هۆڵەندا بڕیارێكی نوێی لەبارەی هەرێمی كوردستان دەركرد

:: PM:03:12:18/01/2020 ‌
وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا لەبارەی مەشق پێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە، بڕیارێكی نوێ دەردەكات و چالاكییەكانی لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ دەكاتەوە.

چالاكییەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە دەست پێ دەكەنەوە
ئەمڕۆ شەموو 18ـی كانوونی دووەم، دلاوەر ئاژگەیی نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتی ئەوروپا لە پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ئاشكرای كردووە، وەزارەتی بەرگریی هۆڵەندا رای گەیاندووە كە چالاكییەكانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ پێدانی مەشق و راهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگە دەست پێ دەكەنەوە.

نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕوونی كردووەتەوە، لە سەردانی هەفتەی رابردوومان بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا بە فەرمی داوای پشتگیریی پەرلەمانی ئەو وڵاتەمان كرد بۆ بەردەوامی هۆڵەندا لە پشتگیریی هەرێمی كوردستان.

ئەو بڕیارەی هۆڵەندا لە كاتێكدایە هێزەكانی هاوپەیمانان ماوەی 10 ڕۆژە سەرجەم چالاكییەكانیان لە هەرێمی كوردستان و عێراق ڕاگرتووە، ئەوەیش بەهۆی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ چوونە دەرەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق.




وشە - رامیار جەواد