئاشكرای كرد، زانیارییه‌كانمان بۆ ده‌سته‌ی كارپێكه‌رانی پڕۆژه‌كه گواستووه‌ته‌وه و دروستكردنی هێڵێكی نوێی گاز له نێوان فڕه‌نسا و ئیسپانیا هه‌ردوو وڵاته‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانی ماكرۆن كه ئاژانسی
sputnik بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئامانج له دروستكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی وزه‌یه كه به خه‌ڵووز كار ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌یش دوو پڕۆژه‌ی تری بۆڕیی گازی نێوان فڕه‌نسا و ئیسپانیا هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌ردوو سه‌رۆكی وڵاتی ئیسپانیا و فڕه‌نسا ڕه‌زامه‌ندییان پێشان داوه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌فریقا بۆ گه‌شه‌كردنی ئابووری وڵاتان و پته‌وكردنی پێوه‌ندییان به ئه‌وروپاوه.
هاوكات یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاری دا به پێدانی 600 ملیۆن یۆرۆ بۆ دروستكردنی تۆڕی وزه‌ی كاره‌با له نێوان فڕه‌نسا و ئیسپانیا له‌ڕێی كه‌نداوی بیسكای بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی تۆڕی كاره‌بایی نێوان دوو وڵاته‌كه به‌ره‌وپێش بچێت.