دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاندووه، ڕۆژی سێشەم 14ی كانوونی دووهم، هەریەک لە بەڕێوەربەری گشتیی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکووکیان بانگهێشتی لیژنەی پەروەردەی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئەو میکانیزمی دامەزراندنەی کە لە دامەزراندنی پلە وەزیفیەکانی ئەمساڵ گرتوویانە بەر پێ بدەن.
ئەندامانی کەرکووکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ئەو شارەیان کردووە
دکتۆر بەشیر حەداد ئاماژەی بەوەدا کە، دوای ئەوەی گلەیی و گازندەی خەڵکی کەرکووکیان لە بارەی دابەشکردنی پلەی دامەزراندنی وەزارەتی پەروەردە لەو شارە پێگەیشت، ئەندامانی کەرکووکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی ئەو شارەیان کردووە و بۆیان دەرکەوت کە نادادپەروەرییەک لە دانانی ئەو پلە دامەزراندنانە هەیە کە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک هەبووە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، "ئێمە داوامان کرد لەسەرە ئەو بابەتە هەریەک لە وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکووک بێنە لیژنەی پەروەردەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تاوەکو ڕوونکردنەوەمان لەسەر ئەو بابەتە پێ بدەن، بەڵام بەهۆی ئەوەی کە وەزیری پەروەردە لە مۆڵەتدایە، خۆی ئامادە نەبوو و بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکووک ئامادەبوون و لەگەڵیان کۆبووینەوە.”"
دکتۆر بەشیر حەداد کە خۆی سەرپەرشتی کۆبوونەوەکەی کردووە ئاماژەی بەوەدا، داوایان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە ئەو کێشەیە چارەسەر بکەن و ئەو دوو هەزار و 841 پلە دامەزراندنەی کە بۆ پەروەردەی کەرکووک دانراوە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە و بەهاوسەنگی لە نێوان پێکهاتەکان بەپێی قەبارەی خۆیان دابەش بکرێت و ئەو خشتەی دامەزراندنەی کە دانراوە و پێویستە ڕابگیرێت و دووبارە پێکهاتەکان لەسەر ڕێژەیەک رێکبکەون بۆ ئەوەی هاوسەنگیەک لەو دامەزراندنەدا دروست بێت پاشان دەست بە دامەزراندن بکرێتەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای گەیاند، دەستیان کردوەوە بە لێکۆڵینەوە لە بابەتی دامەزراندن لە پارێزگای کەرکووک، چونکە کەرکووک تایبەتمەندی خۆی هەیە بەهۆی ئەوەی چەندان پێکهاتەی جیاوازی تێدا دەژیت، ئەوەش وادەکات کە لە هەموو دامەزراندنەکان لە وەزارەت و دامودەزگا و فەرمانگەکانی حکوومەت پێویستی بە هاوسەنگی هەبێت.
بەگوتەی دکتۆر بەشیر حەداد، لەپاش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کەشوهەوایەکی نالەبار لەو شارەدا دروست بووە، بەڵام وردە وردە خەریکە ئەو کەشوهەوایە دەگەرێتەوە باری ئاسایی خۆی و ئەوەندەی پێیان بکرێت رێگری لەو نادادپەروەرییە دەکەن بۆ ئەوەی خەڵکی کورد و تورکمان و کریستیان و عەرەبیش نادادپەروەریان بەرامبەر نەکرێت.
زیاتر گوتی، "پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کەرکووک لای ئێمە زۆر گرنگە، لە بەر ئەوە کەرکووک یەکێکە لەو شارانەی کە ئاسایشی ئەو شارە کاریگەرە لەسەر ئاسایشی عێراق و تێکچوونی ئەو ئاسایشەش کار لەسەر تێکچونی ئاسایشی عێراق دەکات."
بهپێی یاسای بوودجهی ئهمساڵ و لهسهر بڕیاری وهزارهتی پهروهرده، له 27ی ئاب بهڕێوهبهرایهتی گشتی پهروهردهی كهركووك، پڕكردنهوهی فۆڕمی ئهلیكترۆنی دهستی پێ كرد بۆ دامهزراندنی دوو ههزار و 841 كهس له مامۆستا، فهرمانبهر، كارگوزار و پله وهزیفییهكانی تر، تا 15ی ئهیلوول پرۆسهكه بهردهوامی ههبوو، تا ئهوكات زیاتر له 84 ههزار كهس فۆڕمی بۆ دامهزراندنهكه پڕ كردهوه، كه سهدا 60ی بۆ نێر و سهدا 40ی بۆ مێ تهرخانكراوه، به پێی خاڵ و لهسهر شهش بنهما دامهزرێنراوان ههڵدهبژێردران.