میدیاكان بڵاویان كرده‌وه كه ئێواره‌ی دوێنێ دووشه‌م كه‌ناڵی "ئه‌لحوره"ی ئه‌مه‌ریكی نووسینگه‌ی خۆی له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق داخست و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانیشی له كاركردن دوورخسته‌وه، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رده‌وامی گرووپه نه‌ناسراوه‌كان له هێرشكردنه سه‌ر كه‌ناڵه‌كه.
كه‌ناڵی "ڕووسیا تووده‌ی" له زاری كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه، شه‌وی دووشه‌م له‌سه‌ر سێشه‌م ئیمه‌یلێكیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی كه‌ناڵی ئه‌لحوره‌وه پێگه‌یشتووه و داوایان لێ كراوه نووسنگه‌ی به‌غدای كه‌ناڵه‌كه دابخرێ و كارمه‌نده‌كانیش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكرێنه‌وه.
یه‌كێك له كارمه‌نده‌كانی كه‌ناڵه‌كه ڕای گه‌یاندووه، كه ئیمه‌یله‌كه له واشنتنه‌وه نێردراوه و هۆكاری داخستنی نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌یش له به‌غدا بۆ هه‌ڕه‌شه‌كردنی به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌لایه‌ن نه‌ناسراوانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر كه‌ناڵه‌كه، بۆیه به‌رپرسانی كه‌ناڵه‌كه‌یش بۆ سه‌لامه‌تی گیانی كارمه‌ندان و ڕێگری له ڕوودانی كاره‌ساتێكی تر به‌رانبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ كه‌ناڵه‌كه كارده‌كه‌ن، بڕیاری داخستنی نووسینگه‌كه‌ی له به‌غدا داوه.
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكانه‌وه داخراوه
له‌و بڕیاره‌ی كه به كارمه‌نده‌كان دراوه هاتووه، به داوای لێبوردنه‌وه نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان له به‌غدا داده‌خرێ و ئێوه‌یش ئازادن و بۆ كاری تر بگه‌ڕێن، هه‌ركاتیش بڕیاری كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌مان درا، ئه‌وا جارێكی تر پێوه‌ندیتان پێوه ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌مانه‌وێ به یه‌كه‌وه كار بكه‌ینه‌وه و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین.
كه‌ناڵی "
ئه‌لحوره" دوای ڕووخانی ڕژێم له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له عێراق دامه‌زرێنرا، ئه‌لبێرتۆ فێرناندیز به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌ناڵه‌كه‌یه و له كه‌ناڵێكی ئاسمانی و ماڵپه‌ڕێكی هه‌واڵی پێكهاتووه و له ململانێی میلیشیاكان و ئێران و ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ته‌واوه‌تی سیاسه‌تی واشنتنی كردووه له عێراق، بۆیه له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانه‌وه به به‌رده‌وامی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.