سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ئایار، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنانی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌شنووسی یاسای نوێی وه‌به‌رهینان كرا
وه‌ك له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیره پێوه‌نداره‌كان به‌شداربوون، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی دۆخی دارایی ئێسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان كرا.
ئاماژه به‌وه كراوه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی به‌هێز بۆ هه‌رێمی كوردستان بنیات بنێت و سه‌رچاوه‌كانی داهاتیش هه‌مه‌جۆر بكات و گرنگی زیاتریش به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار بدرێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی ره‌شنووسی یاسای نوێی وه‌به‌رهینان كرا كه بڕیاره به‌م نزیكانه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ په‌سه‌ند كردنی ، دووپاتیش له‌وه‌كرایه‌وه كه پێویسته وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان له سه‌ر بنه‌مای پێداویستییه‌كانی هه‌رێم و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت.