نەتەوە یەكگرتووەكان ستایشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات

:: PM:12:55:27/04/2020 ‌
نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ستایشی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات و هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بەرز دەنرخێنێت.

پێویستە بگوترێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری زۆر باشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا كردووە
ئەمڕۆ دووشەم 27ـی شوبات، جێنین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، پێویستە بگوترێت حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاری زۆر باشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا كردووە.

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان گوتی، بەرپرسان لە عێراق و بەتایبەت هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا كاریان باشیان كردووە، دەبێ زۆر هۆشیار بن، چونكە هێشتا پەتای كۆرۆنا ماوە و جێی مەترسییە.

باسی لەوەش كرد، دەبێت هاووڵاتییان پابەندی ڕێنوێنییەكان بن، چونكە هیچ حكوومەتێك بەتەنیا ناتوانێ بەسەر كۆرۆرنادا سەربكەوێت ئەمە كاری هەموومانە بە یەكەوە ڕووبەڕووی ئەم پەتایە ببینەوە.

"لێرەم و دەچم لەگەڵ سەرۆك ‌وەزیران كۆ دەبمەوە و سبەینێ وا بڕیارە پرێس كۆنفرانسێكی گەورەتر ساز بكەین كە تێیدا تەندروستیی جیهانی و وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش بەشدارن". نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان وای گوت.



وشە - رامیار جەواد