تاقمە پەرلەمانتارە کوردەکەی لایەنگری شیعە خەریکی کەیف و سەفان

:: PM:10:09:27/04/2020 ‌
ئەو تاقمەی بەردەوام دژی هەرێمی كوردستانن و لە بەغداوە هەوڵی قووڵكردنەوەی كێشەكان دەدەن لەگەڵ شیعە و چەند لایەنێكی تری سیاسی لە بەغدا رێككەوتنیان هەیە و لەسەر حیسابی خەڵكی كوردستان خۆیان دەوڵەمەند كردووە.

ئەو تاقمەی سەركەوت شەمسەدینی نەوەی نوێ‌ سەرپەرشتییان دەكات و پێك هاتوون لە هۆشیار عەبدوڵا و ئەحمەدی حاجی رەشید و چەند ئەندامێكی تر بە پارەی شیعە خەریكی خۆ دەوڵەمەندكردن و دژایەتیی خەڵكی كوردستانن.

هەر یەكە لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان چەندان خانوو و شوقەیان لە سلێمانی كڕێوە، بە پارەی رێككەوتن دژی كوردستان ئۆتۆمبێلی گرانبەها و لە ژیانی شایستە دەژین
هه‌ریه‌ك له‌و ئه‌ندامه‌ به‌كرێگیراوانه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق چەندان خانوو و شوقەیان لە سلێمانی كڕێوە، بە پارەی رێككەوتن دژی كوردستان ئۆتۆمبێلی گرانبەها و لە ژیانی شایستە دەژین، بەڵام وەك چاودێران دەڵێن، ئەوانە دەیانەوێ‌ دژی حكوومەتی كوردستان بجووڵێنەوە و دەروونی هاووڵاتییانی كوردستانیش تێك بدەن.

بەهمەن كاك عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو پەرلەمانتارانەی كورد لە بەغدا كە زۆر دژی هەرێمی كوردستان و رێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا لەسەر مووچە و نەوت كردبوویان زۆر قسەیان دەكرد بوونە هۆی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

دووپاتی كردەوە، ئەو پەرلەمانتارانە بەرژەوەندیان لەو دژایەتییە هەبوو، بۆ ئەوەی دژایەتی خەڵكی كوردستان بكەن.

ئەوە لەكاتێكدایە چەندان جارە بە هەوڵی ئەو پەرلەمانتارانە كە تاقمێكن بەغدا رقی سیاسیی خۆی بەرانبەر كوردستان دەرێژێت و مووچە و بودجەی كوردستان دەبڕێ‌.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم