نه‌جمه‌دین به‌هــــادین
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی یان له‌و شێواز و ئامرازانه‌ی رێنیشانده‌ره بۆ مرۆڤ، كتێبه یان بڵێین باشترین هاوڕێی مرۆڤ له هه‌موو ساته‌كاندا كتێبه، كتێب بۆ هه‌موو كه‌س و هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه و له هه‌مان كاتدا مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه له جه‌نجاڵی ژیان و نه‌هامه‌تییه‌كانی.
ئێمه‌ی كورد پتر له هه‌موو گه‌لانی دنیا پێویستی زۆرمان به كتێب هه‌یه، با واز له‌و دێڕه بێنین كه ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ رۆژی ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ره كه جێی كتێب ده‌گرێته‌وه و ئیتر پێویستمان به كتێب نییه! به‌ڵام ئاخر ئێمه‌ی كورد چیمان چاپ كردووه له كتێب تا وازی لێ بێنین؟! گه‌لانی دنیا ملیۆنان كتێبیان هه‌یه و هه‌زاران كتێب و ده‌ستنووسیان هه‌یه و چاپ كردووه؟
ئێمه‌ی كورد جارێ چیمان هه‌یه و چیمان چاپ كردووه تا پشت له چاپكردنی كتێب بكه‌ین؟ راسته به یه‌ك كلیك ناوی سه‌دان كتێبت بۆ ده‌رده‌چێ له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ی كورد نه‌گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌وان؟. پێویستیی زۆرمان هه‌یه به كتێب به هه‌موو جۆره‌كانی وه‌ك مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی، پزیشكی، فه‌لسه‌فه، ده‌روونناسی، ئاین، زانست، وه‌رزش، ئه‌ده‌ب، شیعر و شانۆ، به‌راوردی ئاینه‌كان و تاد.
له هه‌رێمی كوردستان به‌پێی بارودۆخی ئێسته‌ی كتێبخانه‌كان و به‌پێی ئاماری ده‌زگه‌ی میدیاكان، ئاستی خوێندنه‌وه‌ی كتێب كه‌م بووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بڵێین ئینته‌رنێت و كۆمپیوته‌ر، ئه‌وا زۆربه‌ی خه‌ڵك كاتی پێ ده‌به‌نه سه‌ر. له زۆربه‌ی كتێبخانه‌كانی سلێمانی ئاستی خوێندنه‌وه‌ی كتێب كه‌م بووه‌ته‌وه به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵه‌كانی هه‌فتا و هه‌شتاكاندا و دواییش.
ئه‌وه‌ی ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه، هه‌ڵوێستی نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كتێبه له‌كاتی وه‌رگرتن له خه‌ڵك یان له هاوڕێیه یان له كتێبخانه‌یه‌ك. ئه‌گه‌ر بچیت بۆ كتێبخانه‌ی گشتی، لیستێك هه‌ڵواسراوه كه به‌لیستی ڕه‌ش ناو ده‌برێت، ئه‌ویش ئه‌و لیسته‌یه كه ناوی چه‌ند كه‌سێكی تێدا نووسراوه كه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كتێب و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كتێبخانه‌كه زۆر خراپه. وه‌ك دره‌نگ هێنانه‌وه‌ی یان ده‌ستكاریكردنی ناو كتێبه‌كه یان دڕاندنی كه ناوی مامۆستای زانكۆشی تێدایه. زۆربه‌ی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر كتێب نه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ كتێبخانه یان بۆ خه‌ڵكانێك كه لێی وه‌رگرتوون، به هه‌ڵوێستێكی جوان نازانرێت! به‌ڵام چی ده‌ڵێیت ئه‌گه‌ر نووسه‌رێكی به‌ناوبانگ یان ئه‌گه‌ر مامۆستای زانكۆ بێت، یان رووناكبیرێك بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مانه وا بێت؟ خه‌ڵكی تر چۆن بێت؟.
له‌و نووسه‌ره به‌ناوبانگانه، نووسه‌رێكی لێهاتوو كه له هه‌مان كاتدا وه‌رگێڕێكی به توانایه و له به‌رنامه‌كانی كوردسات، له‌باره‌ی كتێبخانه‌ی رووناكبیران و وێژه‌واندا له‌باره‌ی كتێب و كتێبخانه‌كه‌ی دوا، ئه‌م نووسه‌ره زۆر باسی له كتێب و له كتێبه‌كانی خۆی و سوودی كتێب و بواری نووسین كرد، ئینجا باسی به‌سه‌رهاتێكی خۆی و هاوڕێیه‌كی كرد كه چۆن كتێبێكی لێ وه‌گرت بیخوێنێته‌وه و له دواییدا بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆی. لێره‌دا ده‌ڵێ رۆژێك كتێبێكم له براده‌رێك وه‌رگرت بیخوێنمه‌وه و له دواییدا بیگه‌ڕێنمه‌وه بۆی! كه سه‌یری كتێبه‌كه‌م كرد، له ناوه‌ڕاستی كتێبه‌كه‌دا پارچه كاغه‌زێكم به‌رده‌ست كه‌وت تیایدا نووسرابوو: "ئه‌وه‌ی كتێب بگه‌ڕێنێته‌وه ئه‌حمه‌قه و ئه‌وه‌ی كتێبیش ده‌دا به خه‌ڵك، له‌و (ئه‌حمه‌ق)تره" له كۆتای دێڕه‌كه‌دا نووسرابوو (به‌رنادشۆ).
بڕوا ناكه‌م نووسه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك (جۆرج به‌رنادشۆ) گوته‌یه‌كی وای گوتبێت، چونكه ئه‌و كه‌ڵه‌نووسه‌ره خۆی خاوه‌نی ئه‌و هه‌موو نووسراو و هه‌ڵوێسته جوانانه‌یه و ناكرێ شتێكی وای گوتبێت. نووسه‌رێكی تر له هه‌مان به‌رنامه‌ی كوردساتدا و له دیدارێكی تردا، زۆر باسی له كتێب و له كتێبه‌كانی خۆی كرد و بۆ رێزگرتن له كتێب و له خوێندنه‌وه‌ی كتێب، دواتر هاته سه‌ر به‌سه‌رهاتێكی خۆی و هاوڕێیه‌كی خۆی كه خه‌ڵكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات بوو. گوتی كتێبێكم داوا كرد له‌و براده‌ره و نه‌یدامێ، له كۆتادا كه كتێبه‌كه‌م وه‌رگرت و خوێندمه‌وه، بریارم دا نه‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆی، هه‌رچه‌ند خۆی داوای كرده‌وه، له‌جیاتی ئه‌وه گوتم كتێبێكی تری بۆ به‌رم. كێشه‌یه ئه‌وه‌یه تۆ چۆن ئه‌و مافه‌ت به‌خۆت دا ئه‌و كتێبه نه‌گه‌رێنیته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی؟
نووسه‌رێكی دیكه و له دیدارێكی هه‌مان شێوه، باس له كتێب و كتێبخانه‌ی خۆی كرد، پاشان هاته بابه‌تی كتێبێك كه رۆژێك له كتێبخانه‌یه‌ك وه‌ریگرت بۆ خوێندنه‌وه كه خاوه‌ن كتێبخانه‌كه‌یش دراوسێی خۆیان بوو. گوتی: ئه‌و كتێبه‌م زۆر به‌دڵ بوو، له دوای خوێندنه‌وه بڕیارم دا نه‌یگه‌ڕێنمه‌وه بۆ كتێبخانه‌كه و كتێبه‌كه‌م داگیر كرد. سه‌یره كه چۆن به‌شانازییه‌وه باسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ده‌كات؟. بۆیه زۆر خه‌ڵك هه‌ن شانازی به‌وه ده‌كه‌ن كه كتێب له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن و نایگه‌ڕێننه‌وه.
به‌نده‌ش رۆژێك له كۆتای 2010دا خزمێكمان مامۆستایه له خوێندنی باڵادایه، داوای چه‌ند كتێبێكی لێ كردم بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی كه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرد تا بڕوانامه‌كه‌ی پێ ته‌واو بكات، دوو كتێبم بۆ په‌یدا كرد له كتێبخانه‌كه‌م و پێم دا. له دوای سێ ساڵ دوو سێ جار لێم پرسی ئایا ئه‌و دوو كتێبه چی‌یان به‌سه‌ر هات؟ رۆژێك ته‌له‌فۆنم بۆ كرد تا بزانم چیی به‌سه‌ر هاتووه؟ پێی گوتم له‌گه‌ڵ كتێبه‌كانی خۆمدا پێشكه‌شی كتێبخانه‌ی زانكۆم كردووه،ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ده‌چم كتێبه‌كه وه‌رده‌گرمه‌وه كۆپی ده‌كه‌م و ئه‌سڵه‌كه‌ی خۆت بۆ ده‌هێنمه‌وه، دواتر كه وه‌رمگرته‌وه، مۆری زانكۆی له‌سه‌ر بوو.
زۆر كه‌س هه‌یه نرخی كتێبی لای گرنگ نه‌بێت، له‌كاتێكدا ئێمه كه كتێب ده‌خوێنینه‌وه، بۆ په‌یداكردنی مه‌عریفه‌ت و گه‌شه‌پێدانی عه‌قڵ و هه‌ست و نه‌ستمانه، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بین له دۆخی ناهه‌موار و رووداوه‌كاندا، باشه تۆ كه كتێب له شوێنێك یان كه‌سێك وه‌رده‌گری، به چ مافێك داگیری ده‌كه‌ی و به‌چ روویه‌ك نایگه‌ڕێنیته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی؟!