پارتى له به‌رده‌م دوو ئه‌ركى ئه‌سته‌مدایه، ئه‌ركى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه چاكسازى بكات، دووه‌میان ئه‌وه‌یه چاكسازى نه‌كات. به‌ڵام هه‌ردوو ئه‌رك ئه‌سته‌من. به‌ر له‌وه‌ى باس له‌وه بكه‌ین بۆچى ئه‌و ئه‌ركانه ئه‌سته‌م ده‌بن، بڵێین یه‌كتر تۆمه‌تباركردن به گه‌نده‌ڵى و هه‌وڵدان بۆ ئاشكراكردنى ئه‌وه‌ى چی هۆكارى گه‌نده‌ڵییه‌كان بووه، كات به فیڕۆدانه، بۆیه لێره‌دا ئێمه خۆى لێ به‌دوور ده‌گرین، ئه‌وه‌ى هه‌موومان له‌سه‌رى كۆكین ئه‌وه‌یه گه‌نده‌ڵى هه‌یه.
بۆچى چاكسازى ئه‌ركێكى ئه‌سته‌مه؟
چونكه له 30 ساڵى رابردووه‌وه گه‌نده‌ڵی كه‌ڵه‌كه بووه، ئه‌مه‌یش كاتێكى زۆرى ده‌وێت بۆ چاكسازی، هه‌ر لایه‌نێكیش بیكات ده‌بێت پشوودرێژ بێت و به‌شێوه‌یه‌كى ستراتیجى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكات.
جیا له‌مه‌یش، له رابردوودا بێ متمانهییهك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه دروست بووه، بۆیه له پاڵ پرۆسه‌ى چاكسازى، ده‌بێت ئه‌ركى حكوومه‌ت و لایه‌نه‌كان ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ چاكسازى بكه‌ن، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی متمانه بۆ خه‌ڵك بێت، له هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت قه‌ناعه‌ت به‌و كه‌س و لایه‌نانه بهێنن كه به‌ره‌نگارى چاكسازى ده‌بنه‌وه و تێ‌یان بگه‌یه‌نن كه چاكسازى له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌مووانه به هاووڵاتی و حزب و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و دامه‌زراوه‌كانى تره‌وه. هه‌موو ئه‌مانه قورسن و پاڵپشتى سه‌رانسه‌رى ده‌وێت له هه‌موو ئاسته‌كاندا.
ئه‌ی بۆچى فه‌رامۆشكردنى چاكسازى ئه‌سته‌مه؟
ئه‌میان نه‌ك ته‌نیا ئه‌سته‌مه، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌موومان. راسته كوردستان له رووى ته‌ناهییه‌وه سه‌قامگیره و خه‌ڵك به ته‌واوى متمانه‌یان به دۆخى ته‌ناهى هه‌یه، له‌وه دڵنیان رێكخراوى تیرۆریستى و باندى مافیایى ناتوانن زه‌فه‌ر به خه‌ڵك به‌رن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر له ڕووى چه‌مكى "ئاسایشى مرۆڤ"ـه‌وه سه‌یرى بكه‌ین، خه‌ڵكى ئێمه له دڵه‌ڕاوكێدان.
چه‌مكى "ئاسایشى مرۆڤ" پێوه‌ندى به داودهزگاى ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌كانى تره‌وه نییه، ئه‌مه‌یان جیایه له‌و ته‌ناهییه‌ى له رێى ده‌زگه‌كانى ئاسایش و پۆلیسه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت. به‌ڵكو پێوه‌ندى به بوونى مرۆڤه‌وه هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌وه‌ى چه‌ند ئه‌و كه‌سه له دڵه‌ڕاوكێ دووره، چه‌نده له ژیانى خۆى دڵنیایه.
بۆ ئه‌وه‌ى مه‌به‌سته‌كه‌م روونتر بێته‌وه، ده‌ڵێم من و سه‌تان هه‌زار كه‌سى تر، متمانه‌مان به‌وه هه‌یه كه له شه‌قام به ئاسووده‌یى بڕۆین و شه‌و له ماڵه‌كانمان به ئارامی بخه‌وین، به‌ڵام له‌وه دڵنیا نین چى به‌سه‌ر مووچه‌كانمان دێت، چۆن ژیانمان به‌گوێره‌ى ئه‌و مووچه‌یه به‌ڕێ بكه‌ین كه وهرىدهگرین؟ ئه‌مانه دڵه‌ڕاوكێى بۆ زۆرینه‌ى تاكه‌كان دروست كردووه.
كه‌سێك كه به‌یانى چاوى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر له‌ڕووى ته‌ناهیش پارێزراو بێت، به‌ڵام چاوه‌ڕوانى ده‌یان كێشه‌ى بژێوى ده‌كات، له‌وه دڵنیا نییه چۆن به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه و به دهستكورتى چۆن چاره‌سه‌ریان ده‌كات. ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ هه‌مووان.
بۆچى رووى قسه له پارتى ده‌كه‌ین؟
وه‌ڵامى ئه‌مه‌یان ئاڵۆز نییه، له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى دوایین جار كرا، پارتى براوه‌ى یه‌كه‌م بووه، هه‌ر ئه‌ویش سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت ده‌كات و زۆرینه‌ى په‌رله‌مان پێكدێنێ. پارتییه‌كانیش ده‌ڵێن ئێمه له هه‌موو قۆناغه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى پێشه‌نگ بووین. هه‌موو ئه‌وانه لێگه‌ڕێ، به چاوپۆشین له‌وه‌ى دژ به پارتى یان له‌گه‌ڵ پارتیم، بڕوام وایه له كوردستان ئه‌گه‌ر پارتى پشتگیریى شتێك بكات، ئه‌وا سه‌ر ده‌گرێت. بۆیه رووى قسه‌كانمان له پارتى كردووه.
هۆكارێكى تر ئه‌وه‌یه كاتێك حكوومه‌تى نوێ چاكسازى كردووه‌ته ئامانجى سه‌ره‌كى، هه‌لێكه بۆ پارتییه‌كان و ناپارتییهكان پاڵپشتى بكه‌ین، تا "چاكسازى قۆناغێكى نوێى كوردایه‌تى" بێت، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه كوردایه‌تى بكه‌ین به بیانوویه‌ك بۆ بازدان به‌سه‌ر چاكسازیدا.
ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئهستهمیى یه‌كه‌م قبووڵ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى دووه‌م نه‌بینه‌وه.